< یەشوع 2 >
ئینجا یەشوعی کوڕی نون لە شەتیمەوە دوو سیخوڕی بە نهێنی نارد و گوتی: «بڕۆن تەماشای خاکەکە بکەن، بە تایبەتی ئەریحا.» ئەوانیش ڕۆیشتن و چوونە ماڵی ژنێکی لەشفرۆش کە ناوی ڕاحاب بوو، لەوێ مانەوە. | 1 |
Jošua, sin Nunov, posla potajno iz Šitima dvojicu uhoda s nalogom: “Idite, izvidite područje, osobito Jerihon.” Oni odu i stignu u kuću bludnice koja se zvala Rahaba i ondje prenoće.
بە پاشای ئەریحا گوترا: «بزانە، ئەمشەو دوو پیاوی نەوەی ئیسرائیل هاتوونەتە ئێرە هەتا سیخوڕی دەربارەی خاکەکە بکەن.» | 2 |
To bude javljeno kralju jerihonskom: “Evo, stigoše noćas ovamo neki ljudi od sinova Izraelovih da izvide zemlju.”
لەبەر ئەوە پاشای ئەریحا بەدوای ڕاحابدا ناردی و پێی گوت: «ئەو دوو پیاوەی کە هاتن بۆ لات و هاتنە ناو ماڵەکەت بیانهێنە دەرەوە، چونکە ئەوانە هاتوون بۆ ئەوەی سیخوڕی لەبارەی هەموو خاکەکەوە بکەن.» | 3 |
Tada kralj jerihonski poruči Rahabi: “Izvedi ljude koji su došli k tebi, koji su ušli u tvoj dom, jer su došli uhoditi svu zemlju.”
بەڵام ڕاحاب دوو پیاوەکەی بردبوو و شاردبوونییەوە و گوتی: «ڕاستە ئەو دوو پیاوە هاتنە لای من، بەڵام نەمزانی خەڵکی کوێن. | 4 |
Ali žena uze ona dva čovjeka, sakri ih i reče: “Istina, ti su ljudi došli k meni, ali ja nisam znala odakle su.
کاتێک تاریکی داهات، کاتی داخستنی دەروازەی شار، دوو پیاوەکە ڕۆیشتن. نازانم دوو پیاوەکە بۆ کوێ چوون. بە پەلە شوێنیان بکەون، بەڵکو پێیان بگەن.» | 5 |
Kada se u sumrak zatvarahu gradska vrata, oni odoše i ja ne znam kamo su krenuli. Požurite za njima jer ih još možete stići.”
بەڵام ئەو هەردووکیانی بردبوو بۆ سەربان و لەناو کۆمەڵێک چیلکە داری کەتاندا شاردبوونییەوە کە لە سەربان هەڵیچنیبوون. | 6 |
A ona ih bijaše izvela na krov i sakrila pod netrveni lan što ga je ondje razastrla.
پیاوەکانی پاشاش بەو ڕێگایەی کە بەرەو تەنکاییەکانی ڕووباری ئوردون دەچوو بەدوای سیخوڕەکاندا چوون. کە ئەوانەی بە شوێنیاندا دەگەڕان چوونە دەرەوە، دەروازەکان داخران. | 7 |
I požure se ljudi u potjeru za njima, prema Jordanu, sve do prijelaza preko rijeke; a kad je potjera izišla, zatvore se za njima gradska vrata.
پێش ئەوەی سیخوڕەکان خەویان لێ بکەوێت، ڕاحاب بۆ لایان سەرکەوتە سەربان و | 8 |
Dok još oni gore ne bijahu zaspali, popne se Rahaba k njima na krov
بە پیاوەکانی گوت: «زانیومە کە یەزدان ئەم خاکەی بە ئێوە داوە و ترسی ئێوە باڵی بەسەرماندا کێشاوە و سەرجەم دانیشتووانی خاکەکەش لەبەر ئێوە ڕەنگیان پەڕیوە، | 9 |
i reče im: “Znam da vam je Jahve dao ovu zemlju, jer nas je sve uhvatio strah od vas i prezaju od vas svi žitelji ovoga kraja.
چونکە بیستمان یەزدان چۆن ئاوی دەریای سووری لەپێشتان وشک کرد، کاتێک لە میسر هاتنە دەرەوە، هەروەها لەوبەری ڕووباری ئوردون بەلای ڕۆژهەڵات چیتان بە هەردوو پاشای ئەمۆرییەکان سیحۆن و عۆگ کرد، ئەوانەی کە بە تەواوی قڕتان کردن. | 10 |
Jer čusmo kako je Jahve isušio vodu Crvenoga mora pred vama kada ste izašli iz Egipta, i ono što ste učinili dvojici kraljeva amorejskih s druge strane Jordana, Sihonu i Ogu, koje pogubiste.
کاتێک ئەوەمان بیست، دڵمان تۆقی و بەهۆی ئێوەوە کەس ورەی نەما، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان ئەو خودایە لە ئاسمان لە سەرەوە و لەسەر زەوی لە خوارەوە. | 11 |
Kad smo čuli sve to, zastalo nam srce i nitko da smogne snage da vam se suprotstavi jer Jahve, Bog vaš - on je Bog gore na nebesima i dolje na zemlji.
«ئێستاش بە یەزدان سوێندم بۆ بخۆن کە چۆن من چاکەم لەگەڵ ئێوەدا کرد، ئێوەش لەگەڵ ماڵی باوکم چاکە بکەن. نیشانەیەکی دڵنیابوونم بدەنێ کە | 12 |
Zakunite mi se, dakle, Jahvom da ćete i vi učiniti milost domu oca moga, kao što i ja učinih milost vama, i dajte mi pouzdan znak
دایک و باوک و خوشک و براکانم و هەموو ئەوەی هەیانە بە زیندوویی بیانهێڵنەوە و فریای گیانمان بکەون لە مردن.» | 13 |
da ćete ostaviti na životu moga oca i moju majku, braću moju i sestre moje i sve njihovo i da ćete nas izbaviti od smrti.”
