< یەشوع 18 >

ئینجا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆ کۆبوونەوە و لەوێدا چادری چاوپێکەوتنیان هەڵدا، خاکەکەش خرایە ژێر ڕکێفیانەوە. 1
Un visa Israēla bērnu draudze sapulcējās Šīlo un tur uzcēla saiešanas telti, kad nu zeme viņu priekšā bija uzvarēta.
بەڵام حەوت هۆز لە نەوەی ئیسرائیل مابوونەوە کە هێشتا میراتەکەی خۆیان وەرنەگرتبوو. 2
Un no Israēla bērniem, kam savas daļas nebija nodalītas, atlika septiņas ciltis.
جا یەشوع بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «هەتا کەی خاو دەبن لە چوونە ژوورەوە بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو خاکەی کە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان پێیداون؟ 3
Un Jozuas sacīja uz Israēla bērniem: cik ilgi jūs esat tik kūtri, ka nenoejat uzņemt to zemi, ko Tas Kungs, jūsu tēvu Dievs jums devis?
لە هەر هۆزێک سێ کەس بۆ خۆتان هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی بیاننێرم و بچن و بە خاکەکەدا بگەڕێن، بەگوێرەی میراتەکەیان ڕووپێو بکەن، پاشان بگەڕێنەوە بۆ لام. 4
Dabūjiet sev trīs vīrus no ikvienas cilts, tad es tos sūtīšu, lai tie ceļas un zemi pārstaigā un to uzraksta pēc savām daļām, un griežas atpakaļ pie manis.
بۆ حەوت بەش دابەشی بکەن. جا یەهودا لەسەر سنوورەکەی خۆی لە باشوور دەمێنێتەوە و بنەماڵەی یوسفیش لەسەر سنوورەکەیان لە باکوور دەمێننەوە. 5
Tiem nu to būs dalīt septiņās daļās; Jūda lai paliek savās robežās no dienasvidus puses, un Jāzepa nams lai paliek savās robežās no ziemeļa puses.
ئێوەش خاکەکە بۆ حەوت بەش ڕووپێو بکەن و پاشان بیهێننەوە ئێرە، لێرە لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارمان تیروپشکتان بۆ دەکەم. 6
Un jums to zemi būs uzrakstīt septiņās daļās un atnest man, ka es priekš jums šeit mesloju Tā Kunga, mūsu Dieva, priekšā.
بەڵام لێڤییەکان لەنێو ئێوەدا بەشیان نییە، چونکە کاهینیێتی یەزدان میراتی ئەوانە. گاد و ڕەئوبێن و نیوەی هۆزی مەنەشەش میراتی خۆیان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون وەرگرت، ئەوەی کە موسای بەندەی یەزدان پێیدان.» 7
Jo Levitiem nav nekādas zemes daļas jūsu starpā, bet Tā Kunga priestera amats ir viņu daļa. Bet Gads un Rūbens un Manasus puscilts savu tiesu ir ņēmuši viņpus Jardānes pret rītiem, ko Mozus, Tā Kunga kalps, tiem devis.
کاتێک پیاوەکان بۆ ڕووپێوی خاکەکە بەڕێکەوتن، یەشوع فەرمانی پێکردن و گوتی: «بڕۆن و بە خاکەکەدا بگەڕێن و وردەکارییەکانی بنووسن. پاشان وەرنەوە بۆ لام و منیش لێرە لەبەردەم یەزدان لە شیلۆ تیروپشکتان بۆ دەکەم.» 8
Tad tie vīri cēlās un nogāja, un Jozuas tiem, kas nogāja, pavēlēja zemi uzrakstīt, un sacīja: ejat, un pārstaigājat to zemi un uzrakstiet to un griežaties atpakaļ pie manis, tad es priekš jums metīšu meslus Tā Kunga priekšā šeitan Šīlo.
ئینجا پیاوەکان ڕۆیشتن و بەناو خاکەکەدا گەڕان، بەگوێرەی شارۆچکەکان کردیان بە حەوت بەش، وردەکارییەکەیان تۆمار کرد، پاشان هاتنەوە بۆ لای یەشوع بۆ ئۆردوگاکە لە شیلۆ. 9
Tad tie vīri nogāja un pārstaigāja to zemi un to pēc viņas pilsētām grāmatā uzrakstīja septiņās daļās, un nāca atpakaļ pie Jozuas uz lēģeri Šīlo.
یەشوعیش لە شیلۆ لەبەردەم یەزدان تیروپشکی بۆ کردن، لەوێ خاکەکەی بۆ نەوەی ئیسرائیل بەگوێرەی بەشەکانیان دابەش کرد. 10
Un Jozuas meta meslus priekš viņiem Šīlo Tā Kunga priekšā, un Jozuas tur Israēla bērniem dalīja to zemi pēc viņu daļām.
ئینجا تیروپشک بۆ هۆزی نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا. سنووری تیروپشکەکەیان لەنێوان نەوەی یەهودا و نەوەی یوسفدا بوو. 11
Un mesli krita Benjamina bērnu ciltij pēc viņu radiem, un viņu nomeslotās tiesas robeža stiepjas starp Jūda bērniem un Jāzepa bērniem.
سنوورەکەیان لەلای باکوورەوە لە ڕووباری ئوردونەوە دەستی پێکرد و لە بناری ئەریحا لەلای باکوورەوە تێدەپەڕی، پاشان بە ناوچە شاخاوییەکەدا بەرەو ڕۆژئاوا دەچوو، هەتا نزیک چۆڵەوانی بێت‌ئاڤن. 12
Un viņu ziemeļa robeža nāca no Jardānes, un šī robeža iet augšā gar Jērikus ziemeļa pusi un stiepjas caur tiem kalniem pret vakara pusi un viņas gals ir pie Bet-Avenas tuksneša.
