< یەشوع 22 >

ئینجا یەشوع ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان و نیوە هۆزەکەی مەنەشەی بانگکرد و 1
Dans le même temps, Josué appela les Rubénites et les Gadites et la demi-tribu de Manassé,
پێی گوتن: «ئێوە هەموو ئەو شتانەتان جێبەجێ کرد کە موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کردبوون و لە هەموو ئەو شتانەش کە فەرمانم پێکردن گوێڕایەڵم بوون و 2
Et leur dit: Vous avez fait tout ce que vous a ordonné Moïse, serviteur du Seigneur: à moi aussi, vous m’avez obéi en toutes choses,
بە درێژایی ئەو ڕۆژانە و هەتا ئەمڕۆش براکانی خۆتان بەجێ نەهێشت و بە وریاییەوە فەرمانی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بەجێهێنا. 3
Et dans ce long temps, vous n’avez pas abandonné vos frères jusqu’au présent jour, gardant le commandement du Seigneur votre Dieu.
ئێستاش کە یەزدانی پەروەردگارتان براکانی ئێوەی ئاسوودە کرد، هەروەک بەڵێنی پێدابوون، ئێستا بگەڕێنەوە ماڵەکانتان لەو خاکەی موڵکتانە، ئەوەی کە موسای بەندەی یەزدان لەوبەری ڕووباری ئوردون پێیدان. 4
Puis donc que le Seigneur votre Dieu a donné à vos frères le repos et la paix, comme il a promis, retournez et allez dans vos tabernacles et dans la terre de possession que vous a livrée Moïse, serviteur du Seigneur, au-delà du Jourdain;
بەڵام زۆر ئاگاداربن بۆ کارکردن بەو ڕاسپاردە و فێرکردنەی کە موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کردن، کە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت و هەموو ڕێگاکانی بگرنەبەر و فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن و دەستی پێوە بگرن، پڕ بە دڵ و لە ناختانەوە بیپەرستن.» 5
En sorte seulement que vous gardiez attentivement et que vous accomplissiez par vos œuvres le commandement et la loi que vous a prescrite Moïse, serviteur du Seigneur, que vous aimiez le Seigneur votre Dieu, que vous marchiez dans toutes ses voies, que vous observiez ses commandements, que vous vous attachiez à lui, et que vous le serviez en tout votre cœur et en toute votre âme.
ئینجا یەشوع داوای بەرەکەتی بۆ کردن و ئەوانی ناردەوە، ئەوانیش بەرەو نشینگەکانی خۆیان چوون. 6
Et Josué les bénit et les renvoya; et ils retournèrent dans leurs tabernacles.
(پێشتر موسا لە باشان خاکی دابووە نیوە هۆزەکەی مەنەشە. یەشوعیش خاکی دابووە نیوەکەی دیکەی هۆزەکە لەگەڵ براکانیان لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون.) هەروەها کە یەشوع ئەوانی ناردەوە بۆ لای نشینگەکانیان، داوای بەرەکەتی بۆ کردن و 7
Quant à la demi-tribu de Manassé, Moïse lui avait donné une possession en Basan; et c’est pour cela que Josué donna à l’autre demi-tribu un lot parmi ses autres frères, au-delà du Jourdain, vers la partie occidentale. Lorsqu’il les renvoya dans leurs tabernacles, après les avoir bénis,
پێی گوتن: «بە سامانێکی زۆرەوە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانتان و بە گاوگۆتاڵێکی زۆر و بە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و جلوبەرگێکی زۆرەوە، دەستکەوتی دوژمنەکانتان لەگەڵ براکانتان بەش بکەن.» 8
Il leur dit: Retournez en vos demeures avec beaucoup de biens et de richesses, avec de l’argent et de l’or, de l’airain, du fer et beaucoup de vêtements; partagez avec vos frères le butin remporté sur les ennemis.
ئینجا نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشە گەڕانەوە، نەوەی ئیسرائیلیان لە شیلۆ لە خاکی کەنعان بەجێهێشت، بۆ ئەوەی بچنە خاکی گلعاد بۆ ئەو خاکەی موڵکی خۆیانە، ئەوەی دەستیان بەسەردا گرتبوو بەپێی فەرمانی یەزدان لە ڕێگەی موساوە. 9
Ainsi, les enfants de Ruben, les enfants de Gad et la demi-tribu de Manassé s’éloignèrent des enfants d’Israël de Silo, qui est située en Chanaan, pour venir à Galaad, terre de leur possession, qu’ils avaient obtenue, selon le commandement du Seigneur par l’entremise de Moïse.
