< یۆحەنا 5 >

پاش ماوەیەک لە کاتی جەژنێکی جولەکەدا، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم. 1
After this, there was a Jewish festival so Jesus went to Jerusalem.
لە ئۆرشەلیم لەلای دەروازەی مەڕ حەوزێک هەبوو بە عیبری پێیان دەگوت بێت‌حەسدا، بە دەوریدا پێنج ڕێڕەوی سەر داپۆشراو هەبوو کە هەردوو لایان بە کۆڵەکە گیرابوون. 2
Now near the Sheep Gate in Jerusalem is a pool called Bethzatha in Hebrew, with five porches beside it.
لەوێ خەڵکێکی زۆر ڕاکشابوون، نەخۆش و کوێر و شەل و گۆج، چاوەڕێی جوڵانی ئاوەکە بوون، 3
Crowds of sick people were lying in these porches—those who were blind, lame, or paralyzed.
چونکە هەندێک جار فریشتەیەکی یەزدان دادەبەزی بۆ ناو حەوزەکە و ئاوەکەی دەجوڵاند، جا ئەوەی یەکەم کەس دەچووە ناو حەوزەکەوە، هەر نەخۆشییەکی هەبووایە چاک دەبووەوە. 4
کابرایەک لەوێ بوو کە سی و هەشت ساڵ نەخۆش بوو. 5
One man who was there had been sick for thirty-eight years. Jesus looked at him, knowing he had been lying there for long time, and asked him,
کاتێک عیسا ئەم کابرایەی بینی پاڵکەوتووە و زانی ماوەیەکی زۆرە وایە، پێی فەرموو: «دەتەوێ چاکبیتەوە؟» 6
“Do you want to be healed?”
نەخۆشەکە وەڵامی دایەوە: «گەورەم، کاتێک ئاوەکە دەجوڵێت، کەسم نییە بمخاتە ناو حەوزەکەوە. هەروەها کاتێکیش هەوڵ دەدەم بڕۆم، یەکێکی دیکە پێش من دەچێتە ناوی.» 7
“Sir,” the sick man answered, “I don't have anyone to help me get into the pool when the water is stirred. While I'm trying to get there, someone always gets in before me.”
عیساش پێی فەرموو: «هەستە! نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ!» 8
“Stand up, pick up your mat, and start walking!” Jesus told him.
دەستبەجێ کابرا چاک بووەوە، نوێنەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت. ئەو ڕۆژەش شەممە بوو، 9
Immediately the man was healed. He picked up his mat and started walking. Now the day that this happened was the Sabbath.
لەبەر ئەوە ڕابەرانی جولەکە بە کابرای چاکبووەوەیان گوت: «شەممەیە و دروست نییە نوێنەکەت هەڵگریت.» 10
So the Jews said to the man who'd been healed, “This is the Sabbath! It's against the law to carry a mat!”
کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەوەی چاکیکردمەوە پێی فەرمووم:”نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ.“» 11
“The man who healed me told me to pick up my mat and start walking,” he replied.
لێیان پرسی: «ئەو پیاوە کێیە کە پێی گوتی:”هەڵیبگرە و بڕۆ“؟» 12
“Who's this person who told you to carry your mat and walk?” they asked.
بەڵام کابرای چاک بووەوە نەیدەزانی کێیە، چونکە عیسا لەناو ئەو خەڵکەی لەوێ بوون بە نهێنی دوورکەوتەوە. 13
However, the man who'd been healed didn't know who it was, for Jesus had slipped away into the surrounding crowd.
دوای ئەوە عیسا ئەوی لە پەرستگا بینییەوە و پێی فەرموو: «ئەوەتا چاکبوویتەوە. ئیتر گوناه مەکە، نەوەک خراپترت بەسەربێت.» 14
Later on Jesus found the man in the Temple, and told him, “Look, now you've been healed. So stop sinning or something worse may happen to you.”
کابراش چوو و بە ڕابەرانی جولەکەی گوت کە عیسا بووە چاکیکردووەتەوە. 15
The man went and told the Jews it was Jesus who had healed him.
