< یۆحەنا 14 >

«نیگەران مەبن. پشت بە خودا ببەستن، پشت بە منیش ببەستن. 1
"Do not let your heart be troubled. Believe in God. Believe also in me.
ماڵی باوکم ژووری زۆری لێیە، ئەگەر ئاوا نەبووایە پێم دەگوتن. من دەچم تاکو شوێنتان بۆ ئامادە بکەم. 2
In my Father's house are many mansions. If it weren't so, I would have told you; for I go to prepare a place for you.
جا کە ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئامادەکردن، دێمەوە و دەتانبەمە لای خۆم، تاکو ئێوەش لەو شوێنە بن کە من لێی دەبم. 3
And if I go and prepare a place for you, I will come again, and will receive you to myself; that where I am, you may be there also.
ئێوەش ڕێگای ئەو شوێنە دەزانن کە بۆی دەچم.» 4
And you know the way where I am going."
تۆماس پێی گوت: «گەورەم، نازانین بۆ کوێ دەچیت، چۆن ڕێگاکە بزانین؟» 5
Tama said to him, "Lord, we do not know where you are going. How can we know the way?"
عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. 6
Yeshua said to him, "I am the way, the truth, and the life. No one comes to the Father except through me.
ئەگەر ئێوە منتان بناسیایە، باوکیشمتان دەناسی. لە ئێستاوە دەیناسن و بینیوتانە.» 7
If you know me, you will know my Father also. From now on you do know him and have seen him."
فیلیپۆس پێی گوت: «گەورەم، باوکمان پیشان بدە و بەسمانە.» 8
Philipus said to him, "Lord, show us the Father, and that will be enough for us."
عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی:”باوکمان نیشان بدە“؟ 9
Yeshua said to him, "Have I been with you all this time, and still you do not know me, Philipus? He who has seen me has seen the Father. How can you say, 'Show us the Father?'
ئایا باوەڕ ناکەی من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە؟ ئەو قسانەی پێتانی دەڵێم لە خۆمەوە نایڵێم، بەڵکو باوک کە لە مندا نیشتەجێیە، ئەو کارەکانی خۆی دەکات. 10
Do you not believe that I am in the Father, and the Father is in me? The words that I say to you I do not speak from myself; but the Father who lives in me does his works.
باوەڕم پێ بکەن کە من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە، ئەگەر نا بەهۆی کارەکان خۆیانەوە باوەڕ بکەن. 11
Believe me that I am in the Father, and the Father is in me; or else believe because of the works themselves.
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەو کارانە دەکات کە من دەیکەم، لەمانەش گەورەتر دەکات، چونکە بۆ لای باوک دەچم. 12
Truly, truly, I tell you, he who believes in me, the works that I do, he will do also; and he will do greater works than these, because I am going to the Father.
هەرچییەک بە ناوی منەوە داوا بکەن دەیکەم، تاکو باوک لە کوڕەکەدا شکۆدار بێت. 13
And whatever you ask in my name, this I will do, that the Father may be glorified in the Son.
ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داوا کرد، دەیکەم. 14
If you ask me anything in my name, I will do it.
«ئەگەر منتان خۆشبوێ کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن. 15
If you love me, you will keep my commandments.
منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، (aiōn g165) 16
I will pray to the Father, and he will give you another Helper, that he may be with you forever? (aiōn g165)
ڕۆحی ڕاستی، کە جیهان ناتوانێت وەریبگرێت، چونکە نایبینێت و نایناسێت. بەڵام ئێوە دەیناسن، چونکە لەگەڵتان دەمێنێتەوە و لەناو ئێوەدا دەبێت. 17
the Rukha of truth, whom the world cannot receive; because it neither sees him nor knows him; but you know him, for he lives with you, and will be in you.
بە هەتیوی بەجێتان ناهێڵیم، دێمەوە لاتان. 18
I will not leave you orphans. I will come to you.
