< یۆحەنا 3 >
پیاوێک لە فەریسییەکان هەبوو بە ناوی نیقۆدیمۆس، یەکێک بوو لە ڕابەرانی جولەکە. | 1 |
Men bland fariséerna var en man som hette Nikodemus, en av judarnas rådsherrar.
بە شەو هاتە لای عیسا و پێی گوت: «ڕابی، دەزانین تۆ مامۆستایەکی لەلای خوداوە هاتوویت، چونکە کەس ناتوانێت ئەو پەرجووانە بکات کە تۆ دەیکەیت، ئەگەر خودای لەگەڵ نەبێت.» | 2 |
Denne kom till Jesus om natten och sade till honom: »Rabbi, vi veta att det är från Gud du har kommit såsom lärare; ty ingen kan göra sådana tecken som du gör, om icke Gud är med honom.»
عیساش وەڵامی دایەوە: «ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەگەر یەکێک لەدایک نەبێتەوە، ناتوانێت شانشینی خودا ببینێت.» | 3 |
Jesus svarade och sade till honom: »Sannerligen, sannerligen säger jag dig: Om en människa icke bliver född på nytt, så kan hon icke få se Guds rike.»
نیقۆدیمۆس پێی گوت: «مرۆڤ کە پیر بێت چۆن دەتوانێت لەدایک بێت؟ خۆ دیسان ناتوانێت بچێتەوە سکی دایکی و لەدایک بێتەوە!» | 4 |
Nikodemus sade till honom: »Huru kan en människa födas, när hon är gammal? Icke kan hon väl åter gå in i sin moders liv och födas?»
عیسا وەڵامی دایەوە: «ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەگەر یەکێک لە ئاو و لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک نەبێت، ناتوانێت بچێتە ناو شانشینی خودا. | 5 |
Jesus svarade: »Sannerligen, sannerligen säger jag dig: Om en människa icke bliver född av vatten och ande, så kan hon icke komma in i Guds rike.
ئەوەی لە جەستە لەدایک بووە جەستەیە، ئەوەش لە ڕۆحی خودا لەدایک بووە ڕۆحە. | 6 |
Det som är fött av kött, det är kött; och det som är fött av Anden, det är ande.
سەرسام مەبە کە پێم گوتی:”دەبێ لەدایک ببنەوە.“ | 7 |
Förundra dig icke över att jag sade dig att I måsten födas på nytt.
با بۆ کوێ بیەوێت هەڵدەکات و گوێت لە دەنگەکەی دەبێت، بەڵام نازانیت لەکوێوە دێت و بۆ کوێ دەچێت. هەرکەسێکیش لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک بووە ئاوایە.» | 8 |
Vinden blåser vart den vill, och du hör dess sus, men du vet icke varifrån den kommer, eller vart den far; så är det med var och en som är född av Anden.»
نیقۆدیمۆس گوتی: «چۆن دەکرێ ئەمانە ڕووبدەن؟» | 9 |
Nikodemus svarade och sade till honom: »Huru kan detta ske?»
عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ مامۆستایەکی ئیسرائیلی و ئەمانەش نازانیت؟ | 10 |
Jesus svarade och sade till honom: »Är du Israels lärare och förstår icke detta?
ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم: ئەوەی دەیزانین دەیڵێین و ئەوەی دەیبینین شایەتی بۆ دەدەین، ئێوەش شایەتیمان قبوڵ ناکەن. | 11 |
Sannerligen, sannerligen säger jag dig: Vad vi veta, det tala vi, och vad vi hava sett, det vittna vi om, men vårt vittnesbörd tagen I icke emot.
باسی شتە زەمینییەکانم بۆتان کرد و باوەڕ ناکەن، ئیتر چۆن باوەڕ دەکەن ئەگەر باسی شتە ئاسمانییەکانتان بۆ بکەم؟ | 12 |
Tron i icke, när jag talar till eder om jordiska ting, huru skolen I då kunna tro, när jag talar till eder om himmelska ting?
