< یەشوع 8 >
ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «مەترسە و ورە بەرمەدە. هەموو جەنگاوەرەکان لەگەڵ خۆت ببە و هەستە سەربکەوە بۆ عای، ببینە من پاشاکەی و گەلەکەی و شارەکەی و خاکەکەیم داوەتە دەست تۆ. | 1 |
The LORD said to Joshua, “Do not be afraid, and do not be dismayed. Take all the warriors with you, and arise, go up to Ai. Behold, I have given into your hand the king of Ai, with his people, his city, and his land.
ئەوەی بە ئەریحا و پاشاکەیتان کرد، بە عای و پاشاکەی بکەن، بەڵام دەستکەوتەکان و ئاژەڵە ماڵییەکانی بۆ خۆتان تاڵان بکەن. لە پشتییەوە بۆسەیەک بۆ شارەکە بنێوە.» | 2 |
You shall do to Ai and her king as you did to Jericho and her king, except you shall take its goods and its livestock for yourselves. Set an ambush for the city behind it.”
جا یەشوع و هەموو جەنگاوەرەکانی سوپا هەستان بۆ ئەوەی بەسەر عایدا بدەن، یەشوع سی هەزار جەنگاوەری قارەمانی هەڵبژارد و بە شەو ناردنی، | 3 |
So Joshua arose, with all the warriors, to go up to Ai. Joshua chose thirty thousand men, the mighty men of valor, and sent them out by night.
فەرمانی پێ کردن و گوتی: «وریابن، ئێوە لە پشتەوە بۆسە بۆ شارەکە دەنێنەوە و زۆر لە شارەکە دوور مەکەونەوە و هەمووتان لە ئامادەباشیدا بن. | 4 |
He commanded them, saying, “Behold, you shall lie in ambush against the city, behind the city. Do not go very far from the city, but all of you be ready.
منیش لەگەڵ هەموو ئەم گەلە لە شارەکە نزیک دەبینەوە و ئیتر کە ئەوان دێنە دەرەوە بۆمان، ئێمە وەک یەکەم جار لەبەردەمیاندا هەڵدێین و | 5 |
I and all the people who are with me will approach the city. It shall happen, when they come out against us, as at the first, that we will flee before them.
ئەوان بەدوامان دەکەون هەتا لە شارەکە دووریان دەخەینەوە، چونکە دەڵێن:”ئەوەتا وەک یەکەم جار لەبەردەممان هەڵدێن،“جا کاتێک لەبەردەمیان هەڵدێین، | 6 |
They will come out after us until we have drawn them away from the city; for they will say, ‘They flee before us, like the first time.’ So we will flee before them,
ئێوەش لە بۆسەکەوە دێنە دەرەوە و دەست بەسەر شارەکەدا دەگرن و یەزدانی پەروەردگارتان دەیدات بە دەستتانەوە. | 7 |
and you shall rise up from the ambush, and take possession of the city; for the LORD your God will deliver it into your hand.
کاتێک شارەکە دەگرن، ئاگری تێبەر دەدەن. ئەوە بکەن کە یەزدان فەرمانی پێ کردوون. سەیر بکەن ئەوە فەرمانی منە بۆ ئێوە.» | 8 |
It shall be, when you have seized the city, that you shall set the city on fire. You shall do this according to the LORD’s word. Behold, I have commanded you.”
ئینجا یەشوع ناردنی و ئەوانیش بۆ شوێنی بۆسەکە ڕۆیشتن و لەنێوان بێتئێل و عای، لە ڕۆژئاوای عای مانەوە. ئەو شەوە یەشوع لەناوەڕاستی گەل مایەوە. | 9 |
Joshua sent them out; and they went to set up the ambush, and stayed between Bethel and Ai on the west side of Ai; but Joshua stayed among the people that night.
بۆ بەیانی یەشوع زوو لە خەو هەستا و گەلەکەی کۆکردەوە و خۆی و پیرانی ئیسرائیل لەپێش گەلەوە سەرکەوتن بۆ عای. | 10 |
Joshua rose up early in the morning, mustered the people, and went up, he and the elders of Israel, before the people to Ai.
هەروەها هەموو ئەو لەشکرەی لەگەڵیدا بوون سەرکەوتن و چوونە پێشەوە و هاتنە بەرامبەر شارەکە، لە باکووری عای چادریان هەڵدا و دۆڵەکە لەنێوان ئەوان و عای بوو. | 11 |
All the people, even the men of war who were with him, went up and came near, and came before the city and encamped on the north side of Ai. Now there was a valley between him and Ai.
یەشوع نزیکەی پێنج هەزار پیاوی نارد و لەنێوان بێتئێل و عای، لە ڕۆژئاوای عای لە بۆسەدا داینان. | 12 |
He took about five thousand men, and set them in ambush between Bethel and Ai, on the west side of the city.