پاش ماوەیەکی کەم ئیتر جیهان نامبینێت، بەڵام ئێوە دەمبینن. لەبەر ئەوەی من زیندووم، ئێوەش دەژین. 19
Yet a little while, and the world will see me no more; but you will see me. Because I live, you will live also.
لەو ڕۆژەدا دەزانن من لە باوکمدام، ئێوەش لە مندان، منیش لە ئێوەدام. 20
In that day you will know that I am in my Father, and you in me, and I in you.
ئەوەی ڕاسپاردەکانی منی لەلایە و کاریان پێ دەکات، ئەوا منی خۆشدەوێت. ئەوەی منی خۆشبوێ، باوکیشمی خۆشدەوێت، منیش خۆشمدەوێت و خۆمی بۆ دەردەخەم.» 21
The one who has my commandments and keeps them is the one who loves me. And the one who loves me will be loved by my Father, and I will love him, and will reveal myself to him."
ئینجا یەهوزایەکی دیکە، کە یەهوزای ئەسخەریوتی نەبوو، لێی پرسی: «گەورەم، بۆچی دەتەوێ خۆت بۆ ئێمە دەربخەیت، بەڵام بۆ جیهان نا؟» 22
Yehudah (not Sekariuta) said to him, "Lord, what has happened that you are about to reveal yourself to us, and not to the world?"
عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەوەی منی خۆشبوێ کار بە وتەکانم دەکات، باوکیشم خۆشی دەوێت و من و باوک دێینە لای و لەلای ئەویش نیشتەجێ دەبین. 23
Yeshua answered and said to him, "If anyone loves me, he will keep my word; and my Father will love him, and we will come to him and make our dwelling place with him.
ئەوەش کە منی خۆشناوێت کار بە وتەکانم ناکات. ئەم وتانەی گوێتان لێی دەبێت هی من نییە، بەڵکو هی ئەو باوکەیە کە ناردوومی. 24
He who does not love me does not keep my words. The word which you hear is not mine, but the Father's who sent me.
«ئەمانەم پێ گوتن کە هێشتا لەلاتانم. 25
All this I have spoken to you while I am still with you.
بەڵام یارمەتیدەرەکە، ڕۆحی پیرۆز، ئەوەی باوک بە ناوی منەوە دەینێرێت، ئەو هەموو شتێکتان فێردەکات و هەموو ئەو شتانەی پێم گوتوون بیرتان دەخاتەوە. 26
But the Helper, the Rukha d'Qudsha, whom the Father will send in my name, he will teach you all things, and will remind you of all that I said to you.
«ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن. 27
Peace I leave with you. My peace I give to you. I do not give to you as the world gives. Do not let your heart be troubled, neither let it be afraid.
«گوێتان لێبوو پێم گوتن:”دەڕۆم و دێمەوە لاتان.“ئەگەر منتان خۆشبوێ، دڵشاد دەبن کە دەچمە لای باوک، چونکە باوک لە من مەزنترە. 28
You heard how I told you, 'I am going away, and I will come to you.' If you loved me, you would rejoice that I am going to the Father; for the Father is greater than I.
ئەوەتا ئێستا پێش ڕوودانی پێم گوتن، تاکو کاتێک ڕوویدا باوەڕ بهێنن. 29
Now I have told you before it happens so that, when it happens, you may believe.
لەمەولا زۆر قسەتان لەگەڵ ناکەم، چونکە سەرۆکی ئەم جیهانە وا دێت. هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر مندا نییە، 30
I will not speak with you much longer, for the ruler of this world is coming, and he has no hold on me.
بەڵام ئەو دێت تاکو جیهان بزانێت باوکم خۆشدەوێت و بەو شێوەیە کار دەکەم کە باوک ڕایسپاردووم. «هەستن، با لێرە بڕۆین. 31
But that the world may know that I love the Father, and as the Father commanded me, so I do. Arise, let us go from here.

< یۆحەنا 14 >