< یۆحەنا 21 >
دوای ئەمە دیسان عیسا بەم شێوەیە لە دەریاچەی جەلیل خۆی بۆ قوتابییەکان دەرخست: | 1 |
Later, by the Sea of Tiberias, Jesus again revealed Himself to the disciples. He made Himself known in this way:
شیمۆن پەترۆس و تۆماس کە بە دیدمۆس ناسرابوو، لەگەڵ ناتانئیل کە خەڵکی قانای جەلیل بوو، هەروەها کوڕەکانی زەبدی و دوو قوتابی دیکەی ئەو پێکەوە بوون. | 2 |
Simon Peter, Thomas called Didymus, Nathanael from Cana in Galilee, the sons of Zebedee, and two other disciples were together.
شیمۆن پەترۆس پێی گوتن: «بۆ ڕاو دەچم.» پێیان گوت: «ئێمەش لەگەڵت دێین.» ئینجا ڕۆیشتن و سواری بەلەم بوون، بەڵام لەو شەوەدا هیچیان نەگرت. | 3 |
Simon Peter told them, “I am going fishing.” “We will go with you,” they said. So they went out and got into the boat, but caught nothing that night.
کاتی بەرەبەیان، عیسا لە کەناری دەریاچەکە ڕاوەستا، بەڵام قوتابییەکان نەیانزانی ئەوە عیسایە. | 4 |
Early in the morning, Jesus stood on the shore, but the disciples did not recognize that it was Jesus.
عیسا پێی فەرموون: «کوڕینە، هیچ ماسیتان پێ نییە؟» وەڵامیان دایەوە: «نەخێر.» | 5 |
So He called out to them, “Children, do you have any fish?” “No,” they answered.
پێی فەرموون: «تۆڕەکە هەڵبدەنە لای ڕاستی بەلەمەکە، ماسی دەبیننەوە.» جا هەڵیاندا و ئیتر لەبەر زۆری ئەو ماسییانەی تێیدا بوو نەیانتوانی تۆڕەکە ڕابکێشنە ناو بەلەمەکە. | 6 |
He told them, “Cast the net on the right side of the boat, and you will find some.” So they cast it there, and they were unable to haul it in because of the great number of fish.
ئەو قوتابییەی عیسا خۆشی دەویست بە پەترۆسی گوت: «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە!» کاتێک پەترۆس بیستی «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە،» خۆی بە جلەکانی داپۆشی چونکە ڕووت بوو، خۆی هەڵدایە ناو ئاوەکەوە. | 7 |
Then the disciple whom Jesus loved said to Peter, “It is the Lord!” As soon as Simon Peter heard that it was the Lord, he put on his outer garment (for he had removed it) and jumped into the sea.
قوتابییەکانی دیکە بە بەلەمەکە هاتن و تۆڕی ماسییەکەیان ڕادەکێشا، چونکە تەنها دوو سەد باڵ لە وشکانییەوە دوور بوون. | 8 |
The other disciples came ashore in the boat. They dragged in the net full of fish, for they were not far from land, only about a hundred yards.
کاتێک دابەزینە وشکانی، بینییان وا خەڵووز ئامادە کراوە و ماسی خراوەتە سەری و نان دانراوە. | 9 |
When they landed, they saw a charcoal fire there with fish on it, and some bread.
عیسا پێی فەرموون: «لەو ماسییانە بهێنن کە ئێستا گرتتان.» | 10 |
Jesus told them, “Bring some of the fish you have just caught.”
شیمۆن پەترۆسیش سەرکەوت و تۆڕەکەی ڕاکێشایە سەر وشکانی، سەد و پەنجا و سێ ماسی گەورەی تێدابوو، لەگەڵ زۆریەکەشی تۆڕەکە نەدڕا. | 11 |
So Simon Peter went aboard and dragged the net ashore. It was full of large fish, 153, but even with so many, the net was not torn.
عیسا پێی فەرموون: «وەرن بخۆن.» هیچ کام لە قوتابییەکان نەیانوێرا پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟» زانییان عیسای خاوەن شکۆیە. | 12 |
“Come, have breakfast,” Jesus said to them. None of the disciples dared to ask Him, “Who are You?” They knew it was the Lord.
عیسا هات، نانەکەی هەڵگرت و پێیدان، ماسییەکەش بە هەمان شێوە. | 13 |
Jesus came and took the bread and gave it to them, and He did the same with the fish.
