< یەشوع 14 >

لە خاکی کەنعان، نەوەی ئیسرائیل ئەمەیان بۆ بوو بە میرات، ئەوەی ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و سەرۆکەکانی باوکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل بەسەریاندا دابەشکردن وەک میرات. 1
These are the inheritances which the children of Israel took in the land of Canaan, which Eleazar the priest, Joshua the son of Nun, and the heads of the fathers’ houses of the tribes of the children of Israel, distributed to them,
میراتەکەیان بە تیروپشک بوو بۆ نۆ هۆزەکە و نیو هۆزەکە، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دا. 2
by the lot of their inheritance, as the LORD commanded by Moses, for the nine tribes, and for the half-tribe.
موسا میراتی دوو هۆزەکە و نیو هۆزەکەی لەوبەری ڕووباری ئوردوندا بەلای ڕۆژهەڵاتدا دابوو، بەڵام لەناو ئەواندا هیچ میراتی بە لێڤییەکان نەدا، 3
For Moses had given the inheritance of the two tribes and the half-tribe beyond the Jordan; but to the Levites he gave no inheritance among them.
چونکە نەوەی یوسف دوو هۆز بوون، مەنەشە و ئەفرایم. لە خاکەکەدا هیچ بەشێکیان بە لێڤییەکان نەدا، تەنها چەند شارۆچکەیەک نەبێت بۆ نیشتەجێبوون و دەوروبەری شارۆچکەکان، بۆ لەوەڕگای ڕەشەوڵاخ و مەڕوماڵاتیان. 4
For the children of Joseph were two tribes, Manasseh and Ephraim. They gave no portion to the Levites in the land, except cities to dwell in, with their pasture lands for their livestock and for their property.
هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو، نەوەی ئیسرائیل ئاوایان کرد و خاکەکەیان دابەش کرد. 5
The children of Israel did as the LORD commanded Moses, and they divided the land.
ئینجا نەوەی یەهودا لە گلگالدا چوونە پێش بۆ لای یەشوع، کالێبی کوڕی یەفونەی قەنیزی بە یەشوعی گوت: «تۆ ئەو قسەیە دەزانیت کە یەزدان لە قادێش بەرنێعدا لەبارەی من و تۆوە بە موسای پیاوی خودای فەرموو. 6
Then the children of Judah came near to Joshua in Gilgal. Caleb the son of Jephunneh the Kenizzite said to him, “You know the thing that the LORD spoke to Moses the man of God concerning me and concerning you in Kadesh Barnea.
لەو کاتەدا کە موسای بەندەی یەزدان منی لە قادێش بەرنێعەوە نارد بۆ ئەوەی سیخوڕیەتی خاکەکە بکەم، تەمەنم چل ساڵ بوو، منیش گەڕامەوە و ئەو هەواڵەی لە دڵمدا بوو پێم ڕاگەیاند. 7
I was forty years old when Moses the servant of the LORD sent me from Kadesh Barnea to spy out the land. I brought him word again as it was in my heart.
هەرچەندە براکانم ئەوانەی لەگەڵ من بوون گەلیان ترساند، بەڵام من بە هەموو دڵمەوە بەدوای یەزدانی پەروەردگارم کەوتم. 8
Nevertheless, my brothers who went up with me made the heart of the people melt; but I wholly followed the LORD my God.
جا موسا لەو ڕۆژە سوێندی خوارد:”ئەو خاکەی تۆ پێت نایە سەری هەتاهەتایە دەبێتە میراتی خۆت و کوڕەکانت، چونکە بە هەموو دڵتەوە بەدوای یەزدانی پەروەردگارم کەوتیت.“ 9
Moses swore on that day, saying, ‘Surely the land where you walked shall be an inheritance to you and to your children forever, because you have wholly followed the LORD my God.’
«ئێستا تەماشا بکە، یەزدان هەروەک فەرمووی، ئەم چل و پێنج ساڵە منی بە زیندوویی هێشتووەتەوە، لەو کاتەوە کە یەزدان بەم قسانە لەگەڵ موسادا دوا، کاتێک ئیسرائیل بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشت. ئێستاش ئەوەتا تەمەنم هەشتا و پێنج ساڵە! 10
“Now, behold, the LORD has kept me alive, as he spoke, these forty-five years, from the time that the LORD spoke this word to Moses, while Israel walked in the wilderness. Now, behold, I am eighty-five years old, today.
هێشتا هەتا ئەمڕۆش هێزم لەبەردا ماوە، هەروەک ئەو ڕۆژەی کە موسا منی نارد، ئەو کاتە هێزم چۆن بوو، ئێستاش هەمان هێزی هاتوچۆکردنی جەنگم هەیە. 11
As yet I am as strong today as I was in the day that Moses sent me. As my strength was then, even so is my strength now for war, to go out and to come in.
ئێستاش ئەم ناوچە شاخاوییانەم بدەرێ کە یەزدان لەو ڕۆژەدا بەڵێنی پێدام، چونکە تۆ لەو ڕۆژەدا بیستت کە عەناقییەکان لەوێن و شارەکانیان گەورە و قەڵابەند بوون. بەڵکو یەزدان یارمەتیم بدات، جا دەریاندەکەم، هەروەک یەزدان فەرمووی.» 12
Now therefore give me this hill country, of which the LORD spoke in that day; for you heard in that day how the Anakim were there, and great and fortified cities. It may be that the LORD will be with me, and I shall drive them out, as the LORD said.”
یەشوعیش داوای بەرەکەتی بۆ کالێبی کوڕی یەفونە کرد و حەبرۆنی بە میرات پێدا. 13
Joshua blessed him; and he gave Hebron to Caleb the son of Jephunneh for an inheritance.
لەبەر ئەوە حەبرۆن بووە میراتی کالێبی کوڕی یەفونەی قەنیزی هەتا ئەمڕۆش، چونکە بە هەموو دڵییەوە بەدوای یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل کەوت. 14
Therefore Hebron became the inheritance of Caleb the son of Jephunneh the Kenizzite to this day, because he followed the LORD, the God of Israel wholeheartedly.
حەبرۆنیش پێشتر ناوی قیریەت ئەربەع بوو، ئەربەعیش گەورەترین پیاو بوو لەناو عەناقییەکان. ئینجا خاکەکە لە جەنگ پشووی دا. 15
Now the name of Hebron before was Kiriath Arba, after the greatest man among the Anakim. Then the land had rest from war.

< یەشوع 14 >