< یۆحەنا 12 >

شەش ڕۆژ پێش جەژنی پەسخە عیسا هاتە بێت‌عەنیا کە لەعازری لێبوو، ئەوەی عیسا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە. 1
Then, six days before the Passover, Jesus came to Bethany, where Lazarus was, who had been dead, whom he raised from the dead.
لەوێ شێوێکیان بۆ ئامادە کرد، مەرسا خزمەتی دەکرد، لەعازریش یەکێک بوو لەوانەی لەگەڵی پاڵیدابووەوە. 2
So they made him a supper there. Martha served, but Lazarus was one of those who sat at the table with him.
مریەمیش نیو لیتر بۆنی ناردینی بێگەردی گرانبەهای هێنا و پێیەکانی عیسای پێ چەورکرد، ئینجا بە قژی پێیەکانی عیسای سڕییەوە و ماڵەکەش پڕبوو لە بۆنی خۆش. 3
Therefore Mary took a pound of ointment of pure nard, very precious, and anointed Jesus’ feet and wiped his feet with her hair. The house was filled with the fragrance of the ointment.
یەهوزای ئەسخەریوتی کە یەکێک بوو لە قوتابییەکانی و بەتەمابوو بە گرتنی بدات، گوتی: 4
Then Judas Iscariot, Simon’s son, one of his disciples, who would betray him, said,
«بۆچی ئەم بۆنە بە سێ سەد دینار نەفرۆشرا و نەدرا بە هەژاران؟» 5
“Why was not this ointment sold for three hundred denarii and given to the poor?”
ئەمەی گوت نەک لەبەر ئەوەی خەمی هەژارانی دەخوارد، بەڵکو لەبەر ئەوەی دز بوو و سندوقی پارەشی لەلا بوو، لەو پارەیەی دەبرد کە تێیدا دادەنرا. 6
Now he said this, not because he cared for the poor, but because he was a thief, and having the money box, used to steal what was put into it.
عیساش فەرمووی: «وازی لێ بهێنن، بۆ ڕۆژی ناشتنم هەڵیگرتبوو، 7
But Jesus said, “Leave her alone. She has kept this for the day of my burial.
چونکە هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم.» 8
For you always have the poor with you, but you do not always have me.”
کاتێک ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان زانییان عیسا لەوێیە، هاتن، نەک تەنها لەبەر عیسا، بەڵکو بۆ بینینی لەعازریش کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە. 9
A large crowd therefore of the Jews learned that he was there; and they came, not for Jesus’ sake only, but that they might see Lazarus also, whom he had raised from the dead.
ئەوسا کاهینانی باڵا تەگبیریان کرد لەعازریش بکوژن، 10
But the chief priests conspired to put Lazarus to death also,
چونکە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان بەهۆی ئەوەوە دەڕۆیشتن و باوەڕیان بە عیسا دەهێنا. 11
because on account of him many of the Jews went away and believed in Jesus.
بۆ بەیانی ئەو ئاپۆرەیە لە خەڵک کە هاتبوون بۆ جەژن، بیستیان کە عیسا دێت بۆ ئۆرشەلیم. 12
On the next day a great multitude had come to the feast. When they heard that Jesus was coming to Jerusalem,
لقە دار خورمایان برد و بەرەوپیری چوون، هاواریان دەکرد: «هۆسانا! [پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]» «پیرۆزە پاشای ئیسرائیل!» 13
they took the branches of the palm trees and went out to meet him, and cried out, “Hosanna! Blessed is he who comes in the name of the Lord, the King of Israel!”
عیسا جاشکێکی بینی، سواری بوو، وەک نووسراوە: 14
Jesus, having found a young donkey, sat on it. As it is written,
[ئەی شاری سییۆن مەترسە، ئەوەتا پاشاکەت دێت بە سواری جاشی ماکەرێک.] 15
“Do not be afraid, daughter of Zion. Behold, your King comes, sitting on a donkey’s colt.”
سەرەتا قوتابییەکانی لەمانە تێنەگەیشتن. بەڵام پاش ئەوەی عیسا شکۆدار کرا، بیریان کەوتەوە کە ئەمانە دەربارەی ئەو نووسراون، ئەوانیش ئەمانەیان بۆ ئەو کردووە. 16
His disciples did not understand these things at first, but when Jesus was glorified, then they remembered that these things were written about him, and that they had done these things to him.
هەروەها ئەو خەڵکەش کە لەگەڵی بوون کاتێک لەعازری لەناو گۆڕەکەوە بانگکرد و لەنێو مردوواندا هەڵیستاندەوە، شایەتییان بۆی دەدا. 17
The multitude therefore that was with him when he called Lazarus out of the tomb and raised him from the dead was testifying about it.
