< یەشوع 19 >
تیروپشکی دووەمیش بۆ هۆزی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا، میراتەکەشیان کەوتە ناو میراتەکەی نەوەی یەهوداوە. | 1 |
为西缅支派的人,按着宗族,拈出第二阄。他们所得的地业是在犹大人地业中间。
جا لە میراتەکەیان ئەمانە بۆ ئەوان بوو: بیری شابەع کە شابەعە، مۆلادا، | 2 |
他们所得为业之地就是:别是巴(或名示巴)、摩拉大、
حەچەر شوعال، بالا، عەچەم، | 3 |
哈萨·书亚、巴拉、以森、
ئەلتۆلەد، بەتول، حۆرما، | 4 |
伊利多拉、比土力、何珥玛、
چیقلەگ، بێتمەرکاڤۆت، حەچەر سوسا، | 5 |
洗革拉、伯·玛加博、哈萨·苏撒、
بێتلەڤائۆت، شاروحەن، واتە سێزدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛ | 6 |
伯·利巴勿、沙鲁险,共十三座城,还有属城的村庄;
عەین و ڕیمۆن و عەتەر و عاشان، واتە چوار شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛ | 7 |
又有亚因、利门、以帖、亚珊,共四座城,还有属城的村庄;
هەروەها هەموو ئەو گوندانەی بە چواردەوری ئەم شارۆچکانەدا بوون تاکو بەعەلەت بئێر کە ناسراوە بە ڕامەی نەقەب. ئەمە میراتی هۆزی نەوەی شیمۆن بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. | 8 |
并有这些城邑四围一切的村庄,直到巴拉·比珥,就是南地的拉玛。这是西缅支派按着宗族所得的地业。
میراتەکەی نەوەی شیمۆن لە بەشەکەی نەوەی یەهودا بوو، چونکە بەشەکەی نەوەی یەهودا زۆر بوو بۆیان، لەبەر ئەوە نەوەی شیمۆن لەناو میراتەکەی یەهودا میراتیان بەرکەوت. | 9 |
西缅人的地业是从犹大人地业中得来的;因为犹大人的分过多,所以西缅人在他们的地业中得了地业。
تیروپشکی سێیەمیش بەگوێرەی خێڵەکانیان بۆ نەوەی زەبولون کرا: سنووری میراتەکەیان هەتا سارید بوو. | 10 |
为西布伦人,按着宗族,拈出第三阄。他们地业的境界是到撒立;
سنوورەکەیان بەرەو ڕۆژئاوا سەرکەوت بۆ مەرعەلا و گەیشتە دەباشەت و گەیشتە شیوەکەی نزیک بە یۆقنەعام. | 11 |
往西上到玛拉拉,达到大巴设,又达到约念前的河;
ئینجا لە ساریدەوە بەلای ڕۆژهەڵات سووڕایەوە، ڕووەو خۆر هەڵاتن بەسەر سنووری کیسلۆت تاڤۆر و بەردەوام بوو بۆ داڤەرەت و سەرکەوت بۆ یافیع. | 12 |
又从撒立往东转向日出之地,到吉斯绿·他泊的境界,又通到大比拉,上到雅非亚;
لەوێشەوە بەرەو ڕۆژهەڵات پەڕییەوە، ڕووەو ڕۆژهەڵات بۆ گەت حێفەر، عیتا قاچین و چوو بۆ ڕیمۆن و درێژ بووەوە بۆ نێعا. | 13 |
从那里往东,接连到迦特·希弗,至以特·加汛,通到临门,临门延到尼亚;
لەوێشەوە سنوورەکە بەلای باکووردا سووڕایەوە بۆ حەناتۆن و کۆتاییەکەشی لەلای دۆڵی یەفتەح ئێل بوو. | 14 |
又绕过尼亚的北边,转到哈拿顿,通到伊弗他·伊勒谷。
دوازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە، لەوانە قەتات و نەهەلال و شیمرۆن و یەدەلا و بێتلەحم. | 15 |
还有加他、拿哈拉、伸 、以大拉、伯利恒,共十二座城,还有属城的村庄。
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی نەوەی زەبولون بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. | 16 |
这些城并属城的村庄就是西布伦人按着宗族所得的地业。