ئیتر گەل، واتە هەموو لەشکرەکە کە لە باکووری شارەکە بوو لەگەڵ ئەوانەی کە لە بۆسەکەی ڕۆژئاوای شارەکە بوون، جێگیر بوون، یەشوعیش ئەو شەوە چووە ناوەڕاستی دۆڵەکە. | 13 |
So they set the people, even all the army who was on the north of the city, and their ambush on the west of the city; and Joshua went that night into the middle of the valley.
کاتێک پاشای عای ئەمەی بینی، خۆی و پیاوانی شارەکە بەیانی زوو بە پەلە هاتنە دەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل لە بەرزاییەک کە دەیڕوانییە عەراڤا، بەڵام پاشا نەیدەزانی کە لە پشت شارەکەوە بۆسەیەکی بۆ نراوەتەوە. | 14 |
When the king of Ai saw it, they hurried and rose up early, and the men of the city went out against Israel to battle, he and all his people, at the time appointed, before the Arabah; but he did not know that there was an ambush against him behind the city.
یەشوع لەگەڵ هەموو ئیسرائیل وایان پیشان دا کە شکستیان خواردوو و بە ڕێگای چۆڵەوانیدا هەڵاتن. | 15 |
Joshua and all Israel made as if they were beaten before them, and fled by the way of the wilderness.
لەنێو هەموو خەڵکی شاری عای بانگەواز بڵاو بووەوە کە دوایان بکەون، ئەوانیش دوای یەشوع کەوتن و لە شارەکە دوورکەوتنەوە. | 16 |
All the people who were in the city were called together to pursue after them. They pursued Joshua, and were drawn away from the city.
یەک پیاو لە عای یان لە بێتئێل نەما کە بەدوای ئیسرائیل نەکەوتبێت. شارەکەیان بە کراوەیی بەجێهێشت و بەدوای ئیسرائیل کەوتن. | 17 |
There was not a man left in Ai or Bethel who did not go out after Israel. They left the city open, and pursued Israel.
ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «ڕمەکەی دەستت ڕووەو عای بگرە، چونکە من دەیدەمە دەستتەوە.» یەشوعیش ئەو ڕمەی بە دەستیەوە بوو ڕووەو شارەکەی کرد. | 18 |
The LORD said to Joshua, “Stretch out the javelin that is in your hand toward Ai, for I will give it into your hand.” Joshua stretched out the javelin that was in his hand toward the city.
کاتێک دەستی درێژکرد ئەوانەی لە بۆسەکە بوون بە پەلە لە جێی خۆیان هەستان و ڕایانکرد و چوونە ناو شارەکەوە و گرتیان و بە پەلە سووتاندیان. | 19 |
The ambush arose quickly out of their place, and they ran as soon as he had stretched out his hand and entered into the city and took it. They hurried and set the city on fire.
پیاوەکانی عای ئاوڕیان دایەوە و تەماشایان کرد وا دووکەڵی شارەکە بۆ ئاسمان بەرز بووەتەوە و هیچ جێیەکیش نییە بۆی هەڵبێن، نە بەملا و نە بەولا، ئیسرائیلییەکانیش کە بۆ چۆڵەوانی ڕایاندەکرد بەسەر ڕاونەرەکاندا هەڵگەڕانەوە. | 20 |
When the men of Ai looked behind them, they saw, and behold, the smoke of the city ascended up to heaven, and they had no power to flee this way or that way. The people who fled to the wilderness turned back on the pursuers.
جا کە یەشوع و هەموو ئیسرائیل بینییان بۆسەکە شارەکەی گرتووە و دووکەڵی شارەکە بەرز بووەتەوە، گەڕانەوە و لە پیاوەکانی عاییان دا. | 21 |
When Joshua and all Israel saw that the ambush had taken the city, and that the smoke of the city ascended, then they turned back and killed the men of Ai.
جەنگاوەران لەناو بۆسەکەش لە شارەکەوە بۆ پەلاماردانیان هاتنە دەرەوە و پیاوەکانی عای کەوتنە نێوان ئیسرائیلییەکان. ئەمان لەم لاوە و ئەوان لەولاوە، ئینجا لێیان دان تاکو کەسیان لێ نەما هەڵبێت و دەرباز بێت. | 22 |
The others came out of the city against them, so they were in the middle of Israel, some on this side, and some on that side. They struck them, so that they let none of them remain or escape.
بەڵام پاشای عاییان بە زیندوویی دەستگیر کرد و بردیانە بەردەم یەشوع. | 23 |
They captured the king of Ai alive, and brought him to Joshua.
پاش ئەوەی ئیسرائیل لە کوشتنی هەموو پیاوەکانی عای بوونەوە کە لە کێڵگە و چۆڵەوانیدا دوایان کەوتبوون هەتا قڕیان بکەن، هەموو ئیسرائیلییەکان گەڕانەوە ناو شار و هەموو ئەو دانیشتووانانەیان بە شمشێر کوشت کە لەوێ مابوونەوە. | 24 |
When Israel had finished killing all the inhabitants of Ai in the field, in the wilderness in which they pursued them, and they had all fallen by the edge of the sword until they were consumed, all Israel returned to Ai and struck it with the edge of the sword.
