لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، هێشتا تاریک بوو، مریەمی مەجدەلی هاتە سەر گۆڕەکە و بینی بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. | 1 |
روز یکشنبه، صبح زود، وقتی هوا هنوز تاریک بود، مریم مجدلیه به سوی قبر رفت و با کمال تعجب دید که آن سنگ از جلوِ مقبره کنار رفته است. |
ئەویش ڕایکرد و هاتە لای شیمۆن پەترۆس و ئەو قوتابییەی دیکە کە عیسا خۆشی دەویست، پێی گوتن: «گەورەیان لە گۆڕەکەدا بردووە و نازانین لەکوێ دایانناوە!» | 2 |
پس شتابان نزد پطرس و آن شاگردی که عیسی دوستش میداشت آمد و گفت: «پیکر سرورمان را از مقبره بردهاند و معلوم نیست کجا گذاشتهاند.» |
ئینجا پەترۆس و قوتابییەکەی دیکە بەرەو گۆڕەکە بەڕێکەوتن. | 3 |
پس پطرس و آن شاگرد دیگر به سوی مقبره روانه شدند. |
هەردووکیان بەیەکەوە ڕایاندەکرد، بەڵام قوتابییەکەی دیکە پێش پەترۆس کەوت و زووتر گەیشتە سەر گۆڕەکە. | 4 |
هر دو میدویدند، اما آن شاگرد دیگر از پطرس جلو افتاد و زودتر از او به آنجا رسید. |
دانەوییەوە و بینی کەتانەکە دانراوە، بەڵام نەچووە ژوورەوە. | 5 |
پس خم شد و به داخل نگاه کرد و کفن کتانی را دید که در آنجا قرار داشت، اما داخل نشد. |
ئینجا شیمۆن پەترۆس کە دوایکەوتبوو هات و چووە ناو گۆڕەکە، بینی کەتانەکە دانراوە. | 6 |
سپس شمعون پطرس رسید و داخل مقبره شد. او نیز فقط کفن خالی را دید، |
ئەو دەسماڵەی کە بەسەری عیساوە پێچرابوو، لەگەڵ کەتانەکە دانەنرابوو، بەڵکو بە جیا لە جێیەک پێچرابووەوە. | 7 |
و متوجه شد که پارچهای که به سر و صورت عیسی پیچیده بودند، همانطور پیچیده و جدا از کفن مانده بود. |
ئەوسا قوتابییەکەی دیکەش کە یەکەم جار هاتبووە سەر گۆڕەکە چووە ژوورەوە. بینی و باوەڕی هێنا. | 8 |
آنگاه آن شاگرد نیز داخل مقبره شد و دید و ایمان آورد که عیسی زنده شده است! |
ئەو کاتە هێشتا لە نووسراوە پیرۆزەکان تێنەگەیشتبوون کە دەبێ عیسا لەنێو مردووان هەستێتەوە. | 9 |
چون تا آن هنگام هنوز به این حقیقت پی نبرده بودند که کتب مقدّس میفرماید که او باید زنده شود. |
دواتر قوتابییەکان گەڕانەوە شوێنی خۆیان. | 10 |
پس به خانه رفتند. |
بەڵام مریەم لەلای گۆڕەکە لە دەرەوە ڕاوەستابوو دەگریا. کاتێک دەگریا، دانەوییەوە و سەیری ناو گۆڕەکەی کرد، | 11 |
ولی مریم مجدلیه به مقبره برگشته بود و حیران ایستاده، گریه میکرد. همچنانکه اشک میریخت، خم شد و داخل مقبره را نگاه کرد. |
بینی دوو فریشتە بە جلی سپییەوە لەو شوێنەی تەرمەکەی عیسای لێ دانرابوو دانیشتوون، یەکێک لەلای سەرییەوە ئەوی دیکە لەلای پێیەوە. | 12 |
در همان هنگام، دو فرشته را دید با جامههای سفید، که در جایی نشسته بودند که پیکر عیسی گذاشته شده بود، یکی نزدیک سر و دیگری نزدیک پاها. |
