< یونس 4 >
بەڵام ئەمە یونسی زۆر پەست کرد و ڕقی هەستا. | 1 |
But it displeased Jonah exceedingly, and he was angry.
نزای بۆ یەزدان کرد و گوتی: «ئای ئەی یەزدان، ئایا ئەمە قسەی من نەبوو کە هێشتا لە خاکی خۆمدا بووم؟ لەبەر ئەوە هەوڵی هەڵاتنم دا بۆ تەرشیش، چونکە زانیم تۆ خودایەکی میهرەبانیت و بە بەزەییت، پشوودرێژیت و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زۆرە، لە خراپەهێنان بەسەر خەڵکی پاشگەز دەبیتەوە. | 2 |
And he prayed unto the LORD, and said, I pray thee, O LORD, was not this my saying, when I was yet in my country? Therefore I hasted to flee unto Tarshish: for I knew that thou art a gracious God, and full of compassion, slow to anger, and plenteous in mercy, and repentest thee of the evil.
ئێستاش ئەی یەزدان، گیانم لێ بستێنە، چونکە مردنم باشترە لە ژیانم.» | 3 |
Therefore now, O LORD, take, I beseech thee, my life from me; for it is better for me to die than to live.
یەزدانیش فەرمووی: «ئایا کارێکی باشە تووڕە بیت؟» | 4 |
And the LORD said, Doest thou well to be angry?
ئینجا یونس لە شارەکە چووە دەرەوە و لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە دانیشت، لەوێ کەپرێکی بۆ خۆی دروستکرد و لەژێر سێبەرەکەیدا دانیشت، بۆ ئەوەی ببینێت چی لە شارەکەدا ڕوودەدات. | 5 |
Then Jonah went out of the city, and sat on the east side of the city, and there made him a booth, and sat under it in the shadow, till he might see what would become of the city.
یەزدانی پەروەردگاریش ڕووەکێکی ئامادە کرد و لەسەر یونس بەرزی کردەوە، هەتا ببێتە سێبەر لە سەری، بۆ ئەوەی لە خەمەکەی دەربازی بکات. یونسیش زۆر دڵی بە ڕووەکەکە خۆش بوو. | 6 |
And the LORD God prepared a gourd, and made it to come up over Jonah, that it might be a shadow over his head, to deliver him from his evil case. So Jonah was exceeding glad because of the gourd.
بەڵام خودا لە بەرەبەیاندا کرمێکی ئامادە کرد، کرمەکە لە ڕووەکەکەی دا و وشکی کرد. | 7 |
But God prepared a worm when the morning rose the next day, and it smote the gourd, that it withered.
لە کاتی خۆر هەڵاتندا خودا بایەکی ڕۆژهەڵاتی گەرمی ئامادە کرد، هەتاو لەسەری یونسی دا و گێژی کرد، ئەویش داوای مردنی بۆ خۆی کرد و گوتی: «مردنم باشترە لە ژیانم.» | 8 |
And it came to pass, when the sun arose, that God prepared a sultry east wind; and the sun beat upon the head of Jonah, that he fainted, and requested for himself that he might die, and said, It is better for me to die than to live.
خوداش بە یونسی فەرموو: «ئایا کارێکی باشە لەبەر ڕووەکەکە تووڕە بیت؟» ئەویش گوتی: «بەڵێ، هەتا بڵێی کارێکی باشە.» | 9 |
And God said to Jonah, Doest thou well to be angry for the gourd? And he said, I do well to be angry even unto death.
یەزدانیش فەرمووی: «تۆ دڵت بە ڕووەکەکە سووتا کە پێوەی ماندوو نەبوویت و بەخێوت نەکردووە، بە یەک شەو بوو، هەر بە یەک شەویش لەناوچوو. | 10 |
And the LORD said, Thou hast had pity on the gourd; for the which thou hast not laboured, neither madest it grow; which came up in a night, and perished in a night:
ئەی باشە نەینەوا، ئەو شارە مەزنە کە زیاد لە سەد و بیست هەزار کەسی تێدایە، ڕاستیان لە چەپیان جیا ناکەنەوە، هەروەها ئەو هەموو ئاژەڵە زۆرەش کە تێیدایە، دڵم پێیان نەسووتێت؟» | 11 |
and should not I have pity on Nineveh, that great city; wherein are more than sixscore thousand persons that cannot discern between their right hand and their left hand; and also much cattle?