< یەشوع 15 >

بەشی هۆزی نەوەی یەهودا بە تیروپشک بەگوێرەی خێڵەکانیان لە سنووری ئەدۆمەوە بۆ چۆڵەوانی چن بەرەو باشوور درێژ بووەوە، هەتا ئەوپەڕی باشوور. 1
And so, the lot of the sons of Judah, by their families, was this: from the border of Edom, to the desert of Sin toward the south, and even to the furthest part of the southern region.
سنووری باشووریان لە کەنداوەوە دەستپێدەکات، لە کۆتایی باشووری دەریای مردووە و 2
Its beginning was from the summit of the very salty sea, and from its bay, which looks toward the south.
لەوێشەوە بۆ باشووری هەورازی دووپشک دەچوو و پەڕییەوە بۆ چن لە باشووری قادێش بەرنێعەوە سەرکەوت. ئینجا بەردەوام بوو بۆ حەسرۆن و سەرکەوت بۆ ئەدار لەوێشەوە بۆ قەرقەع و 3
And it extends toward the ascent of the Scorpion, and it passes on to Sinai. And it ascends into Kadesh-barnea, and it passes through to Hezron, ascending to Addar, and encompassing Karka.
بەردەوام بوو بۆ عەچمۆن و لەگەڵ دۆڵی میسر یەکیگرت و کۆتایی سنوورەکەش لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو. ئەمە دەبێتە سنووری باشووریان. 4
And from there, it passes on to Azmon, and reaches to the torrent of Egypt. And its boundary shall be the great sea; this shall be the limit of the southern region.
سنووری ڕۆژهەڵاتیش لە دەریای مردووەوە هەتا کۆتایی ڕووباری ئوردون بوو. سنووری لای باکوور دەستپێدەکات لە کەنداوی دەریاکە لەلای کۆتایی ڕووباری ئوردون و 5
Yet truly, toward the east, the beginning shall be the very salty sea, even to the limit of the Jordan, and that which looks toward the north, from the bay of the sea, even to the same river Jordan.
سنوورەکە سەرکەوت بۆ بێت‌حۆگلە و لە باکووری بێت‌عەراڤا پەڕییەوە و سنوورەکە سەرکەوت بۆ بەردی بۆهەنی کوڕی ڕەئوبێن و 6
And the border ascends into Beth-hoglah, and it crosses from the north into Beth-Arabah, ascending to the stone of Bohan, the son of Reuben.
سنوورەکە لە دۆڵی عاخۆرەوە سەرکەوت بۆ دەڤیر و بەرەو باکوور بووەوە بۆ گەلیلۆت کە بەرامبەر بە ڕێگای هەورازی ئەدومیمە کە لە باشووری دەربەندەکەیە و ئینجا سنوورەکە بەردەوام بوو بۆ ئاوەکانی کانی شەمەش و چوو بۆ کانی ڕۆگێل. 7
And it reaches as far as the borders of Debara, from the Valley of Achor, to the north, looking toward Gilgal, which is opposite the Ascent of Adummim, on the southern part of the torrent. And it crosses the waters that are called the Fountain of the Sun. And its exit shall be at the Fountain of Rogel.
ئینجا سنوورەکە بە دۆڵی بەن‌هینۆمدا بەلای باشووری بناری شاری یەبوسیدا سەرکەوت کە ئۆرشەلیمە، سنوورەکە بۆ سەر لووتکەی کێوەکە سەرکەوت کە بەرامبەر دۆڵی بەن‌هینۆمە بەلای ڕۆژئاوادا کە لە کەنار دۆڵی ڕفایمە لە باکوور. 8
And it ascends by the steep valley of the son of Hinnom, from the side of the Jebusite, toward the south; this is Jerusalem. And from there, it raises itself to the top of the mountain, which is opposite Geennom to the west, at the top of the Valley of the Rephaim, to the north.
سنوورەکە لەسەر لووتکەی کێوەکەوە درێژ بووەوە بۆ سەرچاوەی ئاوەکانی نەفتۆوەح و چوو بۆ شارۆچکەکانی کێوی عەفرۆن. لەوێشەوە سنوورەکە درێژ بووەوە بۆ بەعلە کە قیریەت یەعاریمە. 9
And it passes through, from the top of the mountain, even to the fountain of the Water of Nephtoah. And it continues on, as far as the villages of mount Ephron. And it inclines toward Baalah, which is Kiriath-jearim, that is, the City of Forests.
ئینجا سنوورەکە لە بەعلەیەوە بەرەو ڕۆژئاوا درێژ بووەوە بۆ کێوی سێعیر و بەردەوام بوو بۆ لای بناری کێوی یەعاریم لە باکوور کە کەسالۆنە و دابەزییە بێت‌شەمەش و پەڕییەوە بۆ تیمنا. 10
And it circles from Baalah, to the west, as far as mount Seir. And it passes by the side of mount Jearim, to the north, into Chesalon. And it descends into Beth-shemesh, and it passes through to Timnah.