سەرجەم دانیشتووانی عای، هەموو ئەوانەی لەو ڕۆژەدا کەوتن لە پیاو و لە ژن، دوازدە هەزار کەس بوون. | 25 |
All that fell that day, both of men and women, were twelve thousand, even all the people of Ai.
یەشوعیش ئەو دەستەی کە ڕمەکەی پێ درێژکردبوو نەیگەڕاندەوە دواوە هەتا سەرجەم دانیشتووانی عای قڕ بوون. | 26 |
For Joshua did not draw back his hand, with which he stretched out the javelin, until he had utterly destroyed all the inhabitants of Ai.
بەڵام نەوەی ئیسرائیل ئاژەڵی ماڵی و دەستکەوتی ئەو شارەیان بۆ خۆیان تاڵان کرد، بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان کە فەرمانی بە یەشوع کردبوو. | 27 |
Israel took for themselves only the livestock and the goods of that city, according to the LORD’s word which he commanded Joshua.
ئینجا یەشوع عایی سووتاند و کردییە گردێکی وێرانی هەتاهەتایی، هەتا ئەمڕۆش هەروا ماوەتەوە. | 28 |
So Joshua burned Ai and made it a heap forever, even a desolation, to this day.
هەروەها لاشەی پاشای عایی هەتا ئێوارە لەسەر دار هەڵواسی، لە کاتی ئاوابوونی خۆر یەشوع فەرمانی دا و لاشەکەیان هێنا خوارەوە و لەبەردەم دەروازەی شارەکە فڕێیان دا و کۆمەڵە بەردێکی گەورەیان لەسەر کەڵەکە کرد کە هەتا ئەمڕۆ ماوەتەوە. | 29 |
He hanged the king of Ai on a tree until the evening. At sundown, Joshua commanded, and they took his body down from the tree and threw it at the entrance of the gate of the city, and raised a great heap of stones on it that remains to this day.
ئینجا یەشوع قوربانگایەکی بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لە کێوی عێبال بنیاد نا. | 30 |
Then Joshua built an altar to the LORD, the God of Israel, on Mount Ebal,
هەروەک موسای بەندەی یەزدان فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل کردبوو، بەپێی ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتی موسادا نووسراوە، قوربانگایەک لە بەردی نەتاشراو، کە ئامێری ئاسنی بەسەردا بەرز نەکرابووەوە، قوربانی سووتاندنیان بۆ یەزدان سەرخستە سەری و قوربانی هاوبەشییان سەربڕی. | 31 |
as Moses the servant of the LORD commanded the children of Israel, as it is written in the book of the law of Moses: an altar of uncut stones, on which no one had lifted up any iron. They offered burnt offerings on it to the LORD and sacrificed peace offerings.
لەوێ یەشوع لەبەرچاوی نەوەی ئیسرائیل وێنەیەکی لەو فێرکردنە نووسییەوە کە موسا نووسیبووی. | 32 |
He wrote there on the stones a copy of Moses’ law, which he wrote in the presence of the children of Israel.
هەموو ئیسرائیلیش نامۆ و هاوڵاتی وەک یەک، لەگەڵ پیر و کوێخا و دادوەریان لەتەنیشت سندوقەکەوە، لەم لا و ئەو لاوە بەرامبەر بە کاهینە لێڤییەکان هەڵگرانی سندوقی پەیمانی یەزدان وەستان، نیوەیان بەلای کێوی گەریزیم و نیوەکەی دیکەیان بەلای کێوی عێبال، وەک چۆن لەوەو پێش موسای بەندەی یەزدان فەرمانی دابوو، کاتێک فەرمانی دا بۆ داواکردنی بەرەکەت بۆ گەلی ئیسرائیل. | 33 |
All Israel, with their elders, officers, and judges, stood on both sides of the ark before the Levitical priests, who carried the ark of the LORD’s covenant, the foreigner as well as the native; half of them in front of Mount Gerizim, and half of them in front of Mount Ebal, as Moses the servant of the LORD had commanded at the first, that they should bless the people of Israel.
پاشان هەموو وشەکانی ئەو فێرکردنەی خوێندەوە، بەرەکەت و نەفرەت، بەگوێرەی هەموو ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتدا نووسرابوو. | 34 |
Afterward he read all the words of the law, the blessing and the curse, according to all that is written in the book of the law.
وشەیەک نەبوو لە هەموو ئەو شتانەی کە موسا فەرمانی پێ کردبوو، کە یەشوع نەیخوێنێتەوە، لەبەردەم هەموو کۆمەڵی ئیسرائیلدا بە ئافرەت و منداڵ و ئەو نامۆیانەش کە لەنێویاندا بوو. | 35 |
There was not a word of all that Moses commanded which Joshua did not read before all the assembly of Israel, with the women, the little ones, and the foreigners who were among them.