< یەشوع 6 >
ئەریحاش بەهۆی نەوەی ئیسرائیلەوە بە تەواوی داخرابوو، نە کەس دەچووە دەرەوە و نە کەسیش دەهاتە ژوورەوە. | 1 |
(Now Jericho was all shut up because of the children of Israel: there was no going out or coming in.)
جا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «بڕوانە من ئەریحا و پاشاکەی و پاڵەوانە شەڕکەرەکانی ئەوم داوەتە دەست تۆ. | 2 |
And the Lord said to Joshua, See, I have given into your hands Jericho with its king and all its men of war.
ئێوەش هەموو جەنگاوەرەکان بۆ ماوەی شەش ڕۆژ، ڕۆژی جارێک بە چواردەوری شارەکەدا دەسووڕێنەوە. | 3 |
Now let all your fighting-men make a circle round the town, going all round it once. Do this for six days.
حەوت کاهین حەوت کەڕەنای قۆچە بەران لەبەردەم سندوقەکەدا هەڵدەگرن و لە ڕۆژی حەوتەم حەوت جار بە چواردەوری شارەکەدا دەسووڕێنەوە و کاهینەکان کەڕەناکان لێدەدەن. | 4 |
And let seven priests go before the ark with seven loud-sounding horns in their hands: on the seventh day you are to go round the town seven times, the priests blowing their horns.
کاتێک گوێتان لە دەنگی کەڕەناکان دەبێت، لەگەڵ درێژبوونەوەی فووکردن بە قۆچە بەرانەکاندا، هەموو گەل بە یەک دەنگ هاوارێکی بەرز دەکەن؛ ئیتر شوورای شارەکە دەڕمێت و هەموو گەل هەریەکە و لەلای خۆیەوە بەسەریدا دەدەن.» | 5 |
And at the sound of a long note on the horns, let all the people give a loud cry; and the wall of the town will come down flat, and all the people are to go straight forward.
جا یەشوعی کوڕی نون کاهینەکانی بانگکرد و پێی گوتن: «سندوقی پەیمان هەڵبگرن و با حەوت کاهینیش حەوت کەڕەنای قۆچە بەران لەپێش سندوقی یەزدان هەڵبگرن.» | 6 |
Then Joshua, the son of Nun, sent for the priests and said to them, Take up the ark of the agreement, and let seven priests take seven horns in their hands and go before the ark of the Lord.
ئینجا بە گەلی گوت: «پێش بکەون و بە چواردەوری شارەکەدا بسووڕێنەوە، با ئەوەی چەک بە دەستە لەپێش سندوقی یەزدانەوە بڕوات.» | 7 |
And he said to the people, Go forward, circling the town, and let the armed men go before the ark of the Lord.
هەروەک چۆن یەشوع فەرمانی بە گەل کرد، حەوت کاهینەکەی هەڵگرانی حەوت کەڕەنا قۆچە بەرانەکان، لەبەردەم یەزدانەوە بە کەڕەنا لێدانەوە بەرەو پێش چوون و سندوقی پەیمانیش لە دوایانەوە دەڕۆیشت. | 8 |
So after Joshua had said this to the people, the seven priests with their seven horns went forward before the Lord, blowing on their horns: and the ark of the Lord's agreement went after them.
هەموو چەک بەدەستەکانیش لەپێش کاهینە کەڕەنا لێدەرەکان دەڕۆیشتن، لەپاشەوە پاسەوانەکانیش لەدوای سندوقەکەوە دەڕۆیشتن. بەردەوام کەڕەنا دەنگی دەهات. | 9 |
And the armed men went before the priests who were blowing the horns, and the mass of the people went after the ark, blowing their horns.
بەڵام یەشوع فەرمانی بە گەل کردبوو و پێی گوتبوون: «هاوار مەکەن و دەنگتان نەبیسترێت و یەک وشە لە دەمتان نەیەتە دەرەوە، هەتا ئەو ڕۆژەی پێتان دەڵێم هاوار بکەن، جا هاوار دەکەن!» | 10 |
And to the people Joshua gave an order, saying, You will give no cry, and make no sound, and let no word go out of your mouth till the day when I say, Give a loud cry; then give a loud cry.
لەبەر ئەمە سندوقی یەزدان یەک جار بە چواردەوری شارەکەدا سووڕایەوە و پاشان هاتنەوە بۆ ناو ئۆردوگاکە و لە ئۆردوگاکە مانەوە. | 11 |
So he made the ark of the Lord go all round the town once: then they went back to the tents for the night.
بەیانی زوو یەشوع لە خەو هەستا و کاهینەکانیش سندوقی یەزدانیان هەڵگرت و | 12 |
And early in the morning Joshua got up, and the priests took up the ark of the Lord.
حەوت کاهینەکەی هەڵگرانی حەوت کەڕەناکەش لەپێش سندوقی یەزدانەوە دەڕۆیشتن و کەڕەنایان لێدەدا و چەک بەدەستەکانیش لەپێشیانەوە دەڕۆیشتن و لەپاشەوە پاسەوانەکانیش لەدوای سندوقی یەزدانەوە دەڕۆیشتن، کاتێک کەڕەنا دەنگی دەهات. | 13 |
And the seven priests with their seven horns went on before the ark of the Lord, blowing their horns: the armed men went before them, and the mass of the people went after the ark of the Lord, blowing their horns.
ئینجا لە ڕۆژی دووەم یەک جار بەدەوری شارەکەدا سووڕانەوە و پاشان هاتنەوە بۆ ناو ئۆردوگاکە. شەش ڕۆژ ئاوایان کرد. | 14 |
The second day they went all round the town once, and then went back to their tents: and so they did for six days.
