< یەشوع 16 >
تیروپشک بۆ بەشی نەوەی یوسف دەرچوو، لە ڕووباری ئوردون لەلای ئەریحا هەتا ئاوی ئەریحا بوو، بەرەو ڕۆژهەڵات هەتا ئەو چۆڵەوانییەی لە ئەریحاوە سەردەکەوێت بۆ ناوچە شاخاوییەکانی بێتئێل، | 1 |
Potom padl los synům Jozefovým, od Jordánu proti Jerichu při vodách Jerišských k východu, poušť, kteráž se začíná od Jericha přes hory Bethel.
لە بێتئێلیشەوە کە پێی دەگوترێ لوز، بەردەوام بوو بۆ سنووری ئەرکییەکان لە عەتەرۆت و | 2 |
A od Bethel vychází do Lůza, a přichází ku pomezí Archi do Atarot.
لەوێشەوە ڕووەو ڕۆژئاوا دابەزی بۆ سنووری یەفلێتییەکان و بۆ سنووری بێتحۆرۆنی خواروو و بۆ گەزەر و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو. | 3 |
Potom jde k moři ku pomezí Jefleti, až ku pomezí Betoron dolního, a až k Gázer, a skonává se při moři.
جا نەوەکانی یوسف مەنەشە و ئەفرایم میراتی خۆیان وەرگرت. | 4 |
I vzali dědictví své synové Jozefovi, Manasses a Efraim.
ئەمانەش سنووری نەوەی ئەفرایم بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان: سنووری میراتەکەیان لە ڕۆژهەڵات، عەتەرۆت ئەدار بوو، هەتا بێتحۆرۆنی ژووروو، | 5 |
Byla pak meze synů Efraimových po čeledech jejich, ta byla meze dědictví jejich na východ, od Atarot Addar až do Betoron vrchního.
ئینجا سنوورەکە بەرەو دەریا چوو، لە میخمەتات ڕووەو باکوور، بەلای ڕۆژهەڵاتدا سووڕایەوە بۆ تانەس شیلۆ و پەڕییەوە بۆ یانۆوەح لەلای ڕۆژهەڵات. | 6 |
A vychází meze ta k moři při Michmetat od půlnoční strany, a obchází meze k východu Tanatsilo, a přechází ji od východu k Janoe.
سنوورەکە لە یانۆوەحەوە دابەزی بۆ عەتەرۆت و نەعەرا و چوو بۆ ئەریحا و گەیشتە ڕووباری ئوردون. | 7 |
A sstupuje z Janoe do Atarot a Nárat, a přichází do Jericha, a vychází k Jordánu.
ئینجا سنوورەکە لە تەپووەح درێژبووەوە بەرەو ڕۆژئاوا بۆ شیوی قانا و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو. ئەمە میراتی هۆزی نەوەی ئەفرایم بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان، | 8 |
Od Tafue meze jde k moři ku potoku Kána, a skonává se při moři. To jest dědictví pokolení synů Efraim po čeledech jejich.
لەگەڵ ئەو شارۆچکانەی لەناو میراتی نەوەی مەنەشەدا بۆ نەوەی ئەفرایم جیا کرابوونەوە، هەموو شارۆچکە و گوندەکانیان. | 9 |
Města pak oddělená synům Efraimovým byla u prostřed dědictví synů Manassesových, všecka města s vesnicemi svými.
کەنعانییەکانی دانیشتووانی گەزەریان دەرنەکرد، ئیتر کەنعانییەکان هەتا ئەمڕۆش لەگەڵ ئەفرایمدا نیشتەجێن و وەک کۆیلە بێگارییان پێدەکەن. | 10 |
A nevyplénili Kananea bydlícího v Gázer. I bydlil Kananejský u prostřed Efraima až do dnes, dávaje plat.