تیروپشکی چوارەمیش بۆ یەساخار بوو، بۆ نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان. | 17 |
为以萨迦人,按着宗族,拈出第四阄。
سنوورەکەشیان ئەمانە بوو: یەزرەعیل، کەسولۆت، شونێم، | 18 |
他们的境界是到耶斯列、基苏律、书念、
حەفارەیم، شیئۆن، ئەناحەرەت، | 19 |
哈弗连、示按、亚拿哈拉、
ڕەمەت، کانی گەنیم، کانی حەدا و بێتپەچێچ بوو، | 21 |
利篾、隐·干宁、隐·哈大、伯·帕薛;
هەروەها سنوورەکە گەیشتە تاڤۆر و شەحەچوما و بێتشەمەش و کۆتایی سنوورەکەیان لەلای ڕووباری ئوردون بوو، شازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە. | 22 |
又达到他泊、沙哈洗玛、伯·示麦,直通到约旦河为止,共十六座城,还有属城的村庄。
ئەمە میراتی هۆزی نەوەی یەساخارە بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان. | 23 |
这些城并属城的村庄就是以萨迦支派按着宗族所得的地业。
تیروپشکی پێنجەمیش بۆ هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان، | 24 |
为亚设支派,按着宗族,拈出第五阄。
سنوورەکەشیان ئەمانە بوو: حەلقەت، حەلی، بەتەن، ئەکشاف، | 25 |
他们的境界是黑甲、哈利、比田、押煞、
ئەلەمەلەخ، عەمعاد و میشال، لەلای ڕۆژئاواشەوە گەیشتە کارمەل و شیحۆر لیڤنات. | 26 |
亚拉米勒、亚末、米沙勒;往西达到迦密,又到希曷·立纳,
ئینجا بەلای ڕۆژهەڵات گەڕایەوە بۆ بێتداگۆن و گەیشتە زەبولون و دۆڵی ییفتەح ئێل لە باکووری بێتعێمەق و نەعیێل و ئینجا بەلای چەپی کاڤولدا تێپەڕی | 27 |
转向日出之地,到伯·大衮,达到细步纶;往北到伊弗他·伊勒谷,到伯·以墨和尼业,也通到迦步勒的左边;
بۆ عەبدۆن، ڕەحۆڤ، حەمۆن، قانا و هەتا سەیدائی مەزن. | 28 |
又到义伯 、利合、哈们、加拿,直到西顿大城;
ئینجا سنوورەکە گەڕایەوە بەرەو ڕامە و بۆ شاری سوری قەڵابەند، لەوێشەوە سنوورەکە گەڕایەوە بۆ حۆسا و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو لە ناوچەی ئەکزیڤ، | 29 |
转到拉玛和坚固城泰尔;又转到何萨,靠近亚革悉一带地方,直通到海;
عوما و ئەفێق و ڕەحۆڤ، بیست و دوو شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە. | 30 |
又有乌玛、亚弗、利合,共二十二座城,还有属城的村庄。
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. | 31 |
这些城并属城的村庄就是亚设支派按着宗族所得的地业。
تیروپشکی شەشەمیش بۆ نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. | 32 |
为拿弗他利人,按着宗族,拈出第六阄。
سنوورەکەشیان لە حێلەفەوە لە دار بەڕووەکەوە بوو لەلای چەعەنەنیم و ئەدامی نەقەڤ و یەڤنئێل و تاکو لەقووم و کۆتاییەکەشی لەلای ڕووباری ئوردون بوو. | 33 |
他们的境界是从希利弗从撒拿音的橡树,从亚大米·尼吉和雅比聂,直到拉共,通到约旦河;
ئینجا سنوورەکە بەرەو خۆرئاوا گەڕایەوە بۆ ئەزنۆت تاڤۆر و لەوێشەوە چوو بۆ حوقۆق و گەیشتە زەبولون لەلای باشوورەوە و گەیشتە ئاشێر لەلای ڕۆژئاواوە و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە بۆ ڕووباری ئوردون. | 34 |
