< یەهوزا 1 >
لە یەهوزاوە، بەندەی عیسای مەسیح و برای یاقوب، بۆ بانگکراوەکان، ئەوانەی خودای باوک خۆشی دەوێن و بەهۆی عیسای مەسیحەوە پارێزراون: | 1 |
Judas, Jesu Kristi Tjener og Broder til Jakob, til de kaldede, som ere elskede i Gud Fader og bevarede for Jesus Kristus:
بەزەیی و ئاشتی و خۆشەویستیتان بۆ زیاد بێت. | 2 |
Barmhjertighed og Fred og Kærlighed vorde eder mangfoldig til Del!
خۆشەویستان، هەرچەندە زۆر بە پەرۆش بووم تاکو لەبارەی ڕزگاریی هاوبەشمانەوە بۆتان بنووسم، بەڵام بە پێویستم زانی ئەمەتان بۆ بنووسم، لێتان دەپاڕێمەوە تێبکۆشن بۆ ئەو باوەڕەی کە تەنها جارێک دراوەتە دەست گەلی پیرۆزی خودا. | 3 |
I elskede! da det laa mig alvorligt paa Sinde at skrive til eder om vor fælles Frelse, fandt jeg det nødvendigt at skrive til eder med Formaning om at stride for den Tro, som een Gang er bleven overgiven de hellige.
لەبەر ئەوەی کەسانێک بە دزییەوە هاتوونەتە ناوەوە، لەمێژە بۆ ئەو حوکمە نووسراون، خوانەناسن، نیعمەتی خودامان بۆ بەڕەڵایی دەگۆڕن و نکۆڵی لە عیسای مەسیح دەکەن، کە تاقە سەروەر و پەروەردگارمانە. | 4 |
Thi der har indsneget sig nogle Mennesker, om hvem det for længe siden er forud skrevet, at de vilde falde under denne Dom: Ugudelige, som misbruge vor Guds Naade til Uterlighed og fornægte vor eneste Hersker og Herre Jesus Kristus.
هەرچەندە خۆتان پێشوەخت دەیزانن، بەڵام هەر دەمەوێت بیرتان بخەمەوە کە یەزدان گەلەکەی خۆی لە خاکی میسر ڕزگار کرد، بەڵام دواتر ئەوانەی لەناوبرد کە باوەڕیان نەهێنا، | 5 |
Men skønt I een Gang for alle vide det alt sammen, vil jeg minde eder om, at da Herren havde frelst Folket ud af Ægyptens Land, ødelagde han næste Gang dem, som ikke troede,
هەروەها ئەو فریشتانەی کە پلە و پایەکانی خۆیان نەپاراست، بەڵکو شوێنی خۆیان بەجێهێشت، بە کۆتی هەتاهەتایی بۆ سزای ڕۆژی گەورە لەژێر تاریکیدا هەڵگیران. (aïdios ) | 6 |
og de Engle, som ikke bevarede deres Højhed, men forlode deres egen Bolig, har han holdt forvarede i evige Lænker under Mørke til den store Dags Dom; (aïdios )
هەروەها سەدۆم و عەمۆرا و شارەکانی دەوروبەریان بە هەمان ڕێگا بەدوای داوێنپیسی و هاوڕەگەزبازی کەوتن، جا بە ئاگرێکی هەتاهەتایی سزادران و بوون بە پەند. (aiōnios ) | 7 |
ligesom Sodoma og Gomorra og de omliggende Stæder, der paa samme Maade som disse vare henfaldne til Utugt og gik efter fremmed Kød, ere satte til et Eksempel, idet de bære en evig Ilds Straf. (aiōnios )
خەیاڵخاوەکانیش بە هەمان شێوە، جەستە گڵاو دەکەن و دەسەڵات ڕەت دەکەنەوە و بوختان بە فریشتەکان دەکەن. | 8 |
Alligevel gaa ogsaa disse ligedan i Drømme og besmitte Kød, foragte Herskab og bespotte Herligheder.
بەڵام میکائیلی سەرۆکی فریشتەکان، کاتێک دژایەتی شەیتانی کرد و سەبارەت بە تەرمی موسا مشتومڕی کرد، نەیوێرا بە بوختان سکاڵای لێ بکات، بەڵکو گوتی: «یەزدان سەرزەنشتت بکات!» | 9 |
Men Overengelen Mikael turde, da han tvistedes med Djævelen og talte om Mose Legeme, ikke fremføre en Bespottelsesdom, men sagde: „Herren straffe dig!‟
کەچی ئەوانە قسە بۆ شتێک هەڵدەبەستن کە لێی تێناگەن. ئەوەی وەک ئاژەڵی بەستەزمان بە سروشتی دەیزانن، دەبێتە هۆی لەناوچوونیان. | 10 |
Disse derimod bespotte, hvad de ikke kende; og hvad de som de ufornuftige Dyr vide Besked om af Naturen, dermed ødelægge de sig selv.
قوڕبەسەریان! ڕێگای قایینیان گرتووە؛ بۆ بڕێک دەستکەوت خۆیان داوەتە دەست چەواشەیی بەلعامەوە؛ لە یاخیبوونەکەی قۆڕەح لەناوچوون. | 11 |
Ve dem! thi de ere gaaede paa Kains Vej og have styrtet sig i Bileams Vildfarelse for Vindings Skyld og ere gaaede til Grunde i Koras Genstridighed.
