< یەشوع 1 >

ئەوە بوو پاش مردنی موسای بەندەی یەزدان، یەزدان بە یەشوعی کوڕی نونی خزمەتکاری موسای فەرموو: 1
És lőn Mózesnek, az Úr szolgájának halála után, szóla az Úr Józsuénak, a Nún fiának, Mózes szolgájának, mondván:
«موسای بەندەم مرد، ئێستا هەستە، خۆت و هەموو ئەم گەلە لە ڕووباری ئوردونەوە بپەڕنەوە بۆ ئەو خاکەی پێیان دەدەم، واتە بە نەوەی ئیسرائیل. 2
Mózes, az én szolgám meghalt; most azért kelj fel, menj át ezen a Jordánon, te és mind ez a nép arra a földre, a melyet én adok nékik, az Izráel fiainak.
هەر شوێنێک پێی لێ بنێن، بە ئێوەی دەدەم، هەروەک بە موسام فەرموو، 3
Minden helyet, a melyet talpatok érint, néktek adtam, a miképen szólottam Mózesnek.
لە چۆڵەوانییەوە هەتا لوبنان و لە ڕووباری گەورە، ڕووباری فورات، واتە هەموو خاکی حیتییەکان هەتا دەریای سپی ناوەڕاست بەرەو ڕۆژئاوا دەبێت بە سنوورتان. 4
A pusztától és a Libánontól fogva a nagy folyóvízig, az Eufrates folyóvízig, a Khitteusoknak egész földe és a nagy tengerig napnyugat felé lesz a ti határotok.
لە هەموو ڕۆژانی ژیانت کەس بەرەو ڕووت ناوەستێت. هەروەک لەگەڵ موسادا بووم، لەگەڵ تۆش دەبم و فەرامۆشت ناکەم و بەجێت ناهێڵم. 5
Meg nem áll senki előtted életednek minden idejében; a miképen Mózessel vele voltam, teveled is veled leszek; el nem hagylak téged, sem el nem maradok tőled.
بەهێزبە و ئازابە، چونکە ئەو خاکە بۆ ئەم گەلە دەکەیت بە میرات کە سوێندم بۆ باوباپیرانیان خواردووە کە پێیانی بدەم. 6
Légy bátor és erős, mert te teszed majd e népet annak a földnek örökösévé, a mely felől megesküdtem az ő atyáiknak, hogy nékik adom azt.
«تەنها بەهێزبە و زۆر ئازابە، بۆ ئەوەی هۆشیار بیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو فێرکردنەی کە موسای بەندەم فەرمانی پێ کردوویت. نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپ لێی لامەدە، بۆ ئەوەی بۆ هەرکوێیەک بچیت سەرکەوتوو بیت. 7
Csak légy bátor és igen erős, hogy vigyázz és mindent ama törvény szerint cselekedjél, a melyet Mózes, az én szolgám szabott elődbe; attól se jobbra, se balra ne hajolj, hogy jó szerencsés lehess mindenben, a miben jársz!
پەڕتووکی ئەم فێرکردنە لە دەمت جیا نەبێتەوە، بەڵکو بە شەو و بە ڕۆژ لێی وردبەرەوە، بۆ ئەوەی وریابیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو شتانەی تێیدا نووسراوە، ئەو کاتە ژیانت ڕاستەڕێ دەبێت و سەردەکەویت. 8
El ne távozzék e törvénynek könyve a te szádtól, hanem gondolkodjál arról éjjel és nappal, hogy vigyázz és mindent úgy cselekedjél, a mint írva van abban, mert akkor leszel jó szerencsés a te utaidon és akkor boldogulsz.
ئایا من فەرمانم بە تۆ نەکرد؟ جا بەهێزبە و ئازابە، مەتۆقە و ورە بەرمەدە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتە بۆ هەرکوێ بچیت.» 9
Avagy nem parancsoltam-é meg néked: légy bátor és erős? Ne félj, és ne rettegj, mert veled lesz az Úr, a te Istened mindenben, a miben jársz.