ئەوە بوو لە ڕۆژی حەوتەم بەرەبەیان زوو لە خەو هەستان و حەوت جار بەو شێوەیە بە چواردەوری شارەکەدا سووڕانەوە. تەنها لەو ڕۆژەدا حەوت جار بە چواردەوری شارەکەدا سووڕانەوە، | 15 |
Then on the seventh day they got up early, at the dawn of the day, and went round the town in the same way, but that day they went round it seven times.
ئەوە بوو لە جاری حەوتەم کاتێک کاهینەکان کەڕەناکانیان لێدا، یەشوع بە گەلی گوت: «هاوار بکەن! چونکە یەزدان شارەکەی داوەتە دەست ئێوە! | 16 |
And the seventh time, at the sound of the priests' horns, Joshua said to the people, Now give a loud cry; for the Lord has given you the town.
دەبێت شارەکە و هەرچی تێیدایە بۆ یەزدان تەرخان بکرێت تاکو قڕ بکرێت، تەنها ڕاحابی لەشفرۆش و هەموو ئەوانەی لە ماڵەکە لەگەڵین دەیانهێڵنەوە، چونکە ئەو دوو نێردراوەی شاردەوە، کە ناردمانن. | 17 |
And the town will be put to the curse, and everything in it will be given to the Lord: only Rahab, the loose woman, and all who are in the house with her, will be kept safe, because she kept secret the men we sent.
بەڵام ئێوە خۆتان بە دوور بگرن لە شتە تەرخانکراوەکان نەوەک قڕ بکرێن و ئۆردوگای ئیسرائیل تووشی قڕبوون و تێکدان بکەن. | 18 |
And as for you, keep yourselves from the cursed thing, for fear that you may get a desire for it and take some of it for yourselves, and so be the cause of a curse and great trouble on the tents of Israel.
هەموو ئەو زێڕ و زیو و قاپە بڕۆنز و ئاسنانە بۆ یەزدان تەرخانکراون و دەچنە ناو گەنجینەی یەزدانەوە.» | 19 |
But all the silver and gold and the vessels of brass and iron are holy to the Lord: they are to come into the store-house of the Lord.
کاتێک گەل هاواری کرد و کەڕەنایان لێدا، گەل گوێیان لە دەنگی کەڕەنا بوو، هاوارێکی بەرزیان کرد و شووراکە داڕما و گەل چوونە ناو شارەکەوە، هەریەکە و لەلای خۆیەوە و بەسەریاندا دا و شارەکەیان گرت. | 20 |
So the people gave a loud cry, and the horns were sounded; and on hearing the horns the people gave a loud cry, and the wall came down flat, so that the people went up into the town, every man going straight before him, and they took the town.
شارەکەیان بۆ یەزدان تەرخان کرد و هەرچی تێیدابوو لە پیاو و ژن و منداڵ و پیر، هەتا گا و مەڕ و گوێدرێژەکانیشیان بە زەبری شمشێر قڕ کرد. | 21 |
And they put everything in the town to the curse; men and women, young and old, ox and sheep and ass, they put to death without mercy.
یەشوعیش بەو دوو پیاوەی گوت کە سیخوڕی خاکەکەیان کردبوو: «بچنە ناو ماڵی ژنە لەشفرۆشەکەوە، هەروەک سوێندتان بۆی خوارد، خۆی و هەموو ئەوەی هی ئەوە بیانهێننە دەرەوە.» | 22 |
Then Joshua said to the two men who had been sent to make a search through the land, Go into the house of the loose woman, and get her out, and all who are with her, as you gave her your oath.
جا دوو گەنجە سیخوڕەکە چوونە ژوورەوە و ڕاحاب و دایک و باوک و براکانی و هەرچی هەیبوو و هەموو کەسوکارەکەیان هێنایە دەرەوە و لە دەرەوەی ئۆردوگای ئیسرائیل دایاننان. | 23 |
So the searchers went in and got out Rahab and her father and mother and her brothers and all she had, and they got out all her family; and they took them outside the tents of Israel.
شارەکەشیان سووتاند و لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی تێیدا بوو، بەڵام زێڕ و زیو و قاپە بڕۆنز و ئاسنەکانیان خستە ناو گەنجینەی ماڵی یەزدانەوە. | 24 |
Then, after burning up the town and everything in it, they put the silver and gold and the vessels of brass and iron into the store-house of the Lord's house.
بەڵام یەشوع ڕاحابی لەشفرۆش و ماڵی باوکی و هەرچی هەیبوو بە زیندووێتی هێشتنییەوە، ئەویش هەتا ئەمڕۆش لەنێو ئیسرائیلدا نیشتەجێیە، چونکە ئەو دوو نێردراوەی شاردەوە کە یەشوع بۆ سیخوڕی ئەریحا ناردبوونی. | 25 |
But Joshua kept Rahab, the loose woman, and her father's family and all she had, from death, and so she got a living-place among the children of Israel to this day; because she kept safe the men whom Joshua had sent to make a search through the land.
لەو کاتەدا یەشوع سوێندی خوارد و گوتی: «لەبەردەم یەزدان نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی هەڵدەستێت و ئەم شاری ئەریحایە بنیاد دەنێتەوە: «بە مەرگی کوڕە نۆبەرەکەی بناغەکانی دادەنێت و بە مەرگی بچووکەکەی دەرگاکانی دادەمەزرێنێت.» | 26 |
Then Joshua gave the people orders with an oath, saying, Let that man be cursed before the Lord who puts his hand to the building up of this town: with the loss of his first son will he put the first stone of it in place, and with the loss of his youngest son he will put up its doors.
یەزدانیش لەگەڵ یەشوع بوو و ناوبانگی بە هەموو خاکەکەدا بڵاو بووەوە. | 27 |
So the Lord was with Joshua; and news of him went through all the land.