< یۆحەنا 20 >

لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، هێشتا تاریک بوو، مریەمی مەجدەلی هاتە سەر گۆڕەکە و بینی بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. 1
Now early on the first day of the week, while it was still dark, Mary Magdalene came to the tomb and she saw the stone rolled away from the tomb.
ئەویش ڕایکرد و هاتە لای شیمۆن پەترۆس و ئەو قوتابییەی دیکە کە عیسا خۆشی دەویست، پێی گوتن: «گەورەیان لە گۆڕەکەدا بردووە و نازانین لەکوێ دایانناوە!» 2
So she ran and came to Simon Peter and to the other disciple whom Jesus loved, and she said to them, “They took away the Lord out from the tomb, and we do not know where they have laid him.”
ئینجا پەترۆس و قوتابییەکەی دیکە بەرەو گۆڕەکە بەڕێکەوتن. 3
Then Peter and the other disciple went out, and they went to the tomb.
هەردووکیان بەیەکەوە ڕایاندەکرد، بەڵام قوتابییەکەی دیکە پێش پەترۆس کەوت و زووتر گەیشتە سەر گۆڕەکە. 4
They both ran together, and the other disciple quickly ran ahead of Peter and arrived at the tomb first.
دانەوییەوە و بینی کەتانەکە دانراوە، بەڵام نەچووە ژوورەوە. 5
Then stooping down, he saw the linen cloths lying there, but he did not go inside.
ئینجا شیمۆن پەترۆس کە دوایکەوتبوو هات و چووە ناو گۆڕەکە، بینی کەتانەکە دانراوە. 6
Simon Peter then arrived after him and went into the tomb. He saw the linen cloths lying there
ئەو دەسماڵەی کە بەسەری عیساوە پێچرابوو، لەگەڵ کەتانەکە دانەنرابوو، بەڵکو بە جیا لە جێیەک پێچرابووەوە. 7
and the cloth that had been on his head. It was not lying with the linen cloths but was folded up in a place by itself.
ئەوسا قوتابییەکەی دیکەش کە یەکەم جار هاتبووە سەر گۆڕەکە چووە ژوورەوە. بینی و باوەڕی هێنا. 8
Then the other disciple, the one who first arrived at the tomb, also went in, and he saw and believed.
ئەو کاتە هێشتا لە نووسراوە پیرۆزەکان تێنەگەیشتبوون کە دەبێ عیسا لەنێو مردووان هەستێتەوە. 9
For until that time they still did not know the scripture that he should rise from the dead.
دواتر قوتابییەکان گەڕانەوە شوێنی خۆیان. 10
So the disciples went back home again.
بەڵام مریەم لەلای گۆڕەکە لە دەرەوە ڕاوەستابوو دەگریا. کاتێک دەگریا، دانەوییەوە و سەیری ناو گۆڕەکەی کرد، 11
But Mary was standing outside the tomb weeping. As she wept, she stooped down into the tomb.
بینی دوو فریشتە بە جلی سپییەوە لەو شوێنەی تەرمەکەی عیسای لێ دانرابوو دانیشتوون، یەکێک لەلای سەرییەوە ئەوی دیکە لەلای پێیەوە. 12
She saw two angels in white sitting, one at the head, and one at the foot of where the body of Jesus had lain.
لێیان پرسی: «خانم، بۆچی دەگریت؟» وەڵامی دانەوە: «گەورەمیان بردووە، نازانم لەکوێ دایانناوە.» 13
They said to her, “Woman, why are you weeping?” She said to them, “Because they took away my Lord, and I do not know where they have put him.”
کە ئەمەی گوت ئاوڕی دایەوە، بینی عیسا ڕاوەستاوە، بەڵام نەیزانی عیسایە. 14
When she said this, she turned around and saw Jesus standing there, but she did not know that it was Jesus.
عیسا پێی فەرموو: «خانم! بۆچی دەگریت؟ بەدوای کێدا دەگەڕێیت؟» وایزانی باخەوانەکەیە، پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر تۆ بردووتە پێم بڵێ لەکوێ داتناوە تاکو بیبەمەوە.» 15
Jesus said to her, “Woman, why are you weeping? Whom are you looking for?” She thought that he was the gardener, so she said to him, “Sir, if you have taken him away, tell me where you have put him, and I will take him away.”
عیساش پێی فەرموو: «مریەم!» ئەویش ئاوڕی دایەوە و بە عیبری پێی گوت: «ڕابۆنی!» کە بە واتای مامۆستا دێت. 16
Jesus said to her, “Mary.” She turned, and said to him in Hebrew, “Rabboni” (which means “Teacher”).
