< یەشوع 19 >

تیروپشکی دووەمیش بۆ هۆزی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا، میراتەکەشیان کەوتە ناو میراتەکەی نەوەی یەهوداوە. 1
İkinci kura Şimon'a, boy sayısına göre Şimonoğulları oymağına düştü. Onların payı Yahudaoğulları'na düşen payın sınırları içinde kalıyordu.
جا لە میراتەکەیان ئەمانە بۆ ئەوان بوو: بیری شابەع کە شابەعە، مۆلادا، 2
Bu pay Beer-Şeva ya da Şeva, Molada,
حەچەر شوعال، بالا، عەچەم، 3
Hasar-Şual, Bala, Esem,
ئەلتۆلەد، بەتول، حۆرما، 4
Eltolat, Betul, Horma,
چیقلەگ، بێت‌مەرکاڤۆت، حەچەر سوسا، 5
Ziklak, Beytmarkavot, Hasar-Susa,
بێت‌لەڤائۆت، شاروحەن، واتە سێزدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛ 6
Beytlevaot ve Şaruhen'i içeriyordu. Köyleriyle birlikte toplam on üç kent.
عەین و ڕیمۆن و عەتەر و عاشان، واتە چوار شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛ 7
Ayin, Rimmon, Eter ve Aşan; köyleriyle birlikte dört kent.
هەروەها هەموو ئەو گوندانەی بە چواردەوری ئەم شارۆچکانەدا بوون تاکو بەعەلەت بئێر کە ناسراوە بە ڕامەی نەقەب. ئەمە میراتی هۆزی نەوەی شیمۆن بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. 8
Baalat-Beer, yani Negev'deki Rama'ya kadar uzanan bu kentlerin çevresindeki bütün köyler de Şimonoğulları'na aitti. Boy sayısına göre Şimonoğulları oymağının payı buydu.
میراتەکەی نەوەی شیمۆن لە بەشەکەی نەوەی یەهودا بوو، چونکە بەشەکەی نەوەی یەهودا زۆر بوو بۆیان، لەبەر ئەوە نەوەی شیمۆن لەناو میراتەکەی یەهودا میراتیان بەرکەوت. 9
Şimonoğulları'na verilen pay Yahudaoğulları'nın payından alınmıştı. Çünkü Yahudaoğulları'nın payı ihtiyaçlarından fazlaydı. Böylece Şimonoğulları'nın payı Yahuda oymağının sınırları içinde kalıyordu.
تیروپشکی سێیەمیش بەگوێرەی خێڵەکانیان بۆ نەوەی زەبولون کرا: سنووری میراتەکەیان هەتا سارید بوو. 10
Üçüncü kura boy sayısına göre Zevulunoğulları'na düştü. Topraklarının sınırı Sarit'e kadar uzanıyordu.
سنوورەکەیان بەرەو ڕۆژئاوا سەرکەوت بۆ مەرعەلا و گەیشتە دەباشەت و گەیشتە شیوەکەی نزیک بە یۆقنەعام. 11
Sınır batıda Marala'ya doğru çıkıyor, Dabbeşet'e erişip Yokneam karşısındaki vadiye uzanıyor,
ئینجا لە ساریدەوە بەلای ڕۆژهەڵات سووڕایەوە، ڕووەو خۆر هەڵاتن بەسەر سنووری کیسلۆت تاڤۆر و بەردەوام بوو بۆ داڤەرەت و سەرکەوت بۆ یافیع. 12
Sarit'ten doğuya, gün doğusuna, Kislot-Tavor sınırına dönüyor, oradan Daverat'a dayanıyor ve Yafia'ya çıkıyordu.
لەوێشەوە بەرەو ڕۆژهەڵات پەڕییەوە، ڕووەو ڕۆژهەڵات بۆ گەت حێفەر، عیتا قاچین و چوو بۆ ڕیمۆن و درێژ بووەوە بۆ نێعا. 13
Buradan yine doğuya, Gat-Hefer ve Et-Kasin'e geçiyor, Rimmon'a uzanıyor, Nea'ya kıvrılıyordu.
لەوێشەوە سنوورەکە بەلای باکووردا سووڕایەوە بۆ حەناتۆن و کۆتاییەکەشی لەلای دۆڵی یەفتەح ئێل بوو. 14
Kuzey sınırı buradan Hannaton'a dönüyor ve Yiftahel Vadisi'nde son buluyordu.
دوازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە، لەوانە قەتات و نەهەلال و شیمرۆن و یەدەلا و بێت‌لەحم. 15
Kattat, Nahalal, Şimron, Yidala ve Beytlehem; köyleriyle birlikte on iki kentti.