کاتێک هاتنە گەلیلۆت کە نزیک ڕووباری ئوردونە لەناو خاکی کەنعان، نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشە لەوێ لەسەر ڕووباری ئوردون قوربانگایەکی گەورە و بەرچاویان بنیاد نا. 10
Et lorsqu’ils furent revenus aux digues du Jourdain, dans la terre de Chanaan, ils bâtirent près du Jourdain un autel d’une immense grandeur.
جا نەوەی ئیسرائیل بیستیان، ئەوەتا نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوە هۆزەکەی مەنەشە قوربانگایەکیان بەرامبەر خاکی کەنعان لە گەلیلۆتدا نزیک ڕووباری ئوردون بەرامبەر بە نەوەی ئیسرائیل بنیاد ناوە. 11
Lorsque les enfants d’Israël l’eurent appris, et que des messagers fidèles leur eurent rapporté que les enfants de Ruben, de Gad et de la demi-tribu de Manassé avaient bâti un autel dans la terre de Chanaan, sur les digues du Jourdain vis-à-vis des enfants d’Israël,
جا کە نەوەی ئیسرائیل ئەمەی بیستەوە، هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆ کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بۆ جەنگ لە دژی هۆزەکانی ئەوبەری ڕووباری ئوردون بڕۆن. 12
Ils s’assemblèrent tous à Silo, pour monter et combattre contre eux.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کاهینیان نارد بۆ لای نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشە لە خاکی گلعاد. 13
Et cependant ils envoyèrent vers eux, dans la terre de Galaad, Phinéès, fils d’Eléazar, le prêtre,
دە سەرۆکی لەگەڵ نارد، لە هەر هۆزێکی ئیسرائیل یەکێک، هەموویان گەورەی بنەماڵەکان بوون لەنێو تیرەکانی ئیسرائیل. 14
Et dix princes du peuple avec lui, un de chaque tribu.
ئینجا هاتنە لای نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشە بۆ خاکی گلعاد و پێیان گوتن: 15
Lesquels vinrent vers les enfants de Ruben, de Gad et de la demi-tribu de Manassé, dans la terre de Galaad, et leur dirent:
«هەموو کۆمەڵی یەزدان وا دەڵێن:”ئەم ناپاکییە چییە کە دەرهەق بە خودای ئیسرائیل کردتان، بەوەی کە ئەمڕۆ لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە بە بنیادنانی قوربانگایەک بۆ خۆتان هەتا لە دژی یەزدان یاخی بن؟ 16
Voici ce que mande tout le peuple du Seigneur: Quelle est cette transgression? Pourquoi avez-vous abandonné le Seigneur Dieu d’Israël, bâtissant un autel sacrilège, et vous éloignant de son culte?
ئایا گوناهەکەی پەعۆر کەمە بۆمان؟ ئەوەی هەتا ئەمڕۆش لێی پاک نەبووینەتەوە و بووە هۆی دەرد لەناو کۆمەڵی یەزدان! 17
Est-ce peu pour vous, que vous ayez péché à Béelphégor, que jusqu’au présent jour la tache de ce crime demeure sur nous, et qu’un grand nombre d’entre le peuple ait succombé?
ئایا ئەمڕۆ ئێوەش لە یەزدان هەڵدەگەڕێنەوە؟ «”ئەگەر ئێوە ئەمڕۆ لە یەزدان یاخی بن، ئەویش سبەینێ لە هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل تووڕە دەبێت. 18
Et vous, aujourd’hui, vous avez abandonné le Seigneur, et demain contre tout Israël sa colère sévira.
بەڵام ئەگەر خاکەکەی موڵکتان گڵاوە، بۆ خاکەکەی موڵکی یەزدان بپەڕنەوە کە چادری پەرستنی یەزدانی تێدایە و لەناو ئێمەدا میرات وەربگرن و لە یەزدان یاخی مەبن و لە دژی ئێمەش مەبن بە بنیادنانی قوربانگایەک بۆ خۆتان جیا لە قوربانگاکەی یەزدانی پەروەردگارمان. 19
Que si vous croyez que la terre de votre possession est impure, passez à la terre dans laquelle est le tabernacle du Seigneur, et habitez parmi nous; seulement, ne vous éloignez point du Seigneur et de notre société, en bâtissant un autel, outre l’autel du Seigneur notre Dieu.