又转向西到亚斯纳·他泊,从那里通到户割,南边到西布伦,西边到亚设,又向日出之地,达到约旦河那里的犹大。
شارە قەڵابەندەکانیش، چیدیم، چێر، حەممەت، ڕەقەت، کینارێت، | 35 |
坚固的城就是:西丁、侧耳、哈末、拉甲、基尼烈、
قەدەش، ئەدرەعی، کانی حاچۆر، | 37 |
基低斯、以得来、隐·夏琐、
یەرئۆن، میگدەل ئێل، حۆرێم، بێتعەنات و بێتشەمەش، نۆزدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە. | 38 |
以利稳、密大·伊勒、和琏、伯·亚纳、伯·示麦,共十九座城,还有属城的村庄。
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. | 39 |
这些城并属城的村庄就是拿弗他利支派按着宗族所得的地业。
تیروپشکی حەوتەمیش بۆ هۆزی نەوەی دان بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا، | 40 |
为但支派,按着宗族,拈出第七阄。
جا هەرێمەکانی میراتیان ئەمە بوو: چۆرعا، ئەشتائۆل، عیر شەمەش، | 41 |
他们地业的境界是琐拉、以实陶、伊珥·示麦、
شەعەلەبین، ئەیالۆن، یەتلا، | 42 |
沙拉宾、亚雅 、伊提拉、
ئەلتەقێ، گیبەتۆن، بەعەلات، | 44 |
伊利提基、基比顿、巴拉、
یەهودییە، بەنێڤەرەق، گەت ڕیمۆن، | 45 |
伊胡得、比尼·比拉、迦特·临门、
ئاوەکانی یەرقۆن و ڕەقۆن لەگەڵ ئەو سنوورانەی بەرامبەر بە یافا بوو. | 46 |
美·耶昆、拉昆,并约帕对面的地界。
پاش ئەوەی نەوەی دان سنوورەکەیان لە دەست چوو، جا نەوەی دان سەرکەوتن و لە دژی لەشەم جەنگان و گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر و داگیریان کرد و تێیدا نیشتەجێ بوون، ئینجا لەشەمیان ناونا دان، لەسەر ناوی دانی باوباپیرانیان. | 47 |
但人的地界越过原得的地界;因为但人上去攻取利善,用刀击杀城中的人,得了那城,住在其中,以他们先祖但的名将利善改名为但。
ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی دان بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. | 48 |
这些城并属城的村庄就是但支派按着宗族所得的地业。
پاش ئەوەی لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە بەپێی سنوورەکانی، نەوەی ئیسرائیل لەنێو خۆیاندا میراتێکیان بە یەشوعی کوڕی نون دا. | 49 |
以色列人按着境界分完了地业,就在他们中间将地给嫩的儿子约书亚为业,
بەپێی فەرمایشتی یەزدان، ئەو شارۆچکەیەیان پێیدا کە داوای کرد، تیمنەت سەرەح لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، جا شارۆچکەکەی بنیاد نایەوە و تێیدا نیشتەجێ بوو. | 50 |
是照耶和华的吩咐,将约书亚所求的城,就是以法莲山地的亭拿·西拉城,给了他。他就修那城,住在其中。
ئەمە میراتەکانە کە ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و سەرۆکەکانی باوکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆدا لەبەردەم یەزدان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتندا بە تیروپشک دابەشیان کرد و ئینجا لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە. | 51 |
这就是祭司以利亚撒和嫩的儿子约书亚,并以色列各支派的族长,在示罗会幕门口,耶和华面前,拈阄所分的地业。这样,他们把地分完了。