< یۆحەنا 4 >

فەریسییەکان بیستیان کە عیسا لە یەحیا زیاتر قوتابی دروستکردووە و لە ئاو هەڵکێشاوە، 1
Da Herren nu erfarede, at Farisæerne havde hørt, at Jesus vandt flere Disciple og døbte flere end Johannes
هەرچەندە عیسا خۆی خەڵکی لە ئاو هەڵنەدەکێشا، بەڵکو قوتابییەکانی. 2
(skønt Jesus ikke døbte selv, men hans Disciple):
کاتێک عیسا ئەمەی زانی یەهودیای بەجێهێشت و گەڕایەوە جەلیل. 3
da forlod han Judæa og drog atter bort til Galilæa.
جا دەبووایە بە ناوچەی سامیرەدا تێبپەڕێت. 4
Men han måtte rejse igennem Samaria.
ئیتر گەیشتە شارۆچکەیەکی سامیرە کە ناوی سوخار بوو، نزیک ئەو پارچە زەوییەی یاقوب دابوویە یوسفی کوڕی. 5
Han kommer da til en By i Samaria, som kaldes Sykar, nær ved det Stykke Land, som Jakob gav sin Søn Josef.
بیری یاقوبیش لەوێ بوو. جا لەبەر ئەوەی کە عیسا لە گەشتەکە ماندوو بوو، لەلای بیرەکە دانیشت، نزیکەی کاتژمێر دوازدە بوو. 6
Og der var Jakobs Brønd. Jesus satte sig da, træt af Rejsen, ned ved Brønden; det var ved den sjette Time.
کاتێک ژنێکی سامیرەیی هات بۆ ئەوەی ئاو ببات، عیسا پێی فەرموو: «هەندێک ئاوم بدەرێ.» 7
En samaritansk Kvinde kommer for at drage Vand op. Jesus siger til hende: "Giv mig noget at drikke!"
لەو کاتەدا قوتابییەکانی چووبوونە ناو شار تاکو خواردن بکڕن. 8
Hans Disciple vare nemlig gåede bort til Byen for at købe Mad.
جا ژنە سامیرەییەکە پێی گوت: «تۆ جولەکەیت و منیش ژنێکی سامیرەییم، چۆن داوای ئاوم لێ دەکەیت؟» چونکە جولەکەکان تێکەڵی سامیرەییەکان نابن. 9
Da siger den samaritanske Kvinde til ham: "Hvorledes kan dog du, som er en Jøde, bede mig, som er en samaritansk Kvinde, om noget at drikke?" Thi Jøder holde ikke Samkvem med Samaritanere.
عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەگەر بەخشینی خودات بزانیایە و هەروەها ئەوەش کێیە کە پێت دەڵێت”ئاوم بدەرێ،“ئەوسا تۆ داوات لێ دەکرد و ئەویش ئاوی ژیانی پێدەدایت.» 10
Jesus svarede og sagde til hende: "Dersom du kendte Guds Gave, og hvem det er, som siger til dig: Giv mig noget at drikke, da bad du ham, og han gav dig levende Vand."
ژنەکە پێی گوت: «بەڵام گەورەم، دۆلکەت پێ نییە و بیرەکەش قووڵە. ئیتر تۆ ئاوی ژیانت لەکوێ بوو؟ 11
Kvinden siger til ham: "Herre! du har jo intet at drage op med, og Brønden er dyb; hvorfra har du da det levende Vand?
خۆ لە یاقوبی باوکمان گەورەتر نیت کە بیرەکەی پێداوین، خۆی و کوڕەکانی و ماڵاتەکانیشی لێیان خواردووەتەوە؟» 12
Mon du er større end vor Fader Jakob, som har givet os Brønden, og han har selv drukket deraf og hans Børn og hans Kvæg?"
عیسا وەڵامی دایەوە: «هەرکەسێک لەم ئاوە بخواتەوە جارێکی دیکە تینووی دەبێتەوە. 13
Jesus svarede og sagde til hende: "Hver den, som drikker af dette Vand, skal tørste igen.
بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ.» (aiōn g165, aiōnios g166) 14
Men den, som drikker af det Vand, som jeg giver ham, skal til evig Tid ikke tørste; men det Vand, som jeg giver ham, skal blive i ham en Kilde af Vand, som fremvælder til et evigt Liv." (aiōn g165, aiōnios g166)
ژنەکەش پێی گوت: «گەورەم، ئەو ئاوەم بدەرێ تاکو تینوو نەبم و نەیەمەوە ئێرە بۆ ئاوکێشان.» 15
Kvinden siger til ham: "Herre! giv mig dette Vand, for at jeg ikke skal tørste og ikke komme hid for at drage op."
عیسا پێی فەرموو: «بڕۆ، مێردەکەت بانگ بکە و وەرەوە ئێرە.» 16
Jesus siger til hende: "Gå bort, kald på din Mand, og kom hid!"
ژنەکە وەڵامی دایەوە: «مێردم نییە.» عیساش پێی فەرموو: «ڕاست دەکەیت کە دەڵێی مێردم نییە. 17
Kvinden svarede og sagde: "Jeg har ingen Mand." Jesus siger til hende: "Med Rette sagde du: Jeg har ingen Mand.
لە ڕاستیدا پێنج مێردت هەبوو، ئێستاش ئەوەی هەتە مێردت نییە. ئەمەشت بە ڕاستی گوت.» 18
Thi du har haft fem Mænd; og han, som du nu har, er ikke din Mand. Det har du sagt sandt."
ژنەکە پێی گوت: «گەورەم، وای دەبینم کە تۆ پێغەمبەر بیت. 19
Kvinden siger til ham: "Herre! jeg ser, at du er en Profet.
باوباپیرانمان لەم شاخەدا خودایان پەرستووە، بەڵام ئێوە دەڵێن ئۆرشەلیم ئەو شوێنەیە کە پێویستە پەرستنی لێ بکرێت.» 20
Vore Fædre have tilbedt på dette Bjerg, og I sige, at i Jerusalem er Stedet, hvor man bør tilbede."
عیسا پێی فەرموو: «خانم، باوەڕم پێ بکە، کاتێک دێت ئێوە باوک دەپەرستن، بەڵام نە لەسەر ئەم شاخە و نە لە ئۆرشەلیم. 21
Jesus siger til hende: "Tro mig, Kvinde, at den Time kommer, da det hverken skal være på dette Bjerg eller i Jerusalem, at I tilbede Faderen.
ئەوەی ئێوە دەیپەرستن نایناسن، بەڵام ئەوەی ئێمە دەیپەرستین دەیناسین، چونکە ڕزگاری لە جولەکەوەیە. 22
I tilbede det, I ikke kende; vi tilbede det, vi kende; thi Frelsen kommer fra Jøderne.
بەڵام کاتێک دێت ئەویش کە ئێستایە خواپەرستە ڕاستەقینەکان بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی باوک دەپەرستن، چونکە باوک داوای ئەم جۆرە خواپەرستانە دەکات. 23
Men den Time kommer, ja, den er nu, da de sande Tilbedere skulle tilbede Faderen i Ånd og Sandhed; thi det er sådanne Tilbedere, Faderen vil have.
خودا ڕۆحە و پێویستە ئەوانەی دەیپەرستن بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی بیپەرستن.» 24
Gud er Ånd, og de, som tilbede ham, bør tilbede i Ånd og Sandhed."
ژنەکە پێی گوت: «دەزانم مەسیا دێت، کە پێی دەگوترێ مەسیح، کە ئەو هات هەموو شتێکمان پێ ڕادەگەیەنێت.» 25
Kvinden siger til ham: "Jeg ved, at Messias kommer (hvilket betyder Kristus); når han kommer, skal han kundgøre os alle Ting."
عیساش پێی فەرموو: «من ئەوم، ئەوەی قسەت لەگەڵ دەکات.» 26
Jesus siger til hende: "Det er mig, jeg, som taler med dig."
لەو کاتەدا قوتابییەکانی گەیشتن و سەرسام بوون کە لەگەڵ ژنێک قسە دەکات. بەڵام کەس نەیگوت: «چیت دەوێت؟» یان «بۆچی قسەی لەگەڵ دەکەیت؟» 27
Og i det samme kom hans Disciple, og de undrede sig over, at han talte med en Kvinde; dog sagde ingen: "Hvad søger du?" eller: "Hvorfor taler du med hende?"