پیاوەکانیش پێیان گوت: «خودا بمانکات بە قوربانتان! ئەگەر ئەم کارەمان نەدرکێنن، هەروەها ئەگەر یەزدان خاکەکەی پێداین، ئەوا چاکە و دڵسۆزیت لەگەڵدا دەکەین.» | 14 |
Odgovoriše joj ljudi: “Životom svojim jamčimo za vas, samo ako nas ne izdate. Kad nam Jahve dade zemlju, iskazat ćemo ti milost i vjernost.”
ئینجا ڕاحاب هەردووکیانی لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە بە گوریس شۆڕکردەوە، چونکە ماڵەکەی کە تێیدا دەژیا لە شوورای شارەکە بوو. | 15 |
Rahaba ih zatim spusti po konopu kroz prozor jer joj je kuća bila uz bedem i ona je do bedema stanovala.
هەروەها پێی گوتن: «بڕۆن بۆ چیا نەوەک ئەوانەی بە شوێنتاندا دەگەڕێن تووشتان بن، لەوێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خۆتان بشارنەوە، هەتا ئەوان دەگەڕێنەوە، ئینجا بە ڕێگای خۆتاندا بڕۆن.» | 16 |
Još im reče: “Pođite prema gori da vas potjera ne nađe i krijte se ondje tri dana dok se progonitelji ne vrate, a onda idite svojim putem.”
پیاوەکانیش پێیان گوت: «ئێمە بێتاوان دەبین لەو سوێندەی کە بۆ تۆمان خوارد | 17 |
Ljudi joj odgovore: “Evo, ovako ćemo ti ispuniti zakletvu kojom si nas zaklela:
ئەگەر هاتوو لە کاتی هاتنمان بۆ ناو خاکەکە، ئەم گوریسە سوورە بەو پەنجەرەیەوە گرێ نەدەیت کە ئێمەت لێوەی شۆڕکردەوە و ئەگەر دایک و باوک و خوشک و براکانت و سەرجەم ئەندامانی ماڵی باوکت لە ماڵەکەی خۆتدا کۆنەکەیتەوە. | 18 |
kad uđemo u zemlju, posluži se ovim znakom: priveži ovu crvenu vrpcu za prozor kroz koji nas spuštaš i sakupi kod sebe, u kući, svoga oca, i svoju majku, i svoju braću, i svu svoju rodbinu.
ئەگەر هەرکەسێک لە دەرگاکانی ماڵەکەی تۆوە بچێتە دەرەوە خوێنی خۆی لەسەر خۆی دەبێت و ئێمە بێتاوان دەبین، بەڵام هەر یەکێک لەگەڵ تۆ لە ماڵەکەتدا بێت، ئەگەر دەستدرێژییەکی کرایە سەر ئەوا خوێنی لەسەر ئێمە دەبێت. | 19 |
Tko god od vas stupi van preko praga tvoje kuće, krv njegova na glavu njegovu: nije krivnja na nama - sam je krivac svojoj smrti; a tko ostane s tobom u kući, krv njegova neka padne na glave naše - mi ćemo biti krivci ako ga se tko rukom dotakne.
هەروەها ئەگەر ئەم کارەی ئێمە بدرکێنیت، ئێمە بێتاوان دەبین لەو سوێندەی کە بۆ تۆمان خوارد.» | 20 |
Ako pak izdaš ovu našu stvar, slobodni smo od zakletve kojom si nas zaklela.”
ڕاحابیش گوتی: «چۆنتان گوت، ئاوا دەبێت.» ئیتر بەڕێی کردن و ڕۆیشتن، ئەویش گوریسە سوورەکەی بە پەنجەرەکەوە گرێ دا. | 21 |
A ona odgovori: “Neka bude kako rekoste!” Tada ih pusti i oni odoše, a ona zaveza na prozor crvenu vrpcu.
پیاوەکان ڕۆیشتن و چوونە چیا و ماوەی سێ ڕۆژ لەوێ مانەوە، هەتا ئەوانەی بە شوێنیاندا دەگەڕان گەڕانەوە، لە دوای ئەوەی کە لە هەموو ڕێگاکاندا بەدوایاندا گەڕان و نەیاندۆزینەوە. | 22 |
Oni odoše i dođoše u goru i ondje ostadoše tri dana dok se ne vrati potjera; tražila ih je potjera na svim putovima, ali ih nije nigdje našla.
ئینجا دوو پیاوەکە گەڕانەوە، لە چیاکە هاتنە خوارەوە و لە ڕووبارەکە پەڕینەوە، هاتنە لای یەشوعی کوڕی نون و هەموو بەسەرهاتەکەیان بۆ گێڕایەوە، | 23 |
Tada se vrate i one dvije uhode: siđu s gore, prijeđu preko rijeke i dođu k Jošui, sinu Nunovu, te ga izvijeste o svemu što im se dogodilo.
بە یەشوعیان گوت: «بەڕاستی یەزدان هەموو خاکەکەی داوەتە دەستمانەوە و سەرجەم دانیشتووانی خاکەکەش بەهۆی ئێمەوە ڕەنگیان سپی بووە.» | 24 |
I rekoše Jošui: “Jahve nam je svu tu krajinu predao u ruke; sve je njezine stanovnike uhvatio strah pred nama.”