< یەشوع 6 >

ئەریحاش بەهۆی نەوەی ئیسرائیلەوە بە تەواوی داخرابوو، نە کەس دەچووە دەرەوە و نە کەسیش دەهاتە ژوورەوە. 1
(و اریحا به‌سبب بنی‌اسرائیل سخت بسته شد، به طوری که کسی به آن رفت و آمدنمی کرد. )۱
جا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «بڕوانە من ئەریحا و پاشاکەی و پاڵەوانە شەڕکەرەکانی ئەوم داوەتە دەست تۆ. 2
و یهوه به یوشع گفت: «ببین اریحا وملکش و مردان جنگی را به‌دست تو تسلیم کردم.۲
ئێوەش هەموو جەنگاوەرەکان بۆ ماوەی شەش ڕۆژ، ڕۆژی جارێک بە چواردەوری شارەکەدا دەسووڕێنەوە. 3
پس شما یعنی همه مردان جنگی شهر را طواف کنید، و یک مرتبه دور شهر بگردید، و شش روزچنین کن.۳
حەوت کاهین حەوت کەڕەنای قۆچە بەران لەبەردەم سندوقەکەدا هەڵدەگرن و لە ڕۆژی حەوتەم حەوت جار بە چواردەوری شارەکەدا دەسووڕێنەوە و کاهینەکان کەڕەناکان لێدەدەن. 4
و هفت کاهن پیش تابوت، هفت کرنای یوبیل بردارند، و در روز هفتم شهر را هفت مرتبه طواف کنید، و کاهنان کرناها را بنوازند.۴
کاتێک گوێتان لە دەنگی کەڕەناکان دەبێت، لەگەڵ درێژبوونەوەی فووکردن بە قۆچە بەرانەکاندا، هەموو گەل بە یەک دەنگ هاوارێکی بەرز دەکەن؛ ئیتر شوورای شارەکە دەڕمێت و هەموو گەل هەریەکە و لەلای خۆیەوە بەسەریدا دەدەن.» 5
و چون بوق یوبیل کشیده شود و شما آواز کرنا رابشنوید، تمامی قوم به آواز بلند صدا کنند، وحصار شهر به زمین خواهد افتاد، و هر کس از قوم پیش روی خود برآید.»۵
جا یەشوعی کوڕی نون کاهینەکانی بانگکرد و پێی گوتن: «سندوقی پەیمان هەڵبگرن و با حەوت کاهینیش حەوت کەڕەنای قۆچە بەران لەپێش سندوقی یەزدان هەڵبگرن.» 6
پس یوشع بن نون کاهنان را خوانده، به ایشان گفت: «تابوت عهد رابردارید و هفت کاهن هفت کرنای یوبیل را پیش تابوت خداوند بردارند.»۶
ئینجا بە گەلی گوت: «پێش بکەون و بە چواردەوری شارەکەدا بسووڕێنەوە، با ئەوەی چەک بە دەستە لەپێش سندوقی یەزدانەوە بڕوات.» 7
و به قوم گفتند: «پیش بروید و شهر را طواف کنید، و مردان مسلح پیش تابوت خداوند بروند.»۷
هەروەک چۆن یەشوع فەرمانی بە گەل کرد، حەوت کاهینەکەی هەڵگرانی حەوت کەڕەنا قۆچە بەرانەکان، لەبەردەم یەزدانەوە بە کەڕەنا لێدانەوە بەرەو پێش چوون و سندوقی پەیمانیش لە دوایانەوە دەڕۆیشت. 8
و چون یوشع این را به قوم گفت، هفت کاهن هفت کرنای یوبیل را برداشته، پیش خداوندرفتند و کرناها را نواختند و تابوت عهد خداونداز عقب ایشان روانه شد.۸
هەموو چەک بەدەستەکانیش لەپێش کاهینە کەڕەنا لێدەرەکان دەڕۆیشتن، لەپاشەوە پاسەوانەکانیش لەدوای سندوقەکەوە دەڕۆیشتن. بەردەوام کەڕەنا دەنگی دەهات. 9
و مردان مسلح پیش کاهنانی که کرناها را می‌نواختند رفتند، و ساقه لشکر از عقب تابوت روانه شدند و چون می‌رفتند، کاهنان کرناها را می‌نواختند.۹
بەڵام یەشوع فەرمانی بە گەل کردبوو و پێی گوتبوون: «هاوار مەکەن و دەنگتان نەبیسترێت و یەک وشە لە دەمتان نەیەتە دەرەوە، هەتا ئەو ڕۆژەی پێتان دەڵێم هاوار بکەن، جا هاوار دەکەن!» 10
