ئینجا تیروپشک بۆ هۆزی مەنەشە بوو، چونکە ئەو نۆبەرەی یوسف بوو، بۆ ماکیری نۆبەرەی مەنەشە و باپیرە گەورەی گلعاد، چونکە ماکیرییەکان پیاوی جەنگ بوون، گلعاد و باشان بۆ ئەو بوون. | 1 |
قسمتی از زمینهایی که در غرب رود اردن بود به قبیلهٔ منسی (پسر بزرگ یوسف) داده شد. به خاندان ماخیر (پسر بزرگ منسی و پدر جلعاد) قبلاً زمین جلعاد و باشان (در سمت شرقی رود اردن) داده شده بود، زیرا آنها جنگجویانی شجاع بودند. |
تیروپشک بۆ نەوەکانی دیکەی مەنەشەش بەگوێرەی خێڵەکانیان بوو، بۆ نەوەی ئەبیعەزەر، حێلەق، ئەسریێل، شەخەم، حێفەر و شەمیداع بەگوێرەی خێڵەکانیان بوو. ئەمانە نەوە نێرینەکانی کوڕانی مەنەشەی کوڕی یوسفن. | 2 |
پس زمینهای کرانهٔ غربی رود اردن به بقیهٔ قبیلۀ منسی یعنی خاندانهای ابیعزر، هالک، اسرئیل، شکیم، حافر و شمیداع داده شد. |
بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەری کوڕی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە هیچ کوڕی نەبوو، بەڵکو کچی هەبوو، ئەمەش ناوی کچەکانییەتی، مەحلە، نۆعا، حۆگلە، میلکە و تیرزە. | 3 |
صَلُفحاد پسر حافر، حافر پسر جلعاد، جلعاد پسر ماخیر و ماخیر پسر منسی بود. صلفحاد پسری نداشت. او تنها پنج دختر داشت به نامهای: محله، نوعه، حُجله، ملکه و ترصه. |
جا چوونە پێش بۆ لای ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و سەرۆکەکان و گوتیان: «یەزدان فەرمانی بە موسا کرد کە لەناو براکانمان میراتمان بدرێتێ.» ئیتر یەشوع بەپێی فەرمانی یەزدان لەنێو براکانی باوکیان میراتی پێدان. | 4 |
این پنج دختر نزد العازار کاهن، یوشع و بزرگان اسرائیل آمده، گفتند: «خداوند به موسی فرمود که ما هم میتوانیم هر کدام به اندازهٔ یک مرد از زمین سهم داشته باشیم.» |
مەنەشە دە بەشی بەرکەوت، بێجگە لە زەوی گلعاد و باشان کە لەوبەری ڕووباری ئوردونەوە بوو بەلای ڕۆژهەڵاتەوە، | 5 |
پس چنانکه خداوند به موسی امر فرموده بود، این پنج دختر مانند مردان قبیلهشان، صاحب زمین شدند. بدین ترتیب قبیلهٔ منسی علاوه بر زمین جلعاد و باشان که در شرق رود اردن بود، صاحب ده سهم دیگر از زمینهای غرب رود اردن شدند. |
چونکە کچانی هۆزی مەنەشە لەگەڵ کوڕەکانی میراتیان وەرگرت. زەوی گلعادیش بۆ ئەوانی دیکە بوو لە نەوەی مەنەشە. | 6 |
سنووری مەنەشەش لە ئاشێرەوە بۆ میخمەتات بوو کە ڕۆژهەڵاتی شەخەمە. سنوورەکە بەلای باشووردا درێژ بووەوە بۆ لای دانیشتووانی کانی تەپووەح. | 7 |
مرز قبیلهٔ منسی از سرحد اشیر تا مکمیته که در شرق شکیم است، امتداد مییافت؛ و از آنجا به طرف جنوب کشیده شده، به ناحیهای که اهالی عین تفوح در آن زندگی میکردند میرسید. |
شاری تەپووەح لەسەر سنووری مەنەشە تایبەت بوو بە نەوەی ئەفرایم، بەڵام ناوچەکانی دەوروبەری شاری تەپووەح تایبەت بوون بە مەنەشە. | 8 |
(سرزمین تفوح متعلق به منسی بود، اما خود شهر تفوح که در مرز سرزمین منسی قرار داشت به قبیلهٔ افرایم تعلق میگرفت.) |
ئینجا سنوورەکە بەرەو باشوور دابەزی بۆ شیوی قانا. ئەمانە شارۆچکەکانی ئەفرایم بوون لەنێو شارۆچکەکانی مەنەشە، سنووری مەنەشەش لە باکووری شیوەکە بوو، کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو. | 9 |
سپس سرحد قبیلهٔ منسی به طرف وادی قانه کشیده میشد و به دریای مدیترانه میرسید. (چند شهر در جنوب وادی قانه در خاک منسی واقع شده بودند که در واقع متعلق به افرایم بودند.) |