لێیان پرسی: «خانم، بۆچی دەگریت؟» وەڵامی دانەوە: «گەورەمیان بردووە، نازانم لەکوێ دایانناوە.» | 13 |
فرشتهها از مریم پرسیدند: «چرا گریه میکنی؟» جواب داد: «پیکر سرورم را بردهاند و نمیدانم کجا گذاشتهاند.» |
کە ئەمەی گوت ئاوڕی دایەوە، بینی عیسا ڕاوەستاوە، بەڵام نەیزانی عیسایە. | 14 |
ناگاه مریم احساس کرد کسی پشت سر او ایستاده است. برگشت و نگاه کرد. عیسی خودش بود. ولی مریم او را نشناخت. |
عیسا پێی فەرموو: «خانم! بۆچی دەگریت؟ بەدوای کێدا دەگەڕێیت؟» وایزانی باخەوانەکەیە، پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر تۆ بردووتە پێم بڵێ لەکوێ داتناوە تاکو بیبەمەوە.» | 15 |
عیسی از مریم پرسید: «چرا گریه میکنی؟ به دنبال چه کسی میگردی؟» مریم به گمان اینکه باغبان است، به او گفت: «سرورم، اگر تو او را بردهای، بگو کجا گذاشتهای تا بروم او را بردارم.» |
عیساش پێی فەرموو: «مریەم!» ئەویش ئاوڕی دایەوە و بە عیبری پێی گوت: «ڕابۆنی!» کە بە واتای مامۆستا دێت. | 16 |
عیسی گفت: «مریم!» مریم به طرف او برگشت و با شادی فریاد زد: «رَبّونی!» (که به زبان عبرانیان یعنی «استاد».) |
عیسا پێی فەرموو: «دەستم لێ مەدە، چونکە هێشتا بۆ لای باوک بەرز نەبوومەتەوە. بەڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ:”من بەرز دەبمەوە بۆ لای باوکم و باوکتان، خودام و خوداتان.“» | 17 |
عیسی فرمود: «به من دست نزن، چون هنوز نزد پدرم بالا نرفتهام. ولی برو و برادرانم را پیدا کن و به ایشان بگو که من نزد پدر خود و پدر شما و خدای خود و خدای شما بالا میروم.» |
مریەمی مەجدەلی هات و بە قوتابییەکانی ڕاگەیاند: «گەورەم بینی!» ئەوەشی پێ گوتن کە پێی فەرمووبوو. | 18 |
مریم شاگردان را پیدا کرد و به ایشان گفت: «خداوند زنده شده است! من خودم او را دیدم!» و پیغام او را به ایشان داد. |
ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کە یەکەم ڕۆژی هەفتە بوو، لە ترسی ڕابەرانی جولەکە، دەرگاکانی ئەو شوێنە داخرابوون کە قوتابییەکانی لێبوو، عیسا هات و لەناوەڕاستدا ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت!» | 19 |
غروب همان روز، شاگردان دور هم جمع شدند و از ترس سران قوم یهود، درها را از پشت بستند. ولی ناگهان عیسی را دیدند که در میانشان ایستاده است. عیسی فرمود: «آرامش و سلامتی بر شما باد!» |
کە ئەمەی فەرموو، دەستی و کەلەکەی پیشاندان، جا قوتابییەکان کە مەسیحی خاوەن شکۆیان بینی دڵشاد بوون. | 20 |
و زخم دستها و پهلوی خود را به ایشان نشان داد تا او را بشناسند. وقتی خداوند خود را دیدند، بیاندازه شاد شدند. |
ئینجا دیسان عیسا پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت! هەروەک چۆن باوک منی ناردووە، منیش دەتاننێرم.» | 21 |