لەبەر ئەوەی کە عیسا ئەم کارانەی لە ڕۆژی شەممەدا دەکرد، ڕابەرانی جولەکە دەستیان کرد بە چەوساندنەوەی. 16
So the Jews started to harass Jesus because he was doing things on the Sabbath.
بەڵام عیسا لە بەرامبەردا فەرمووی: «هەتا ئێستا باوکم کار دەکات، منیش کار دەکەم.» 17
But Jesus told them, “My Father is still working, and so am I.”
لەبەر ئەم هۆیە جولەکەکان زیاتر هەوڵیان دەدا بیکوژن، چونکە تەنها شەممەی نەدەشکاند، بەڵکو دەیگوت کە خودا باوکیەتی، خۆی لەگەڵ خودا یەکسان دەکرد. 18
This was why the Jews tried even harder to kill him, for not only did he break the Sabbath but also called God his Father, making himself equal with God.
لەبەر ئەوە عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کوڕەکە ناتوانێت لە خۆیەوە هیچ شتێک بکات ئەوە نەبێت کە دەیبینێت باوک دەیکات، چونکە هەرچی باوک دەیکات، کوڕەکەش دەیکات. 19
Jesus explained to them, “I tell you the truth, the Son can do nothing by himself; he can only do what he sees the Father doing. Whatever the Father does the Son does as well.
باوک کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو ئەوەی پیشان دەدات کە دەیکات، کاری لەمانەش مەزنتری پیشان دەدات، تاکو سەرسام بن. 20
For the Father loves the Son, and reveals to him everything he does; and the Father will show to him even more incredible things that will completely amaze you.
وەک چۆن باوک مردووان هەڵدەستێنێتەوە و زیندوو دەکاتەوە، کوڕەکەش ئەوەی بیەوێت زیندووی دەکاتەوە. 21
For just as the Father gives life to those he resurrects from the dead, in the same way the Son also gives life to those that he wants.
هەروەها باوک کەس حوکم نادات، بەڵکو هەموو حوکمدانی داوەتە دەست کوڕەکە، 22
The Father judges no one. He has given to the Son all the authority to judge,
تاکو هەموو ڕێزی کوڕەکە بگرن وەک چۆن ڕێزی باوک دەگرن. ئەوەی ڕێزی کوڕەکە نەگرێ، ڕێزی باوکیش ناگرێ کە ناردوویەتی. 23
so that everyone may honor the Son just as they honor the Father. Anyone who doesn't honor the Son doesn't honor the Father who sent him.
«ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی گوێ لە وشەکەم بگرێت و باوەڕ بهێنێت بەوەی ناردوومی ژیانی هەتاهەتایی دەبێت و حوکم نادرێت، بەڵکو لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراوەتەوە. (aiōnios g166) 24
I tell you the truth: those who follow what I say and trust the one who sent me have eternal life. They won't be condemned, but have gone from death to life. (aiōnios g166)
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کاتێک دێت کە ئێستایە، کاتێک مردووان دەنگی کوڕی خودا دەبیستن، گوێگرانیش زیندوو دەبنەوە، 25
I tell you the truth: The time is coming—in fact it's here already—when the dead will hear the voice of the Son of God, and those who hear will live!
چونکە وەک باوک ژیانی لە خۆیدا هەیە، بە کوڕەکەشی داوە ژیانی لە خۆیدا هەبێت. 26
Just as the Father has life-giving power in himself, so has he given the Son the same life-giving power in himself.
دەسەڵاتی حوکمدانیشی داوەتێ، چونکە ئەو کوڕی مرۆڤە. 27
The Father also granted the authority for judgment to him, for he is the Son of man.
«لەمە سەرسام مەبن، چونکە کاتێک دێت هەموو ئەوانەی لەناو گۆڕدان دەنگی دەبیستن و 28
Don't be surprised at this, for the time is coming when all those in the grave will hear his voice
دێنە دەرەوە، ئەوانەی کرداری چاکیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی بژین، بەڵام ئەوانەی کرداری خراپیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی حوکم بدرێن. 29
and will rise again: those who have done good to the resurrection of life, and those who have done evil to the resurrection of condemnation.
