کاتێک هەموو نەتەوەکە لە ڕووباری ئوردون تەواو پەڕینەوە، یەزدان بە یەشوعی فەرموو: | 1 |
بالکلیه گذشتند، خداوند یوشع را خطاب کرده، گفت: | ۱ |
«لەناو خەڵکەکەدا دوازدە پیاو هەڵبژێرە، لە هەر هۆزە و پیاوێک، | 2 |
«دوازده نفر از قوم، یعنی از هر سبطیک نفر را بگیرید. | ۲ |
فەرمانیان پێ بکە و پێیان بڵێ:”لێرە لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە، لە شوێن پێی کاهینەکان کە تێیدا جێگیر بوون، دوازدە بەرد هەڵبگرن و لەگەڵ خۆتان بیانپەڕێننەوە و لەو شوێنەدا دایانبنێن کە ئەمشەو تێیدا دەمێننەوە.“» | 3 |
و ایشان را امر فرموده، بگویید: از اینجا از میان اردن از جایی که پایهای کاهنان قایم ایستاده بود، دوازده سنگ بردارید، وآنها را با خود برده، در منزلی که امشب در آن فرود میآیید بنهید.» | ۳ |
ئینجا یەشوع ئەو دوازدە پیاوەی بانگکرد کە لە نەوەی ئیسرائیل هەڵیبژاردبوون، لە هەر هۆزە و پیاوێک، | 4 |
پس یوشع آن دوازده مردرا که از بنیاسرائیل انتخاب کرده بود، یعنی از هرسبط یک نفر طلبید. | ۴ |
یەشوع پێی گوتن: «لەبەردەم سندوقی یەزدانی پەروەردگارتانەوە تێپەڕ بن بۆ ناوەڕاستی ڕووباری ئوردون و بەگوێرەی ژمارەی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل هەریەک لە ئێوە بەردێک بەرز بکاتەوە بۆ سەر شانی، | 5 |
و یوشع به ایشان گفت: «پیش تابوت یهوه، خدای خود به میان اردن بروید، و هر کسی از شما یک سنگ موافق شماره اسباط بنیاسرائیل بر دوش خود بردارد. | ۵ |
بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە نیشانەیەک لەنێوتان. ئەگەر سبەینێ منداڵەکانتان لێتان بپرسن:”ئەم بەردانە چ واتایەکی هەیە؟“ | 6 |
تا این در میان شما علامتی باشد هنگامی که پسران شمادر زمان آینده پرسیده، گویند که مقصود شما ازاین سنگها چیست؟ | ۶ |
ئێوەش پێیان دەڵێن:”ئاوی ڕووباری ئوردون لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان وەستا. کاتێک لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، ئاوی ئوردون ڕاوەستا، جا ئەم بەردانە دەبنە یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل بۆ هەتاهەتایە.“» | 7 |
آنگاه به ایشان بگویید: که آبهای اردن از حضور تابوت عهد خداوندشکافته شد، یعنی هنگامی که آن از اردن می گذشت، آبهای اردن شکافته شد، پس این سنگها به جهت بنیاسرائیل برای یادگاری ابدی خواهد بود.» | ۷ |
نەوەی ئیسرائیلیش ئاوایان کرد، هەروەک یەشوع فەرمانی پێ کردن، دوازدە بەردیان لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە هەڵگرت، هەروەک یەزدان بە یەشوعی فەرموو، بەپێی ژمارەی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل و لەگەڵ خۆیاندا پەڕاندیانەوە بۆ ئەو شوێنەی چادریان تێیدا هەڵدا و لەوێ دایاننان. | 8 |
و بنیاسرائیل موافق آنچه یوشع امر فرموده بود کردند، و دوازده سنگ از میان اردن به طوری که خداوند به یوشع گفته بود، موافق شماره اسباط بنیاسرائیل برداشتند، و آنها را با خود بهجایی که در آن منزل گرفتند برده، آنها را در آنجانهادند. | ۸ |
یەشوعیش دوازدە بەردەکەی ڕاگیر کرد کە لە ناوەڕاستی ڕووباری ئوردوندا بوون لەو شوێنەی کە کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمان ڕاوەستابوون و هەتا ئەمڕۆش لەو شوێنەدان. | 9 |
و یوشع در وسط اردن، در جایی که پایهای کاهنانی که تابوت عهد را برداشته بودند، ایستاده بود، دوازده سنگ نصب کرد و در آنجا تاامروز هست. | ۹ |
کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقەکە لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردوندا وەستان هەتا هەموو ئەو شتانەی یەزدان فەرمانی بە یەشوع کردبوو بە گەلی بڵێت بەگوێرەی هەموو ئەوەی موسا فەرمانی بە یەشوع کردبوو تەواو بوو. گەل پەلەیان کرد و پەڕینەوە. | 10 |
و کاهنانی که تابوت را برمی داشتند دروسط اردن ایستادند، تا هرآنچه خداوند یوشع راامر فرموده بود که به قوم بگوید تمام شد، به حسب آنچه موسی به یوشع امر کرده بود و قوم به تعجیل عبور کردند. | ۱۰ |
