< یۆحەنا 15 >

«منم مێوی ڕاستەقینە، باوکیشم ڕەزەوانەکەیە. 1
“Ben gerçek asmayım ve Babam bağcıdır.
هەر لقێک لە مندا بەر نەگرێت لێی دەکاتەوە. هەر لقێکیش بەر بگرێت پاکی دەکاتەوە تاکو بەرهەمی زیاتر بدات. 2
Bende meyve vermeyen her çubuğu kesip atar, meyve veren her çubuğu ise daha çok meyve versin diye budayıp temizler.
ئێوە ئێستا بەهۆی ئەو قسەیەی بۆم کردن پاکن. 3
Size söylediğim sözle siz şimdiden temizsiniz.
بە منەوە پەیوەست بن و منیش بە ئێوەوە. چۆن لق بەتەنها ناتوانێت بەرهەم بدات ئەگەر بە دار مێوەکەوە پەیوەست نەبێت، ئێوەش ئاوان، ئەگەر بە منەوە پەیوەست نەبن. 4
Bende kalın, ben de sizde kalayım. Çubuk asmada kalmazsa kendiliğinden meyve veremez. Bunun gibi, siz de bende kalmazsanız meyve veremezsiniz.
«منم مێوەکە و ئێوەش لقەکانن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست بێت و منیش بەوەوە، ئەوا بەرهەمی زۆر دەگرێت، چونکە بەبێ من ناتوانن هیچ شتێک بکەن. 5
Ben asmayım, siz çubuklarsınız. Bende kalan ve benim kendisinde kaldığım kişi çok meyve verir. Bensiz hiçbir şey yapamazsınız.
ئەوەی بە منەوە پەیوەست نەبێت وەک لق فڕێدەدرێتە دەرەوە، وشک دەبێت و کۆدەکرێتەوە، فڕێدەدرێتە ناو ئاگر و دەسووتێت. 6
Bir kimse bende kalmazsa, çubuk gibi dışarı atılır ve kurur. Böylelerini toplar, ateşe atıp yakarlar.
ئەگەر بە منەوە پەیوەست بن و وتەکانم لە ناختان بچەسپێت، هەرچییەکتان دەوێ داوای بکەن بۆتان دەبێت. 7
Eğer bende kalırsanız ve sözlerim sizde kalırsa, ne isterseniz dileyin, size verilecektir.
باوکم شکۆدار دەبێت ئەگەر ئێوە بەرهەمی زۆر بگرن؛ بەوە دەردەکەوێ کە ئێوە قوتابی منن. 8
Babam çok meyve vermenizle yüceltilir. Böylelikle öğrencilerim olursunuz.
«هەروەک چۆن باوک منی خۆشویستووە، ئاوا ئێوەم خۆشویستووە، جا بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست بن. 9
“Baba'nın beni sevdiği gibi, ben de sizi sevdim. Benim sevgimde kalın.
ئەگەر ئێوە کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن، بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست دەبن، هەروەک من کارم بە ڕاسپاردەکانی باوکم کردووە و بە خۆشەویستییەکەیەوە پەیوەست دەبم. 10
Eğer buyruklarımı yerine getirirseniz sevgimde kalırsınız, tıpkı benim de Babam'ın buyruklarını yerine getirdiğim ve sevgisinde kaldığım gibi...
ئەم شتانەم پێ گوتن تاکو خۆشیی منتان تێدابێت و خۆشیتان پڕ و تەواو بێت. 11
Bunları size, sevincim sizde olsun ve sevinciniz tamamlansın diye söyledim.
ڕاسپاردەی من ئەمەیە: یەکتریتان خۆشبوێ وەک خۆشمویستن. 12
Benim buyruğum şudur: Sizi sevdiğim gibi birbirinizi sevin.
کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت. 13
Hiç kimsede, insanın, dostları uğruna canını vermesinden daha büyük bir sevgi yoktur.
ئێوە دۆستی منن، ئەگەر کار بەوە بکەن کە ڕاتاندەسپێرم. 14
Size buyurduklarımı yaparsanız, benim dostlarım olursunuz.
ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم، چونکە کۆیلە نازانێت گەورەکەی چی دەکات. بەڵام ناوی دۆستم لێنان چونکە هەرچییەکم لە باوکمەوە بیستبوو پێم ڕاگەیاندن. 15
Artık size kul demiyorum. Çünkü kul efendisinin ne yaptığını bilmez. Size dost dedim. Çünkü Babam'dan bütün işittiklerimi size bildirdim.