ئینجا ژنەکە گۆزەکەی بەجێهێشت، چووە ناو شار و بە خەڵکی گوت: 28
Da lod Kvinden sin Vandkrukke stå og gik bort til Byen og siger til Menneskene der:
«وەرن ئەو پیاوە ببینن کە هەرچییەکم کردووە پێی فەرمووم! دەبێ مەسیح نەبێت؟» 29
"Kommer og ser en Mand, som har sagt mig alt det, jeg har gjort; mon han skulde være Kristus?"
ئیتر خەڵکەکە لە شار هاتنە دەرەوە و چوونە لای. 30
De gik ud af Byen og kom gående til ham.
لەو کاتەدا قوتابییەکان تکایان لێی دەکرد: «ڕابی، شتێک بخۆ!» 31
Imidlertid bade Disciplene ham og sagde: "Rabbi, spis!"
بەڵام پێی فەرموون: «من خواردنێکم هەیە دەیخۆم، کە ئێوە نایزانن.» 32
Men han sagde til dem, jeg har Mad at spise, som I ikke kende."
لەبەر ئەوە قوتابییەکان بە یەکتریان دەگوت: «کەس هیچی بۆ هێناوە بیخوات؟» 33
Da sagde Disciplene til hverandre: "Mon nogen har bragt ham noget at spise?"
عیساش پێی فەرموون: «خواردنی من ئەوەیە خواستی ئەوە ئەنجام بدەم کە ناردوومی و کارەکەی تەواو بکەم. 34
Jesus siger til dem: "Min Mad er, at jeg gør hans Villie, som udsendte mig, og fuldbyrder hans Gerning.
ئەی ئێوە ناڵێن:”پاش چوار مانگ کاتی دروێنە دێت“؟ ئەوەتا پێتان دەڵێم: چاوتان هەڵبڕن و سەیری کێڵگەکان بکەن وا زەرد هەڵگەڕاون بۆ دروێنە. 35
Sige I ikke: Der er endnu fire Måneder, så kommer Høsten? Se, jeg siger eder, opløfter eders Øjne og ser Markene; de ere allerede hvide til Høsten.
سەپانیش کرێ وەردەگرێت و بۆ ژیانی هەتاهەتایی بەرهەم کۆدەکاتەوە، تاکو تۆوچێن و سەپان پێکەوە دڵشاد بن. (aiōnios g166) 36
Den, som høster, får Løn og samler Frugt til et evigt Liv, så at de kunne glæde sig tilsammen, både den, som sår, og den, som høster. (aiōnios g166)
لەبەر ئەوە ئەو پەندە ڕاستە کە دەڵێت:”یەکێک تۆو دەکات و یەکێکی دیکە دروێنە دەکات.“ 37
Thi her er det Ord sandt: En sår, og en anden høster.
من ئێوەم بۆ دروێنەیەک ناردووە کە پێوەی ماندوو نەبوون. کەسانی دیکە پێوەی ماندوو بوون و ئێوە بەرهەمی ماندووبوونیان دەخۆن.» 38
Jeg har udsendt eder at høste det, som I ikke have arbejdet på; andre have arbejdet, og I ere gåede ind i deres Arbejde."
زۆر لە سامیرەییەکانی ئەو شارە باوەڕیان بە عیسا هێنا، لەبەر قسەی ئەو ژنەی کە شایەتی دەدا: «هەرچییەکم کردووە پێی فەرمووم.» 39
Men mange af Samaritanerne fra den By troede på ham på Grund af Kvindens Ord, da hun vidnede: "Han har sagt mig alt det, jeg har gjort."
لەبەر ئەوە کاتێک سامیرەییەکان هاتنە لای عیسا، تکایان لێکرد لەلایان بمێنێتەوە، ئەویش دوو ڕۆژ لەوێ مایەوە. 40
Da nu Samaritanerne kom til ham, bade de ham om at blive hos dem; og han blev der to Dage.
ژمارەیەکی زۆر زیاتریش بەهۆی قسەکانییەوە باوەڕیان هێنا. 41
Og mange flere troede for hans Ords Skyld.
بە ژنەکەیان دەگوت: «چیتر بەهۆی قسەی تۆوە نییە کە ئێمە باوەڕ دەهێنین، چونکە خۆمان بیستمان و دەزانین کە ئەم پیاوە بەڕاستی ڕزگارکەری جیهانە!» 42
Og til Kvinden sagde de: "Vi tro nu ikke længer for din Tales Skyld; thi vi have selv hørt, og vi vide, at denne er sandelig Verdens Frelser."
