< یۆحەنا 16 >

«ئەم شتانەم پێ گوتن، تاکو بێ ئومێد نەبن. 1
«این امور را از هم اکنون به شما می‌گویم تا وقتی با مشکلات روبرو می‌شوید، ایمان خود را از دست ندهید.
لە کەنیشتەکان دەردەکرێن، لەڕاستیدا کاتێک دێت ئەوەی دەتانکوژێت وا دەزانێت خزمەتی خودا دەکات. 2
شما را از کنیسه‌ها بیرون خواهند راند و حتی زمانی فرا خواهد رسید که مردم شما را خواهند کشت به خیال اینکه خدا را خدمت می‌کنند.
ئەمانەش دەکەن، چونکە نە باوکیان ناسیوە و نە من. 3
به این علّت با شما اینچنین رفتار خواهند کرد که نه پدر را می‌شناسند، و نه مرا.
بەڵام ئەمانەم پێ گوتن، تاکو ئەگەر کاتیان هات بیرتان بکەوێتەوە کە من پێم گوتوون. لە سەرەتادا ئەمانەم پێ نەگوتن، چونکە لەگەڵتان بووم. 4
پس در آن موقع به یاد داشته باشید که خبر تمام این پیش‌آمدها را از قبل به شما داده‌ام. علّت اینکه این موضوع را زودتر به شما نگفتم این است که خودم با شما بودم.
«ئێستا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی و کەستان لێم ناپرسێت:”بۆ کوێ دەچیت؟“ 5
«اما اکنون نزد کسی می‌روم که مرا فرستاد، و هیچ‌یک از شما نمی‌پرسید:”به کجا می‌روی؟“
کەچی دڵگرانن بەوەی کە ئەمەم پێ گوتن. 6
در عوض غمگین و محزونید.
بەڵام ڕاستیتان پێ دەڵێم: باشترە بۆتان کە بڕۆم، چونکە ئەگەر نەڕۆم، یارمەتیدەرەکەتان بۆ نایەت. بەڵام ئەگەر بڕۆم بۆتانی دەنێرم. 7
رفتن من به نفع شماست، چون اگر نروم، آن روح تسلی‌بخش نزد شما نخواهد آمد. ولی اگر بروم او خواهد آمد، زیرا من او را نزد شما خواهم فرستاد.
کاتێک ئەو دێت، دەیسەلمێنێت کە جیهان بە هەڵە تێگەیشتوون لە گوناه و ڕاستودروستی و حوکمدان: 8
وقتی او بیاید، جهان را در رابطه با گناه، عدالت خدا و داوری آینده محکوم خواهد کرد.
لەسەر گوناه، چونکە باوەڕم پێ ناهێنن؛ 9
گناهِ جهان آن است که نمی‌خواهد به من ایمان بیاورد.
لەسەر ڕاستودروستی، چونکە دەچمە لای باوک و ئیتر نامبینن؛ 10
عدالت خدا ظاهر می‌شود زیرا من نزد پدر می‌روم و دیگر مرا نخواهید دید.
لەسەر حوکمدانیش، چونکە گەورەی ئەم جیهانە حوکم دراوە. 11
داوری خواهد آمد، زیرا رئیس این جهان هم اکنون تحت محکومیت قرار دارد.
«هێشتا شتی زۆرم هەیە پێتانی بڵێم، بەڵام ئێستا ناتوانن بەرگەی بگرن. 12
«بسیار چیزهای دیگر دارم که بگویم، ولی افسوس که حال نمی‌توانید بفهمید.
بەڵام کاتێک ئەو دێت، کە ڕۆحی ڕاستییە، ئەو بۆ ڕاستی تەواو ڕێنماییتان دەکات، چونکە لە خۆیەوە هیچ ناڵێت، بەڵکو ئەوەی گوێی لێ دەبێت دەیڵێت و ڕایدەگەیەنێت چی ڕوودەدات. 13
ولی وقتی روح‌القدس که سرچشمۀ همهٔ راستی‌ها است بیاید، تمام حقایق را بر شما آشکار خواهد ساخت. زیرا از جانب خود سخن نخواهد گفت، بلکه آنچه را که از من شنیده است، بیان خواهد کرد. او از آینده نیز شما را باخبر خواهد ساخت.