لەبەر ئەوە بوو خەڵکەکە چوونە دەرەوە بۆ ئەوەی پێشوازیی لێ بکەن، چونکە بیستیان ئەو پەرجووەی کردووە. 18
For this cause also the multitude went and met him, because they heard that he had done this sign.
فەریسییەکانیش بە یەکتریان گوت: «دەبینن ئێوە هیچتان لە دەست نایەت! ئەوەتا هەموو جیهان دوای کەوتووە!» 19
The Pharisees therefore said among themselves, “See how you accomplish nothing. Behold, the world has gone after him.”
هەندێک یۆنانی لەنێو ئەوانە بوون کە هاتبوون لە جەژندا خواپەرستی بکەن. 20
Now there were certain Greeks among those who went up to worship at the feast.
ئەوان هاتنە لای فیلیپۆسی خەڵکی بێت‌سەیدای جەلیل و پێیان گوت: «گەورەم، دەمانەوێت عیسا ببینین.» 21
Therefore, these came to Philip, who was from Bethsaida of Galilee, and asked him, saying, “Sir, we want to see Jesus.”
فیلیپۆسیش هات و بە ئەندراوسی گوت، ئینجا ئەندراوس و فیلیپۆس هاتن و بە عیسایان گوت. 22
Philip came and told Andrew, and in turn, Andrew came with Philip, and they told Jesus.
عیساش وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «کاتی شکۆدارکردنی کوڕی مرۆڤ هاتووە. 23
Jesus answered them, “The time has come for the Son of Man to be glorified.
ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، دەنکە گەنم ئەگەر نەکەوێتە ناو زەوی و نەمرێت، بە تەنها دەمێنێتەوە. بەڵام کە مرد، ئەوسا بەرهەمی زۆر دەدات. 24
Most certainly I tell you, unless a grain of wheat falls into the earth and dies, it remains by itself alone. But if it dies, it bears much fruit.
ئەوەی ژیانی خۆی خۆشدەوێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی لەم جیهانەدا ڕقی لە ژیانی خۆی دەبێتەوە، ئەوا بۆ هەتاهەتایە ژیانی دەپارێزێت. (aiōnios g166) 25
He who loves his life will lose it. He who hates his life in this world will keep it for consummate (aiōnios g166) life.
ئەوەی خزمەتم دەکات با بەدوام بکەوێت. ئیتر من لە هەر شوێنێک بم، خزمەتکاریشم لەوێیە. ئەگەر یەکێک خزمەتم بکات باوکم ڕێزی لێ دەگرێت.» 26
If anyone serves me, let him follow me. Where I am, there my servant will also be. If anyone serves me, the Father will honor him.
«ئێستا خەمبارم، چی بڵێم؟”باوکە لەم کاتە ڕزگارم بکە“؟ بەڵام نەخێر، من بۆ ئەم کاتە هاتووم. 27
“Now my soul is troubled. What shall I say? ‘Father, save me from this time’? But I came to this time for this cause.
ئەی باوک، ناوت شکۆدار بکە!» جا دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «شکۆدارم کردووە و شکۆداریشی دەکەمەوە.» 28
Father, glorify your name!” Then a voice came out of the sky, saying, “I have both glorified it and will glorify it again.”
ئەو خەڵکەی لەوێ ئامادەبوون گوێیان لێبوو و گوتیان: «هەورەتریشقە بوو!» هەندێکی دیکەیان گوتیان: «فریشتەیەک بوو قسەی لەگەڵ کرد.» 29
Therefore the multitude who stood by and heard it said that it had thundered. Others said, “An angel has spoken to him.”
عیسا فەرمووی: «ئەو دەنگەی هات بۆ من نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو. 30
Jesus answered, “This voice has not come for my sake, but for your sakes.
ئێستا کاتی حوکمدانی ئەم جیهانەیە. ئێستا سەرۆکی ئەم جیهانە دەردەکرێت. 31
Now is the judgment of this world. Now the prince of this world will be cast out.
کاتێک منیش لە زەوییەوە بەرز دەکرێمەوە، ئەوا هەمووان بۆ لای خۆم ڕادەکێشم.» 32
And I, if I am lifted up from the earth, will draw all people to myself.”
ئەمەی گوت ئاماژەی کرد بەو شێوە مردنەی کە دەبێت بمرێت. 33
But he said this, signifying by what kind of death he should die.
خەڵکەکە وەڵامیان دایەوە: «لە تەوراتدا بیستوومانە کە مەسیح هەتاهەتایە دەمێنێتەوە، ئیتر چۆن دەڵێی”کوڕی مرۆڤ دەبێت بەرز بکرێتەوە“؟ ئەم کوڕی مرۆڤە کێیە؟» (aiōn g165) 34
The multitude answered him, "We have heard from of the law that the Christ remains for this age (aiōn g165). How do you say, 'The Son of Man must be lifted up?' Who is this Son of Man?"
