< یەشوع 20 >
ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: | 1 |
Ipapo Jehovha akataura naJoshua akati,
«بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ:”شاری پەناگا بۆ خۆتان دابنێن، هەروەک لە ڕێگەی موساوە پێم فەرموون، | 2 |
“Udza vana vaIsraeri kuti vatsaure maguta outiziro, sezvandakarayira kubudikidza naMozisi,
هەتا ئەو کەسەی بەبێ ئەنقەست و بە ڕێککەوت کەسێکی دیکە دەکوژێت بۆ ئەوێ هەڵبێت، جا دەبێتە پەناگاتان لە دەست خوێنگری تۆڵەسێنەر. | 3 |
kuitira kuti ani naani anouraya munhu netsaona uye asina kuita namaune, agone kutizira ikoko uye adzivirirwe kumutsivi weropa.
با بۆ یەکێک لەو شارانە هەڵبێت و لە دەروازەی شارەکەدا بوەستێت و کێشەکەی بۆ پیرانی ئەو شارە بگێڕێتەوە و ئەوانیش لە شارەکەدا دەیگرنە خۆیان و شوێنێکی دەدەنێ، جا لەنێویاندا نیشتەجێ دەبێت. | 4 |
“Kana atizira kune rimwe ramaguta aya, anofanira kumira pasuo reguta agorondedzera nyaya yake pamberi pavakuru veguta. Ipapo vanofanira kumupinza muguta ravo vagomupa nzvimbo yokugara.
ئەگەر هاتوو خوێنگرەکەش دوای کەوت، ئەوان تۆمەتبارکراوەکە نادەنە دەستیەوە، چونکە بە ڕێککەوت نزیکەکەی خۆی کوشتووە و پێشتر ڕقی لێی نەبووەتەوە. | 5 |
Ipapo kana mutsivi weropa akamutevera, havafaniri kutendera muurayi kuti amubate nokuti akauraya wokwake asingaiti namaune uye asinazve kumuvenga kubva kare.
ئیتر لەو شارە نیشتەجێ دەبێت، هەتا بۆ بڕیاردان لەبەردەم ئەنجومەن دەوەستێت، هەتا مردنی سەرۆکی کاهین لەو سەردەمەدایە، ئینجا ئەو کەسە دەتوانێت بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی، بۆ ئەو شارۆچکەیەی لێی هەڵاتبوو.“» | 6 |
Iye anofanira kugara muguta iroro kusvikira amira pamberi peungano uyezve kusvikira muprista ari kushumira panguva iyoyo afa. Ipapo angazodzokera kumusha kwake kwaakanga atiza.”
جا قەدەشیان لە جەلیل لە ناوچە شاخاوییەکانی نەفتالی تەرخان کرد و شەخەمیش لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و قیریەت ئەربەع کە حەبرۆنە لە ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا. | 7 |
Saka vakatsaura Kedheshi muGarirea munyika yamakomo yaNafutari, neShekemu munyika yamakomo yaEfuremu, neKiriati Abha (iyo Hebhuroni) munyika yamakomo yaJudha.
هەروەها لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونیش لەلای ئەریحا، بەچەریان لە چۆڵەوانی لە دەشتە بەرزەکەی هۆزی ڕەئوبێن نیشان کرد و ڕامۆت لە گلعاد لە هۆزی گاد و گۆلان لە باشان لە هۆزی مەنەشە. | 8 |
Kurutivi rwokumabvazuva kweJorodhani reJeriko vakatsaura Bhezeri pamatunhu akakwirira omugwenga rokurudzi rwaGadhi, neGorani muBhashani murudzi rwaManase.
ئەمانە شارەکانی پەناگان بۆ هەموو نەوەی ئیسرائیل و ئەو نامۆیەی لەنێویاندا دەژیێت، هەتا ئەوەی بەبێ ئەنقەست کەسێکی دیکەی کوشت بۆ ئەوێ هەڵبێت، جا بە دەستی خوێنگرە تۆڵەسێنەرەکە ناکوژرێت هەتا لەبەردەم ئەنجومەن نەوەستێت بۆ دادگاییکردنی. | 9 |
MuIsraeri upi zvake kana mutorwa aigona kutizira hake kumaguta akatsaurwa uye aisazourayiwa nomutsivi weropa asati ambomiswa pamberi peungano.