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی نەوەی زەبولون بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. 16
Boy sayısına göre Zevulunoğulları'nın payı köyleriyle birlikte bu kentlerdi.
تیروپشکی چوارەمیش بۆ یەساخار بوو، بۆ نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان. 17
Dördüncü kura İssakar'a, boy sayısına göre İssakaroğulları'na düştü.
سنوورەکەشیان ئەمانە بوو: یەزرەعیل، کەسولۆت، شونێم، 18
Yizreel, Kesullot, Şunem,
حەفارەیم، شیئۆن، ئەناحەرەت، 19
Hafarayim, Şion, Anaharat,
ڕەبیت، قیشیۆن، ئەڤەچ، 20
Rabbit, Kişyon, Eves,
ڕەمەت، کانی گەنیم، کانی حەدا و بێت‌پەچێچ بوو، 21
Remet, Eyn-Gannim, Eyn-Hadda ve Beytpasses bu sınırların içinde kalıyordu.
هەروەها سنوورەکە گەیشتە تاڤۆر و شەحەچوما و بێت‌شەمەش و کۆتایی سنوورەکەیان لەلای ڕووباری ئوردون بوو، شازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە. 22
Sınır Tavor, Şahasima ve Beytşemeş boyunca uzanarak Şeria Irmağı'nda son buluyordu. Köyleriyle birlikte on altı kentti.
ئەمە میراتی هۆزی نەوەی یەساخارە بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان. 23
Boy sayısına göre İssakaroğulları oymağının payı köyleriyle birlikte bu kentlerdi.
تیروپشکی پێنجەمیش بۆ هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان، 24
Beşinci kura boy sayısına göre Aşeroğulları oymağına düştü.
سنوورەکەشیان ئەمانە بوو: حەلقەت، حەلی، بەتەن، ئەکشاف، 25
Sınırları içindeki kentler Helkat, Hali, Beten, Akşaf,
ئەلەمەلەخ، عەمعاد و میشال، لەلای ڕۆژئاواشەوە گەیشتە کارمەل و شیحۆر لیڤنات. 26
Allammelek, Amat ve Mişal'dı. Sınır batıda Karmel ve Şihor-Livnat'a erişiyordu.
ئینجا بەلای ڕۆژهەڵات گەڕایەوە بۆ بێت‌داگۆن و گەیشتە زەبولون و دۆڵی ییفتەح ئێل لە باکووری بێت‌عێمەق و نەعیێل و ئینجا بەلای چەپی کاڤولدا تێپەڕی 27
Buradan doğuya, Beytdagon'a dönüyor, Zevulun sınırı ve Yiftahel Vadisi boyunca uzanarak kuzeyde Beytemek ve Neiel'e ulaşıyordu. Kavul'un kuzeyinden,
بۆ عەبدۆن، ڕەحۆڤ، حەمۆن، قانا و هەتا سەیدائی مەزن. 28
Evron, Rehov, Hammon ve Kana'ya geçerek Büyük Sayda'ya kadar çıkıyordu.
ئینجا سنوورەکە گەڕایەوە بەرەو ڕامە و بۆ شاری سوری قەڵابەند، لەوێشەوە سنوورەکە گەڕایەوە بۆ حۆسا و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو لە ناوچەی ئەکزیڤ، 29
Buradan Rama'ya dönüyor, sonra surlarla çevrili Sur Kenti'ne uzanıyor, Hosa'ya dönerek Akziv yöresinde, Akdeniz'de son buluyordu.
عوما و ئەفێق و ڕەحۆڤ، بیست و دوو شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە. 30
Umma, Afek ve Rehov; köyleriyle birlikte yirmi iki kent,
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. 31
boy sayısına göre Aşeroğulları oymağına verilen payın içinde kalıyordu.
تیروپشکی شەشەمیش بۆ نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. 32
Altıncı kura Naftali'ye, boy sayısına göre Naftalioğulları'na düştü.
سنوورەکەشیان لە حێلەفەوە لە دار بەڕووەکەوە بوو لەلای چەعەنەنیم و ئەدامی نەقەڤ و یەڤنئێل و تاکو لەقووم و کۆتاییەکەشی لەلای ڕووباری ئوردون بوو. 33
Sınırları Helef ve Saanannim'deki büyük meşe ağacından başlayarak Adami-Nekev ve Yavneel üzerinden Lakkum'a uzanıyor, Şeria Irmağı'nda son buluyordu.
