< یەشوع 23 >
پاش بەسەرچوونی ماوەیەکی زۆر، لەدوای ئەوەی یەزدان ئیسرائیلی لە دوژمنەکانی دەوروبەریان حەساندەوە، یەشوع پیر بوو و بەساڵدا چوو، | 1 |
Efter længere Tids Forløb, da HERREN havde skaffet Israel Ro for alle dets Fjender rundt om, og Josua var blevet gammel og til Års,
هەموو ئیسرائیلی بە پیر و ڕابەر و دادوەر و کوێخاکانیەوە بانگکرد و پێی گوتن: «ئەوا من پیر بووم، بەساڵدا چووم و | 2 |
lod Josua hele Israel, de Ældste, Overhovederne, Dommerne og Tilsynsmændene kalde til sig og sagde til dem: "Jeg er blevet gammel og til Års.
ئێوەش هەموو ئەوەتان بینیوە کە یەزدانی پەروەردگارتان لەبەر ئێوە بە هەموو ئەو نەتەوانەی کرد، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لە جیاتی ئێوە جەنگا. | 3 |
I har selv set alt, hvad HERREN eders Gud har gjort ved alle disse Folkeslag foran eder; thi det var HERREN eders Gud, som kæmpede for eder.
ببینن، من خاکی ئەو نەتەوانەی کە ماونەتەوە بە تیروپشک بۆم دابەش کردوون بە میرات بەپێی هۆزەکانتان، هەموو ئەو نەتەوانەم بەزاندووە، لە ڕووباری ئوردونەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست بەرەو ڕۆژئاوا. | 4 |
Se, jeg har tildelt eders Stammer som Arvelod disse Folk, som er tilbage af alle de Folkeslag, jeg udryddede fra Jordan til det store Hav vestpå;
یەزدانی پەروەردگارتان خۆی لەبەردەمتان ڕایاندەماڵێت و لەپێشتان دەریاندەکات، ئێوەش دەست بەسەر خاکەکەیاندا دەگرن هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان بەڵێنی پێدان. | 5 |
og HERREN eders Gud vil trænge dem tilbage foran eder og drive dem bort foran eder, og I skal tage deres Land i Besiddelse, som HERREN eders Gud lovede eder.
«جا زۆر بەهێز بن بۆ پاراستن و کارکردن بە هەموو ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتی موسادا نووسراوە، بەبێ ئەوەی کە بەلای ڕاست یان چەپدا لێی لابدەن. | 6 |
Vær nu stærke og faste, så I giver Agt på og handler efter alt, hvad der står skrevet i Moses's Lovbog, og ikke viger derfra til højre eller venstre
تێکەڵی ئەم نەتەوانە مەبن، ئەوانەی لەگەڵتان ماونەتەوە ناوی خوداوەندەکانیان مەهێنن، سوێندیان پێ مەخۆن، مەیانپەرستن و کڕنۆشیان بۆ مەبەن. | 7 |
og ikke indlader eder med disse Folk, som er tilbage iblandt eder; I må ikke påkalde deres Guders Navne eller sværge ved dem, ikke dyrke eller tilbede dem,
بەڵکو دەست بە یەزدانی پەروەردگارتانەوە بگرن هەروەک هەتا ئەمڕۆ کردووتانە. | 8 |
men I skal holde fast ved HERREN eders Gud som hidtil.
«یەزدان نەتەوە مەزن و بەهێزەکانی لەبەردەمتان دەرکردووە و هەتا ئەمڕۆش کەس لەبەردەمتاندا خۆی ڕانەگرتووە. | 9 |
Derfor drev jo HERREN store og mægtige Folkeslag bort foran eder. Ingen har kunnet holde Stand over for eder til denne Dag;
یەک پیاو لە ئێوە هەزار دەردەپەڕێنێت، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لە جیاتی ئێوە دەجەنگێت هەروەک بەڵێنی پێدان. | 10 |
een Mand iblandt eder jog tusinde på Flugt; thi det var HERREN eders Gud, som kæmpede for eder, som han havde lovet eder.
جا زۆر ئاگاداری خۆتان بن کە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت. | 11 |
Våg da for eders Livs Skyld omhyggeligt over, at I elsker HERREN eders Gud!
«بەڵام ئەگەر گەڕانەوە و هاوپەیمانیێتی بەجێماوەکانی ئەو نەتەوانەوەتان کرد، ئەوانەی کە لەگەڵتان ماونەتەوە، ژن و ژنخوازیتان لەگەڵدا کردن و هەڵسوکەوتتان لەگەڵیان کرد، | 12 |
Thi dersom I falder fra og slutter eder til Levningerne af disse Folk, som er tilbage iblandt eder, og, besvogrer eder med dem eller, indlader eder i Forbindelse med dem,
ئەوا باش بزانن کە ئیتر یەزدانی پەروەردگارتان ئەو نەتەوانە لەبەردەمتان دەرناکات، بەڵکو دەبنە داو و تەڵە، قامچی لەسەر پشتتان و دڕک لەناو چاوتان، هەتا لەسەر ئەو خاکە چاکە لەناودەچن کە یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون. | 13 |
så skal I vide for vist, at HERREN eders Gud ikke mere vil drive disse Folkeslag bort fra eder, men de skal blive eder en Snare og en Fælde, en Svøbe i eders Sider og Torne i eders Øjne, indtil I selv bliver udryddet fra dette herlige Land, som HERREN eders Gud gav eder.
«ئەوەتا خەریکە منیش ئەمڕۆ وەک هەموو دانیشتووانی زەوی کۆچی دوایی دەکەم، ئێوەش بە هەموو دڵ و بە هەموو دەروونتانەوە دەزانن کە تەنها یەک بەڵێن نەشکاوە لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان دەربارەی ئێوە فەرمووبووی، هەمووی بۆتان هاتە دی، یەک بەڵێنی لێ نەشکاوە. | 14 |
Se, jeg går nu al Støvets Gang; så betænk da med hele eders Hjerte og hele eders Sjæl, at ikke eet af alle de gode Ord, HERREN eders Gud talede til eder, faldt til Jorden; alle sammen er de gået i Opfyldelse for eder; ikke eet Ord deraf faldt til Jorden.
ئاواش دەبێت، هەروەک چۆن هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدانی پەروەردگارتان دەربارەی ئێوە بەڵێنی دابوو هاتە دی، بە هەمان شێوە یەزدان هەموو شتە خراپەکانتان بەسەردا دەهێنێت، هەتا لەسەر ئەم خاکە چاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون لەناوتان دەبات. | 15 |
Men ligesom alle de gode Ord, HERREN eders Gud talede til eder, gik i Opfyldelse på eder, således vil HERREN også lade alle sine Trusler gå i Opfyldelse på eder, indtil han har udryddet eder fra dette herlige Land, som HERREN eders Gud gav eder.
ئەگەر پەیمانەکەی یەزدانی پەروەردگارتان بشکێنن کە فەرمانی پێ کردن، بڕۆن و خوداوەندی دیکە بپەرستن و کڕنۆشی بۆ ببەن، تووڕەیی یەزدان بەسەرتاندا دەجۆشێت و بە زوویی لەسەر ئەو خاکە چاکە لەناودەچن کە پێیداون.» | 16 |
Når I overtræder HERREN eders Guds Pagt, som han pålagde eder, og går hen og Dyrker andre Guder og tilbeder dem, så vil HERRENs Vrede blusse op imod eder, og I vil hastelig blive udryddet fra det herlige Land, han gav eder!"