کاتێک هەموو گەل تەواو پەڕینەوە، سندوقی یەزدان و کاهینەکانیش بە بەردەم گەلدا پەڕینەوە. | 11 |
و بعد از آنکه تمامی قوم بالکل گذشتند، واقع شد که تابوت خداوند وکاهنان به حضور قوم عبور کردند. | ۱۱ |
نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشەش بە چەکەوە لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل پەڕینەوە، هەروەک موسا پێی گوتبوون. | 12 |
و بنی روبین و بنی جاد و نصف سبط منسی مسلح شده، پیش روی بنیاسرائیل عبور کردند چنانکه موسی به ایشان گفته بود. | ۱۲ |
نزیکەی چل هەزار چەکدار بۆ شەڕکردن لەبەردەم یەزدان پەڕینەوە بۆ جەنگ بەرەو دەشتەکانی ئەریحا. | 13 |
قریب به چهل هزار نفر مهیاشده کارزار به حضور خداوند به صحرای اریحابرای جنگ عبور کردند. | ۱۳ |
لەو ڕۆژە یەزدان لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل یەشوعی بەرز ڕاگرت، ئەوانیش بە درێژایی ژیانی یەشوع ڕێزێکی تایبەتیان بۆی هەبوو، هەروەک چۆن ڕێزیان لە موسا گرتبوو. | 14 |
و در آن روز خداوند، یوشع را در نظرتمامی اسرائیل بزرگ ساخت، و از او در تمام ایام عمرش میترسیدند، چنانکه از موسی ترسیده بودند. | ۱۴ |
هەروەها یەزدان بە یەشوعی فەرموو: | 15 |
و خداوند یوشع را خطاب کرده، گفت: | ۱۵ |
«فەرمان بە کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی بکە با لە ڕووباری ئوردونەوە سەربکەون.» | 16 |
«کاهنانی را که تابوت شهادت را برمی دارند، بفرما که از اردن برآیند.» | ۱۶ |
یەشوعیش فەرمانی بە کاهینەکان کرد و گوتی: «لە ڕووباری ئوردونەوە سەربکەون.» | 17 |
پس یوشع کاهنان راامر فرموده، گفت: «از اردن برآیید.» | ۱۷ |
ئەوە بوو لەگەڵ سەرکەوتنی کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمانی یەزدان لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردونەوە، بن پێی کاهینەکان کەوتە سەر وشکانی، ئاوی ڕووباری ئوردون گەڕایەوە شوێنی خۆی و وەک پێشتر بووەوە بە لافاو. | 18 |
و چون کاهنانی که تابوت عهد خداوند را برمی داشتند ازمیان اردن برآمدند و کف پایهای کاهنان برخشکی گذارده شد، آنگاه آب اردن بجای خودبرگشت و مثل پیش بر تمامی کناره هایش جاری شد. | ۱۸ |
گەلیش لە دەیەم ڕۆژی مانگی یەکدا لە ڕووباری ئوردونەوە سەرکەوتن و لە گلگال لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ئەریحا چادریان هەڵدا. | 19 |
و در روز دهم از ماه اول، قوم از اردن برآمدند و در جلجال بهجانب شرقی اریحا اردوزدند. | ۱۹ |
ئەو دوازدە بەردەش کە لە ڕووباری ئوردونەوە هێنابوویان، یەشوع لە گلگال کەڵەکەی کردن و | 20 |
و یوشع آن دوازده سنگ را که از اردن گرفته بودند، در جلجال نصب کرد. | ۲۰ |
بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «ئەگەر سبەینێ نەوەکانتان لە باوباپیرانی خۆیانیان پرسی:”ئەم بەردانە چین؟“ | 21 |
وبنیاسرائیل را خطاب کرده، گفت: «چون پسران شما در زمان آینده از پدران خود پرسیده، گویند: که این سنگها چیست؟ | ۲۱ |
پێیان بناسێنن و پێیان بڵێن:”نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانی لەم ڕووباری ئوردونە پەڕینەوە.“ | 22 |
آنگاه پسران خود راتعلیم داده، گویید که اسرائیل از این اردن به خشکی عبور کردند. | ۲۲ |
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان ئاوی ڕووباری ئوردونی لەبەردەمیاندا وشک کرد هەتا پەڕینەوە، هەروەک ئەوەی بە دەریای سووری کرد کە لەبەردەمماندا وشکی کرد هەتا ئێمە پەڕینەوە. | 23 |
زیرا یهوه، خدای شما، آب اردن را از پیش روی شما خشکانید تا شماعبور کردید، چنانکه یهوه خدای شما به بحرقلزم کرد که آن را پیش روی ما خشکانید تا ماعبور کردیم. | ۲۳ |
ئەمەی کرد هەتا هەموو گەلانی خاکەکە بزانن کە دەستی یەزدان بەهێزە، تاوەکو هەتاهەتایە لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن.» | 24 |
تا تمامی قومهای زمین دست خداوند را بدانند که آن زورآور است، و از یهوه، خدای شما، همه اوقات بترسند.» | ۲۴ |