< یەشوع 10 >
کاتێک ئەدۆنی سەدەقی پاشای ئۆرشەلیم بیستییەوە کە یەشوع شاری عایی گرتووە و بە تەواوی قڕی کردووە، ئەوەی بە ئەریحا و پاشاکەی کرد، هەمان شتی بە عای و پاشاکەی کردووە، هەروەها دانیشتووانی گبعۆن پەیمانی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیلدا بەستووە و لە نزیکیان دەژین، | 1 |
Då nu Adoni-Sedek, konungen i Jerusalem, hörde att Josua hade intagit Ai och givit det till spillo, och att han hade gjort med Ai och dess konung på samma sätt som han hade gjort med Jeriko och dess konung, och att invånarna i Gibeon hade ingått fred med Israel och fingo bo mitt ibland dem,
زۆر ترسا، چونکە گبعۆن شارێکی گەورە بوو، وەک یەکێک لە شارە پاشانشینەکان و لە عای گەورەتر بوو، هەموو پیاوەکانیشی پاڵەوان بوون. | 2 |
fruktade han och hans folk storligen, ty Gibeon var en stor stad, såsom en av konungastäderna, ja, det var större än Ai, och dess män voro alla tappra.
ئینجا ئەدۆنی سەدەقی پاشای ئۆرشەلیم بەدوای هۆهامی پاشای حەبرۆن و پیرامی پاشای یەرموت و یافیعی پاشای لاخیش و دەڤیری پاشای عەگلۆنیدا نارد و گوتی: | 3 |
Och Adoni-Sedek, konungen i Jerusalem, sände till Hoham, konungen i Hebron, till Piram, konungen i Jarmut, till Jafia, konungen i Lakis, och till Debir, konungen i Eglon, och lät säga:
«سەربکەون بۆ لام و یارمەتیم بدەن، لە گبعۆن دەدەین، چونکە پەیمانی ئاشتی لەگەڵ یەشوع و نەوەی ئیسرائیلدا بەستووە.» | 4 |
"Kommen hitupp till mig och hjälpen mig, så att vi kunna slå gibeoniterna, ty de hava ingått fred med Josua och Israels barn."
ئینجا هەر پێنج پاشای ئەمۆرییەکان کۆبوونەوە، پاشای ئۆرشەلیم و حەبرۆن و یەرموت و لاخیش و عەگلۆن، خۆیان و هەموو سوپاکانیان سەرکەوتن و چادریان هەڵدا لە دژی گبعۆن و جەنگیان لە دژی بەرپا کرد. | 5 |
Så församlade sig då de fem amoreiska konungarna, konungen i Jerusalem, konungen i Hebron, konungen i Jarmut, konungen i Lakis, konungen i Eglon, och drogo ditupp med alla sina härar; och de belägrade Gibeon och angrepo det.
جا دانیشتووانی گبعۆن بەدوای یەشوعدا ناردیان بۆ ئۆردوگاکە لە گلگال، پێیان گوت: «دەست لە خزمەتکارەکانت بەرمەدە. بە پەلە سەربکەوە بۆ لامان، ڕزگارمان بکە و یارمەتیمان بدە، چونکە هەموو پاشاکانی ئەمۆرییەکان ئەوانەی لە ناوچەی شاخاویدا نیشتەجێن لە دژمان گەلەکۆمەیان لێکردووین.» | 6 |
Men gibeoniterna sände till Josua i lägret vid Gilgal och läto säga: "Drag icke din hand från dina tjänare, utan kom hitupp till oss med hast och undsätt oss och hjälp oss, ty konungarna över amoréerna, som bo i bergsbygden, hava församlat sig mot oss."
بۆیە یەشوع لە گلگالەوە لەگەڵ هەموو سوپاکە و جەنگاوەرە قارەمانەکان سەرکەوتن. | 7 |
Då drog Josua ditupp från Gilgal med allt sitt krigsfolk och alla sina tappraste stridsmän.
