< یۆحەنا 14 >
«نیگەران مەبن. پشت بە خودا ببەستن، پشت بە منیش ببەستن. | 1 |
Let not your heart be troubled; believe in God; believe also in me.
ماڵی باوکم ژووری زۆری لێیە، ئەگەر ئاوا نەبووایە پێم دەگوتن. من دەچم تاکو شوێنتان بۆ ئامادە بکەم. | 2 |
In my Father’s house are many mansions; if it were not so, I would have told you. I go to prepare a place for you.
جا کە ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئامادەکردن، دێمەوە و دەتانبەمە لای خۆم، تاکو ئێوەش لەو شوێنە بن کە من لێی دەبم. | 3 |
And if I go and prepare a place for you, I will come again and take you with myself, that where I am, you may be also.
ئێوەش ڕێگای ئەو شوێنە دەزانن کە بۆی دەچم.» | 4 |
And whither I go you know, and the way you know.
تۆماس پێی گوت: «گەورەم، نازانین بۆ کوێ دەچیت، چۆن ڕێگاکە بزانین؟» | 5 |
Thomas said to him: Lord, we know not whither thou goest, and how can we know the way?
عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. | 6 |
Jesus said to him: I am the way, and the truth, and the life; no one comes to the Father, but through me.
ئەگەر ئێوە منتان بناسیایە، باوکیشمتان دەناسی. لە ئێستاوە دەیناسن و بینیوتانە.» | 7 |
If you had known me, you would have known my Father also. And from this time you know him, and have seen him.
فیلیپۆس پێی گوت: «گەورەم، باوکمان پیشان بدە و بەسمانە.» | 8 |
Philip said to him: Lord, show us the Father, and we shall be content.
عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی:”باوکمان نیشان بدە“؟ | 9 |
Jesus said to him: Have I been so long with you, and have you not known me, Philip? He that has seen me, has seen the Father; and how say you, Show us the Father?
ئایا باوەڕ ناکەی من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە؟ ئەو قسانەی پێتانی دەڵێم لە خۆمەوە نایڵێم، بەڵکو باوک کە لە مندا نیشتەجێیە، ئەو کارەکانی خۆی دەکات. | 10 |
Do you not believe that I am in the Father, and that the Father is in me? The words that I speak to you, I speak not of myself. The Father who dwells in me, he does the works.
باوەڕم پێ بکەن کە من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە، ئەگەر نا بەهۆی کارەکان خۆیانەوە باوەڕ بکەن. | 11 |
Believe me, that I am in the Father, and that the Father is in me. If not, believe me on account of the works themselves.
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەو کارانە دەکات کە من دەیکەم، لەمانەش گەورەتر دەکات، چونکە بۆ لای باوک دەچم. | 12 |
Verily, verily I say to you, he that believes on me, the works that I do he also shall do. Even greater works than these shall he do, because I go to my Father;
هەرچییەک بە ناوی منەوە داوا بکەن دەیکەم، تاکو باوک لە کوڕەکەدا شکۆدار بێت. | 13 |
and whatever you ask in my name, I will do, that the Father may be glorified in the Son.
ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داوا کرد، دەیکەم. | 14 |
If you ask any thing in my name, I will do it.
«ئەگەر منتان خۆشبوێ کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن. | 15 |
If you love me, keep my commandments;
منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە، (aiōn ) | 16 |
and I will pray the Father, and he will give you another Paraclete, that he may dwell with you forever; (aiōn )
ڕۆحی ڕاستی، کە جیهان ناتوانێت وەریبگرێت، چونکە نایبینێت و نایناسێت. بەڵام ئێوە دەیناسن، چونکە لەگەڵتان دەمێنێتەوە و لەناو ئێوەدا دەبێت. | 17 |
the Spirit of the truth, whom the world can not receive, because it neither sees him nor knows him. But you know him, because he dwells with you, and shall be in you.
بە هەتیوی بەجێتان ناهێڵیم، دێمەوە لاتان. | 18 |
I will not leave you orphans; I am coming to you.
