< ڕابەران 10 >
لەدوای سەردەمی ئەبیمەلەخ تۆلاعی کوڕی پوڤە کوڕی دۆدۆ هەستا بۆ ئەوەی ئیسرائیل ڕزگار بکات، کە پیاوێک بوو لە هۆزی یەساخار، لە شامیر لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم دەژیا. | 1 |
Povstal pak po Abimelechovi k obhajování Izraele Tola, syn Fua, syna Dodova, muž z pokolení Izachar, a ten bydlil v Samir na hoře Efraim.
بیست و سێ ساڵ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد، ئینجا مرد و لە شامیر نێژرا. | 2 |
I soudil Izraele za třimecítma let, a umřev, pochován jest v Samir.
ئینجا لەدوای ئەو یائیری گلعادی هەستا و بیست و دوو ساڵ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. | 3 |
Po něm povstal Jair Galádský, a soudil Izraele za dvamecítma let.
سی کوڕی هەبوو و سواری سی گوێدرێژ دەبوون و سی شارۆچکەیان هەبوو، پێیان دەگوترا حەڤۆت یائیر کە هەتا ئەمڕۆش وایان پێ دەڵێن و لە خاکی گلعادە. | 4 |
A měl třidceti synů, kteříž jezdili na třidcíti mezcích; a měli třidceti měst, kteráž sloula vsi Jairovy až do dnešního dne, a ty jsou v zemi Galád.
یائیرش مرد و لە قامۆن نێژرا. | 5 |
I umřel Jair, a pochován jest v Kamon.
نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان گەڕانەوە بۆ خراپەکاری. بەعلەکان و عەشتۆرەتەکان و خوداوەندەکانی ئارام، سەیدا، مۆئاب، عەمۆنییەکان و فەلەستییەکانیان پەرست و وازیان لە یەزدان هێنا و نەیانپەرست. | 6 |
Opět pak synové Izraelští činili to, což jest zlého před očima Hospodinovýma; nebo sloužili Bálům a Astarot, to jest, bohům Syrským, bohům Sidonským a bohům Moábským, tolikéž i bohům synů Ammon, i bohům Filistinským, tak že opustili Hospodina, a nesloužili jemu.
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان لە ئیسرائیلییەکان هاتە جۆش و ڕادەستی فەلەستییەکان و عەمۆنییەکانی کردن. | 7 |
Protož roznítila se prchlivost Hospodinova na Izraele, a vydal je v ruku Filistinských a v ruku Ammonitských,
ئەوانیش لەو ساڵەوە نەوەی ئیسرائیلیان تێکشکاند و ستەمیان لێکردن. بۆ ماوەی هەژدە ساڵ نەوەی ئیسرائیلیان دەچەوساندەوە، هەموو ئەوانەی کە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بوون لە خاکی ئەمۆرییەکان ئەوانەی لە گلعاد بوون. | 8 |
Kteříž stírali a potlačovali syny Izraelské toho roku, i potom za osmnácte let, všecky syny Izraelské, kteříž byli před Jordánem v zemi Amorejského, kteráž jest v Galád.
عەمۆنییەکان لە ڕووباری ئوردونیش پەڕینەوە بۆ جەنگ لە دژی یەهودا و بنیامین و بنەماڵەی ئەفرایم، بۆیە ئیسرائیل زۆر پەرێشان بوون. | 9 |
Přešli pak Ammonitští i Jordán, aby bojovali také proti Judovi, a proti Beniaminovi, i proti domu Efraimovu; i byl Izrael náramně ssoužen.
جا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و گوتیان: «ئێمە گوناهمان کرد دەرهەق بە تۆ، چونکە وازمان لە خودای خۆمان هێنا و بەعلەکانمان پەرست.» | 10 |
Tedy volali synové Izraelští k Hospodinu, řkouce: Zhřešiliť jsme tobě, tak že jsme opustili tě Boha svého, a sloužili jsme Bálům.
یەزدانیش بە نەوەی ئیسرائیلی فەرموو: «کاتێک میسری، ئەمۆری، عەمۆنی، فەلەستی، | 11 |
Ale Hospodin řekl synům Izraelským: Zdaliž jsem od Egyptských a od Amorejských a od Ammonitských a Filistinských,
سەیدائی، عەمالێقی و ماعۆنییەکان، تەنگیان پێتان هەڵچنی، ئیتر هاوارتان بۆ کردم، ئایا منیش لە دەستیان ڕزگارم نەکردن؟ | 12 |
Tolikéž od Sidonských, a Amalechitských, i od Maonitských, vás ssužujících, když jste volali ke mně, nevysvobodil vás z ruky jejich?
بەڵام ئێوە وازتان لێ هێنام و خودای دیکەتان پەرست. لەبەر ئەوە ئیتر ڕزگارتان ناکەم. | 13 |
A vy opustili jste mne a sloužili jste bohům cizím, protož nevysvobodím vás více.
بڕۆن هاوار بکەن بۆ ئەو خوداوەندانەی هەڵتانبژاردوون، با لە کاتی تەنگانەتان ئەوان ڕزگارتان بکەن.» | 14 |
Jděte a volejte k bohům, kteréž jste sobě zvolili; oni nechť vás vysvobodí v čas ssoužení vašeho.
نەوەی ئیسرائیلیش بە یەزدانیان گوت: «گوناهمان کرد، جا چی بە باش دەزانیت پێمانی بکە، تەنها هەر ئەمڕۆ دەربازمان بکە.» | 15 |
I řekli synové Izraelští Hospodinu: Zhřešili jsme; učiň s námi, cožť se dobře líbí, a však vysvoboď nás, prosíme, v tento čas.
ئیتر خوداوەندە بێگانەکانیان لەنێو خۆیاندا لابرد و یەزدانیان پەرست. یەزدان بەهۆی کڵۆڵیی ئیسرائیلەوە دڵتەنگ بوو. | 16 |
Protož vyvrhše bohy cizí z prostředku svého, sloužili Hospodinu, a zželelo se duši jeho nad trápením Izraele.
ئینجا لەشکرەکانی عەمۆنییەکان بانگ کران و کۆبوونەوە و لە گلعاددا چادریان هەڵدا، کوڕانی ئیسرائیلیش کۆبوونەوە و لە میچپا چادریان هەڵدا. | 17 |
Svolali se pak Ammonitští, a položili se v Galád; shromáždili se také synové Izraelští, a položili se v Masfa.
ئیتر ڕابەرەکانی گەلی گلعاد بە یەکتریان گوت: «ئەو پیاوەی دەست بکات بە جەنگ لەگەڵ عەمۆنییەکان، ئەوا ئەو دەبێت بە سەرۆکی هەموو خەڵکی گلعاد.» | 18 |
I řekli lid s knížaty Galád jedni druhým: Kdokoli počne bojovati proti Ammonitským, bude vůdce všech obyvatelů Galád.