< یەشوع 7 >
بەڵام نەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە شتە تەرخانکراوەکان بۆ یەزدان ناپاکییان کرد، عاخانی کوڕی کەرمی کوڕی زیمری کوڕی زەرەح لە هۆزی یەهودا لە شتە تەرخانکراوەکانی برد، ئیتر تووڕەیی یەزدان بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا جۆشا. | 1 |
Ne var ki, İsrailliler adanan eşyalar konusunda RAB'be ihanet ettiler. Yahuda oymağından Zerah oğlu, Zavdi oğlu, Karmi oğlu Akan adanmış eşyaların bazılarını alınca, RAB İsrailliler'e öfkelendi.
یەشوعیش چەند پیاوێکی لە ئەریحاوە بۆ عای نارد کە لەلای بێتئاڤنە لە ڕۆژهەڵاتی بێتئێل و پێی گوتن: «سەربکەون و سیخوڕی لەبارەی خاکەکەوە بکەن.» پیاوەکانیش سەرکەوتن و سیخوڕی عاییان کرد. | 2 |
Yeşu, Eriha'dan Beytel'in doğusunda, Beytaven yakınındaki Ay Kenti'ne adamlar göndererek, “Gidip ülkeyi araştırın” dedi. Adamlar da gidip Ay Kenti'ni araştırdılar.
کاتێک گەڕانەوە لای یەشوع و پێیان گوت: «با هەموو گەل سەرنەکەون، بەڵکو تەنها نزیکەی دوو هەزار یان سێ هەزار پیاو بەسەر عایدا بدەن، هەموو گەل شەکەت مەکە، چونکە ئەوان کەمن.» | 3 |
Sonra Yeşu'nun yanına dönerek ona, “Bütün halkın oraya gidip yorulmasına gerek yok” dediler, “Sayısı az olan Ay halkını yenmeye iki üç bin kişi yeter.”
جا نزیکەی سێ هەزار کەس لە گەل بۆ ئەوێ سەرکەوتن، بەڵام لەبەردەم پیاوەکانی عای هەڵاتن، | 4 |
Kentin üzerine yürüyen üç bin kadar İsrailli, Ay halkının önünde kaçmaya başladı.
خەڵکی عای لێیاندان و نزیکەی سی و شەش پیاویان کوشتن و دوایان کەوتن. لەبەردەم دەروازەکەوە هەتا کانە بەردەکان، لە لێژاییەکە لێیان دان، گەل ڕەنگیان پەڕی. | 5 |
Ay halkı onlardan otuz altı kadarını öldürdü, sağ kalanları da kentin kapısından Şevarim'e dek kovaladı. Bayırdan aşağı kaçanları öldürdü. Korkudan İsrailliler'in dizlerinin bağı çözüldü.
یەشوعیش جلەکانی دادڕی و لەبەردەم سندوقی یەزدان بە ڕوودا کەوتە سەر زەوی و هەتا ئێوارە لەوێ مایەوە. هەروەها پیرانی نەوەی ئیسرائیل هەمان شتیان کرد و خۆڵیان بەسەر سەری خۆیاندا کرد. | 6 |
Bunun üzerine Yeşu giysilerini yırtarak İsrail'in ileri gelenleriyle birlikte başından aşağı toprak döküp RAB'bin Sandığı'nın önünde yüzüstü yere kapandı ve akşama dek bu durumda kaldı.
هەروەها یەشوع گوتی: «ئای یەزدانی باڵادەست، بۆچی ئەم گەلەت بە تەواوی لە ڕووباری ئوردون پەڕاندەوە، بۆ ئەوەی بماندەیتە دەست ئەمۆرییەکان و لەناومان ببەن؟ خۆزگە بەوەندە ڕازی دەبووین و لەوبەری ڕووباری ئوردون دەماینەوە. | 7 |
Ardından şöyle dedi: “Ey Egemen RAB, bizi Amorlular'ın eline teslim edip yok etmek için mi Şeria Irmağı'ndan geçirdin? Keşke halimize razı olup ırmağın ötesinde kalsaydık.
ئەی پەروەردگار، من چی بڵێم پاش ئەوەی نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم دوژمنەکانیاندا بەزین؟ | 8 |
Ya Rab, İsrail halkı dönüp düşmanlarının önünden kaçtıktan sonra ben ne diyebilirim!
جا کەنعانییەکان و سەرجەم دانیشتووانی خاکەکە ئەمە دەبیستن و گەمارۆمان دەدەن و ناومان لەسەر ڕووی زەوی دەسڕنەوە، ئەی چی بۆ ناوی گەورەی خۆت دەکەیت؟» | 9 |
Kenanlılar ve ülkede yaşayan öbür halklar bunu duyunca çevremizi kuşatacak, adımızı yeryüzünden silecekler. Ya sen, ya Rab, kendi yüce adın için ne yapacaksın?”
یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «هەستە، بۆچی ئاوا بەسەر ڕووتدا کەوتوویت؟ | 10 |
RAB Yeşu'ya şöyle karşılık verdi: “Ayağa kalk! Neden böyle yüzüstü yere kapanıyorsun?
نەوەی ئیسرائیل گوناهیان کرد و هەروەها پەیمانەکەی منیان شکاند کە فەرمانم پێکردبوون، هەندێک لە شتە تەرخانکراوەکانیان برد، دزییان کرد و درۆیان کرد و لەناو کەلوپەلەکانی خۆیاندا دایاننا. | 11 |
İsrailliler günah işlediler. Onlarla yaptığım ve yerine getirmelerini buyurduğum antlaşmayı bozdular. Koşulsuz adanmış eşyaların bir kısmını çalıp kendi eşyaları arasına gizlediler ve yalan söylediler.
بۆیە نەوەی ئیسرائیل ناتوانن بەرامبەر بە دوژمنەکانیان ڕابوەستن، پشتیان تێ دەکەن و هەڵدێن، چونکە بەرپرسیار بوون لە قڕبوونی خۆیان. ئەگەر بێتو ئەو تەرخانکراوە لەنێو خۆتاندا بنبڕ نەکەن، ئەوا لەمەودوا لەگەڵتاندا نابم. | 12 |
İşte bu yüzden İsrailliler düşmana karşı tutunamıyor, arkalarını dönüp düşmanlarının önünden kaçıyor. Çünkü lanete uğradılar. Sizde bulunan adanmış eşyaları yok etmezseniz, artık sizinle birlikte olmayacağım.
«هەستە، گەل تەرخان بکە و پێیان بڵێ:”خۆتان بۆ بەیانی تەرخان بکەن، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئەی ئیسرائیل، لەنێوتان کەسانێک هەن کە شتی تەرخانکراویان بردووە. لەبەر ئەوە ناتوانن بەرامبەر بە دوژمنەکانتان ڕابوەستن، هەتا ئەو شتانە لەنێو خۆتان دانەماڵن. | 13 |
Kalk, halkı kutsa ve onlara de ki, ‘Kendinizi yarın için kutsayın. Çünkü İsrail'in Tanrısı RAB şöyle diyor: Ey İsrail, adanmış eşyaların bir kısmını aldınız. Bunları yok etmedikçe düşmanlarınızın karşısında dayanamazsınız.’
«”بەیانی بە هۆزەکانتانەوە وەرنە پێش و ئەو هۆزەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت، با بە خێڵەکانییەوە بێتە پێش؛ ئەو خێڵەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت، با بە بنەماڵەکانییەوە بێتە پێش؛ ئەو بنەماڵەیەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت، با بە پیاوەکانییەوە یەک لەدوای یەک بێنە پێشەوە. | 14 |
Sabah olunca oymak oymak dizilip sırayla öne çıkacaksınız. RAB'bin belirleyeceği oymak, boy boy öne çıkacak. RAB'bin belirleyeceği boy, aile aile öne çıkacak. Yine RAB'bin belirleyeceği ailenin erkekleri teker teker öne çıkacak.
ئەوەی بە شتە تەرخانکراوەکانەوە بگیردرێت، خۆی و هەرچی هەیەتی بە ئاگر دەسووتێنرێ، چونکە ئەو پەیمانی یەزدانی شکاندووە و کارێکی دزێوی لەناو ئیسرائیلدا ئەنجام داوە.“» | 15 |
Adanmış eşyaları aldığı belirlenen kişi, kendisine ait her şeyle birlikte ateşe atılacak. Çünkü RAB'bin Antlaşması'nı bozup İsrail'de iğrenç bir günah işledi.”
بۆ بەیانی یەشوع زوو لە خەو هەستا و هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیلی یەک یەک هێنایە پێش و هۆزی یەهودا هەڵبژێردرا. | 16 |
Sabah erkenden kalkan Yeşu, İsrail halkını oymak oymak öne çıkardı. Bunlardan Yahuda oymağı belirlendi.
خێڵەکانی یەهودای هێنایە پێش و خێڵی زەرەحییەکان هەڵبژێردرا. ئینجا خێڵی زەرەحییەکانی هێنایە پێش بە خێزانەکانیانەوە و زیمری هەڵبژێردرا. | 17 |
Yahuda boylarını teker teker öne çıkardığında, Zerah boyu belirlendi. Zerahlılar aile aile öne çıkarıldığında Zavdi ailesi belirlendi.