عیسا پێی فەرموو: «دەستم لێ مەدە، چونکە هێشتا بۆ لای باوک بەرز نەبوومەتەوە. بەڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ:”من بەرز دەبمەوە بۆ لای باوکم و باوکتان، خودام و خوداتان.“» 17
Jesus said to her, “Do not touch me, for I have not yet gone up to the Father, but go to my brothers and say to them that I will go up to my Father and your Father, and my God and your God.”
مریەمی مەجدەلی هات و بە قوتابییەکانی ڕاگەیاند: «گەورەم بینی!» ئەوەشی پێ گوتن کە پێی فەرمووبوو. 18
Mary Magdalene came and told the disciples, “I have seen the Lord,” and that he had said these things to her.
ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کە یەکەم ڕۆژی هەفتە بوو، لە ترسی ڕابەرانی جولەکە، دەرگاکانی ئەو شوێنە داخرابوون کە قوتابییەکانی لێبوو، عیسا هات و لەناوەڕاستدا ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت!» 19
When it was evening, on that day, the first day of the week, and the doors of where the disciples were, were closed for fear of the Jews, Jesus came and stood in the middle of them and said to them, “Peace to you.”
کە ئەمەی فەرموو، دەستی و کەلەکەی پیشاندان، جا قوتابییەکان کە مەسیحی خاوەن شکۆیان بینی دڵشاد بوون. 20
After he said this, he showed them his hands and his side. The disciples rejoiced when they saw the Lord.
ئینجا دیسان عیسا پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت! هەروەک چۆن باوک منی ناردووە، منیش دەتاننێرم.» 21
Jesus then said to them again, “Peace to you. As the Father has sent me, so I am sending you.”
کە ئەمەی گوت، فووی لێکردن، پێی فەرموون: «ڕۆحی پیرۆز وەربگرن. 22
When Jesus had said this, he breathed on them and said to them, “Receive the Holy Spirit.
ئەوەی ئێوە گوناهی ببەخشن، بەخشراوە. ئەوەی ئێوە گوناهی نەبەخشن، نەبەخشراوە.» 23
Whoever's sins you forgive, they are forgiven; whoever's sins you keep back, they are kept back.”
بەڵام تۆماس کە یەکێکە لە دوازدە قوتابییەکە و بە دیدمۆس ناسراوە، لەگەڵ قوتابییەکان نەبوو کاتێک عیسا هات. 24
Thomas, one of the twelve, called Didymus, was not with them when Jesus came.
قوتابییەکانی دیکە پێیان گوت: «گەورەمان بینی!» ئەویش پێی گوتن: «ئەگەر جێگای بزمارەکان بە دەستیەوە نەبینم، پەنجە نەخەمە شوێنی بزمارەکانەوە، دەست لە کەلەکەی نەدەم هەرگیز باوەڕ ناکەم.» 25
The other disciples later said to him, “We have seen the Lord.” He said to them, “Unless I see in his hands the mark of the nails, and put my finger into the mark of the nails, and put my hand into his side, I will not believe.”
لەدوای هەشت ڕۆژ، قوتابییەکانی دیسان لە ژوورەوە بوون و تۆماسیش لەگەڵیان بوو، دەرگاکانیش داخرابوون، عیسا هات و لەناوەڕاستیان ڕاوەستا، فەرمووی: «سڵاوتان لێ بێت!» 26
After eight days his disciples were inside again, and Thomas was with them. Jesus came while the doors were closed, and stood among them, and said, “Peace to you.”
ئینجا بە تۆماسی فەرموو: «پەنجەت بێنە ئێرە و دەستم ببینە، دەستت بێنە و لە کەلەکەمی بدە. بێباوەڕ مەبە بەڵکو باوەڕ بهێنە.» 27
Then he said to Thomas, “Reach here with your finger and see my hands. Reach here with your hand and put it into my side. Do not be unbelieving, but believe.”
تۆماس وەڵامی دایەوە: «ئەی خاوەن شکۆ و خودای من!» 28
Thomas answered and said to him, “My Lord and my God.”
عیسا پێی فەرموو: «لەبەر ئەوەی منت بینی، باوەڕت کرد؟ خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی نەیانبینی و باوەڕیان هێنا.» 29
Jesus said to him, “Because you have seen me, you have believed. Blessed are those who have not seen, and believed.”
عیسا لەبەردەم قوتابییەکانیدا زۆر پەرجووی دیکەی کرد کە لەم پەڕتووکەدا نەنووسراوە. 30
Now Jesus did many other signs in the presence of the disciples, signs that have not been written in this book,
بەڵام ئەمانە نووسراون تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن کە عیسا مەسیحەکەیە، کوڕی خودایە، تاکو بە باوەڕهێنان بە ناوی ئەو ژیانتان هەبێت. 31
but these have been written so that you would believe that Jesus is the Christ, the Son of God, and so that believing, you would have life in his name.

< یۆحەنا 20 >