کاتێک عاخانی کوڕی زەرەح ناپاکی کرد لە شتە تەرخانکراوەکاندا، ئایا تووڕەیی یەزدان بەسەر هەموو کۆمەڵی ئیسرائیلدا نەباری؟ بەهۆی گوناهەکەیەوە تەنها خۆی لەناو نەچوو!“» 20
Est-ce qu’Achan, fils de Zaré, ne viola pas le commandement du Seigneur, et que la colère du Seigneur ne tomba pas sur tout le peuple d’Israël? Et lui était un seul homme; et plût à Dieu que, seul, il eût péri dans son crime!
ئینجا نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشە وەڵامیان دایەوە و بە سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیلیان گوت: 21
Et les enfants de Ruben et de Gad, et la demi-tribu d’Israël répondirent aux princes de la légation d’Israël:
«خودای توانادار، یەزدانە! خودای توانادار، یەزدانە! ئەو دەزانێت و با ئیسرائیلیش بزانێت، ئەگەر ئەمە بە یاخیبوون و بە ناپاکی دەرهەق بە یەزدان کرابێت، ئەوا ئەمڕۆ ڕزگارمان مەکەن! 22
Le très fort Dieu Seigneur, le très fort Dieu Seigneur, lui-même le sait, et Israël aussi le comprendra: si c’est dans un esprit de prévarication que nous avons construit cet autel, que le Seigneur ne nous garde point, mais qu’il nous punisse présentement;
ئەگەر ئێمە ئەو قوربانگایەی خۆمانمان بە مەبەستی هەڵگەڕانەوە لە یەزدان و سەرخستنی قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە بنیاد ناوە، یاخود بۆ ئەنجامدانی قوربانی هاوبەشی لەسەری، ئەوا با یەزدان خۆی سزامان بدات. 23
Et si nous l’avons fait dans l’intention d’y offrir des holocaustes, un sacrifice et des victimes pacifiques, que lui-même instruise et juge;
«نەخێر! بەڵکو ئەم کارەمان بەهۆی ئەم ترسەوە کردووە کە گوتمان، لەوانەیە سبەینێ نەوەکانتان بە نەوەکانمان بڵێن:”ئێوە چ پەیوەندییەکتان بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیلەوە هەیە؟ 24
Et si ce n’est pas plutôt dans la pensée et dans le but de dire: Demain, vos enfants diront à nos enfants: Qu’importe à vous et au Seigneur Dieu d’Israël?
ئەی نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد، یەزدان ڕووباری ئوردونی کردووەتە سنووری نێوان ئێمە و ئێوە! ئێوە هیچ بەشێکتان لە یەزداندا نییە.“جا لەوانەیە نەوەکانتان ڕێگا نەدەن نەوەکانمان یەزدان بپەرستن. 25
Le Seigneur a mis une borne entre nous et vous, ô enfants de Ruben et enfants de Gad! le fleuve du Jourdain; et c’est pour cela que vous n’avez point de part dans le Seigneur. Et à cette occasion vos enfants détourneront nos enfants de la crainte du Seigneur. Ainsi nous avons mieux pensé,
«لەبەر ئەوە گوتمان:”با ئێمە بۆ خۆمان قوربانگایەک بنیاد بنێین، بەڵام بۆ قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو نا.“ 26
Et nous avons dit: Dressons-nous un autel, non pour offrir des holocaustes ou des victimes,
بەڵکو لەپاش خۆمان ئەوە ببێتە شایەت لەنێوان ئێمە و ئێوە و نەوەکانمان، بۆ ئەوەی یەزدان لە پیرۆزگاکەی خۆی بپەرستین بە قوربانی سووتاندنەکانمان و سەربڕدراوەکانمان و قوربانییەکانی هاوبەشیمان و لە داهاتوودا نەوەکانتان بە نەوەکانمان نەڵێن:”ئێوە بەشتان لە یەزداندا نییە.“ 27
Mais en témoignage entre vous et nous, entre notre race et votre lignée, que nous servirons le Seigneur, qu’il est de notre droit d’offrir des holocaustes, des victimes et des hosties pacifiques, et qu’en aucune manière vos enfants ne diront demain à nos enfants: Il n’y a point de part pour vous dans le Seigneur.