کەس سەرنەکەوتووە بۆ ئاسمان جگە لەوەی لە ئاسمان هاتووەتە خوارەوە، کە ئەویش کوڕی مرۆڤە. | 13 |
Och likväl har ingen stigit upp till himmelen, utom den som steg ned från himmelen, Människosonen, som var i himmelen.
هەروەک موسا لە چۆڵەوانی مارەکەی بەرزکردەوە، ئاواش دەبێ کوڕی مرۆڤ بەرز بکرێتەوە، | 14 |
Och såsom Moses upphöjde ormen i öknen, så måste Människosonen bliva upphöjd,
تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.» (aiōnios ) | 15 |
så att var och en som tror skall i honom hava evigt liv. (aiōnios )
لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت، (aiōnios ) | 16 |
Ty så älskade Gud världen, att han utgav sin enfödde Son, på det att var och en som tror på honom skall icke förgås, utan hava evigt liv. (aiōnios )
چونکە خودا کوڕەکەی نەناردە جیهان تاکو جیهان حوکم بدات، بەڵکو تاکو جیهان بەوەوە ڕزگاری ببێت. | 17 |
Ty icke sände Gud sin Son i världen för att döma världen, utan för att världen skulle bliva frälst genom honom.
ئەوەی باوەڕی پێ بهێنێت حوکم نادرێت، بەڵام ئەوەی باوەڕ ناهێنێت ئەوا حوکم دراوە، چونکە باوەڕی بە ناوی کوڕە تاقانەکەی خودا نەهێناوە. | 18 |
Den som tror på honom, han bliver icke dömd, men den som icke tror, han är redan dömd, eftersom han icke tror på Guds enfödde Sons namn.
ئەمەش حوکمەکەیە: ڕووناکییەکە هاتە جیهان بەڵام خەڵک لە جیاتی ڕووناکییەکە تاریکییەکەیان خۆشویست، چونکە کردەوەیان خراپ بوو. | 19 |
Och detta är domen, att när ljuset hade kommit i världen, människorna dock älskade mörkret mer än ljuset, eftersom deras gärningar voro onda,
لەبەر ئەوەی هەرکەسێک خراپە بکات ڕقی لە ڕووناکییەکەیە و نایەتە لای ڕووناکییەکە، نەوەک کردەوەکانی ئاشکرابێت. | 20 |
Ty var och en som gör vad ont är, han hatar ljuset och kommer icke till ljuset, på det att hans gärningar icke skola bliva blottade.
بەڵام ئەوەی بەگوێرەی ڕاستی دەڕوات، دێتە لای ڕووناکییەکە، تاکو دەربکەوێت کە کردەوەکانی لە خوداوەیە. | 21 |
Men den som gör sanningen, han kommer till ljuset, för att det skall bliva uppenbart att hans gärningar äro gjorda i Gud.»
دوای ئەمانە عیسا و قوتابییەکانی هاتنە خاکی یەهودیا، لەوێ لەگەڵیان مایەوە و خەڵکی لە ئاو هەڵکێشا. | 22 |
Därefter begav sig Jesus med sina lärjungar till den judiska landsbygden, och där vistades han med dem och döpte.
یەحیاش لە ئەینونی نزیک شاری سالیم خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، چونکە لەوێ ئاو زۆر بوو، ئیتر دەهاتن و لە ئاو هەڵدەکێشران، | 23 |
Men också Johannes döpte, i Enon, nära Salim, ty där fanns mycket vatten; och folket kom dit och lät döpa sig.
چونکە هێشتا یەحیا نەخرابووە زیندانەوە. | 24 |
Johannes hade nämligen ännu icke blivit kastad i fängelse.
لەوێ دەربارەی پاککردنەوە گفتوگۆیەک کەوتە نێوان قوتابییەکانی یەحیا و جولەکەیەک. | 25 |
Då uppstod mellan Johannes' lärjungar och en jude en tvist om reningen.