لەلای باشوورەوە خاکەکە بۆ ئەفرایم بوو، لەلای باکووریشەوە بۆ مەنەشە بوو. دەریاش سنووری بوو، لەلای باکوورەوە گەیشتە ئاشێر و لەلای ڕۆژهەڵاتیشەوە گەیشتە یەساخار. | 10 |
زمین جنوب وادی قانه تا دریای مدیترانه برای افرایم تعیین شد و زمین شمال وادی قانه تا دریای مدیترانه به قبیلهٔ منسی داده شد. مرز منسی از شمال به سرزمین اشیر و از سمت شرق به سرزمین یساکار محدود بود. |
جا لەناو یەساخار و ئاشێر ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریان بۆ مەنەشە بوون: بێتشان، یەڤلەعام، دانیشتووانی دۆر، سێ بەرزاییەکانی کانی دۆر، تەعنەک و مەگیدۆ. | 11 |
شهرهای زیر که در خاک یساکار و اشیر واقع شده بودند به قبیلهٔ منسی داده شدند: بیتشان، یبلعام، دُر، عین دُر، تعناک، مَجِدو (که سه محلۀ کوهستانی داشت)، و روستاهای اطراف آنها. |
بەڵام نەوەی مەنەشە نەیانتوانی دەست بەسەر ئەو شارۆچکانەدا بگرن، چونکە کەنعانییەکان سوور بوون لەسەر نیشتەجێبوون لەو خاکەدا. | 12 |
اما قبیلهٔ منسی نتوانست کنعانیهایی را که در این شهرها و روستاها ساکن بودند بیرون کند، پس آنها در آن سرزمین باقی ماندند. |
کاتێک نەوەی ئیسرائیل بەهێزتر بوون بێگارییان بە کەنعانییەکان کرد، بەڵام بە تەواوی دەریاننەکردن. | 13 |
حتی هنگامی که بنیاسرائیل نیرومند شدند، باز آنها را بیرون نکردند بلکه ایشان را به بردگی خود گرفتند. |
ئینجا نەوەی یوسف لەگەڵ یەشوعدا دوان و گوتیان: «بۆچی یەک تیروپشک و یەک بەشت وەک میرات پێداوین، لەگەڵ ئەوەی ئێمە گەلێکی زۆرین، چونکە هەتا ئێستاش یەزدان هەر بەرەکەتداری کردووین؟» | 14 |
سپس دو قبیلهٔ یوسف نزد یوشع آمده، به او گفتند: «چرا از این زمین فقط یک سهم به ما دادهای، و حال آنکه خداوند ما را برکت داده و جمعیت ما را زیادتر از قبایل دیگر گردانیده است؟» |
یەشوعیش وەڵامی دانەوە: «ئەگەر ئێوە گەلێکی زۆرن، سەربکەون بۆ دارستان لەوێ بۆ خۆتان زەوی پریزی و ڕفائییەکان پاک بکەنەوە، ئەگەر ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم تەنگە بۆتان.» | 15 |
یوشع پاسخ داد: «اگر جمعیت شما زیاد است و زمین کوهستانی افرایم برای شما کافی نیست، میتوانید جنگلهای وسیع فَرِزیها و رفائیها را نیز بگیرید و برای خود صاف کنید.» |
نەوەی یوسفیش گوتیان: «ناوچە شاخاوییەکە بەشمان ناکات و هەموو کەنعانییەکانی دانیشتووی دۆڵەکەش گالیسکەی ئاسنینیان هەیە، ئەوانەی لە بێتشان و دەوروبەری و ئەوانەی لە دۆڵی یەزرەعیلن.» | 16 |
آنها گفتند: «کنعانیهایی که در دشتها ساکنند، چه آنهایی که در بیتشان و روستاهای اطراف آن، و چه آنهایی که در درهٔ یزرعیل هستند، ارابههای آهنین دارند، و ما از عهدهٔ آنها بر نمیآییم.» |
ئینجا یەشوع بە بنەماڵەی یوسف، بە نەوەی ئەفرایم و مەنەشەی گوت: «ئێوە گەلێکی زۆرن و توانایەکی مەزنتان هەیە، لەبەر ئەوە تەنها یەک تیروپشکتان نابێت، | 17 |
یوشع به خاندان یوسف یعنی به افرایم و منسی گفت: «جمعیت شما زیاد است و شما قوی هستید. پس بیش از یک سهم به شما تعلق خواهد گرفت. |
بەڵکو ناوچە شاخاوییەکەش بۆ ئێوە دەبێت، چونکە دارستانیشی هەیە، جا بیبڕنەوە و هەتا کۆتایی سنوورەکەی دەستی بەسەردا بگرن، ئینجا کەنعانییەکان دەردەکەن، هەرچەندە گالیسکەی ئاسنینیان هەبێت و بەهێزیش بن.» | 18 |
کوهستان جنگلی نیز از آن شما خواهد بود. این جنگل را صاف کنید و سراسر آن را تصرف نمایید. من یقین دارم که شما میتوانید کنعانیها را از آنجا بیرون کنید، گرچه آنها ارابههای آهنین دارند و قوی میباشند.» |