عیساش پێی فەرموون: «ڕووناکییەکەتان بۆ کاتێکی کورت لەسەر دەمێنێتەوە. بڕۆن هەتا ڕووناکیتان لەگەڵە، نەوەک تاریکیتان بەسەردا بێت، چونکە ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات نازانێ بۆ کوێ دەڕوات. 35
Jesus therefore said to them, “Yet a little while the light is with you. Walk while you have the light, that darkness does not overtake you. He who walks in the darkness does not know where he is going.
باوەڕ بە ڕووناکییەکە بهێنن هەتا ڕووناکییەکەتان لەگەڵدایە، تاکو ببنە ڕۆڵەی ڕووناکییەکە.» عیسا ئەمانەی فەرموو، ڕۆیشت و خۆی لێیان شاردەوە. 36
While you have the light, believe in the light, that you may become children of light.” Jesus said these things, and he departed and hid himself from them.
هەرچەندە زۆر پەرجووی لەبەردەمیان کرد، بەڵام باوەڕیان پێ نەهێنا، 37
But though he had done so many signs before them, yet they did not believe in him,
تاکو وتەی ئیشایا پێغەمبەر بێتە دی کە گوتی: [ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد و هێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟] 38
that the word of Isaiah the prophet might be fulfilled, which he spoke: “Lord, who has believed our report? To whom has the arm of the Lord been revealed?”
لەبەر ئەوە نەیانتوانی باوەڕ بهێنن، چونکە ئیشایا لە شوێنێکی دیکە گوتی: 39
For this cause they could not believe, for Isaiah said again:
[چاویانی کوێر و دڵیانی ڕەقکردووە، بۆ ئەوەی بە چاویان نەبینن و بە دڵیان تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و منیش چاکیان بکەمەوە.] 40
“He has blinded their eyes and he hardened their heart, lest they should see with their eyes, and perceive with their heart, and would turn, and I would heal them.”
ئیشایا ئەمانەی گوت، چونکە شکۆی ئەوی بینی و باسی کرد. 41
Isaiah said these things when he saw his glory, and spoke of him.
هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر لە ڕابەرەکانیش باوەڕیان پێی هێنا، بەڵام لەبەر فەریسییەکان ڕایاننەدەگەیاند نەوەک لە کەنیشت دەربکرێن، 42
Nevertheless, even many of the rulers believed in him, but because of the Pharisees they did not confess it, so that they would not be put out of the synagogue,
چونکە شکۆی خەڵکیان لە شکۆی خودا زیاتر خۆشدەویست. 43
for they loved men’s praise more than God’s praise.
ئینجا عیسا بە دەنگی بەرز فەرمووی: «ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، باوەڕ بە من ناهێنێت، بەڵکو بەوەی ناردوومی، 44
Jesus cried out and said, “Whoever believes in me, believes not in me, but in him who sent me.
ئەوەش کە دەمبینێت، ئەوە دەبینێت کە ناردوومی. 45
He who sees me sees him who sent me.
من وەک ڕووناکی هاتوومەتە جیهان، تاکو هەرکەسێک باوەڕم پێ بهێنێت لە تاریکیدا نەمێنێتەوە. 46
I have come as a light into the world, that whoever believes in me may not remain in the darkness.
«ئەگەر یەکێک گوێی لە وتەکانم بوو و کاری پێ نەکرد، من حوکمی نادەم، چونکە نەهاتووم تاکو جیهان حوکم بدەم، بەڵکو جیهان ڕزگار بکەم. 47
If anyone listens to my sayings and does not believe, I do not judge him. For I came not to judge the world, but to save the world.
ئەوەی ڕەتم بکاتەوە و وتەکانم وەرنەگرێت، یەکێک هەیە حوکمی بدات، ئەو قسەیەی کە من کردم لە ڕۆژی دواییدا حوکمی دەدات. 48
He who rejects me, and does not receive my sayings, has one who judges him. The word that I spoke will judge him in the last day.
من لە خۆمەوە قسەم نەکردووە، بەڵکو ئەو باوکەی کە ناردوومی، ڕایسپاردووم کە چی بڵێم و چ قسەیەک بکەم. 49
For I spoke not from myself, but the Father who sent me gave me a commandment, what I should say and what I should speak.
دەزانم ڕاسپاردەی ئەو خەڵکی بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەبات، هەر بۆیە هەرچی بڵێم، بەو جۆرە دەیڵێم کە باوکم پێی فەرمووم.» (aiōnios g166) 50
I know that his commandment is consummate (aiōnios g166) life. The things therefore which I speak, even as the Father has said to me, so I speak."

< یۆحەنا 12 >