ئەو شکۆدارم دەکات، چونکە ئەوەتان پێ ڕادەگەیەنێت کە لە منەوە وەریدەگرێت. 14
او جلال و بزرگی مرا به شما نشان خواهد داد و با این کار باعث عزت و احترام من خواهد شد.
هەموو ئەوەی کە هی باوکە، هی منیشە. لەبەر ئەوە گوتم، ڕۆحی پیرۆز لە هی من وەردەگرێت و پێتانی ڕادەگەیەنێت. 15
تمام بزرگی و جلال پدرم از آن من است. وقتی گفتم جلال و بزرگی مرا به شما نشان می‌دهد، منظورم همین بود.
«پاش کەمێک نامبینن، ئینجا پاش کەمێک دیسان دەمبینن.» 16
«به‌زودی خواهم رفت و دیگر مرا نخواهید دید. ولی بعد از مدت کوتاهی باز می‌گردم و دوباره مرا خواهید دید.»
هەندێک لە قوتابییەکانی بە یەکتریان گوت: «ئەمە چییە کە پێمان دەفەرموێ:”پاش کەمێک ئیتر نامبینن، پاش کەمێکیش دەمبینن“و”چونکە دەچمە لای باوک“؟» 17
بعضی از شاگردان او از یکدیگر پرسیدند: «استاد چه می‌گوید؟ منظورش از این سخن چیست که می‌گوید:”دیگر مرا نخواهید دید، ولی بعد از مدت کوتاهی دوباره مرا خواهید دید؟“
گوتیان: «ئەم”کەم“ـەیە چییە کە باسی دەکات؟ نازانین چی دەفەرموێ!» 18
منظورش از”نزد پدر می‌روم“چیست؟»
عیسا زانی کە دەیانویست پرسیاری لێ بکەن، بۆیە پێی فەرموون: «ئایا لەبەر ئەمە پرسیار لە یەکتری دەکەن کە گوتم:”پاش کەمێک ئیتر نامبینن، پاش کەمێکیش دەمبینن“؟ 19
عیسی متوجه شد که شاگردان می‌خواهند از او سؤال کنند. پس فرمود: «می‌پرسید منظورم چیست که گفتم:”دیگر مرا نخواهید دید، ولی بعد از مدت کوتاهی خواهید دید؟“
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئێوە دەگریێن و شیوەن دەکەن، بەڵام جیهان دڵشاد دەبێ. خەمبار دەبن، بەڵام خەمباریەکەتان دەبێتە شادی. 20
مردم دنیا از رفتن من شاد خواهند شد، ولی شما محزون خواهید گردید و خواهید گریست. ولی وقتی دوباره مرا ببینید، گریهٔ شما تبدیل به شادی خواهد شد.
کاتێک ژن منداڵی دەبێت خەم دایدەگرێت، چونکە کاتی هاتووە. بەڵام کە منداڵەکەی بوو، لە خۆشی ئەوەی مرۆڤێک لە جیهان لەدایک بووە، ژانەکانی لەبیر دەکات. 21
همچون زنی که درد می‌کشد تا نوزادی به دنیا آورد؛ ولی بعد از زایمان، رنج او به شادی تبدیل می‌شود و درد را فراموش می‌کند، زیرا انسان جدیدی به دنیا آورده است.
ئێوەش ئێستا خەمتان هەیە، بەڵام دەتانبینمەوە و دڵشاد دەبن، کەسیش ئەو خۆشییەتان لێ ناستێنێ. 22
شما نیز اکنون غمگین می‌باشید، ولی دوباره شما را خواهم دید. آنگاه شاد خواهید شد و کسی نمی‌تواند آن شادی را از شما بگیرد.