ئەوانە لە داوەتە برایەتییەکانی ئێوەدا لەکەیەکن، بێشەرمانە نان دەخۆن، شوانێکن کە تەنها خۆیان دەلەوەڕێنن. ئەوانە هەوری بێ بارانن و با هەڵیگرتوون، وەک داری بێ بەری پاییزن، لە ڕەگەوە هەڵکەنراون، دوو جار مردوون. | 12 |
Disse ere Skærene ved eders Kærlighedsmaaltider, fordi de uden Undseelse fraadse med og pleje sig selv; de ere vandløse Skyer, som drives forbi af Vinden; bladløse Træer uden Frugt, to Gange døde, oprykkede med Rode;
ئەوان شەپۆلی دەریای هەڵچوون و کارە شەرمهێنەرەکانیان وەک کەف دەردەکەون، ئەستێرەی گەڕۆکن کە بۆ هەتاهەتایە ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە. (aiōn ) | 13 |
vilde Bølger paa Hav, som udskumme deres egen Skam; vildfarende Stjerner; for dem er Mørke og Mulm bevaret til evig Tid. (aiōn )
حەنۆخ کە لە نەوەی حەوتەمی ئادەمە لەبارەی ئەوانەوە پێشبینیی کرد: «سەیر بکەن، یەزدان لەگەڵ هەزاران فریشتەی پیرۆزی خۆی دێت، | 14 |
Men om disse har ogsaa Enok, den syvende fra Adam, profeteret, da han sagde: „Se, Herren kom med sine hellige Titusinder
تاکو هەموو خەڵک حوکم بدات و تاوانباریان بکات بە ئەنجامدانی هەموو ئەو کردەوە خوانەناسییانەی کە بەهۆی خوانەناسییان ئەنجامیان داوە، هەروەها هەموو ئەو قسە ڕەقانەی کە گوناهبارە خوانەناسەکان لە دژی ئەو گوتوویانە.» | 15 |
for at holde Dom over alle og straffe alle de ugudelige for alle deres Ugudeligheds Gerninger, som de have bedrevet, og for alle de formastelige Ord, som de have talt imod ham, de ugudelige Syndere!‟
ئەوانە بۆڵەبۆڵکەر و گلەییکەرن، بەگوێرەی ئارەزووە خراپەکانیان هەڵسوکەوت دەکەن و قسەی گەورە دەکەن، بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە دووڕوویی ستایشی خەڵک دەکەن. | 16 |
Disse ere de, som knurre, som klage over deres Skæbne, medens de vandre efter deres Begæringer, og deres Mund taler overmodige Ord, medens de for Fordels Skyld vise Beundring for Personer.
بەڵام ئێوە ئەی خۆشەویستان، قسەکانی نێردراوانی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان بهێننەوە یاد کە پێشتر گوتوویانە. | 17 |
I derimod, I elskede! kommer de Ord i Hu, som forud ere talte af vor Herres Jesu Kristi Apostle;
پێی گوتن: «لە کۆتایی ڕۆژگار، هەندێک گاڵتەجاڕ پەیدا دەبن و دوای ئارەزووە خراپەکانیان دەکەون.» | 18 |
thi de sagde eder: I den sidste Tid skal der være Spottere, som vandre efter deres Ugudeligheders Begæringer.
ئەوانە دووبەرەکی دەنێنەوە، بەدوای سروشتی مرۆڤانەوەن و ڕۆحی پیرۆزیان نییە. | 19 |
Disse ere de, som volde Splittelser, sjælelige, som ikke have Aand.
بەڵام ئێوە خۆشەویستان، خۆتان لەسەر باوەڕی پیرۆزتان بنیاد بنێن، بە ڕۆحی پیرۆز نوێژ بکەن، | 20 |
I derimod, I elskede! opbygger eder selv paa eders helligste Tro; beder i den Helligaand;
خۆتان لەناو خۆشەویستی خودا بپارێزن لە کاتێکدا چاوەڕوانی بەزەیی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەبن کە ژیانی هەتاهەتاییتان بۆ بهێنێت. (aiōnios ) | 21 |
bevarer saaledes eder selv i Guds Kærlighed, forventende vor Herres Jesu Kristi Barmhjertighed til evigt Liv. (aiōnios )
بەزەییتان بەوانەدا بێتەوە کە گومان دەکەن. | 22 |
Og revser nogle, naar de tvivle,
هەندێک لە ئاگر بڕفێنن و ڕزگاریان بکەن، لە ترسدا بەزەییتان بە هەندێکدا بێتەوە، تەنانەت ڕقتان لەو بەرگانە بێتەوە کە بە جەستە گڵاو بوونە. | 23 |
frelser andre ved at udrive dem af Ilden, forbarmer eder over andre med Frygt, saa I hade endog den af Kødet besmittede Kjortel.
بۆ ئەوەی توانای هەیە لە کەوتن بتانپارێزێت، هەروەها بێ گلەیی و بەوپەڕی شادییەوە لەبەردەم شکۆیەکەی ڕاتانبگرێت، | 24 |
Men ham, som er mægtig til at bevare eder fra Fald og fremstille eder for sin Herlighed ulastelige i Fryd,
بۆ تاکە خودای ڕزگارکەرمان لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، شکۆ و گەورەیی و توانا و دەسەڵات بۆ ئەوە، لە ئەزەلەوە و ئێستا و هەتاهەتایە! ئامین. (aiōn ) | 25 |
den eneste Gud, vor Frelser ved vor Herre Jesus Kristus, tilkommer Ære og Majestæt, Vælde og Magt, forud for al Tid og nu og i alle Evigheder! Amen. (aiōn )