لە خۆمەوە ناتوانم هیچ بکەم. وەک دەبیستم حوکم دەدەم، حوکمدانەکەشم دادپەروەرانەیە، چونکە داوای خواستی خۆم ناکەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی. 30
I can do nothing by myself. I judge based on what I'm told, and my decision is right, for I'm not doing my own will but the will of the one who sent me.
«ئەگەر خۆم شایەتی بۆ خۆم بدەم شایەتییەکەم ڕاست نییە. 31
If I were to make claims about myself, such claims wouldn't be valid;
یەکێکی دیکە شایەتیم بۆ دەدات، منیش دەزانم ئەو شایەتییەی بۆ منی دەدات ڕاستە. 32
but someone else gives evidence about me, and I know what he says about me is true.
«نێردراوتان ناردە لای یەحیا، ئەویش شایەتی بۆ ڕاستی دا. 33
You asked John about me, and he told the truth,
من شایەتی مرۆڤ وەرناگرم، ئەمانەش دەڵێم تاکو ئێوە ڕزگاربن. 34
but I don't need any human endorsement. I'm explaining this to you so you can be saved.
ئەو چرایەکی هەڵگیرساو و بریسکەدار بوو، دەتانویست ماوەیەک بە ڕووناکییەکەی دڵخۆش بن. 35
John was like a brightly-burning light, and you were willing to enjoy his light for a while.
«بەڵام من شایەتییەکم هەیە لەوەی یەحیا گرنگترە، چونکە ئەو کارانەی باوکم پێیداوم تەواوی بکەم، ئەم کارانە خۆیان شایەتیم بۆ دەدەن کە باوکم منی ناردووە. 36
But the evidence I'm giving is greater than John's. For I am doing the work that the Father gave me to do,
باوکیشم کە ناردوومی، خۆی شایەتیم بۆ دەدات. ئێوە هەرگیز دەنگیتان نەبیستووە و ڕواڵەتیتان نەبینیوە، 37
and this is the proof that the Father sent me. The Father who sent me, he himself speaks on my behalf. You've never heard his voice, and you've never seen what he looks like,
فەرمایشتەکەشی لە دڵی ئێوەدا نامێنێتەوە، چونکە ئەوەی ئەو ناردوویەتی ئێوە باوەڕی پێ ناکەن. 38
and you don't accept what he says, because you don't trust in the one he sent.
نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن، (aiōnios g166) 39
You search the Scriptures because you think that through them you'll gain eternal life. But the evidence they give is in support of me! (aiōnios g166)
بەڵام ناتانەوێ بێنە لام تاکو ژیانتان هەبێت. 40
And yet you don't want to come to me so that you might live.
«من شکۆ لە خەڵک وەرناگرم. 41
I'm not looking for human approval
بەڵام ئێوەم ناسی کە خۆشەویستی خوداتان لە دڵدا نییە. 42
—I know you, and that you don't have God's love in you.
بە ناوی باوکمەوە هاتووم، پێشوازیم لێ ناکەن، بەڵام ئەگەر یەکێکی دیکە بە ناوی خۆیەوە بێت، پێشوازی لێدەکەن. 43
For I've come to represent my Father, and you won't accept me; but if someone comes representing themselves, then you accept them!
چۆن دەتوانن باوەڕ بهێنن ئەگەر شکۆمەندی لە یەکتری وەربگرن و داوای ئەو شکۆمەندییە نەکەن کە لە تاکە خوداوەیە؟ 44
How can you trust in me when you look for praise from one another and yet you don't look for praise from the one true God?
«وا مەزانن من لەلای باوک سکاڵاتان لێ دەکەم. یەکێک هەیە سکاڵاتان لێ بکات، کە موسایە، ئەوەی هیواتان پێیەتی. 45
But don't think I will be making accusations about you to the Father. It's Moses who is accusing you, the one in whom you place such confidence.
ئەگەر باوەڕتان بە موسا بکردایە، باوەڕتان بە منیش دەکرد، چونکە لەبارەی منەوە نووسیویەتی. 46
For if you really trusted Moses you would trust in me, because he wrote about me.
ئەگەر باوەڕیش بە نووسراوی ئەو نەکەن، چۆن باوەڕ بە وتەکانی من دەکەن؟» 47
But since you don't trust what he said, why would you trust what I say?”

< یۆحەنا 5 >