< یەشوع 21 >

ئەوە بوو گەورەی بنەماڵەکانی لێڤییەکان هاتنە لای ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و گەورەی بنەماڵەکانی هۆزەکانی دیکەی نەوەی ئیسرائیل، 1
Accesseruntque principes familiarum Levi ad Eleazarum sacerdotem, et Iosue filium Nun, et ad duces cognationum per singulas tribus filiorum Israel:
لە شیلۆ لە خاکی کەنعان لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: «یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی داوە کە چەند شارۆچکەیەکمان پێبدرێت بۆ نیشتەجێبوون لەگەڵ لەوەڕگاکانیان بۆ ئاژەڵی ماڵیمان.» 2
locutique sunt ad eos in Silo Terræ Chanaan, atque dixerunt: Dominus præcepit per manum Moysi, ut darentur nobis urbes ad habitandum, et suburbana earum ad alenda iumenta.
بەپێی فەرمانی یەزدان نەوەی ئیسرائیلیش لە میراتەکەی خۆیان ئەم شارۆچکانە و لەوەڕگایانەیان دایە لێڤییەکان: 3
Dederuntque filii Israel de possessionibus suis iuxta imperium Domini, civitates et suburbana earum.
جا تیروپشک بۆ خێڵەکانی قەهاتییەکان کرا، لێڤییەکان کە لە نەوەی هارونی کاهین بوون بە تیروپشک سێزدە شارۆچکەیان بەرکەوت لە هۆزی یەهودا و هۆزی شیمۆن و هۆزی بنیامین. 4
Egressaque est sors in familiam Caath filiorum Aaron sacerdotis de tribubus Iuda, et Simeon, et Beniamin, civitates tredecim:
بۆ پاشماوەی نەوەی قەهاتیش دە شارۆچکە بە تیروپشک لە خێڵەکانی هۆزی ئەفرایم و هۆزی دان و نیوەی هۆزی مەنەشەیان بەرکەوت. 5
Et reliquis filiorum Caath, id est Levitis, qui superfuerant de tribubus Ephraim, et Dan, et dimidia tribu Manasse, civitates decem.
بۆ نەوەی گێرشۆنیش سێزدە شارۆچکەیان بە تیروپشک بەرکەوت، لە خێڵەکانی هۆزی یەساخار و هۆزی ئاشێر و هۆزی نەفتالی و نیوەی هۆزی مەنەشە لە باشان. 6
Porro filii Gerson egressa est sors, ut acciperent de tribubus Issachar et Aser et Nephthali, dimidiaque tribu Manasse in Basan civitates numero tredecim.
بۆ نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان دوازدە شارۆچکەیان بەرکەوت، لە هۆزی ڕەئوبێن و گاد و زەبولون. 7
Et filiis Merari per cognationes suas de tribubus Ruben et Gad et Zabulon urbes duodecim.
جا نەوەی ئیسرائیل بە تیروپشک ئەم شارۆچکە و لەوەڕگایانەیان بە لێڤییەکان دا، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دابوو. 8
Dederuntque filii Israel Levitis civitates et suburbana earum, sicut præcepit Dominus per manum Moysi, singulis sorte tribuentes.
لە هۆزی نەوەی یەهودا و هۆزی نەوەی شیمۆن ئەم شارۆچکانەیان دا کە ئەمانە ناوەکانیان بوون، 9
De tribubus filiorum Iuda et Simeon dedit Iosue civitates: quarum ista sunt nomina,
جا ئەم شارۆچکانە بۆ نەوەی هارون دیاری کرا لە خێڵەکانی قەهاتییەکان لە نەوەی لێڤی، چونکە تیروپشکی یەکەم بۆ ئەوان بوو: 10
filiis Aaron per familias Caath Levitici generis (prima enim sors illis egressa est)
قیریەت ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق کە حەبرۆنە لە ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەری، 11
Cariatharbe patris Enac, quæ vocatur Hebron, in monte Iuda, et suburbana eius per circuitum.