پاش ئەو دوو ڕۆژە عیسا ئەوێی بەجێهێشت و چوو بۆ جەلیل، 43
Men efter de to Dage gik han derfra til Galilæa.
چونکە خۆی فەرمووبووی کە پێغەمبەر لە شاری خۆی ڕێزی لێ ناگیرێت. 44
Thi Jesus vidnede selv, at en Profet ikke bliver æret i sit eget Fædreland.
لەبەر ئەوە کاتێک هاتە جەلیل، جەلیلییەکان پێشوازییان لێی کرد، چونکە ئەوانیش بۆ جەژن هاتبوون و هەموو ئەو شتانەیان بینیبوو کە لە جەژندا لە ئۆرشەلیم کردبووی. 45
Da han nu kom til Galilæa, toge Galilæerne imod ham, fordi de havde set alt det, som han gjorde i Jerusalem på Højtiden; thi også de vare komne til Højtiden.
عیسا دیسان هاتەوە شارۆچکەی قانا لە ناوچەی جەلیل کە لەوێ ئاوی کردبووە شەراب. لەو شارۆچکەیەدا کاربەدەستێکی پاشا هەبوو کە کوڕەکەی لە کەفەرناحوم نەخۆش بوو. 46
Han kom da atter til Kana i Galilæa, hvor han havde gjort Vandet til Vin. Og der var en kongelig Embedsmand, hvis Søn lå syg i Kapernaum.
کاتێک کە بیستی عیسا لە یەهودیاوە هاتووەتە جەلیل، چووە لای و لێی پاڕایەوە کە بێت بۆ ئەوەی کوڕەکەی چاک بکاتەوە کە لە سەرەمەرگدا بوو. 47
Da denne hørte, at Jesus var kommen fra Judæa til Galilæa, gik han til ham og bad om, at han vilde komme ned og helbrede hans Søn; thi han var Døden nær.
ئینجا عیسا پێی فەرموو: «ئەگەر ئێوە پەرجوو و کاری سەرسوڕهێنەر نەبینن هەرگیز باوەڕ ناهێنن.» 48
Da sagde Jesus til ham: "Dersom I ikke se Tegn og Undergerninger, ville I ikke tro."
کاربەدەستەکەش پێی گوت: «گەورەم، پێش ئەوەی کوڕەکەم بمرێت، وەرە.» 49
Embedsmanden siger til ham: "Herre! kom, før mit Barn dør."
عیسا پێی فەرموو: «بڕۆ! کوڕەکەت دەژیێت.» پیاوەکە باوەڕی بەو قسەیە کرد کە عیسا پێی فەرموو و ڕۆیشت. 50
Jesus siger til ham: "Gå bort, din Søn lever." Og Manden troede det Ord, som Jesus sagde til ham, og gik bort.
کە بە ڕێگاوە بوو، کۆیلەکانی تووشی بوون و هەواڵیان پێدا کە کوڕەکەی زیندووە. 51
Men allerede medens han var på Hjemvejen, mødte hans Tjenere ham og meldte, at hans Barn levede.
جا سەبارەت بەو کاتژمێرەی تێیدا چاکتر ببووەوە پرسیاری لێکردن، وەڵامیان دایەوە: «دوێنێ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ تایەکە بەریدا.» 52
Da udspurgte han dem om den Time, i hvilken det var blevet bedre med ham; og de sagde til ham: "I Går ved den syvende time forlod Feberen ham."
باوکەکە زانی کە ڕێک ئەو کاتە بووە کە عیسا پێی فەرمووبوو: «کوڕەکەت دەژیێت.» ئەوسا خۆی و خاووخێزانی هەموو باوەڕیان هێنا. 53
Da skønnede Faderen, at det var sket i den Time, da Jesus sagde til ham: "Din Søn lever;" og han troede selv og hele hans Hus.
ئەمەش دووەم پەرجوو بوو کە عیسا کردی، دوای ئەوەی لە یەهودیاوە هاتە جەلیل. 54
Dette var det andet Tegn, som Jesus gjorde, da han var kommen fra Judæa til Galilæa.

< یۆحەنا 4 >