ئیتر یەشوع فەرمانی بە کوێخاکانی گەل کرد و پێی گوتن: 10
Parancsola azért Józsué a nép előljáróinak, mondván:
«بەناو ئۆردوگاکەدا تێبپەڕن و فەرمان بە گەل بکەن و بڵێن:”ئازووقە بۆ خۆتان ئامادە بکەن، چونکە پاش سێ ڕۆژی دیکە لە ڕووباری ئوردونەوە دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناوەوە و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەتانداتێ هەتا ببنە خاوەنی.“» 11
Menjetek által a táboron, és parancsoljátok meg a népnek, mondván: Készítsetek magatoknak útravalót, mert harmadnap mulva átmentek ti ezen a Jordánon, hogy bemenjetek és bírjátok azt a földet, a melyet az Úr, a ti Istenetek ád néktek birtokul.
پاشان یەشوع بە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشەی گوت: 12
A Rúben és Gád nemzetségének pedig, és a Manassé nemzetség felének szóla Józsué, mondván:
«ئەو وشەیەی موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کردن، بەبیری خۆتانی بهێننەوە، کە پێی ڕاگەیاندن یەزدانی پەروەردگارتان، ئێوەی حەساندەوە و ئەم خاکەی پێدان. 13
Emlékezzetek meg a dologról, a mit megparancsolt néktek Mózes, az Úrnak szolgája, mondván: Az Úr, a ti Istenetek megnyugtatott titeket, és néktek adta ezt a földet.
ژن و منداڵ و ئاژەڵی ماڵیتان لەم خاکەدا دەمێننەوە کە موسا پێیدان، لەم بەری ڕووباری ئوردون بەرەو ڕۆژهەڵات، بەڵام هەموو جەنگاوەرە قارەمانەکان بە چەکەوە لەپێش براکانتانەوە دەپەڕنەوە. یارمەتی براکانتان دەدەن 14
Feleségeitek, gyermekeitek és barmaitok maradjanak e földön, a melyet adott néktek Mózes a Jordánon túl; ti pedig fegyveres kézzel menjetek át atyátokfiai előtt, mindnyájan, a kik közületek erős vitézek, és segéljétek meg őket;
هەتا یەزدان وەک ئێوە براکانتان دەحەسێنێتەوە و ئەوانیش دەست بەسەر ئەو خاکەدا دەگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەیانداتێ. دوای ئەوە دەگەڕێنەوە بۆ خاکەکەی میراتیتان و داگیری دەکەن، ئەوەی موسای بەندەی یەزدان لەم بەری ڕووباری ئوردون بەرەو ڕۆژهەڵات پێیدان.» 15
A míg megnyugosztja az Úr a ti atyátokfiait is, mint titeket, és bírják ők is a földet, a melyet az Úr, a ti Istenetek ád nékik: akkor aztán térjetek vissza a ti örökségtek földére és bírjátok azt, a melyet Mózes, az Úr szolgája adott néktek a Jordánon túl, napkelet felől.
ئەوانیش وەڵامی یەشوعیان دایەوە و گوتیان: «هەموو ئەو شتانەی فەرمانت پێ کردین جێبەجێی دەکەین و بۆ هەر شوێنێکمان بنێریت دەچین، 16
Azok pedig felelének Józsuénak, mondván: Mindent megcselekszünk, a mit parancsoltál nékünk, és a hová küldesz minket, oda megyünk.
بەپێی هەموو ئەوەی گوێڕایەڵی موسا بووین ئاوا گوێڕایەڵی تۆش دەبین. با یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵت بێت وەک چۆن لەگەڵ موسا بوو. 17
A mint Mózesre hallgattunk, épen úgy hallgatunk majd te reád, csak legyen veled az Úr, a te Istened, a miképen vele volt Mózessel.
هەرکەسێک یاخی بێت لە فەرمانەکانت و گوێڕایەڵی وشەکانت نەبێت لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێ دەکەیت، دەکوژرێت، بەڵام تەنها بەهێز و ئازابە!» 18
Mindenki, a ki ellene szegül a te szódnak, és nem hallgat a te beszédedre mindabban, a mit parancsolsz néki, megölettessék. Csak bátor légy és erős!

< یەشوع 1 >