ئینجا سنوورەکە چوو بۆ لای بناری باکووری عەقرۆن و سنوورەکە درێژ بووەوە بۆ شیکارۆن و لە کێوی بەعلە پەڕییەوە و گەیشتە یەڤنئێل و کۆتایی سنوورەکەش لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو. 11
And it continues on, toward the north, to a region beside Ekron. And it inclines toward Shikkeron, and it crosses to mount Baalah. And it extends into Jabneel, and the last part closes at the west with the great sea.
سنووری ڕۆژئاواشیان دەریای سپی ناوەڕاست بوو بە کەنارەکانییەوە. ئەمە سنووری نەوەی یەهودا بوو بە چواردەوریدا بەگوێرەی خێڵەکانیان. 12
These are the borders of the sons of Judah, in their families, on all sides.
بەپێی فەرمانی یەزدان، یەشوع لەنێو نەوەی یەهودا بەشێکی دا بە کالێبی کوڕی یەفونە، ئەویش قیریەت ئەربەع بوو کە حەبرۆنە و ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق بوو. 13
Yet truly, to Caleb, the son of Jephunneh, he gave a portion in the midst of the sons of Judah, just as the Lord had instructed him: the City of Arba, the father of Anak, which is Hebron.
کالێبیش هەر سێ خێڵی نەوەی عەناقی لە حەبرۆن دەرکرد، شێشەی و ئەحیمەن و تەلمەی کە کوڕەکانی عەناق بوون. 14
And Caleb destroyed from it the three sons of Anak, Sheshai, and Ahiman, and Talmai, of the stock of Anak.
لەوێشەوە بۆ هێرشکردنە سەر دانیشتووانی دەڤیر پێشڕەوی کرد، دەڤیر پێشتر ناوی قیریەت سێفەر بوو. 15
And ascending further from there, he came to the inhabitants of Debir, which before was called Kiriath-Sepher, that is, the City of Letters.
ئینجا کالێب گوتی: «ئەوەی پەلاماری قیریەت سێفەر بدات و بیگرێت، عەکسای کچمی دەدەمێ ببێتە ژنی.» 16
And Caleb said, “Whoever will have struck down Kiriath-Sepher, and will have seized it, I will give to him Achsah, my daughter, as wife.”
ئیتر عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب قیریەت سێفەری گرت، کالێبیش عەکسای کچی دایێ بۆ ئەوەی ببێتە ژنی. 17
And Othniel, the son of Kenaz, the younger brother of Caleb, seized it. And he gave him Achsah, his daughter, as wife.
ئینجا لە کاتی هاتنی بۆ لای عۆسنیێل، عەکسا هانی دا بۆ ئەوەی داوای کێڵگەیەک لە باوکی بکات. کاتێک عەکسا لە گوێدرێژەکە دابەزی، کالێب لێی پرسی: «چیت بۆ بکەم؟» 18
And as they were traveling together, she was urged by her husband that she ask her father for a field. And she sighed, as she was sitting on her donkey. And Caleb said to her, “What is it?”
ئەویش پێی گوت: «بەرەکەتێکم بدەرێ، لەبەر ئەوەی لە نەقەب زەویت پێداوم، سەرچاوەکانی ئاوم بدەرێ.» کالێبیش کانیاوەکانی سەروو و خوارووی پێدا. 19
But she answered: “Give a blessing to me. You have given to me a southern and dry land; join to it also a watered land.” And so Caleb gave to her the watered land above and below it.
ئەمە میراتی هۆزی یەهودایە بەگوێرەی خێڵەکانیان: 20
This is the possession of the tribe of the sons of Judah, by their families.
شارۆچکەکانی هۆزی نەوەی یەهودا کە لە کۆتایی باشووردا بوون لە نەقەب لەلای سنووری ئەدۆم ئەمانە بوون: قەڤچەئێل، عێدەر، یاگور، 21
And the cities, from the furthest parts of the sons of Judah, beside the borders of Edom to the south, were: Kabzeel and Eder and Jagur,
قینا، دیمۆنا، عەدعادە، 22
and Kinah and Dimonah and Adadah,
قەدەش، حاچۆر، یەتنان، 23
and Kadesh and Hazor and Ithnan,
زیف، تەلەم، بەعالۆت، 24
Ziph and Telem and Bealoth,
حاچۆر حەدەتا، قەریۆت حەسرۆن کە حاچۆرە، 25
new Hazor and Kerioth-Hezron, which is Hazor,
ئەمام، شەمەع، مۆلادا، 26
Amam, Shema, and Moladah,
حەچەر گەدا، حەشمۆن و بێت‌پەلەت، 27
and Hazar-gaddah and Heshmon and Bethpelet,
حەچەر شوعال، بیری شابەع، بزیۆتیە، 28
and Hazar-shual and Beersheba and Biziothiah,
بەعلە، عییم، عەچەم، 29
and Baalah and Iim and Ezem,
ئەلتۆلەد، کەسیل، حۆرما، 30
and Eltolad and Chesil and Hormah,
چیقلەگ، مەدمەنا، سەنسەنا، 31
and Ziklag and Madmannah and Sansannah,
لەڤائۆت، شیلحیم، عەین و ڕیمۆن. هەموو شارۆچکەکان بیست و نۆ شارۆچکە بوون بە گوندەکانیشیانەوە. 32
Lebaoth and Shilhim, and Ain and Rimmon. All the cities were twenty-nine, and their villages.