بەرەبابەکەی ئەویشی بە پیاوەکانییەوە هێنایە پێش و عاخانی کوڕی کەرمی کوڕی زیمری کوڕی زەرەح هەڵبژێردرا کە سەر بە هۆزی یەهودایە. | 18 |
Zavdi ailesinin erkekleri teker teker öne çıkarıldığında Yahuda oymağından Zerah oğlu, Zavdi oğlu, Karmi oğlu Akan belirlendi.
ئینجا یەشوع بە عاخانی گوت: «تکایە کوڕی خۆم، یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل شکۆدار بکە و دانی پێدا بنێ. پێم بڵێ، چیت کردووە؟ لێمی مەشارەوە.» | 19 |
O zaman Yeşu Akan'a, “Oğlum” dedi, “İsrail'in Tanrısı RAB'bin hakkı için doğruyu söyle, ne yaptın, söyle bana, benden gizleme.”
عاخانیش وەڵامی یەشوعی دایەوە و گوتی: «بەڕاستی من بەرامبەر بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل گوناهم کردووە و ئاوام کردووە، | 20 |
Akan, “Doğru” diye karşılık verdi, “İsrail'in Tanrısı RAB'be karşı günah işledim. Yaptığım şu:
لەنێو تاڵانکردنەکەدا کەوایەکی بابلی گرانبەها و دوو سەد شاقل زیو و قاڵبە زێڕێکم بینی کە کێشەکەی پەنجا شاقل دەبوو، ئارەزووم کرد و بردم. ئەوەتا لەژێر زەوی لەناوەڕاستی چادرەکەمدا شاردومەتەوە و زیوەکەش لە ژێرەوەیە.» | 21 |
Ganimetin içinde Şinar işi güzel bir kaftan, iki yüz şekel gümüş, elli şekel ağırlığında bir külçe altın görünce dayanamayıp aldım. En altta gümüş olmak üzere, tümünü çadırımın ortasında toprağa gömdüm.”
جا یەشوع چەند کەسێکی نارد و ڕایانکرد بۆ چادرەکە و بینییان ئەوەتا لەناو چادرەکەدا شاردراونەتەوە و زیوەکەش لە ژێریانەوەیە. | 22 |
Yeşu'nun görevlendirdiği adamlar hemen çadıra koştular. Gömülmüş eşyaları orada buldular. Gümüş en alttaydı.
ئەوانیش شتەکانیان لە ناوەڕاست چادرەکە هەڵگرت و بۆ یەشوع و هەموو نەوەی ئیسرائیلیان هێنا و لەبەردەم یەزدان دایاننا. | 23 |
Tümünü çadırdan çıkardılar, Yeşu'ya ve İsrail halkına getirip RAB'bin önünde yere serdiler.
ئینجا یەشوع عاخانی کوڕی زەرەحی لەگەڵ زیوەکە و کەواکە و قاڵبە زێڕەکە و کوڕەکانی و کچەکانی و گا و گوێدرێژ و مەڕەکانی و چادرەکەی و هەموو ئەو شتانەی هی ئەو بوون، هەموو نەوەی ئیسرائیلیشی لەگەڵ بوو، بردیانن و سەریان خستن بۆ دۆڵی عاخۆر. | 24 |
Yeşu ile İsrail halkı, Zerah oğlu Akan'ı, gümüşü, altın külçeyi, kaftanı, Akan'ın oğullarıyla kızlarını, sığır ve davarlarıyla eşeğini, çadırıyla bütün eşyalarını alıp Akor Vadisi'ne götürdüler.
ئینجا یەشوع گوتی: «چۆن لێت تێکداین، یەزدانیش ئەمڕۆ ئاوا لێت تێکبدات.» ئینجا هەموو نەوەی ئیسرائیل ئەویان بەردباران کرد و ئەوانەی دیکەیان بەردباران کرد و سووتاندیانن، | 25 |
Yeşu Akan'a, “Bizi neden bu felakete sürükledin?” dedi, “RAB de bugün seni felakete sürükleyecek.” Ardından bütün İsrail halkı Akan'ı taşa tuttu; kendisine ait ne varsa taşlayıp yaktı.
کۆمەڵە بەردێکی گەورەیان لەسەر عاخان کەڵەکە کرد کە هەتا ئەمڕۆش لەوێیە. ئینجا جۆشی تووڕەییەکەی یەزدان دامرکایەوە، بۆیە ئەو شوێنەش هەتا ئەمڕۆ بە دۆڵی عاخۆر ناودەبردرێت. | 26 |
Akan'ın üzerine taşlardan büyük bir yığın yaptılar. Bu yığın bugün de duruyor. Bunun üzerine RAB'bin öfkesi dindi. Oranın bugün de Akor Vadisi diye anılmasının nedeni budur.