< یەشوع 5 >
کاتێک هەموو پاشاکانی ئەمۆرییەکان ئەوانەی لەبەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون بوون و هەموو پاشاکانی کەنعانییەکان ئەوانەی لەسەر کەناری دەریا بوون بیستیان کە یەزدان ئاوی ڕووباری ئوردونی لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل وشک کردووە هەتا دوای پەڕینەوەیان، ئیتر دڵیان تۆقی و ورەیان تێدا نەما بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەوەی ئیسرائیل. | 1 |
Då nu alla de Amoreers Konungar, som på den sidan Jordan vesterut bodde, och alla de Cananeers Konungar vid hafvet, hörde huru Herren hade förtorkat Jordans vatten för Israels barn, så länge de gingo deröfver, vardt deras hjerta bäfvande, och intet mod var mer i dem, för Israels barns skull.
لەو کاتەدا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «چەند چەقۆیەک لە بەردەئەستێ بۆ خۆت دروستبکە و جارێکی دیکە نەوەی ئیسرائیل خەتەنە بکەرەوە.» | 2 |
På den tiden sade Herren till Josua: Gör dig stenknifvar, och omskär Israels barn annan gång.
جا یەشوع چەند چەقۆیەکی لە بەردەئەستێ دروستکرد و نەوەی ئیسرائیلی لە گردی هاعەرالۆت خەتەنە کرد. | 3 |
Då gjorde Josua sig stenknifvar, och omskar Israels barn på den högen Araloth.
ئەمەش هۆی خەتەنەکردنەکەیان بوو لەلایەن یەشوعەوە، هەموو ئەو گەلەی کە لە میسر هاتبوونە دەرەوە، ئەو نێرینانەی کە پیاوی جەنگ بوون، ماوەیەک لەدوای ڕۆیشتنیان لە میسر لە ڕێگا لە چۆڵەوانی مردن. | 4 |
Och detta är saken, hvarföre Josua omskar allt folket, som utur Egypten draget var, mankön; ty allt krigsfolket var dödt blifvet i öknene på vägenom, då de drogo utur Egypten;
هەموو ئەو گەلەی کە لە میسرەوە کۆچیان کرد خەتەنە کرابوون، بەڵام هەموو ئەو گەلەی لە کاتی کۆچیان لە میسرەوە لە ڕێگا لە چۆڵەوانیدا لەدایک بوون خەتەنە نەکرابوون. | 5 |
Ty allt det folk, som utdrog, var omskoret; men allt det folk, som i öknene föddes på vägenom, då de drogo utur Egypten, det var icke omskoret.
نەوەی ئیسرائیل چل ساڵ بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتن، هەتا هەموو ئەو گەلە، هەموو پیاوانی جەنگ، ئەوانەی لە میسر هاتبوونە دەرەوە کۆتاییان پێهات، چونکە گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون. یەزدان سوێندی بۆ خواردن کە ئەو خاکەیان پیشان نەدات کە سوێندی بۆ باوباپیرانیان خوارد کە دەیداتە ئێمە، ئەو خاکەی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. | 6 |
Förty Israels barn vandrade i fyratio år i öknene, tilldess allt folket af krigsmännerna, som utur Egypten dragne voro, förgingos; derföre, att de icke lydde Herrans röst, såsom Herren dem svorit hade, att de icke skulle få se det landet, som Herren deras fäder svorit hade, att gifva oss ett land, der mjölk och hannog uti flyter.
بۆیە کوڕەکانیانی لە جێی ئەوان پێگەیاند، هەروەها یەشوع ئەوانی خەتەنە کرد، چونکە خەتەنە نەکرابوون، لەبەر ئەوەی لە ڕێگادا خەتەنەیان نەکردبوون. | 7 |
Deras barn, som i deras stad uppkomne voro, dem omskar Josua; förty de hade förhud, och voro intet omskorne på vägenom.
پاش ئەوەی هەموو گەل لە خەتەنەکردن بوونەوە، لە جێی خۆیان لە ئۆردوگاکە مانەوە هەتا برینەکەیان ساڕێژ بوو. | 8 |
Och då hela folket omskoret var, blefvo de på sitt rum i lägrena, tilldess de voro läkte.
ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «ئەمڕۆ ڕیسوایی میسرم لێتان گلۆرکردەوە.» بۆیە ئەو شوێنە هەتا ئەمڕۆش بە گلگال ناودەبردرێت. | 9 |
Och Herren sade till Josua: I denna dag hafver jag vändt ifrån eder Egypti skam; och det rummet vardt kalladt Gilgal, intill denna dag.
نەوەی ئیسرائیل لە گلگال چادریان هەڵدا و لە ئێوارەی ڕۆژی چواردەی مانگ لە دەشتی ئەریحا جەژنی پەسخەیان گێڕا. | 10 |
Och som Israels barn så hade deras lägre i Gilgal, höllo de Passah, på fjortonde dagen i den månadenom, om aftonen, uppå Jericho mark;
بۆ ڕۆژی پاش جەژنی پەسخە، لە هەمان ڕۆژ، لە بەروبوومی خاک نانی فەتیرە و دانەوێڵەی برژاویان خوارد. | 11 |
Och åto af landsens säd på annan dagen i Passah, nämliga osyradt bröd, och torkad ax, rätt uppå samma dagen.
هەروەها لەو ڕۆژەدا مەن بڕایەوە کاتێک لە بەری خاکەکەیان خوارد، ئیتر لەدوای ئەوە مەن بۆ نەوەی ئیسرائیل نەبوو، بەڵام ئەو ساڵە لە بەری زەوی کەنعانیان خوارد. | 12 |
Och Man vände åter på den andra dagen, sedan de hade ätit af landsens säd, så att Israels barn intet Man mera hade, utan åto af landsens Canaans säd, utaf det samma året.
ئەوە بوو کاتێک یەشوع لە نزیک ئەریحا بوو، سەری هەڵبڕی و بینی وا پیاوێک بەرامبەری ڕاوەستاوە و شمشێرەکەشی هەڵکێشاوە. یەشوعیش چووە لای و پێی گوت: «ئایا تۆ لەگەڵ ئێمە دایت یان لەگەڵ دوژمنەکانمان؟» | 13 |
Och det begaf sig, då Josua var vid Jericho, att han upplyfte sin ögon, och vardt varse att en man stod der för honom, och hade ett draget svärd i sine hand; och Josua gick till honom, och sade till honom: Hörer du oss, eller våra fiendar till?
ئەویش گوتی: «هیچیان، چونکە ئێستا من وەک فەرماندەی گشتی سوپای یەزدان هاتووم.» جا یەشوع بە ڕوودا بەسەر زەوی کەوت و کڕنۆشی برد و گوتی: «پەیامی گەورەکەم چییە بۆ خزمەتکاری خۆی؟» | 14 |
Han sade: Nej; utan jag är Förste öfver Herrans här, och är rätt nu kommen. Då föll Josua neder på jordena på sitt ansigte, och tillbad, och sade till honom: Hvad säger min Herre till sin tjenare?
فەرماندەی گشتی سوپای یەزدانیش بە یەشوعی فەرموو: «پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت پیرۆزە.» یەشوعیش بەم جۆرەی کرد. | 15 |
Och Försten öfver Herrans här sade till Josua: Drag dina skor af dina fötter; ty rummet, som du står uppå, är heligt. Och Josua gjorde så.