< یەشوع 12 >

ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات: 1
Hi sunt reges, quos percusserunt filii Israel, et possederunt Terram eorum trans Iordanem ad solis ortum, a torrente Arnon usque ad montem Hermon, et omnem Orientalem plagam, quæ respicit solitudinem.
سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو، حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە، 2
Sehon rex Amorrhæorum, qui habitavit in Hesebon, dominatus est ab Aroer, quæ sita est super ripam torrentis Arnon, et mediæ partis in valle, dimidiæque Galaad, usque ad torrentem Iaboc, qui est terminus filiorum Ammon.
دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتە دەریای مردوو بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێت‌یەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە. 3
Et a solitudine usque ad Mare Ceneroth contra Orientem, et usque ad Mare deserti, quod est mare salsissimum, ad Orientalem plagam per viam quæ ducit Bethsimoth: et ab australi parte, quæ subiacet Asedoth, Phasga.
سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە، 4
Terminus Og regis Basan, de reliquiis Raphaim, qui habitavit in Astaroth, et in Edrai, et dominatus est in monte Hermon, et in Salecha, atque in universa Basan, usque ad terminos
حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن. 5
Gessuri, et Machati, et dimidiæ partis Galaad: terminos Sehon regis Hesebon.
موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە. 6
Moyses famulus Domini, et filii Israel percusserunt eos, tradiditque Terram eorum Moyses in possessionem Rubenitis, et Gaditis, et dimidiæ tribui Manasse.
ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعل‌گاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل. 7
Hi sunt reges Terræ, quos percussit Iosue et filii Israel trans Iordanem ad Occidentalem plagam, a Baalgad in campo Libani, usque ad montem, cuius pars ascendit in Seir: tradiditque eam Iosue in possessionem tribubus Israel, singulis partes suas,
ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە. ئەمانە ئەو پاشایانەن: 8
tam in montanis quam in planis atque campestribus. In Asedoth, et in solitudine, ac in meridie Hethæus fuit et Amorrhæus, Chananæus et Pherezæus, Hevæus et Iebusæus.
پاشای ئەریحا پاشای عای کە لەلای بێت‌ئێلە 9
Rex Iericho unus: rex Hai, quæ est ex latere Bethel, unus:
پاشای ئۆرشەلیم پاشای حەبرۆن 10
rex Ierusalem unus, rex Hebron unus,
پاشای یەرموت پاشای لاخیش 11
rex Ierimoth unus, rex Lachis unus,
پاشای عەگلۆن پاشای گەزەر 12
rex Eglon unus, rex Gazer unus,
پاشای دەڤیر پاشای گەدەر 13
rex Dabir unus, rex Gader unus,
پاشای حۆرما پاشای عەراد 14
rex Herma unus, rex Hered unus,
پاشای لیڤنا پاشای عەدولام 15
rex Lebna unus, rex Odullam unus,
پاشای مەقێدا پاشای بێت‌ئێل 16
rex Maceda unus, rex Bethel unus,
پاشای تەپووەح پاشای حێفەر 17
rex Taphua unus, rex Opher unus,
پاشای ئەفێق پاشای لەشارۆن 18
rex Aphec unus, rex Saron unus,
پاشای مادۆن پاشای حاچۆر 19
rex Madon unus, rex Asor unus,
پاشای شیمرۆن‌مەرۆن پاشای ئەکشاف 20
rex Semeron unus, rex Achsaph unus,
پاشای تەعنەک پاشای مەگیدۆ 21
rex Thenac unus, rex Mageddo unus,
پاشای قەدەش پاشای یۆقنەعام لە کارمەل 22
rex Cades unus, rex Iachanan Carmeli unus,
پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر پاشای گۆییم لە گلگال 23
rex Dor, et provinciæ Dor unus, rex gentium Galgal unus,
پاشای تیرزە. هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون. 24
rex Thersa unus: omnes reges triginta unus.

< یەشوع 12 >