< یونس 3 >
ئینجا جارێکی دیکە فەرمایشتی یەزدان بۆ یونس هاتەوە، پێی فەرموو: | 1 |
上主的話再次傳給約納說:
«هەستە بڕۆ بۆ شاری مەزنی نەینەوا، ئەو پەیامەی پێت دەفەرمووم پێی ڕابگەیەنە.» | 2 |
「你起身往尼尼微大城去,向他們宣告我曉諭你的事。」
یونسیش بەو شێوەیەی یەزدان پێی فەرموو هەستا و چوو بۆ نەینەوا، نەینەواش شارێکی زۆر مەزن بوو، سەردانیکردنی پێویستی بە سێ ڕۆژ هەبوو. | 3 |
約納便依從上主的話,起身去了尼尼微。尼尼微在天主前是一座大城,須要三天的行程。
یونس چووە ناو شارەکە. لە یەکەم ڕۆژەوە بانگەوازی کرد و گوتی: «چل ڕۆژی دیکە نەینەوا سەرەوژێر دەبێت.» | 4 |
約納開始進城,行了一天的路程,宣佈說:「還有四十天,尼尼微就要毀滅了。」
ئیتر خەڵکی نەینەوا باوەڕیان بە خودا هێنا، بانگەوازی ڕۆژووگرتنیان ڕاگەیاند و جلوبەرگی گوشیان پۆشی، لە گەورەیانەوە هەتا بچووکیان. | 5 |
尼尼微人便信仰了天主,立刻宣佈禁食,從大到小,都身披苦衣。
کارەکە گەیشتەوە پاشای نەینەوا، ئەویش لەسەر تەختەکەی هەستا و کەواکەی لەبەر خۆی داکەند، جلوبەرگی گوشی پۆشی و لەسەر خۆڵەمێش دانیشت. | 6 |
當這傳到尼尼微王那裏,他便起來,離開自己的寶座,脫去長服,披上苦衣,坐在灰土中;
ئیتر لە نەینەوا جاڕدرا و گوترا: بە فەرمانی پاشا و پیاوە گەورەکانی: نابێت نە خەڵک و نە ئاژەڵ، نە لە گاگەل نە لە مێگەل، هیچ بچێژن، مەهێڵن نان بخۆن و ئاو بخۆنەوە. | 7 |
然後命令以君王的諭令和其大臣的名義,在尼尼微宣佈說:「人、牲畜、牛羊,都可不可吃什麼;不可牧放,也不可喝水。
با خەڵک و ئاژەڵەکان جلوبەرگی گوش بپۆشن و زۆر لە خودا بپاڕێنەوە، با هەریەکە لە ڕێگا خراپەکانی و لە ستەمکارییەکەی بگەڕێتەوە. | 8 |
人和牲畜都應身披苦衣,人要懇切呼求天主,更要轉離自己的邪路,放棄手中的暴行。
کێ دەزانێت؟ بەڵکو خودا سزایەکە ڕەت بکاتەوە، کڵپەی تووڕەییەکەی دابمرکێتەوە و لەناونەچین. | 9 |
誰知道天主也許會轉意憐憫,收回自己的烈怒,使我們不致滅亡。」
کاتێک خودا کارەکانی ئەوانی بینی، بینی وا لە ڕێگای خراپەکاری گەڕاونەتەوە، خودا پاشگەز بووەوە لەو خراپەیەی کە فەرمووبووی بەسەریان دەهێنێت، ئیتر نەیکرد. | 10 |
天主看到他們所行的事,看到他們離開自己的邪路,遂憐憫他們,不將已宣佈的災禍,降在他們身上。