یەزدانیش بە یەشوعی فەرموو: «لێیان مەترسە، چونکە ئەوانەم داوەتە دەست تۆ، کەسیان ناتوانێت لەبەردەمت ڕابوەستێت.» | 8 |
Och HERREN sade till Josua: "Frukta icke för dem, ty jag har givit dem i dina händer; ingen av dem skall kunna stå dig emot."
یەشوع بە درێژایی ئەو شەوە لە گلگالەوە سەرکەوت و لەناکاو بۆیان هات. | 9 |
Och Josua kom plötsligt över dem, ty han tågade hela natten, sedan han hade brutit upp från Gilgal.
یەزدانیش لەبەردەم ئیسرائیلدا سەری لێ شێواندن، لە گبعۆن بە تەواوی شکستی دان و بە ڕێگای هەورازی بێتحۆرۆندا ڕاوی نان، هەتا عەزێقا و مەقێدا لێیدان. | 10 |
Och HERREN sände en sådan förvirring bland dem, när de fingo se israeliterna, att dessa tillfogade dem ett stort nederlag vid Gibeon; därefter förföljde de dem på vägen upp till Bet-Horon och nedgjorde dem, och drevo dem ända till Aseka och Mackeda.
هەروەها کاتێک لەبەردەم ئیسرائیلدا هەڵدەهاتن و لە نشێوەکەی بێتحۆرۆن بوون، یەزدان لە ئاسمانەوە بە تەرزەی گەورە لێیدان هەتا گەیشتنە عەزێقا و مردن. ئەوانەی کە بە تەرزە مردن زیاتر بوون لەوانەی کە نەوەی ئیسرائیل بە شمشێر کوشتیانن. | 11 |
Och när de så, under sin flykt för Israel, hade kommit till den sluttning som går ned från Bet-Horon, lät HERREN stora stenar falla över dem från himmelen, hela vägen ända till Aseka, så att de blevo dödade; de som dödades genom hagelstenarna voro till och med flera än de som Israels barn dräpte med svärd.
لەو ڕۆژەدا کە یەزدان ئەمۆرییەکانی دایە دەست نەوەی ئیسرائیل، یەشوع لەگەڵ یەزداندا دوا، لەبەرچاوی ئیسرائیلدا گوتی: «ئەی خۆر بەسەر گبعۆنەوە ڕابوەستە و ئەی مانگ بەسەر دۆڵی ئەیالۆنەوە. | 12 |
Och Josua talade till HERREN på den dag då HERREN gav amoréerna i Israels barns våld; han sade inför Israel: "Du sol, stå stilla i Gibeon, du måne, i Ajalons dal!"
جا خۆر ڕاوەستا و مانگیش وەستا هەتا گەل تۆڵەیان لە دوژمنەکانیان سەندەوە.» ئایا ئەمە لە پەڕتووکی یاشاردا نەنووسراوە؟ جا خۆر لەناو جەرگەی ئاسماندا ڕاوەستا و بۆ ماوەی یەک ڕۆژی تەواو لە ئاوابوون پەلەی نەکرد. | 13 |
Då stod solen stilla, och månen blev stående, till dess folket hade tagit hämnd på sina fiender. Detta finnes ju upptecknat i "Den redliges bok". Solen blev stående mitt på himmelen nästan en hel dag och hastade icke att gå ned.
وەک ئەو ڕۆژە قەت نەبووە، نە لەپێشی و نە لەپاشی کە یەزدان ئاوا گوێ لە دەنگی کەسێک بگرێت، چونکە یەزدان بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل دەجەنگا! | 14 |
Aldrig har någon dag, varken förr eller senare, varit lik denna, i det att HERREN då lydde en mans ord; ty HERREN stridde för Israel.
ئینجا یەشوع و هەموو ئیسرائیل گەڕانەوە بۆ ئۆردوگاکە لە گلگال. | 15 |
Och Josua med hela Israel vände tillbaka till lägret vid Gilgal.
پێنج پاشاکەش هەڵاتن و لە ئەشکەوتێکدا لە مەقێدا خۆیان شاردەوە. | 16 |
Men de fem konungarna flydde och gömde sig i grottan vid Mackeda.