ویوشع قوم را امر فرموده، گفت: «صدا نزنید و آوازشما شنیده نشود، بلکه سخنی از دهان شما بیرون نیاید تا روزی که به شما بگویم که صدا کنید. آن وقت صدا زنید.»۱۰
لەبەر ئەمە سندوقی یەزدان یەک جار بە چواردەوری شارەکەدا سووڕایەوە و پاشان هاتنەوە بۆ ناو ئۆردوگاکە و لە ئۆردوگاکە مانەوە. 11
پس تابوت خداوند را به شهرطواف داد و یک مرتبه دور شهر گردش کرد. وایشان به لشکرگاه برگشتند و شب را در لشکرگاه به‌سر بردند.۱۱
بەیانی زوو یەشوع لە خەو هەستا و کاهینەکانیش سندوقی یەزدانیان هەڵگرت و 12
بامدادان یوشع به زودی برخاست و کاهنان تابوت خداوند را برداشتند.۱۲
حەوت کاهینەکەی هەڵگرانی حەوت کەڕەناکەش لەپێش سندوقی یەزدانەوە دەڕۆیشتن و کەڕەنایان لێدەدا و چەک بەدەستەکانیش لەپێشیانەوە دەڕۆیشتن و لەپاشەوە پاسەوانەکانیش لەدوای سندوقی یەزدانەوە دەڕۆیشتن، کاتێک کەڕەنا دەنگی دەهات. 13
و هفت کاهن هفت کرنای یوبیل را برداشته، پیش تابوت خداوندمی رفتند، و کرناها را می‌نواختند، و مردان مسلح پیش ایشان می‌رفتند، و ساقه لشکر از عقب تابوت خداوند رفتند، و چون می‌رفتند (کاهنان )کرناها را می‌نواختند.۱۳
ئینجا لە ڕۆژی دووەم یەک جار بەدەوری شارەکەدا سووڕانەوە و پاشان هاتنەوە بۆ ناو ئۆردوگاکە. شەش ڕۆژ ئاوایان کرد. 14
پس روز دوم، شهر رایک مرتبه طواف کرده، به لشکرگاه برگشتند، وشش روز چنین کردند.۱۴
ئەوە بوو لە ڕۆژی حەوتەم بەرەبەیان زوو لە خەو هەستان و حەوت جار بەو شێوەیە بە چواردەوری شارەکەدا سووڕانەوە. تەنها لەو ڕۆژەدا حەوت جار بە چواردەوری شارەکەدا سووڕانەوە، 15
و در روز هفتم، وقت طلوع فجر، به زودی برخاسته، شهر را به همین طور هفت مرتبه طواف کردند، جز اینکه در آن روز شهر را هفت مرتبه طواف کردند.۱۵
ئەوە بوو لە جاری حەوتەم کاتێک کاهینەکان کەڕەناکانیان لێدا، یەشوع بە گەلی گوت: «هاوار بکەن! چونکە یەزدان شارەکەی داوەتە دەست ئێوە! 16
و چنین شد در مرتبه هفتم، چون کاهنان کرناها را نواختند که یوشع به قوم گفت: «صدا زنید زیرا خداوند شهر را به شما داده است.۱۶
دەبێت شارەکە و هەرچی تێیدایە بۆ یەزدان تەرخان بکرێت تاکو قڕ بکرێت، تەنها ڕاحابی لەشفرۆش و هەموو ئەوانەی لە ماڵەکە لەگەڵین دەیانهێڵنەوە، چونکە ئەو دوو نێردراوەی شاردەوە، کە ناردمانن. 17
و خود شهر و هر‌چه در آن است برای خداوند حرام خواهد شد، و راحاب فاحشه فقط، با هر‌چه با وی در خانه باشد زنده خواهد ماند، زیرارسولانی را که فرستادیم پنهان کرد.۱۷
بەڵام ئێوە خۆتان بە دوور بگرن لە شتە تەرخانکراوەکان نەوەک قڕ بکرێن و ئۆردوگای ئیسرائیل تووشی قڕبوون و تێکدان بکەن. 18
و اما شمازنهار خویشتن را از چیز حرام نگاه دارید، مبادابعد از آنکه آن را حرام کرده باشید، از آن چیزحرام بگیرید و لشکرگاه اسرائیل را حرام کرده، آن را مضطرب سازید.۱۸
هەموو ئەو زێڕ و زیو و قاپە بڕۆنز و ئاسنانە بۆ یەزدان تەرخانکراون و دەچنە ناو گەنجینەی یەزدانەوە.» 19
و تمامی نقره و طلا وظروف مسین و آهنین، وقف خداوند می‌باشد و به خزانه خداوند گذارده شود.»۱۹