ئێوە منتان هەڵنەبژارد، بەڵکو من ئێوەم هەڵبژارد، دەستنیشانم کردن تاکو بڕۆن بەرهەم بهێنن و بەرهەمەکەتان بمێنێت، تاکو هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن بتانداتێ. 16
Siz beni seçmediniz, ben sizi seçtim. Gidip meyve veresiniz, meyveniz de kalıcı olsun diye sizi ben atadım. Öyle ki, benim adımla Baba'dan ne dilerseniz size versin.
بەمانە ڕاتاندەسپێرم تاکو یەکتریتان خۆشبوێ. 17
Size şu buyruğu veriyorum: Birbirinizi sevin!”
«ئەگەر جیهان ڕقی لێتان دەبێتەوە، ئەوە بزانن پێش ئێوە ڕقی لە من بووەتەوە. 18
“Dünya sizden nefret ederse, sizden önce benden nefret etmiş olduğunu bilin.
ئەگەر ئێوە هی جیهان بوونایە، ئەوا جیهان وەکو هی خۆی خۆشی دەویستن. ئێستا ئێوە هی جیهان نین بەڵام من ئێوەم لە جیهانەوە هەڵبژاردووە، لەبەر ئەوە جیهان ڕقی لێتانە. 19
Dünyadan olsaydınız, dünya kendisine ait olanı severdi. Ne var ki, dünyanın değilsiniz; ben sizi dünyadan seçtim. Bunun için dünya sizden nefret ediyor.
بیهێننەوە بیرتان چیم پێ گوتن:”کۆیلە لە گەورەکەی زیاتر نییە.“ئەگەر منیان چەوساندبێتەوە، ئێوەش دەچەوسێننەوە. ئەگەر وشەی منیان پاراستبێت، هی ئێوەش دەپارێزن. 20
Size söylediğim sözü hatırlayın: ‘Köle efendisinden üstün değildir.’ Bana zulmettilerse, size de zulmedecekler. Benim sözüme uydularsa, sizinkine de uyacaklar.
بەڵام هەموو ئەمانەتان لەبەر ناوی من پێ دەکەن، چونکە ئەوەی ناردوومی ئەوان نایناسن. 21
Bütün bunları size benim adımdan ötürü yapacaklar. Çünkü beni göndereni tanımıyorlar.
ئەگەر نەهاتبام و قسەم بۆ نەکردبان، گوناهیان نەدەبوو، بەڵام ئێستا بیانوویان نییە بۆ گوناهەکەیان. 22
Eğer gelmemiş ve onlara söylememiş olsaydım, günahları olmazdı; ama şimdi günahları için özürleri yoktur.
ئەوەی ڕقی لە من بێتەوە، ڕقی لە باوکیشمە. 23
Benden nefret eden, Babam'dan da nefret eder.
ئەگەر لەنێوانیاندا ئەو کارانەم نەکردبووایە کە کەسی دیکە نەیکردووە، گوناهیان نەدەبوو. بەڵام ئێستا بینییان و ڕقیان لە من و لە باوکم بووەتەوە. 24
Başka hiç kimsenin yapmadığı işleri onların arasında yapmamış olsaydım, günahları olmazdı. Şimdiyse yaptıklarımı gördükleri halde hem benden hem de Babam'dan nefret ettiler.
بەڵام ئەمە ڕوویدا تاکو ئەو وتەیە بێتە دی کە لە تەوراتەکەیاندا نووسراوە: [بەبێ هۆ ڕقیان لێم بووەوە.] 25
Bu, yasalarında yazılı, ‘Yok yere benden nefret ettiler’ sözü yerine gelsin diye oldu.
«جا کاتێک یارمەتیدەرەکە دێت، ئەوەی لەلایەن باوکەوە بۆتانی دەنێرم، کە ڕۆحی ڕاستییە کە لە باوکەوە هەڵدەقوڵێت، ئەو شایەتیم بۆ دەدات. 26
“Baba'dan size göndereceğim Yardımcı, yani Baba'dan çıkan Gerçeğin Ruhu geldiği zaman, bana tanıklık edecek.
ئێوەش شایەتی دەدەن، چونکە لە سەرەتاوە لەگەڵ منن. 27
Siz de tanıklık edeceksiniz. Çünkü başlangıçtan beri benimle birliktesiniz.

< یۆحەنا 15 >