جا بە یەشوع ڕاگەیەنرا و گوترا کە پێنج پاشاکە لە ئەشکەوتێکدا لە مەقێدا خۆیان شاردووەتەوە، | 17 |
Då blev det inberättat för Josua: "Man har funnit de fem konungarna gömda i grottan till Mackeda."
یەشوعیش گوتی: «بەردی گەورە بۆ سەر دەمی ئەشکەوتەکە تل بکەنەوە و چەند پیاوێکی بەدیارەوە دابنێن بۆ چاودێرییان. | 18 |
Josua sade: "Vältren stora stenar framför ingången till grottan, och sätten dit folk för att bevaka den.
ئێوەش مەوەستن، بەڵکو دوای دوژمنەکانتان بکەون و لە پشتەوە لێیان بدەن، مەهێڵن بچنە ناو شارەکانیانەوە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان ئەوانی داوەتە دەستتان.» | 19 |
Men I andra, stannen icke, utan förföljen edra fiender, och nedgören dem som bliva efter; låten dem icke komma in i sina städer, ty HERREN, eder Gud har givit dem i eder hand."
ئینجا کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل تەواو بوون لە لێدانیان بە گورزێکی جەرگبڕ هەتا لەناوچوون و ئەوانەی لێیان هەڵاتن چوونە ناو شارە قەڵابەندەکانەوە، | 20 |
Då nu Josua och Israels barn hade tillfogat dem ett mycket stort nederlag och nedgjort dem -- varvid dock några av dem lyckades rädda sig och komma in i de befästa städerna --
هەموو سوپا بە سەلامەتی گەڕانەوە بۆ لای یەشوع بۆ ئۆردوگاکە لە مەقێدا. کەس نەبوو لە دژی نەوەی ئیسرائیل زمان درێژ بکات. | 21 |
vände allt folket välbehållet tillbaka till Josua i lägret vid Mackeda, ty ingen vågade mer ens röra sin tunga mot någon av Israels barn.
ئینجا یەشوع گوتی: «دەمی ئەشکەوتەکە بکەنەوە و ئەو پێنج پاشایەم لە ئەشکەوتەکەوە بۆ بهێنە دەرەوە.» | 22 |
Då sade Josua: "Öppnen grottan och fören de fem konungarna till mig, ut ur grottan."
ئەوانیش بەم جۆرەیان کرد و ئەو پێنج پاشایەیان لە ئەشکەوتەکەوە بۆ هێنایە دەرەوە، پاشای ئۆرشەلیم و حەبرۆن و یەرموت و لاخیش و عەگلۆن. | 23 |
De gjorde så och förde de fem konungarna ut till honom ur grottan: konungen i Jerusalem, konungen i Hebron, konungen i Jarmut, konungen i Lakis, och konungen i Eglon.
جا کە پاشاکانیان بۆ یەشوع هێنایە دەرەوە، یەشوع هەموو پیاوانی ئیسرائیلی بانگکرد و بە فەرماندەکانی سوپای گوت، ئەوانەی کە لەگەڵیدا ڕۆیشتبوون، «وەرنە پێشەوە و قاچتان لەسەر ملی ئەم پاشایانە دابنێن.» ئەوانیش چوونە پێش و قاچیان لەسەر ملیان دانا. | 24 |
När dessa konungar hade blivit förda ut till Josua, kallade Josua till sig alla Israels män och sade till anförarna för krigsfolket som hade dragit med honom: "Träden fram och sätt edra fötter på dessa konungars halsar." Och de trädde fram och satte sina fötter på deras halsar.
ئینجا یەشوع پێی گوتن: «مەترسن و ورە بەرمەدەن، بەهێز و ئازابن، چونکە یەزدان ئاوا لە هەموو دوژمنەکانتان دەکات، کە ئێوە لە دژیان دەجەنگن.» | 25 |
Sedan sade Josua till dem: "Frukten icke och varen icke försagda, utan varen frimodiga och oförfärade, ty så skall HERREN göra med alla sina fiender som I kommen i strid med."
