ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات: | 1 |
سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو، حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە، | 2 |
دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتە دەریای مردوو بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێتیەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە. | 3 |
سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە، | 4 |
حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن. | 5 |
موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە. | 6 |
ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعلگاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل. | 7 |
ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە. ئەمانە ئەو پاشایانەن: | 8 |
پاشای ئەریحا پاشای عای کە لەلای بێتئێلە | 9 |
پاشای ئۆرشەلیم پاشای حەبرۆن | 10 |
پاشای یەرموت پاشای لاخیش | 11 |
پاشای عەگلۆن پاشای گەزەر | 12 |
پاشای دەڤیر پاشای گەدەر | 13 |
پاشای حۆرما پاشای عەراد | 14 |
پاشای لیڤنا پاشای عەدولام | 15 |
پاشای مەقێدا پاشای بێتئێل | 16 |
پاشای تەپووەح پاشای حێفەر | 17 |
پاشای ئەفێق پاشای لەشارۆن | 18 |
پاشای مادۆن پاشای حاچۆر | 19 |
پاشای شیمرۆنمەرۆن پاشای ئەکشاف | 20 |
پاشای تەعنەک پاشای مەگیدۆ | 21 |
پاشای قەدەش پاشای یۆقنەعام لە کارمەل | 22 |
پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر پاشای گۆییم لە گلگال | 23 |
پاشای تیرزە. هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون. | 24 |