لە زوورگەکانی خۆرئاوا: ئەشتائۆل، چۆرعا، ئەشنا، 33
Truly, in the plains, there were: Eshtaol and Zorah and Ashnah,
زانۆوەح، کانی گەنیم، تەپووەح، عێینام، 34
and Zanoah and Engannim, and Tappuah and Enam,
یەرموت، عەدولام، سۆکۆ، عەزێقا، 35
and Jarmuth and Adullam, Socoh and Azekah,
شەعەرایم، عەدیتەیم، گەدێرا یان گەدێرۆتەیم بوون، واتە چواردە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 36
and Shaaraim and Adithaim, and Gederah and Gederothaim: fourteen cities, and their villages.
چەنان، حەداشا، میگدەل گاد، 37
Zenan and Hadashah and Middalgad,
دیلعان، میچپا، یۆقتئێل، 38
Dilean and Mizpeh and Joktheel,
لاخیش، بۆچقەت، عەگلۆن، 39
Lachish and Bozkath and Eglon,
کەبۆن، لەحماس، کیتلیش، 40
Cabbon and Lahmam and Chitlish,
گەدێرۆت، بێت‌داگۆن، نەعما و مەقێدا، واتە شازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 41
and Gederoth and Bethdagon, and Naamah and Makkedah: sixteen cities, and their villages.
لیڤنا، عەتەر، عاشان، 42
Libnah and Ether and Ashan,
یەفتاح، ئەشنا، نەچیڤ، 43
Iphtah and Ashnah and Nezib,
قەعیلا، ئەکزیڤ و مارێشا، واتە نۆ شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 44
and Keilah and Achzib and Mareshah: nine cities, and their villages.
عەقرۆن لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی، 45
Ekron, with its towns and villages:
لە عەقرۆنەوە بەرەو ڕۆژئاوا، هەموو ئەوەی نزیک ئەشدۆد و گوندەکانیەتی، 46
from Ekron, as far as the sea, all that inclines toward Ashdod, and its villages.
ئەشدۆد لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی و غەزە و دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی هەتا دۆڵی میسر و دەریای سپی ناوەڕاست و کەنارەکانی. 47
Ashdod, with its towns and villages. Gaza, with its towns and villages, as far as the torrent of Egypt, with the great sea as its border.
لە ناوچە شاخاوییەکەش: شامیر، یەتیر، سۆکۆ، 48
And on the mountain, Shamir and Jattir and Socoh,
دەنا، قیریەت سەنا کە دەڤیرە، 49
and Dannah, and Kiriath-Sannah, which is Debir,
عەناڤ، ئەشتەمۆ، عانیم، 50
Anab and Eshtemoh and Anim,
گۆشەن، حۆلۆن و گیلۆ، واتە یازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 51
Goshen and Holon and Giloh: eleven cities, and their villages.
ئەرەڤ، دوما، ئەشعان، 52
Arab and Dumah and Eshan,
یانیم، بێت‌تەپووەح، ئەفێقا، 53
and Janim and Beth-Tappuah and Aphekah,
حومتا، قیریەت ئەربەع کە حەبرۆنە و چیعۆر، واتە نۆ شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 54
Humtah and Kiriath-Arba, which is Hebron, and Zior: nine cities, and their villages.
ماعۆن، کارمەل، زیف، یوتا، 55
Maon and Carmel, and Ziph and Juttah,
یەزرەعیل، یۆقدەعام، زانۆوەح، 56
Jezreel and Jokdeam and Zanoah,
قەین، گیڤعا و تیمنا، واتە دە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 57
Kain, Gibeah, and Timnah: ten cities, and their villages.
حەلحول، بێت‌چوور، گەدۆر، 58
Halhul and Bethzur and Gedor,
مەعەرات، بێت‌عەنۆت و ئەلتەقۆن، واتە شەش شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 59
Maarath and Bethanoth and Eltekon: six cities, and their villages.
قیریەت بەعل ئەوەی قیریەت یەعاریمە و ڕەبە، واتە دوو شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 60
Kiriath-baal, which is Kiriath-jearim, the City of Forests, and Rabbah: two cities, and their villages.
لە چۆڵەوانیش: بێت‌عەراڤا، میددین، سیکاکا، 61
In the desert: Beth-Arabah, Middin, and Secacah,
نیڤشان، شاری خوێ و کانی گەدی، واتە شەش شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. 62
and Nibshan, and the City of Salt, and Engedi: six cities, and their villages.
بەڵام نەوەی یەهودا نەیتوانی یەبوسییەکانی دانیشتووی ئۆرشەلیم دەربکەن، جا هەتا ئەمڕۆش یەبوسییەکان لە ئۆرشەلیمدا لەگەڵ نەوەی یەهودا نیشتەجێن. 63
But the sons of Judah were not able to destroy the Jebusite inhabitants of Jerusalem. And so the Jebusite lived with the sons of Judah in Jerusalem, even to the present day.

< یەشوع 15 >