ئینجا سنوورەکە لەوێوە بەردەوام بوو بۆ باشووری بناری لوز کە بێت‌ئێلە و لەوێوە هاتە خوارەوە بۆ عەتەرۆت ئەدار لەسەر چیاکەی باشووری بێت‌حۆرۆنی خواروو. 13
Un no turienes robeža aiziet uz Lūzu, gar Lūzu, - šī ir Bētele, - pret dienasvidu, un robeža noiet uz Atarot-Ādaru pie tā kalna, kas ir dienasvidus pusē no Lejas-Bet-Oronas.
ئینجا سنوورەکە درێژ بووەوە و سووڕایەوە بەلای ڕۆژئاوای باشوور، لەو کێوەی کە بەرامبەر بێت‌حۆرۆنە لە باشوور و گەیشتە قیریەت بەعل کە قیریەت یەعاریمە، شارۆچکەیەکی نەوەی یەهودا بوو. ئەمە لای ڕۆژئاوا بوو. 14
Un šī robeža stiepjas un griežas vakara malā uz dienasvidu, no tā kalna, kas ir Bet-Oronai pretī uz dienasvidu, un viņas gals ir pie Kiriat-Baālas, - šī ir Kiriat-Jearima, Jūda bērnu pilsēta, - šī ir vakara puses mala.
لای باشووریش لەوپەڕی قیریەت یەعاریمەوە دەستی پێکرد و سنوورەکە بەرەو ڕۆژئاوا چوو بۆ سەرچاوەی ئاوەکانی نەفتۆوەح. 15
Un dienasvidus mala stiepjas no Kiriat-Jearimas gala, un šī robeža iznāk no vakara puses un iziet uz Nevtoas avotu.
سنوورەکە بۆ دامێنی کێوەکەی بەرامبەر بە دۆڵی بەن‌هینۆم کە لە دۆڵی ڕفایمە لەلای باکوور دابەزی، لەوێشەوە دابەزی بۆ دۆڵی هینۆم بەلای بناری یەبوسییەکاندا لەلای باشوورەوە، ئینجا دابەزی بۆ کانی ڕۆگێل. 16
Un šī robeža noiet līdz tā kalna galam, kas ir Inoma dēla ielejai pretī, Revaiešu ielejā pret ziemeļiem un noiet caur Inoma ieleju gar Jebusiešiem pret dienasvidu un noiet līdz Roģeles avotam,
ئینجا لە باکوورەوە ڕووەو کانی شەمەش درێژ بووەوە و بەردەوام بوو هەتا گەلیلۆت کە بەرامبەر بە ڕێگای هەورازی ئەدومیمە و ئینجا دابەزی بۆ بەردی بۆهەنی کوڕی ڕەئوبێن. 17
Un stiepjas uz ziemeļa pusi un iznāk uz En-Zemesu un iziet uz Ģililotu, kas stiepjas pret Adumim, un noiet uz Boēna, Rūbena dēla, akmeni,
بەردەوام بوو بۆ بنارەکەی بەرامبەر بە بێت‌عەراڤا بەلای باکووردا، ئینجا دابەزی بۆ دەشتایی عەراڤا. 18
Un iet pāri gar to klajumu uz ziemeļa pusi un noiet uz to klajumu.
سنوورەکە بەردەوام بوو بۆ لای بناری باکووری بێت‌حۆگلە، لە کەنداوی باکووری دەریای مردوو کۆتایی هات، لە کۆتایی ڕووباری ئوردون لە باشوور. ئەمەش سنووری باشوورە. 19
Un šī robeža iet pāri gar Bet-Aglu pret ziemeļiem, un šās robežas gals ir pie sāls jūras mēles pret ziemeļiem, pie Jardānes gala dienas vidū; šī ir dienvidu robeža.
سنووری لای ڕۆژهەڵاتیش ڕووباری ئوردون بوو. ئەمە میراتی نەوەی بنیامین بوو لەگەڵ سنوورەکەی بە چواردەوریدا بەگوێرەی خێڵەکانیان. 20
Un Jardāne ir viņa robeža rīta pusē; šī ir Benjamina bērnu daļa pēc viņu robežām visapkārt, pēc viņu radiem.
شارەکانی هۆزی نەوەی بنیامینیش بەگوێرەی خێڵەکانیان ئەمانە بوون: ئەریحا، بێت‌حۆگلە، عێمەق قەچیچ، 21
Bet Benjamina bērnu cilts pilsētas pēc viņu radiem ir: Jērikus un Bet-Agla un Emek-Ķecica
بێت‌عەراڤا، چەمارایم، بێت‌ئێل، 22
Un Bet-Araba un Cemaraīm un Bētele.
عەڤیم، پارا، عۆفرا، 23
Un Avim un Para un Ovra
کەفەر عەمۆنی، عۆفنی و گەڤەع، واتە دوازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 24
Un Kavar-Amonaja un Ovni un Gaba, divpadsmit pilsētas un viņu ciemi;
گبعۆن، ڕامە، بئێرۆت، 25
Gibeona un Rāma un Beērote
میچپا، کەفیرا، مۆچە، 26
Un Micpa un Ķevira un Moca
ڕاقەم، یەرپەئێل، تەرەلا، 27
Un Reķeme un Jerpeēle un Tareala
چێلەع، هائەلەف، شاری یەبوسی کە ئۆرشەلیمە، گیڤعا و قیریەت، واتە چواردە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. ئەمە میراتی نەوەی بنیامین بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. 28
Un Cela, Eleve un Jebuzi, - šī ir Jeruzāleme, - Ģibeata, Kiriata, četrpadsmit pilsētas un viņu ciemi. Šī ir Benjamina bērnu daļa pēc viņu radiem.

< یەشوع 18 >