< یەشوع 5 >

کاتێک هەموو پاشاکانی ئەمۆرییەکان ئەوانەی لەبەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون بوون و هەموو پاشاکانی کەنعانییەکان ئەوانەی لەسەر کەناری دەریا بوون بیستیان کە یەزدان ئاوی ڕووباری ئوردونی لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل وشک کردووە هەتا دوای پەڕینەوەیان، ئیتر دڵیان تۆقی و ورەیان تێدا نەما بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەوەی ئیسرائیل. 1
Lorsque tous les rois des Amorrhéens d'au delà du Jourdain, à l'occident, et tous les rois des Chananéens près de la mer, apprirent que Yahweh avait mis à sec les eaux du Jourdain devant les enfants d'Israël, jusqu'à ce que nous eussions passé, leur cœur se fondit et ils perdirent tout courage devant les enfants d'Israël.
لەو کاتەدا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «چەند چەقۆیەک لە بەردەئەستێ بۆ خۆت دروستبکە و جارێکی دیکە نەوەی ئیسرائیل خەتەنە بکەرەوە.» 2
Dans ce temps-là, Yahweh dit à Josué: « Fais-toi des couteaux de pierre et circoncis de nouveau les enfants d'Israël, une seconde fois. »
جا یەشوع چەند چەقۆیەکی لە بەردەئەستێ دروستکرد و نەوەی ئیسرائیلی لە گردی هاعەرالۆت خەتەنە کرد. 3
Josué se fit des couteaux de pierre, et il circoncit les enfants d'Israël sur la colline d'Araloth.
ئەمەش هۆی خەتەنەکردنەکەیان بوو لەلایەن یەشوعەوە، هەموو ئەو گەلەی کە لە میسر هاتبوونە دەرەوە، ئەو نێرینانەی کە پیاوی جەنگ بوون، ماوەیەک لەدوای ڕۆیشتنیان لە میسر لە ڕێگا لە چۆڵەوانی مردن. 4
Voici la raison pour laquelle Josué les circoncit. Tout le peuple sorti d'Egypte, les mâles, tous les hommes de guerre, étaient morts dans le désert, pendant la route, après leur sortie d'Egypte.
هەموو ئەو گەلەی کە لە میسرەوە کۆچیان کرد خەتەنە کرابوون، بەڵام هەموو ئەو گەلەی لە کاتی کۆچیان لە میسرەوە لە ڕێگا لە چۆڵەوانیدا لەدایک بوون خەتەنە نەکرابوون. 5
Car tout le peuple qui sortit était circoncis; mais tout le peuple né dans le désert, pendant la route, après la sortie d'Egypte, n'avait pas été circoncis.
نەوەی ئیسرائیل چل ساڵ بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتن، هەتا هەموو ئەو گەلە، هەموو پیاوانی جەنگ، ئەوانەی لە میسر هاتبوونە دەرەوە کۆتاییان پێهات، چونکە گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون. یەزدان سوێندی بۆ خواردن کە ئەو خاکەیان پیشان نەدات کە سوێندی بۆ باوباپیرانیان خوارد کە دەیداتە ئێمە، ئەو خاکەی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. 6
Car les enfants d'Israël marchèrent pendant quarante ans dans le désert jusqu'à ce qu'eût péri toute la nation, savoir les hommes de guerre qui étaient sortis d'Egypte et n'avaient pas écouté la voix de Yahweh, et auxquels Yahweh avait juré de ne pas leur laisser voir le pays qu'il avait promis avec serment à leurs pères de nous donner, pays où coulent le lait et le miel.
بۆیە کوڕەکانیانی لە جێی ئەوان پێگەیاند، هەروەها یەشوع ئەوانی خەتەنە کرد، چونکە خەتەنە نەکرابوون، لەبەر ئەوەی لە ڕێگادا خەتەنەیان نەکردبوون. 7
Il établit leurs enfants à leur place, et ce sont eux que Josué circoncit, car ils étaient incirconcis parce qu'on ne les avait pas circoncis pendant la route.
پاش ئەوەی هەموو گەل لە خەتەنەکردن بوونەوە، لە جێی خۆیان لە ئۆردوگاکە مانەوە هەتا برینەکەیان ساڕێژ بوو. 8
Lorsqu'on eut achevé de circoncire toute la nation, ils restèrent à leur place dans le camp, jusqu'à leur guérison.
ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «ئەمڕۆ ڕیسوایی میسرم لێتان گلۆرکردەوە.» بۆیە ئەو شوێنە هەتا ئەمڕۆش بە گلگال ناودەبردرێت. 9
Et Yahweh dit à Josué: « Aujourd'hui j'ai roulé de dessus vous l'opprobre de l'Egypte. » Et ce lieu reçut le nom de Galgala jusqu'à ce jour.
نەوەی ئیسرائیل لە گلگال چادریان هەڵدا و لە ئێوارەی ڕۆژی چواردەی مانگ لە دەشتی ئەریحا جەژنی پەسخەیان گێڕا. 10
Les enfants d'Israël campèrent à Galgala, et ils firent la Pâque le quatorzième jour du mois, sur le soir, dans les plaines de Jéricho.
بۆ ڕۆژی پاش جەژنی پەسخە، لە هەمان ڕۆژ، لە بەروبوومی خاک نانی فەتیرە و دانەوێڵەی برژاویان خوارد. 11
Ils mangèrent dès le lendemain de la Pâque, du produit du pays des pains sans levain et du grain rôti, ce jour-là même.
هەروەها لەو ڕۆژەدا مەن بڕایەوە کاتێک لە بەری خاکەکەیان خوارد، ئیتر لەدوای ئەوە مەن بۆ نەوەی ئیسرائیل نەبوو، بەڵام ئەو ساڵە لە بەری زەوی کەنعانیان خوارد. 12
Et la manne cessa le lendemain de la Pâque, lorsqu'ils mangèrent du produit du pays; les enfants d'Israël n'eurent plus de manne, et ils mangèrent cette année-là des productions du pays de Chanaan.
ئەوە بوو کاتێک یەشوع لە نزیک ئەریحا بوو، سەری هەڵبڕی و بینی وا پیاوێک بەرامبەری ڕاوەستاوە و شمشێرەکەشی هەڵکێشاوە. یەشوعیش چووە لای و پێی گوت: «ئایا تۆ لەگەڵ ئێمە دایت یان لەگەڵ دوژمنەکانمان؟» 13
Comme Josué était près de Jéricho, il leva les yeux et regarda, et voici qu'un homme se tenait debout devant lui, son épée nue à la main. Josué alla vers lui et lui dit: « Es-tu pour nous, ou pour nos ennemis? »
ئەویش گوتی: «هیچیان، چونکە ئێستا من وەک فەرماندەی گشتی سوپای یەزدان هاتووم.» جا یەشوع بە ڕوودا بەسەر زەوی کەوت و کڕنۆشی برد و گوتی: «پەیامی گەورەکەم چییە بۆ خزمەتکاری خۆی؟» 14
Il répondit: « Non, mais c'est comme chef de l'armée de Yahweh que je viens maintenant. » Josué tomba le visage contre terre, se prosterna et lui dit: « Qu'est-ce que mon seigneur dit à son serviteur? »
فەرماندەی گشتی سوپای یەزدانیش بە یەشوعی فەرموو: «پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت پیرۆزە.» یەشوعیش بەم جۆرەی کرد. 15
Et le chef de l'armée de Yahweh dit à Josué: « Ôte ta chaussure de tes pieds, car le lieu sur lequel tu te tiens est saint. » Et Josué fit ainsi.

< یەشوع 5 >