«هەروەها گوتمان:”کە لە داهاتوودا ئەمە بە خۆمان و نەوەکانمان دەڵێن، ئێمەش دەڵێین، بڕوانن هاوشێوەی قوربانگای یەزدان کە باوباپیرانمان کردوویانە، بەڵام بۆ قوربانی سووتاندن و سەربڕدراوەکان نییە، بەڵکو وەک شایەتە لەنێوان ئێمە و ئێوە.“ 28
Que s’ils veulent le dire, ils leur répondront: Voici l’autel du Seigneur, qu’ont fait nos pères, non pour des holocaustes ni pour un sacrifice, mais en témoignage entre nous et vous.
«ئەوە لە ئێمە بەدوور بێت، کە لە یەزدان یاخی بین و ئەمڕۆ لە یەزدان هەڵگەڕێینەوە بە بنیادنانی قوربانگایەک بۆ قوربانی سووتاندن یان پێشکەشکراوی دانەوێڵە یان سەربڕاو، بێجگە لە قوربانگای یەزدانی پەروەردگارمان ئەوەی لەبەردەم چادرەکەی پەرستنیەتی.» 29
Loin de nous, le crime de nous séparer du Seigneur, et de quitter ses traces, en dressant un autel, pour offrir des holocaustes, des sacrifices et des victimes, hors l’autel du Seigneur notre Dieu, qui a été dressé devant son tabernacle.
جا کاتێک فینەحاسی کاهین و ڕابەرەکانی کۆمەڵ، سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، گوێیان لە قسەکانی نەوەی ڕەئوبێن و گاد و مەنەشە بوو، قسەکانیان قبوڵ کردن. 30
Ces paroles entendues, Phinéès, le prêtre, et les princes de la légation d’Israël, qui étaient avec lui, s’apaisèrent, et accueillirent du meilleur cœur les paroles des enfants de Ruben, de Gad et de la demi-tribu de Manassé.
ئینجا فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کاهین بە نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نەوەی مەنەشەی گوت: «ئەمڕۆ زانیمان کە یەزدان لەگەڵماندایە، چونکە ئەم ناپاکییەتان دەرهەق بە یەزدان نەکردووە، ئێستا ئێوە نەوەی ئیسرائیلتان لە دەست یەزدان دەرباز کردووە.» 31
Alors Phinéès, le prêtre, fils d’Eléazar, leur dit: Maintenant nous savons que le Seigneur est avec nous, puisque vous êtes étrangers à cette prévarication, et que vous avez délivré les enfants d’Israël de la main du Seigneur.
ئینجا فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کاهین و سەرۆکەکان لەلای نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گادەوە لە خاکی گلعادەوە بۆ لای نەوەی ئیسرائیل لە خاکی کەنعاندا گەڕانەوە و هەواڵیان پێدان. 32
Après cela, il revint avec les princes du peuple d’auprès des enfants de Ruben et de Gad, de la terre de Galaad, confins de Chanaan, vers les enfants d’Israël, et il leur fit son rapport.
جا نەوەی ئیسرائیلیش دڵخۆش بوون بەم هەواڵە و ستایشی خودایان کرد و بیریان لەوە نەکردەوە کە سەربکەون بۆیان بۆ جەنگ و بۆ تێکدانی ئەو خاکەی کە نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد تێیدا نیشتەجێن. 33
Or, ce discours plut à tous ceux qui l’entendirent, et les enfants d’Israël louèrent Dieu, et ils ne dirent plus qu’ils monteraient contre eux, qu’ils les combattraient, et qu’ils détruiraient la terre de leur possession.
ئینجا نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد ناویان لە قوربانگاکە نا: «شایەتە لەنێوانمان کە یەزدان خودایە.» 34
Et les enfants de Ruben et les enfants de Gad appelèrent l’autel qu’ils avaient dressé, Notre témoignage que, c’est le Seigneur lui-même qui est Dieu.

< یەشوع 22 >