کاتێک گەل هاواری کرد و کەڕەنایان لێدا، گەل گوێیان لە دەنگی کەڕەنا بوو، هاوارێکی بەرزیان کرد و شووراکە داڕما و گەل چوونە ناو شارەکەوە، هەریەکە و لەلای خۆیەوە و بەسەریاندا دا و شارەکەیان گرت. 20
آنگاه قوم صدازدند و کرناها را نواختند. و چون قوم آواز کرنا راشنیدند و قوم به آواز بلند صدا زدند، حصار شهربه زمین افتاد. و قوم یعنی هر کس پیش روی خودبه شهر برآمد و شهر را گرفتند.۲۰
شارەکەیان بۆ یەزدان تەرخان کرد و هەرچی تێیدابوو لە پیاو و ژن و منداڵ و پیر، هەتا گا و مەڕ و گوێدرێژەکانیشیان بە زەبری شمشێر قڕ کرد. 21
و هر‌آنچه درشهر بود از مرد و زن و جوان و پیر و حتی گاو وگوسفند و الاغ را به دم شمشیر هلاک کردند.۲۱
یەشوعیش بەو دوو پیاوەی گوت کە سیخوڕی خاکەکەیان کردبوو: «بچنە ناو ماڵی ژنە لەشفرۆشەکەوە، هەروەک سوێندتان بۆی خوارد، خۆی و هەموو ئەوەی هی ئەوە بیانهێننە دەرەوە.» 22
و یوشع به آن دو مرد که به‌جاسوسی زمین رفته بودند، گفت: «به خانه زن فاحشه بروید، و زن را با هر‌چه دارد از آنجا بیرون آرید چنانکه برای وی قسم خوردید.»۲۲
جا دوو گەنجە سیخوڕەکە چوونە ژوورەوە و ڕاحاب و دایک و باوک و براکانی و هەرچی هەیبوو و هەموو کەسوکارەکەیان هێنایە دەرەوە و لە دەرەوەی ئۆردوگای ئیسرائیل دایاننان. 23
پس آن دو جوان جاسوس داخل شده، راحاب و پدرش و مادرش و برادرانش را با هر‌چه داشت بیرون آوردند، بلکه تمام خویشانش را آورده، ایشان را بیرون لشکرگاه اسرائیل جا دادند.۲۳
شارەکەشیان سووتاند و لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی تێیدا بوو، بەڵام زێڕ و زیو و قاپە بڕۆنز و ئاسنەکانیان خستە ناو گەنجینەی ماڵی یەزدانەوە. 24
و شهر را با آنچه در آن بود، به آتش سوزانیدند. لیکن نقره و طلا وظروف مسین و آهنین را به خزانه خانه خداوندگذاردند.۲۴
بەڵام یەشوع ڕاحابی لەشفرۆش و ماڵی باوکی و هەرچی هەیبوو بە زیندووێتی هێشتنییەوە، ئەویش هەتا ئەمڕۆش لەنێو ئیسرائیلدا نیشتەجێیە، چونکە ئەو دوو نێردراوەی شاردەوە کە یەشوع بۆ سیخوڕی ئەریحا ناردبوونی. 25
و یوشع، راحاب فاحشه و خاندان پدرش را با هر‌چه از آن او بود زنده نگاه داشت، واو تا امروز در میان اسرائیل ساکن است، زیرارسولان را که یوشع برای جاسوسی اریحافرستاده بود پنهان کرد.۲۵
لەو کاتەدا یەشوع سوێندی خوارد و گوتی: «لەبەردەم یەزدان نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی هەڵدەستێت و ئەم شاری ئەریحایە بنیاد دەنێتەوە: «بە مەرگی کوڕە نۆبەرەکەی بناغەکانی دادەنێت و بە مەرگی بچووکەکەی دەرگاکانی دادەمەزرێنێت.» 26
و در آنوقت یوشع ایشان را قسم داده، گفت: «ملعون باد به حضور خداوند کسی‌که برخاسته، این شهر اریحا را بنا کند، به نخست زاده خود بنیادش خواهد نهاد، و به پسر کوچک خوددروازه هایش را برپا خواهد نمود.»۲۶
یەزدانیش لەگەڵ یەشوع بوو و ناوبانگی بە هەموو خاکەکەدا بڵاو بووەوە. 27
و خداوند با یوشع می‌بود و اسم اودرتمامی آن زمین شهرت یافت.۲۷

< یەشوع 6 >