ئینجا سنوورەکە بەرەو خۆرئاوا گەڕایەوە بۆ ئەزنۆت تاڤۆر و لەوێشەوە چوو بۆ حوقۆق و گەیشتە زەبولون لەلای باشوورەوە و گەیشتە ئاشێر لەلای ڕۆژئاواوە و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە بۆ ڕووباری ئوردون. 34
Sınır buradan batıya yöneliyor, Aznot-Tavor'dan geçerek Hukok'a erişiyordu. Güneyde Zevulun toprakları, batıda Aşer toprakları, doğuda ise Şeria Irmağı vardı.
شارە قەڵابەندەکانیش، چیدیم، چێر، حەممەت، ڕەقەت، کینارێت، 35
Surlu kentler şunlardı: Siddim, Ser, Hammat, Rakkat, Kinneret,
ئەدامە، ڕامە، حاچۆر، 36
Adama, Rama, Hasor,
قەدەش، ئەدرەعی، کانی حاچۆر، 37
Kedeş, Edrei, Eyn-Hasor,
یەرئۆن، میگدەل ئێل، حۆرێم، بێت‌عەنات و بێت‌شەمەش، نۆزدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە. 38
Yiron, Migdal-El, Horem, Beytanat, Beytşemeş; köyleriyle birlikte toplam on dokuz kent.
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. 39
Boy sayısına göre Naftalioğulları oymağının payı köyleriyle birlikte bu kentlerdi.
تیروپشکی حەوتەمیش بۆ هۆزی نەوەی دان بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا، 40
Yedinci kura boy sayısına göre Danoğulları oymağına düştü.
جا هەرێمەکانی میراتیان ئەمە بوو: چۆرعا، ئەشتائۆل، عیر شەمەش، 41
Mülklerinin sınırı içinde kalan kentler şunlardı: Sora, Eştaol, İr-Şemeş,
شەعەلەبین، ئەیالۆن، یەتلا، 42
Şaalabbin, Ayalon, Yitla,
ئێلۆن، تیمنا، عەقرۆن، 43
Elon, Timna, Ekron,
ئەلتەقێ، گیبەتۆن، بەعەلات، 44
Elteke, Gibbeton, Baalat,
یەهودییە، بەنێ‌ڤەرەق، گەت ڕیمۆن، 45
Yehut, Bene-Berak, Gat-Rimmon,
ئاوەکانی یەرقۆن و ڕەقۆن لەگەڵ ئەو سنوورانەی بەرامبەر بە یافا بوو. 46
Me-Yarkon ve Yafa'nın karşısındaki topraklarla birlikte Rakkon.
پاش ئەوەی نەوەی دان سنوورەکەیان لە دەست چوو، جا نەوەی دان سەرکەوتن و لە دژی لەشەم جەنگان و گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر و داگیریان کرد و تێیدا نیشتەجێ بوون، ئینجا لەشەمیان ناونا دان، لەسەر ناوی دانی باوباپیرانیان. 47
Topraklarını yitiren Danoğulları gidip Leşem'e saldırdılar. Kenti alıp halkını kılıçtan geçirdikten sonra tümüyle işgal ederek oraya yerleştiler. Ataları Dan'ın anısına buraya Dan adını verdiler.
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی دان بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. 48
Boy sayısına göre Danoğulları oymağının payı köyleriyle birlikte bu kentlerdi.
پاش ئەوەی لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە بەپێی سنوورەکانی، نەوەی ئیسرائیل لەنێو خۆیاندا میراتێکیان بە یەشوعی کوڕی نون دا. 49
İsrailliler bölgelere göre toprakları bölüştürme işini bitirdikten sonra, kendi topraklarından Nun oğlu Yeşu'ya pay verdiler.
بەپێی فەرمایشتی یەزدان، ئەو شارۆچکەیەیان پێیدا کە داوای کرد، تیمنەت سەرەح لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، جا شارۆچکەکەی بنیاد نایەوە و تێیدا نیشتەجێ بوو. 50
RAB'bin buyruğu uyarınca, ona istediği kenti, Efrayim'in dağlık bölgesindeki Timnat-Serah'ı verdiler. Yeşu kenti onarıp oraya yerleşti.
ئەمە میراتەکانە کە ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و سەرۆکەکانی باوکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆدا لەبەردەم یەزدان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتندا بە تیروپشک دابەشیان کرد و ئینجا لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە. 51
Kâhin Elazar, Nun oğlu Yeşu ve İsrail oymaklarının boy başları tarafından Şilo'da RAB'bin önünde, Buluşma Çadırı'nın kapısında kura ile pay olarak bölüştürülen topraklar bunlardı. Böylece ülkeyi bölüştürme işini tamamladılar.

< یەشوع 19 >