< یەشوع 3 >
بەیانی زوو یەشوع لەگەڵ هەموو نەوەی ئیسرائیل لە شەتیمەوە کۆچیان کرد و هاتنە لای ڕووباری ئوردون، بەر لەوەی بپەڕنەوە لەوێ مانەوە. | 1 |
igitur Iosue de nocte consurgens movit castra egredientesque de Setthim venerunt ad Iordanem ipse et omnes filii Israhel et morati sunt ibi per tres dies
پاش سێ ڕۆژ کوێخاکان بەناو ئۆردوگاکەدا گەڕان و | 2 |
quibus evolutis transierunt praecones per castrorum medium
فەرمانیان بە گەل کرد و گوتیان: «کاتێک کە سندوقی پەیمانی یەزدانی پەروەردگارتان دەبینن، کاهینە لێڤییەکان هەڵیانگرتووە، لە شوێنەکانی خۆتان کۆچ بکەن و لەدوایەوە بڕۆن. | 3 |
et clamare coeperunt quando videritis arcam foederis Domini Dei vestri et sacerdotes stirpis leviticae portantes eam vos quoque consurgite et sequimini praecedentes
بەڵام با ماوەی نێوان ئێوە و سندوقەکە بە پێوانە دوو هەزار باڵ بێت و لێی نزیک مەبنەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایە بزانن کە پێیدا دەڕۆن، چونکە ئێوە پێشتر بەم ڕێگایەدا نەڕۆیشتوون.» | 4 |
sitque inter vos et arcam spatium cubitorum duum milium ut procul videre possitis et nosse per quam viam ingrediamini quia prius non ambulastis per eam et cavete ne adpropinquetis ad arcam
یەشوع بە گەلی گوت: «خۆتان تەرخان بکەن، چونکە یەزدان بەیانی لەنێوتاندا کاری سەرسوڕهێنەر دەکات.» | 5 |
dixitque Iosue ad populum sanctificamini cras enim faciet Dominus inter vos mirabilia
هەروەها یەشوع بە کاهینەکانی گوت: «سندوقی پەیمان هەڵبگرن و بە بەردەم گەلدا تێپەڕ بن.» ئەوانیش سندوقی پەیمانیان هەڵگرت و لەپێش گەل ڕۆیشتن. | 6 |
et ait ad sacerdotes tollite arcam foederis et praecedite populum qui iussa conplentes tulerunt et ambulaverunt ante eos
ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «لەم ڕۆژەوە لەبەرچاوی هەموو نەوەی ئیسرائیل دەستپێدەکەم پایەبەرزت بکەم، بۆ ئەوەی بزانن چۆن لەگەڵ موسادا بووم ئاواش لەگەڵ تۆدا دەبم. | 7 |
dixitque Dominus ad Iosue hodie incipiam exaltare te coram omni Israhel ut sciant quod sicut cum Mosi fui ita et tecum sim
بەڵام تۆ فەرمان بە کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمان بکە و پێیان بڵێ:”کاتێک دەگەنە کەنار ئاوی ڕووباری ئوردون، لەناو ڕووباری ئوردوندا بوەستن.“» | 8 |
tu autem praecipe sacerdotibus qui portant arcam foederis et dic eis cum ingressi fueritis partem aquae Iordanis state in ea
هەروەها یەشوع بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «وەرنە پێشەوە بۆ ئێرە و گوێ لە فەرمایشتی یەزدانی پەروەردگارتان بگرن.» | 9 |
dixitque Iosue ad filios Israhel accedite huc et audite verba Domini Dei vestri
ئینجا یەشوع گوتی: «بەمە دەزانن کە خودای زیندوو لەنێوتاندایە، کەنعانی، حیتی، حیڤی، پریزی، گرگاشی، ئەمۆری و یەبوسییەکان لەبەردەمتاندا بە تەواوی دەردەکات. | 10 |
et rursum in hoc inquit scietis quod Dominus Deus vivens in medio vestri est et disperdat in conspectu vestro Chananeum Hettheum Eveum et Ferezeum Gergeseum quoque et Amorreum et Iebuseum
ئەوەتا سندوقی پەیمانی پەروەردگاری هەموو زەوی لەپێشتانەوە بۆ ناو ڕووباری ئوردون دەپەڕێتەوە. | 11 |
ecce arca foederis Domini omnis terrae antecedet vos per Iordanem
ئێستاش دوازدە پیاو لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل بۆ خۆتان هەڵبژێرن، لە هەر هۆزە و پیاوێک. | 12 |
parate duodecim viros de tribubus Israhel singulos per singulas tribus
ئینجا کاتێک پێی کاهینەکانی هەڵگری سندوقی یەزدان، پەروەردگاری هەموو زەوی، لەناو ئاوی ڕووباری ئوردون جێگیر دەبێت، ئاوی ڕووباری ئوردون، ئەو ئاوەی کە لە سەرەوە دێت شەق دەبێت و لە یەک بەربەستدا پەنگدەخواتەوە.» | 13 |
et cum posuerint vestigia pedum suorum sacerdotes qui portant arcam Domini Dei universae terrae in aquis Iordanis aquae quae inferiores sunt decurrent atque deficient quae autem desuper veniunt in una mole consistent
جا کاتێک گەل لە چادرەکانیانەوە کۆچیان کرد، تاکو لە ڕووباری ئوردون بپەڕنەوە، کاهینەکانی هەڵگری سندوقی پەیمانیش لەپێشیانەوە بوون. | 14 |
igitur egressus est populus de tabernaculis suis ut transirent Iordanem et sacerdotes qui portabant arcam foederis pergebant ante eum
بە درێژایی ڕۆژانی دروێنە ڕووباری ئوردونیش دەبووە لافاو، بەڵام لە کاتی هاتنی هەڵگرانی سندوقەکە بۆ ناو ڕووباری ئوردون و نوقومبوونی پێی کاهینەکانی هەڵگری سندوقەکە لەناو ئاوی کەنارەکە، | 15 |
ingressisque eis Iordanem et pedibus eorum tinctis in parte aquae cum Iordanis autem ripas alvei sui tempore messis impleret
ئەو ئاوەی لە سەرەوە دەهاتە خوارەوە لە ڕۆیشتن وەستا. لە دوورییەکی زۆرەوە لە شارۆچکەی ئادام لە بەربەستێک پەنگی خواردەوە، ئەو شارۆچکەیەی کە لەتەنیشت چەرەتانە، هەروەها ئەو ئاوەی کە دەڕژایە ناو دەریای عەراڤا واتە دەریای مردوو بە تەواوی بڕا و گەل بەرەو ئەریحا پەڕینەوە. | 16 |
steterunt aquae descendentes in uno loco et instar montis intumescentes apparebant procul ab urbe quae vocatur Adom usque ad locum Sarthan quae autem inferiores erant in mare Solitudinis quod nunc vocatur Mortuum descenderunt usquequo omnino deficerent
کاهینەکانی هەڵگرانی سندوقی پەیمانی یەزدان لەسەر وشکانی لەناوەڕاستی ڕووباری ئوردون بە جێگیری وەستان و هەموو ئیسرائیلیش بەسەر وشکانیدا پەڕینەوە، هەتا هەموو نەتەوەکە لە ڕووباری ئوردون تەواو پەڕینەوە. | 17 |
populus autem incedebat contra Iordanem et sacerdotes qui portabant arcam foederis Domini stabant super siccam humum in medio Iordanis accincti omnisque populus per arentem alveum transiebat