< یۆحەنا 9 >
کاتێک کە عیسا بە ڕێگادا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی کە بە زگماک نابینا بوو. | 1 |
Now as Jesus was passing by, He saw a man blind from birth,
قوتابییەکانی لێیان پرسی و گوتیان: «ڕابی، کێ گوناهی کردووە، ئەم پیاوە یان دایک و باوکی، وا بە زگماک نابینایە؟» | 2 |
and His disciples asked Him, “Rabbi, who sinned, this man or his parents, that he was born blind?”
عیسا وەڵامی دایەوە: «نە ئەمە گوناهی کردووە نە دایک و باوکیشی، بەڵکو تاکو کارەکانی خودای تێدا دەربکەوێت. | 3 |
Jesus answered, “Neither this man nor his parents sinned, but this happened so that the works of God would be displayed in him.
هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات. | 4 |
While it is daytime, we must do the works of Him who sent Me. Night is coming, when no one can work.
ئەوەندەی لە جیهاندام، من ڕووناکی جیهانم.» | 5 |
While I am in the world, I am the light of the world.”
ئەمەی فەرموو و تفی لەسەر زەوی کرد، بە تفەکە قوڕی گرتەوە و چاوی پیاوەکەی پێ سواخ دا. | 6 |
When Jesus had said this, He spit on the ground, made some mud, and applied it to the man’s eyes.
پێی فەرموو: «بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ،» (سیلوام واتە نێردراو). جا ڕۆیشت، خۆی شوشت و بە چاوی ساغەوە گەڕایەوە ماڵەوە. | 7 |
Then He told him, “Go, wash in the Pool of Siloam” (which means “Sent”). So the man went and washed, and came back seeing.
ئینجا دراوسێ و ئەوانەی پێشتر بینیبوویان سواڵ دەکات گوتیان: «ئەمە ئەوە نییە دادەنیشت و سواڵی دەکرد؟» | 8 |
At this, his neighbors and those who had formerly seen him begging began to ask, “Isn’t this the man who used to sit and beg?”
هەندێک گوتیان: «خۆیەتی.» هەندێکی دیکە گوتیان: «نەخێر، بەڵام لەو دەچێت.» بەڵام ئەو پیداگریی دەکرد و دەیگوت: «من ئەوم.» | 9 |
Some claimed that he was, but others said, “No, he just looks like him.” But the man kept saying, “I am the one.”
ئینجا لێیان پرسی: «ئەی چۆن چاوت کرایەوە؟» | 10 |
“How then were your eyes opened?” they asked.
وەڵامی دایەوە: «پیاوێک پێی دەگوترێ عیسا، قوڕی گرتەوە و چاومی سواخ دا، پێی فەرمووم:”بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ.“منیش ڕۆیشتم، خۆمم شوشت و پاشان چاوەکانم بینییان.» | 11 |
He answered, “The man they call Jesus made some mud and anointed my eyes, and He told me to go to Siloam and wash. So I went and washed and received my sight.”
لێیان پرسی: «ئەو لەکوێیە؟» گوتی: «نازانم.» | 12 |
“Where is He?” they asked. “I do not know,” he answered.
جا ئەوەی پێشتر نابینا بوو بردیانە لای فەریسییەکان. | 13 |
They brought to the Pharisees the man who had been blind.
ئەو ڕۆژەی عیسا قوڕەکەی گرتەوە و چاوی کردەوە شەممە بوو. | 14 |
Now the day on which Jesus had made the mud and opened his eyes was a Sabbath.
لەبەر ئەوە فەریسییەکان لێیان پرسی کە چۆن چاوی چاک بووەتەوە. پیاوەکە وەڵامی دانەوە: «قوڕی خستە سەر چاوم، منیش شوشتم و ئێستا دەبینم.» | 15 |
So the Pharisees also asked him how he had received his sight. The man answered, “He put mud on my eyes, and I washed, and now I can see.”
هەندێک لە فەریسییەکان گوتیان: «ئەم پیاوە لە خوداوە نییە، چونکە شەممە ناپارێزێت.» بەڵام هەندێکی دیکە گوتیان: «چۆن پیاوێکی گوناهبار دەتوانێت پەرجووی بەم جۆرە بکات؟» ئیتر دووبەرەکی کەوتە نێوانیان. | 16 |
Because of this, some of the Pharisees said, “This man is not from God, for He does not keep the Sabbath.” But others said, “How can a sinful man perform such signs?” And there was division among them.
دیسان لە نابیناکەیان پرسی: «تۆ دەربارەی ئەو چی دەڵێی، چونکە چاوی تۆی چاک کردەوە؟» گوتی: «پێغەمبەرە.» | 17 |
So once again they asked the man who had been blind, “What do you say about Him, since it was your eyes He opened?” “He is a prophet,” the man replied.
ڕابەرانی جولەکەکان باوەڕیان نەکرد کە ئەمە نابینا بووە و ئێستا دەبینێت، هەتا ئەوەی دایک و باوکی پیاوەکەیان بانگکرد. | 18 |
The Jews still did not believe that the man had been blind and had received his sight until they summoned his parents
لێیان پرسین: «ئایا ئەمە کوڕتانە کە دەڵێن بە زگماک نابینا بووە؟ ئەی ئێستا چۆن دەبینێت؟» | 19 |
and asked, “Is this your son, the one you say was born blind? So how is it that he can now see?”
دایک و باوکی وەڵامیان دایەوە: «دەزانین ئەمە کوڕمانە و بە زگماک نابینا بوو. | 20 |
His parents answered, “We know he is our son, and we know he was born blind.