ئینجا یەشوع لێیدان و کوشتنی، هەر پێنجیانی لەسەر پێنج دار هەڵواسی، هەتا ئێوارە بە هەڵواسراوی لەسەر دارەکان مانەوە. | 26 |
Därefter lät Josua slå dem till döds och hänga upp dem på fem pålar; och de fingo på pålarna ända till aftonen.
پاشان لە کاتی ئاوابوونی خۆر یەشوع فەرمانی دا، ئینجا لە دارەکان دایانگرتن و فڕێیان دانە ئەو ئەشکەوتەی خۆیان تێیدا شاردبووەوە، چەند بەردێکی گەورەشیان خستە سەر دەمی ئەشکەوتەکە، هەتا ئەمڕۆش لەوێن. | 27 |
Men vid solnedgången togos de på Josuas befallning ned från pålarna och kastades in i grottan där de hade varit gömda; och framför ingången till grottan lade man stora stenar, som ligga kvar där ännu i denna dag.
هەر لەو ڕۆژەدا یەشوع مەقێدای گرت و دایە بەر زەبری شمشێر، پاشاکەی و هەموو گیانێکی تێدا بە تەواوی قڕکرد. کەسی لێیان نەهێشت، ئەوەی بە پاشای مەقێدا کرد کە بە پاشای ئەریحای کردبوو. | 28 |
Och Josua intog Mackeda på den dagen och slog dess invånare och dess konung med svärdsegg; han gav det till spillo med alla dem som voro därinne och lät ingen slippa undan. Och han gjorde med konungen i Mackeda på samma sätt som han hade gjort med konungen i Jeriko.
ئینجا یەشوع لەگەڵ هەموو ئیسرائیل لە مەقێداوە تێپەڕین بۆ لیڤنا، لە دژی لیڤنا جەنگان. | 29 |
Därefter drog Josua med hela Israel från Mackeda till Libna och belägrade Libna.
یەزدان شارەکەی لەگەڵ پاشاکەی دایە دەست ئیسرائیل و بە شمشێر لێیدا، لە خۆی و هەموو گیانێک کە تێیدا بوو. کەسی لێیان نەهێشت، ئەوەی بە پاشاکەی کرد کە بە پاشای ئەریحای کردبوو. | 30 |
Och HERREN gav också det och dess konung i Israels hand; och de slogo dess invånare med svärdsegg, alla dem som voro därinne, och läto ingen därinne slippa undan. Och han gjorde med dess konung på samma sätt som han hade gjort med konungen i Jeriko.
پاشان یەشوع لەگەڵ هەموو ئیسرائیلدا لە لیڤنایەوە تێپەڕین بۆ لاخیش، گەمارۆیان دا و لە دژی جەنگان. | 31 |
Sedan drog Josua med hela Israel från Libna till Lakis och belägrade och angrep det.
یەزدان لاخیشی دایە دەست ئیسرائیل، لە ڕۆژی دووەمدا یەشوع گرتی و دایە بەر زەبری شمشێر، لەگەڵ هەر گیانێکی زیندوو کە تێیدا بوو، هەروەک چۆن یەشوع بە لیڤنای کردبوو. | 32 |
Och HERREN gav Lakis i Israels hand, så att de intogo det på andra dagen; och de slogo dess invånare med svärdsegg, alla dem som voro därinne -- alldeles såsom de hade gjort med Libna.
لەو کاتەدا هۆرامی پاشای گەزەر بۆ پاڵپشتیکردنی لاخیش سەرکەوتبوو، بەڵام یەشوع لە خۆی و لەشکرەکەی دا و کەسی لێیان نەهێشت. | 33 |
Då drog Horam, konungen i Geser, upp för att hjälpa Lakis; men Josua slog honom och hans folk och lät ingen av dem slippa undan.
ئینجا یەشوع و هەموو ئیسرائیل لە لاخیشەوە تێپەڕین بۆ عەگلۆن، گەمارۆیان دا و لە دژی جەنگان. | 34 |
Och från Lakis drog Josua med hela Israel till Eglon, och de belägrade och angrepo det.