لەو ڕۆژەدا پرسیاری هیچم لێ ناکەن. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن دەتانداتێ. 23
در آن هنگام دیگر از من چیزی نخواهید خواست. من واقعیت را به شما می‌گویم، شما خودتان هر چه از پدرم به نام من بخواهید، به شما خواهد داد.
هەتا ئێستا بە ناوی منەوە هیچتان داوا نەکردووە. داوا بکەن وەریدەگرن، تاکو خۆشییەکەتان کامڵ و تەواو بێت. 24
تا به حال به نام من چیزی نخواسته‌اید. بخواهید تا بیابید و شاد شوید و شادی‌تان کامل گردد.
«ئەم شتانەم بە پەند بۆ باسکردن، بەڵام کاتێک دێت ئیتر بە پەند بۆتان نادوێم، بەڵکو بە ئاشکرا باسی باوکتان بۆ دەکەم. 25
«این چیزها را با مَثَلها به شما گفتم. ولی زمانی فرا می‌رسد که دیگر نیازی به این کار نخواهد بود و همه چیز را به روشنی دربارهٔ پدرم به شما خواهم گفت.
لەو ڕۆژەدا بە ناوی منەوە داوا دەکەن. ئیتر پێتان ناڵێم لەلای باوک بۆتان داوا دەکەم، 26
آنگاه به نام من درخواست خواهید کرد. البته لازم نیست که من سفارش شما را به پدر بکنم تا آنچه را که می‌خواهید به شما بدهد؛
چونکە باوک خۆی ئێوەی خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی منتان خۆشویستووە و باوەڕتان کرد کە لە لای خوداوە هاتووم. 27
چرا که خودِ پدر، شما را دوست دارد، زیرا شما مرا دوست دارید و ایمان دارید که من از نزد پدرم آمده‌ام.
لە لای باوکەوە هاتووم بۆ جیهان، ئێستاش جیهان بەجێدەهێڵم و دەگەڕێمەوە لای باوک.» 28
بله، من از نزد پدرم خدا به این دنیا آمده‌ام، و حال دنیا را می‌گذارم و نزد او باز می‌گردم.»
قوتابییەکانی گوتیان: «وا ئێستا بە ڕوونی و بەبێ پەند قسە دەکەیت. 29
شاگردان گفتند: «اکنون آشکارا با ما سخن می‌گویی و نه با مَثَل.
ئێستا دڵنیاین کە تۆ هەموو شتێک دەزانیت و پێویستت بەوە نییە کەس پرسیارت لێ بکات. بەمەش باوەڕ دەکەین کە لە خوداوە هاتوویت.» 30
اکنون پی بردیم که همه چیز را می‌دانی و حتی نیاز نداری کسی سؤالش را با تو در میان بگذارد. همین برای ما کافی است تا ایمان بیاوریم که شما از نزد خدا آمده‌اید.»
عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا ئێستا باوەڕ دەکەن؟ 31
عیسی پرسید: «آیا سرانجام به این موضوع ایمان آوردید؟
وا کاتێک دێت و ئێستاش هاتووە، کە پەرتەوازە دەبن، هەریەکە بۆ ماڵی خۆی و بە تەنها بەجێم دەهێڵن. بەڵام من بە تەنها نیم، چونکە باوک لەگەڵمدایە. 32
ولی وقتی می‌رسد، و یا بهتر بگویم همین الان رسیده است که شما مانند کاه پراکنده می‌شوید و هر یک به خانۀ خود برمی‌گردید و مرا تنها می‌گذارید. ولی من تنها نیستم، چون پدرم با من است.
«ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.» 33
این چیزها را گفتم تا خیالتان آسوده باشد. در این دنیا با مشکلات و زحمات فراوان روبرو خواهید شد؛ با این حال شجاع باشید، چون من بر دنیا پیروز شده‌ام.»

< یۆحەنا 16 >