پاش ماوەیەکی کەم ئیتر جیهان نامبینێت، بەڵام ئێوە دەمبینن. لەبەر ئەوەی من زیندووم، ئێوەش دەژین. | 19 |
Yet a little while, and the world sees me no more; but you shall see me. Because I live, you also shall live.
لەو ڕۆژەدا دەزانن من لە باوکمدام، ئێوەش لە مندان، منیش لە ئێوەدام. | 20 |
In that clay you shall know that I am in my Father, arid you in me, and I in you.
ئەوەی ڕاسپاردەکانی منی لەلایە و کاریان پێ دەکات، ئەوا منی خۆشدەوێت. ئەوەی منی خۆشبوێ، باوکیشمی خۆشدەوێت، منیش خۆشمدەوێت و خۆمی بۆ دەردەخەم.» | 21 |
He that has my commandments and keeps them, he it is that loves me; and he that loves me shall be loved by my Father; and I will love him, and will manifest myself to him.
ئینجا یەهوزایەکی دیکە، کە یەهوزای ئەسخەریوتی نەبوو، لێی پرسی: «گەورەم، بۆچی دەتەوێ خۆت بۆ ئێمە دەربخەیت، بەڵام بۆ جیهان نا؟» | 22 |
Judas, not Iscariot, said to him: Lord, how is it that thou wilt manifest thyself to us, and not to the world?
عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەوەی منی خۆشبوێ کار بە وتەکانم دەکات، باوکیشم خۆشی دەوێت و من و باوک دێینە لای و لەلای ئەویش نیشتەجێ دەبین. | 23 |
Jesus answered and said to him: If any one loves me, he will keep my word, and my Father will love him, and we will come to him, and make our abode with him.
ئەوەش کە منی خۆشناوێت کار بە وتەکانم ناکات. ئەم وتانەی گوێتان لێی دەبێت هی من نییە، بەڵکو هی ئەو باوکەیە کە ناردوومی. | 24 |
He that loves me not, keeps not my words; and the word which you hear is not mine, but the Father’s who sent me.
«ئەمانەم پێ گوتن کە هێشتا لەلاتانم. | 25 |
These things have I spoken to you, while I am yet with you.
بەڵام یارمەتیدەرەکە، ڕۆحی پیرۆز، ئەوەی باوک بە ناوی منەوە دەینێرێت، ئەو هەموو شتێکتان فێردەکات و هەموو ئەو شتانەی پێم گوتوون بیرتان دەخاتەوە. | 26 |
But the Paraclete, the Holy Spirit, whom the Father will send in my name, he shall teach you all things, and bring to your remembrance all things that I have spoken to you.
«ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن. | 27 |
Peace I leave to you; my peace I give to you; not as the world gives, do I give to you. Let not your heart be troubled, and let it not be afraid.
«گوێتان لێبوو پێم گوتن:”دەڕۆم و دێمەوە لاتان.“ئەگەر منتان خۆشبوێ، دڵشاد دەبن کە دەچمە لای باوک، چونکە باوک لە من مەزنترە. | 28 |
You have heard that I said to you, I am going away, and am coming again to you. If you loved me, you would rejoice, because I go to the Father; for my Father is greater than I.
ئەوەتا ئێستا پێش ڕوودانی پێم گوتن، تاکو کاتێک ڕوویدا باوەڕ بهێنن. | 29 |
And now I have told you before it comes to pass, that when it does come to pass, you may believe.
لەمەولا زۆر قسەتان لەگەڵ ناکەم، چونکە سەرۆکی ئەم جیهانە وا دێت. هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر مندا نییە، | 30 |
I will not talk much more with you; for the prince of this world is coming, and has nothing in me.
بەڵام ئەو دێت تاکو جیهان بزانێت باوکم خۆشدەوێت و بەو شێوەیە کار دەکەم کە باوک ڕایسپاردووم. «هەستن، با لێرە بڕۆین. | 31 |
But this takes place that the world may know that I love the Father, and even as he gave me commandment, so I do. Arise, let us go hence.