ئەمە سێیەم جار بوو کە عیسا پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان بۆ قوتابییەکان دەرکەوت. | 14 |
This was now the third time that Jesus appeared to the disciples after He was raised from the dead.
دوای ئەوەی نانیان خوارد عیسا بە شیمۆن پەترۆسی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت لەوانە خۆشتر دەوێت؟» پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت کە تۆم خۆشدەوێت.» پێی فەرموو: «بەرخەکانم بلەوەڕێنە.» | 15 |
When they had finished eating, Jesus asked Simon Peter, “Simon son of John, do you love Me more than these?” “Yes, Lord,” he answered, “You know I love You.” Jesus replied, “Feed My lambs.”
دیسان پێی فەرمووەوە: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟» پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت خۆشمدەوێیت.» پێی فەرموو: «ببە بە شوانی مەڕەکانم.» | 16 |
Jesus asked a second time, “Simon son of John, do you love Me?” “Yes, Lord,” he answered, “You know I love You.” Jesus told him, “Shepherd My sheep.”
سێیەم جار پێی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟» پەترۆس دڵگران بوو، چونکە سێ جار پێی فەرموو: «منت خۆشدەوێت؟» پێی گوت: «گەورەم، تۆ هەموو شتێک دەزانیت. دەزانیت کە خۆشمدەوێیت.» عیسا پێی فەرموو: «مەڕەکانم بلەوەڕێنە. | 17 |
Jesus asked a third time, “Simon son of John, do you love Me?” Peter was deeply hurt that Jesus had asked him a third time, “Do you love Me?” “Lord, You know all things,” he replied. “You know I love You.” Jesus said to him, “Feed My sheep.
ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، کاتێک گەنج بوویت پشتێنەکەتت دەبەست و بۆ هەرکوێ دەتویست، دەچوویت. بەڵام کاتێک پیر دەبیت دەستت درێژ دەکەیت و یەکێکی دیکە پشتێنەکەت دەبەستێت و دەتباتە شوێنێک کە ناتەوێت.» | 18 |
Truly, truly, I tell you, when you were young, you dressed yourself and walked where you wanted; but when you are old, you will stretch out your hands, and someone else will dress you and lead you where you do not want to go.”
ئەمەی گوت وەک ئاماژەکردنێک بۆ مردنی پەترۆس کە بەهۆیەوە خودا شکۆدار دەکات. لەدوای ئەمە پێی فەرموو: «دوام بکەوە!» | 19 |
Jesus said this to indicate the kind of death by which Peter would glorify God. And after He had said this, He told him, “Follow Me.”
پەترۆس ئاوڕی دایەوە و بینی کە ئەو قوتابییەی کە عیسا خۆشی دەویست دوایان کەوتووە، ئەوەی لە کاتی نانی ئێوارەدا شانی بە سنگی عیساوە نابوو و پێی گوتبوو: «گەورەم، کێیە ئەوەی بە گرتنت دەدات؟» | 20 |
Peter turned and saw the disciple whom Jesus loved following them. He was the one who had leaned back against Jesus at the supper to ask, “Lord, who is going to betray You?”
کاتێک پەترۆس ئەمەی بینی بە عیسای گوت: «گەورەم، ئەی ئەمە چی لێدێت؟» | 21 |
When Peter saw him, he asked, “Lord, what about him?”
عیساش پێی فەرموو: «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟ تۆ دوام بکەوە.» | 22 |
Jesus answered, “If I want him to remain until I return, what is that to you? You follow Me!”
ئیتر ئەم قسەیە لەنێو برایان وا بڵاو بووەوە کە ئەو قوتابییە نامرێت. بەڵام عیسا پێی نەفەرموو کە نامرێت، بەڵکو «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟» | 23 |
Because of this, the rumor spread among the brothers that this disciple would not die. However, Jesus did not say that he would not die, but only, “If I want him to remain until I return, what is that to you?”
ئەمەش ئەو قوتابییەیە کە دەربارەی ئەم شتانە شایەتی دەدات و ئەم شتانەی نووسیوە. ئێمەش دەزانین شایەتییەکەی ڕاستە. | 24 |
This is the disciple who testifies to these things and who has written them down. And we know that his testimony is true.
زۆر شتی دیکە هەیە عیسا کردوویەتی، ئەگەر یەک لەدوای یەک بنووسرایەتەوە، وابزانم خودی جیهان جێگای ئەو پەڕتووکە نووسراوانەی تێدا نەدەبووەوە. | 25 |
There are many more things that Jesus did. If all of them were written down, I suppose that not even the world itself would have space for the books that would be written.