قوتابییەکانی هاتنە لای یەحیا و پێیان گوت: «ڕابی، ئەوەی لەوبەری ڕووباری ئوردون لەگەڵ تۆ بوو، ئەوەی شایەتیت بۆی دا، ئەوەتا خەڵک لە ئاو هەڵدەکێشێت و هەموو خەڵک دێنە لای.» | 26 |
Och de kommo till Johannes och sade till honom: »Rabbi, se, den som var hos dig på andra sidan Jordan, den som du har vittnat om, han döper, och alla komma till honom.»
یەحیا وەڵامی دایەوە: «کەس ناتوانێت شتێک وەربگرێت ئەگەر لە ئاسمانەوە پێی نەدرابێت. | 27 |
Johannes svarade och sade: »En människa kan intet taga, om det icke bliver henne givet från himmelen.»
ئێوە خۆتان شایەتیم بۆ دەدەن کە گوتم:”من مەسیح نیم، بەڵام پێش ئەو نێردراوم.“ | 28 |
I kunnen själva giva mig det vittnesbördet att jag sade: 'Icke är jag Messias; jag är allenast sänd framför honom.'
بووک بۆ زاوایە، هاوڕێی زاواش کە خزمەتی زاوا دەکات و چاوەڕێی دەنگی هاتنەکەی دەکات، کاتێک گوێی لە دەنگی زاوا دەبێ، زۆر دڵخۆش دەبێت. ئەم خۆشییە درا بە من و ئێستا هاتە دی. | 29 |
Brudgum är den som har bruden; men brudgummens vän, som står där och hör honom, han gläder sig storligen åt brudgummens röst. Den glädjen är mig nu given i fullt mått.
پێویستە ئەو زیاد بکات و منیش کەم.» | 30 |
Det är såsom sig bör att han växer till, och att jag förminskas. --
ئەوەی لە سەرەوە دێت لە سەرووی هەمووانە. بەڵام ئەوەی لە زەوییە ئەوە زەمینییە و وەکو کەسێکی زەمینی دەدوێت. ئەوەی لە ئاسمانەوە دێت لە سەرووی هەمووانە و | 31 |
Den som kommer ovanifrån, han är över alla; den som är från jorden, han är av jorden, och av jorden talar han. Ja, den som kommer från himmelen, han är över alla,
شایەتی ئەوە دەدات کە بینیویەتی و بیستوویەتی، بەڵام کەس شایەتییەکەی وەرناگرێت. | 32 |
och vad han har sett och hört, det vittnar han om; och likväl tager ingen emot hans vittnesbörd.
ئەوەی شایەتییەکەی وەردەگرێت، مۆری دەکات کە خودا ڕاستە، | 33 |
Men om någon tager emot hans vittnesbörd, så bekräftar han därmed att Gud är sannfärdig.
چونکە ئەوەی خودا ناردوویەتی بە پەیامی خودا دەدوێت، لەبەر ئەوەی خودا بێ سنوور ڕۆحی پیرۆز دەبەخشێت. | 34 |
Ty den som Gud har sänt, han talar Guds ord; Gud giver nämligen icke Anden efter mått.
باوکی ئاسمانی کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو شتێکی داوەتە دەستی. | 35 |
Fadern älskar Sonen, och allt har han givit i hans hand.
ئەوەی باوەڕ بە کوڕەکە بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەیە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی کوڕەکە نییە ژیان نابینێت، بەڵکو تووڕەیی خودای لەسەر دەمێنێت. (aiōnios ) | 36 |
Den som tror på Sonen, han har evigt liv; men den som icke hörsammar Sonen, han skall icke få se livet, utan Guds vrede förbliver över honom.» Grundtextens uttryck har den dubbla betydelsen på nytt och ovanifrån; jfr v. 31. Grundtexten har här samma uttryck för vind som för ande. (aiōnios )