< یونس 2 >
یونس لەناو سکی ماسییەکەوە نزای بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد، | 1 |
Then Jonah prayed unto the LORD his God out of the fish’s belly,
گوتی: «لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد، وەڵامی دامەوە. لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد، گوێت لە دەنگم بوو. (Sheol ) | 2 |
And said, I cried by reason of mine affliction unto the LORD, and he heard me; out of the belly of hell cried I, [and] thou heardest my voice. (Sheol )
فڕێتدامە قووڵایی، لەناو جەرگەی دەریاکان، لافاو دەوری دام، شەپۆلەکانت بە لێشاو دایانپۆشیم. | 3 |
For thou hadst cast me into the deep, in the midst of the seas; and the floods compassed me about: all thy billows and thy waves passed over me.
گوتم:”لەبەرچاوت دەرکرام، بەڵام دەگەڕێمەوە بۆ تەماشاکردنی پەرستگای پیرۆزت.“ | 4 |
Then I said, I am cast out of thy sight; yet I will look again toward thy holy temple.
ئاو دەوری دام، تاکو ئەوەی ترس گەیشتە گیانم، قووڵایی دەوری گرتم، گیای دەریا لەسەرم ئاڵا. | 5 |
The waters compassed me about, [even] to the soul: the depth closed me round about, the weeds were wrapped about my head.
تاکو بنی چیاکان شۆڕ بوومەوە، بۆ هەتاهەتایە لە زەوی بەندی کردم. ئەی یەزدانی پەروەردگارم، بەڵام تۆ ژیانی منت لە جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە. | 6 |
I went down to the bottoms of the mountains; the earth with her bars [was] about me for ever: yet hast thou brought up my life from corruption, O LORD my God.
«ئەی یەزدان، کاتێک گیانم شەکەت بوو، تۆم بیرکەوتەوە، نزاکەم گەیشتە لات، بۆ پەرستگای پیرۆزت. | 7 |
When my soul fainted within me I remembered the LORD: and my prayer came in unto thee, into thine holy temple.
«ئەوانەی بتی پووچ دەپەرستن لە خۆشەویستی خودا بۆ خۆیان هەڵدەگەڕێنەوە. | 8 |
They that observe lying vanities forsake their own mercy.
بەڵام من بە دەنگی ستایشەوە قوربانیت بۆ سەردەبڕم، ئەوەی نەزرم کردووە بەجێی دەهێنم. ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.» | 9 |
But I will sacrifice unto thee with the voice of thanksgiving; I will pay [that] that I have vowed. Salvation [is] of the LORD.
ئینجا یەزدان فەرمانی بە ماسییەکە دا، ئەویش ڕشایەوە و یونسی فڕێدایە سەر وشکانی. | 10 |
And the LORD spake unto the fish, and it vomited out Jonah upon the dry [land].