عیسی باز به ایشان فرمود: «آرامش و سلامتی بر شما باد. همچنانکه پدر مرا به این جهان فرستاد، من نیز شما را به میان مردم میفرستم.» |
کە ئەمەی گوت، فووی لێکردن، پێی فەرموون: «ڕۆحی پیرۆز وەربگرن. | 22 |
آنگاه به ایشان دمید و فرمود: «روحالقدس را بیابید. |
ئەوەی ئێوە گوناهی ببەخشن، بەخشراوە. ئەوەی ئێوە گوناهی نەبەخشن، نەبەخشراوە.» | 23 |
هرگاه گناهان کسی را ببخشید، بخشیده میشود، و هرگاه نبخشید، بخشیده نمیشود.» |
بەڵام تۆماس کە یەکێکە لە دوازدە قوتابییەکە و بە دیدمۆس ناسراوە، لەگەڵ قوتابییەکان نەبوو کاتێک عیسا هات. | 24 |
توما معروف به «دوقلو» که یکی از دوازده شاگرد مسیح بود، آن شب در آن جمع نبود. |
قوتابییەکانی دیکە پێیان گوت: «گەورەمان بینی!» ئەویش پێی گوتن: «ئەگەر جێگای بزمارەکان بە دەستیەوە نەبینم، پەنجە نەخەمە شوێنی بزمارەکانەوە، دەست لە کەلەکەی نەدەم هەرگیز باوەڕ ناکەم.» | 25 |
پس، وقتی به او گفتند که خداوند را دیدهاند، جواب داد: «من که باور نمیکنم. تا خودم زخم میخهای صلیب را در دستهای او نبینم و انگشتانم را در آنها نگذارم و به پهلوی زخمیاش دست نزنم، باور نمیکنم که او زنده شده است.» |
لەدوای هەشت ڕۆژ، قوتابییەکانی دیسان لە ژوورەوە بوون و تۆماسیش لەگەڵیان بوو، دەرگاکانیش داخرابوون، عیسا هات و لەناوەڕاستیان ڕاوەستا، فەرمووی: «سڵاوتان لێ بێت!» | 26 |
یک هفتهٔ بعد، باز شاگردان دور هم جمع شدند. این بار توما نیز با ایشان بود. باز هم درها بسته بود که ناگهان عیسی را دیدند که در میانشان ایستاد و فرمود: «آرامش و سلامتی بر شما باد!» |
ئینجا بە تۆماسی فەرموو: «پەنجەت بێنە ئێرە و دەستم ببینە، دەستت بێنە و لە کەلەکەمی بدە. بێباوەڕ مەبە بەڵکو باوەڕ بهێنە.» | 27 |
عیسی رو به توما کرد و فرمود: «انگشتت را در زخم دستهایم بگذار. دست به پهلویم بزن و بیش از این بیایمان مباش. بلکه ایمان داشته باش!» |
تۆماس وەڵامی دایەوە: «ئەی خاوەن شکۆ و خودای من!» | 28 |
توما گفت: «ای خداوند من، و ای خدای من.» |
عیسا پێی فەرموو: «لەبەر ئەوەی منت بینی، باوەڕت کرد؟ خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی نەیانبینی و باوەڕیان هێنا.» | 29 |
عیسی به او فرمود: «بعد از اینکه مرا دیدی، ایمان آوردی. ولی خوشا به حال کسانی که ندیده به من ایمان میآورند.» |
عیسا لەبەردەم قوتابییەکانیدا زۆر پەرجووی دیکەی کرد کە لەم پەڕتووکەدا نەنووسراوە. | 30 |
شاگردان عیسی معجزات بسیاری از او دیدند که در این کتاب نوشته نشده است. |
بەڵام ئەمانە نووسراون تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن کە عیسا مەسیحەکەیە، کوڕی خودایە، تاکو بە باوەڕهێنان بە ناوی ئەو ژیانتان هەبێت. | 31 |
ولی همین مقدار نوشته شد تا ایمان آورید که عیسی، همان مسیح و پسر خداست و با ایمان به او، زندگی جاوید بیابید. |