بەڵام کێڵگەکان و گوندەکانی دەوروبەری شارەکەیان بە کالێبی کوڕی یەفونە دا وەک موڵکی خۆی. 12
Agros vero, et villas eius dederat Caleb filio Iephone ad possidendum.
ئەم شارۆچکانە بە لەوەڕگاکانیانەوە درانە نەوەی هارونی کاهین: حەبرۆن، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ لیڤنا، 13
Dedit ergo filiis Aaron sacerdotis Hebron confugii civitatem, ac suburbana eius: et Lobnam cum suburbanis suis:
یەتیر، ئەشتەمۆع، 14
et Iether, et Esthemo,
حۆلۆن، دەڤیر، 15
et Holon, et Dabir,
عەین، یوتا و بێت‌شەمەش، واتە نۆ شارۆچکە لەم دوو هۆزە. 16
et Ain, et Ieta, et Bethsames, cum suburbanis suis: civitates novem de tribubus, ut dictum est, duabus.
لە هۆزی بنیامینیش گبعۆن، گەڤەع، 17
De tribu autem filiorum Beniamin, Gabaon, et Gabæ,
عەناتۆت و عەلمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە. 18
et Anathoth et Almon, cum suburbanis suis: civitates quattuor.
هەموو شارۆچکەکانی نەوەی هارون کە کاهینەکانن، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە. 19
Omnes simul civitates filiorum Aaron sacerdotis, tredecim, cum suburbanis suis.
پاشماوەی خێڵەکانی قەهات لە لێڤییەکان، بە تیروپشک ئەم شارۆچکانەیان لە هۆزی ئەفرایم بەرکەوت: 20
Reliquis vero per familias filiorum Caath Levitici generis hæc est data possessio.
لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شارۆچکەی شەخەمیان پێدرا، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ گەزەر، 21
De tribu Ephraim urbes confugii, Sichem cum suburbanis suis in monte Ephraim, et Gazer
قیڤچەیم و بێت‌حۆرۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە. 22
et Cibsaim et Beth horon, cum suburbanis suis, civitates quattuor.
لە هۆزی دانیش ئەمانەیان وەرگرت: ئەلتەقێ و گیبەتۆن و 23
De tribu quoque Dan, Eltheco et Gabathon,
ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە. 24
et Aialon et Gethremmon, cum suburbanis suis, civitates quattuor.
لە نیوەی هۆزی مەنەشەش ئەمانەیان وەرگرت: تەعنەک و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە دوو شارۆچکە. 25
Porro de dimidia tribu Manasse, Thanach et Gethremmon, cum suburbanis suis civitates duæ.
هەموو شارۆچکەکان دە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە بۆ پاشماوەی خێڵەکانی نەوەی قەهات بوو. 26
Omnes civitates decem, et suburbana earum, datæ sunt filiis Caath inferioris gradus.
بۆ نەوەی گێرشۆنیش لە خێڵەکانی لێڤییەکان: لە نیوەی هۆزی مەنەشەوە: گۆلان و لەوەڕگاکانی پێدرا لە باشان، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ بەعەشتەرا و لەوەڕگاکانی، واتە دوو شارۆچکە. 27
Filiis quoque Gerson Levitici generis dedit de dimidia tribu Manasse confugii civitates, Gaulon in Basan, et Bosram, cum suburbanis suis, civitates duas.
لە هۆزی نەوەی یەساخاریش ئەمانەیان وەرگرت: قیشیۆن و داڤەرەت و 28
Porro de tribu Issachar, Cesion, et Dabereth,
یەرموت و کانی گەنیم، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە. 29
et Iaramoth, et Engannim, cum suburbanis suis, civitates quattuor.
لە هۆزی نەوەی ئاشێریش ئەمانەیان وەرگرت: میشال و عەبدۆن و 30
De tribu autem Aser, Masal et Abdon,
حەلقەت و ڕەحۆڤ، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە. 31
et Helcath, et Rohob, cum suburbanis suis, civitates quattuor.