هەر لەو ڕۆژەدا گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر، هەر لەو ڕۆژەدا هەموو گیانێکی زیندوویان تێدا بە تەواوی قڕکرد، بە دەردی لاخیشیان برد. | 35 |
Och de intogo det samma dag och slogo dess invånare med svärdsegg, och han gav på den dagen till spillo alla dem som voro därinne -- alldeles såsom han hade gjort med Lakis.
ئینجا یەشوع و هەموو ئیسرائیل لە عەگلۆنەوە سەرکەوتن بۆ حەبرۆن و لە دژی جەنگان، | 36 |
Sedan drog Josua med hela Israel från Eglon upp till Hebron och belägrade det.
گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر، لەگەڵ پاشاکەی و هەموو شارۆچکەکانی و هەموو گیانێکی زیندوو کە تێیدا بوو، کەسی لێیان نەهێشت، بە دەردی عەگلۆنیان برد، جا خۆی و هەموو گیانێکی زیندووی بە تەواوی قڕکرد کە تێیدا بوو. | 37 |
Och de intogo det och slogo dess invånare och dess konung med svärdsegg, så ock alla dess lydstäder och alla dem som voro därinne, och han lät ingen slippa undan -- alldeles såsom han hade gjort med Eglon. Han gav det till spillo med alla dem som voro därinne.
ئینجا یەشوع و هەموو ئیسرائیل گەڕانەوە بۆ دەڤیر و لە دژی جەنگان و | 38 |
Därefter vände Josua med hela Israel tillbaka till Debir och belägrade det.
گرتیان، خۆی و پاشاکەی و هەموو شارۆچکەکانی و دایانە بەر زەبری شمشێر و هەرچی گیانی زیندووی تێدابوو بە تەواوی قڕیان کرد، کەسی لێیان نەهێشت، دەڤیر و پاشاکەی بە دەردی حەبرۆن و پاشاکەی برد، هەروەک چی بە لیڤنا و پاشاکەی کردبوو. | 39 |
Och han underkuvade det med dess konung och alla dess lydstäder, och de slogo deras invånare med svärdsegg; de gåvo till spillo alla dem som voro därinne, och han lät ingen slippa undan. Han gjorde med Debir och dess konung på samma sätt som han hade gjort med Hebron, och såsom han hade gjort med Libna och dess konung.
جا یەشوع هەموو خاکی ناوچە شاخاوییەکە و نەقەب و زوورگەکانی خۆرئاوا و قەدپاڵەکانی لەگەڵ هەموو پاشاکانیانی خستە ژێر ڕکێفی خۆی و کەسی لێیان نەهێشت، بەڵکو بە تەواوی هەموو هەناسەدانێکی لێ بڕی، هەروەک یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی دابوو. | 40 |
Så intog Josua hela landet, Bergsbygden, Sydlandet, Låglandet och Bergssluttningarna, och slog alla konungar där och lät ingen slippa undan; han gav till spillo allt vad andra hade, såsom HERREN, Israels Gud, hade bjudit.
یەشوع هەر لە قادێش بەرنێعەوە هەتا غەزە لێیدان، لە هەموو ناوچەی گۆشەن هەتا گبعۆن. | 41 |
Josua intog allt som fanns mellan Kades-Barnea och Gasa, så ock hela landet Gosen ända till Gibeon.
یەشوع هەموو ئەو پاشایانە و خاکەکەیانی بە یەک جار گرت، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بۆ پاڵپشتی ئیسرائیل جەنگا. | 42 |
Alla dessa konungar och deras land underkuvade Josua på en gång, ty HERREN, Israels Gud, stridde för Israel.
ئینجا یەشوع لەگەڵ هەموو ئیسرائیلدا گەڕایەوە بۆ ئۆردوگاکە لە گلگال. | 43 |
Därefter vände Josua med hela Israel tillbaka till lägret vid Gilgal.