بەڵام نازانین ئێستا چۆن دەبینێت، یان نازانین کێ چاوی چاک کردووەتەوە. لە خۆی بپرسن، ئەو گەورەیە و باسی خۆی دەکات.» | 21 |
But how he can now see or who opened his eyes, we do not know. Ask him. He is old enough to speak for himself.”
دایک و باوکی لە ترسی ڕابەرانی جولەکە ئەمەیان گوت، چونکە تەگبیریان کردبوو هەرکەسێک دانبنێت کە عیسا مەسیحەکەیە، لە کەنیشت دەریدەکەن. | 22 |
His parents said this because they were afraid of the Jews. For the Jews had already determined that anyone who confessed Jesus as the Christ would be put out of the synagogue.
لەبەر ئەوە دایک و باوکی گوتیان: «ئەو گەورەیە، لە خۆی بپرسن.» | 23 |
That was why his parents said, “He is old enough. Ask him.”
دیسان فەریسییەکان ئەو پیاوەی پێشتر نابینا بوو بانگیان کرد و پێیان گوت: «سوێند بە خودا بخۆ کە ڕاستییەکە بڵێیت! دەزانین ئەم پیاوە گوناهبارە.» | 24 |
So a second time they called for the man who had been blind and said, “Give glory to God! We know that this man is a sinner.”
کابرا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر ئەو گوناهبارە، نازانم، بەڵام یەک شت دەزانم، نابینا بووم و ئێستا دەبینم.» | 25 |
He answered, “Whether He is a sinner I do not know. There is one thing I do know: I was blind, but now I see!”
لەبەر ئەوە لێیان پرسی: «چی لێکردیت؟ چۆن چاوی تۆی کردەوە؟» | 26 |
“What did He do to you?” they asked. “How did He open your eyes?”
وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن گوێتان لێ نەگرتم. بۆچی دیسان دەتانەوێ ببیستن؟ ئێوەش دەتانەوێ ببنە قوتابی ئەو؟» | 27 |
He replied, “I already told you, and you did not listen. Why do you want to hear it again? Do you also want to become His disciples?”
جنێویان پێیدا و گوتیان: «تۆ قوتابی ئەویت! بەڵام ئێمە قوتابی موساین. | 28 |
Then they heaped insults on him and said, “You are His disciple; we are disciples of Moses.
دەزانین خودا قسەی لەگەڵ موسا کرد، بەڵام نازانین ئەمە لەکوێوە هاتووە.» | 29 |
We know that God spoke to Moses, but we do not know where this man is from.”
کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەمە شتێکی سەیرە! ئەو چاوی کردوومەتەوە، ئێوەش نازانن ئەو لەکوێوە هاتووە. | 30 |
“That is remarkable indeed!” the man said. “You do not know where He is from, and yet He opened my eyes.
ئێمە دەزانین خودا گوێ لە گوناهباران ناگرێت، بەڵام ئەگەر یەکێک لەخواترس بێت و خواستی خودا پەیڕەو بکات، ئەوا گوێی لێ دەگرێت. | 31 |
We know that God does not listen to sinners, but He does listen to the one who worships Him and does His will.
هەرگیز نەبیستراوە یەکێک چاوی مرۆڤێکی بە زگماک نابینای چاک کردبێتەوە. (aiōn ) | 32 |
Never before has anyone heard of opening the eyes of a man born blind. (aiōn )
ئەگەر ئەم کەسە لە خوداوە نەبێت، نەیدەتوانی هیچ بکات.» | 33 |
If this man were not from God, He could do no such thing.”
پێیان گوت: «تۆ بە تەواوی لە گوناه لەدایک بوویت. تۆ فێرمان دەکەیت؟» جا دەریانکردە دەرەوە. | 34 |
They replied, “You were born in utter sin, and you are instructing us?” And they threw him out.
عیسا بیستی دەریانکردووە، دۆزییەوە و پێی فەرموو: «باوەڕ بە کوڕی مرۆڤ دەکەیت؟» | 35 |
When Jesus heard that they had thrown him out, He found the man and said, “Do you believe in the Son of Man?”
کابرا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەو کێیە تاکو باوەڕی پێ بکەم؟» | 36 |
“Who is He, Sir?” he replied. “Tell me so that I may believe in Him.”
عیسا پێی فەرموو: «تۆ ئەوت بینیوە، ئەو هەمان ئەو کەسەیە کە ئێستا قسەت لەگەڵ دەکات.» | 37 |
“You have already seen Him,” Jesus answered. “He is the One speaking with you.”
ئەویش گوتی: «گەورەم، باوەڕ دەکەم.» ئینجا کڕنۆشی بۆ برد. | 38 |
“Lord, I believe,” he said. And he worshiped Jesus.
عیسا فەرمووی: «بۆ حوکمدان هاتوومەتە ئەم جیهانە، تاکو ئەوانەی نابینان ببینن و ئەوانەی دەبینن کوێر بن.» | 39 |
Then Jesus declared, “For judgment I have come into this world, so that the blind may see and those who see may become blind.”
هەندێک فەریسی کە لەگەڵی بوون گوێیان لەمە بوو، لێیان پرسی: «ئایا ئێمەش کوێرین؟» | 40 |
Some of the Pharisees who were with Him heard this, and they asked Him, “Are we blind too?”
عیسا پێی فەرموون: «ئەگەر ئێوە کوێر بوونایە گوناهتان نەدەبوو. بەڵام ئێستا ئێوە دەڵێن:”دەبینین،“لەبەر ئەوە گوناهەکەتان دەمێنێتەوە.» | 41 |
“If you were blind,” Jesus replied, “you would not be guilty of sin. But since you claim you can see, your guilt remains.”