لە هۆزی نەفتالیش ئەمانەیان وەرگرت: قەدەش لە جەلیل، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ حەمۆت دۆر و قەرتان بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە سێ شارۆچکە. 32
De tribu quoque Nephthali civitates confugii, Cedes in Galilæa, et Hammoth Dor, et Carthan, cum suburbanis suis, civitates tres.
هەموو شارۆچکەکانی گێرشۆنییەکان بەگوێرەی خێڵەکانیان، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە. 33
Omnes urbes familiarum Gerson, tredecim, cum suburbanis suis.
بۆ خێڵەکانی نەوەی مەراریش کە پاشماوەی لێڤییەکانن: لە هۆزی زەبولون ئەمانەیان پێدان: یۆقنەعام و قەرتا و 34
Filiis autem Merari Levitis inferioris gradus per familias suas data est de tribu Zabulon, Iecnam et Cartha
دیمنا و نەهەلال، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە. 35
et Damna et Naalol, civitates quattuor cum suburbanis suis.
لە هۆزی ڕەئوبێنیش ئەمانەیان پێدان: بەچەر و یەهەچ و 36
De tribu Ruben ultra Iordanem contra Iericho civitates refugii, Bosor in solitudine, Misor et Iaser et Iethson et Mephaath, civitates quattuor cum suburbanis suis.
قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە. 37
De tribu Gad civitates confugii, Ramoth in Galaad, et Manaim et Hesebon et Iazer, civitates quattuor cum suburbanis suis.
لە هۆزی گادیش ئەمانەیان وەرگرت: ڕامۆت لە گلعاد، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ مەحەنەیم و 38
حەشبۆن و یەعزێر، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە. 39
جا هەموو ئەو شارۆچکانەی بۆ نەوەی مەراری بوون بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەوانەی لە خێڵەکانی لێڤییەکان مابوونەوە، تیروپشکەکەشیان دوازدە شارۆچکە بوو. 40
Omnes urbes filiorum Merari per familias et cognationes suas, duodecim.
هەموو شارۆچکەکانی لێڤییەکان لەناو ئەو موڵکەی نەوەی ئیسرائیل خاوەنی بوون، چل و هەشت شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە. 41
Itaque civitates universæ Levitarum in medio possessionis filiorum Israel fuerunt quadraginta octo
ئەم شارۆچکانەش شار بە شار بوون و لەوەڕگاکانیشیان بە چواردەوریاندا بوو، هەموو ئەم شارۆچکانە وابوون. 42
cum suburbanis suis, singulæ per familias distributæ.
جا یەزدان هەموو ئەو زەوییەی دایە نەوەی ئیسرائیل کە سوێندی خواردبوو بیداتە باوباپیرانیان، ئەوانیش دەستیان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون. 43
Deditque Dominus Deus Israeli omnem Terram, quam traditurum se patribus eorum iuraverat: et possederunt illam, atque habitaverunt in ea.
هەروەها یەزدان لە دەوروبەرەکەیان ئاسوودەی کردن بەپێی ئەو سوێندەی بۆ باوباپیرانی ئەوانی خوارد، تەنها پیاوێکیش لە هەموو دوژمنەکانیان بەرامبەریان نەوەستا، بەڵکو یەزدان هەموو دوژمنەکانی ئەوانی دایە دەستیان. 44
Dataque est ab eo pax in omnes per circuitum nationes: nullusque eis hostium resistere ausus est, sed cuncti in eorum ditionem redacti sunt.
هیچ بەڵێنێک لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان بە بنەماڵەی ئیسرائیلی فەرمووبوو نەشکاوە، بەڵکو هەمووی هاتە دی. 45
Ne unum quidem verbum, quod illis præstiturum se esse promiserat, irritum fuit, sed rebus expleta sunt omnia.

< یەشوع 21 >