< یۆحەنا 10 >

«ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەوەی لە دەرگاوە نەچێتە ناو پشتیری مەڕەکان، بەڵکو بە ڕێگایەکی دیکەدا بۆی سەربکەوێت، ئەوە دز و جەردەیە. 1
En verdad, en verdad les digo: El que no entra por la puerta en el redil de las ovejas, pero se mete por otro lugar es ladrón y asaltante.
بەڵام ئەوەی لە دەرگاوە بچێتە ژوورەوە، ئەوە شوانی مەڕەکانە. 2
Pero el que entra por la puerta es [el] pastor de las ovejas.
دەرگاوانیش دەرگاکەی لێ دەکاتەوە، مەڕەکانیش گوێ لە دەنگی دەگرن، بە ناو بانگی مەڕەکانی خۆی دەکات و دەیانباتە دەرەوە. 3
El portero le abre y las ovejas oyen su voz. Llama a sus ovejas por nombre y las saca.
کاتێک هەموو ئەوانەی خۆی هێنایە دەرەوە، لەپێشیانەوە دەڕوات و مەڕەکانیش دوای دەکەون، چونکە دەنگی دەناسنەوە. 4
Cuando saque todas las suyas, va delante de ellas. Las ovejas lo siguen porque conocen su voz.
هەرگیز دوای کەسی بێگانە ناکەون، بەڵکو لێی ڕادەکەن، چونکە دەنگی بێگانە ناناسن.» 5
De ningún modo seguirán al extraño, sino huirán de él, porque no conocen la voz de los extraños.
عیسا ئەم نموونەیەی بۆ گێڕانەوە، بەڵام ئەوان تێنەگەیشتن باسی چییان بۆ دەکات. 6
Jesús les dijo esta alegoría, pero ellos no entendieron lo que les decía.
لەبەر ئەوە دیسان عیسا فەرمووی: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، منم دەرگای مەڕەکان. 7
Jesús les habló otra vez: En verdad, en verdad les digo: Yo soy la Puerta de las ovejas.
هەموو ئەوانەی پێش من هاتوون دز و جەردە بوون، بەڵام مەڕەکان گوێیان لێ نەگرتن. 8
Todos los que vinieron antes de Mí son ladrones y asaltantes, pero las ovejas no los oyeron.
منم دەرگاکە. ئەوەی لە منەوە بچێتە ژوورەوە ڕزگاری دەبێت، ئازادانە دێتە ژوورەوە و دەچێتە دەرەوە و لەوەڕگا دەدۆزێتەوە. 9
Yo soy la Puerta. Si alguno entra por Mí será salvo. Entrará y saldrá, y hallará pasto.
دز نایەت بۆ دزین و کوشتن و لەناوبردن نەبێت. بەڵام من هاتووم تاکو ئەوان ژیانیان هەبێت، ژیانێکی پڕ و تەواو. 10
El ladrón no viene sino para robar, matar y destruir. Yo vine para que tengan vida, y [la] tengan en abundancia.
«منم شوانە دڵسۆزەکە. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی لە پێناوی مەڕەکاندا دادەنێت. 11
Yo soy el excelente Pastor. El excelente Pastor da su vida por las ovejas.
بەکرێگیراویش شوانی مەڕەکان نییە و مەڕەکانیش هی ئەو نین. کاتێک دەبینێت گورگ دێت، مەڕەکان بەجێدەهێڵێت و ڕادەکات، گورگیش مەڕەکان دەبات و پەرتەوازەیان دەکات. 12
El asalariado, que no es el pastor, ni le pertenecen las ovejas, cuando ve el lobo que se acerca, huye y abandona las ovejas. El lobo las ataca y [las] dispersa.
کابرا هەڵدێت، چونکە بە کرێ گیراوە و خەمی مەڕەکانی نییە. 13
[Él huye] porque es asalariado y no le importan las ovejas.
«منم شوانە دڵسۆزەکە. مەڕی خۆم دەناسم و ئەوانیش من دەناسن، 14
Yo soy el excelente Pastor. Conozco mis ovejas y las mías me conocen,
هەروەک چۆن باوک دەمناسێت، منیش باوک دەناسم. ژیانم بۆ مەڕەکان دادەنێم. 15
como el Padre me conoce y Yo lo conozco. Y doy mi vida por las ovejas.
هەروەها مەڕی دیکەم هەیە کە سەر بەم پشتیرە نین، دەبێ ئەوانیش بهێنم، ئەوانیش گوێیان لە دەنگم دەبێت، جا دەبنە یەک مێگەل و یەک شوان. 16
Además tengo otras ovejas que no son de este redil. A ellas también debo traer y oirán mi voz. Habrá un rebaño y un Pastor.
لەبەر ئەوە باوک منی خۆشدەوێت، چونکە ژیانی خۆم دادەنێم تاکو وەریبگرمەوە. 17
Por esto el Padre me ama, porque Yo doy mi vida para volverla a tomar.
کەس لە منی ناستێنێ، بەڵکو خۆم دایدەنێم. دەسەڵاتم هەیە دایبنێم و دەسەڵاتم هەیە بیبەمەوە. ئەم ڕاسپاردەیەم لە باوکمەوە وەرگرتووە.» 18
Nadie me la quita, sino Yo la doy de Mí mismo. Tengo autoridad para darla y para volverla a tomar. Este Mandamiento recibí de mi Padre.
بەهۆی ئەم قسانەوە دیسان دووبەرەکی لەنێو جولەکەکان پەیدابوو. 19
Otra vez hubo una división entre los judíos por estas palabras.
زۆرێک لەوان گوتیان: «ڕۆحی پیسی هەیە و وڕێنە دەکات. بۆچی گوێی لێ دەگرن؟» 20
Muchos de ellos decían: Tiene demonio y está fuera de sí. ¿Por qué lo oyen?
هەندێکی دیکەیان گوتیان: «ئەمە قسەی کەسێک نییە کە ڕۆحی پیسی تێدابێت. ئایا ڕۆحی پیس دەتوانێت چاوی نابینا چاک بکاتەوە؟» 21
Otros decían: Estas palabras no son de un endemoniado. ¿Puede un demonio abrir ojos de ciegos?
زستان بوو و لە ئۆرشەلیم جەژنی هەنوکە بوو، 22
En Jerusalén se celebraba la fiesta de La Dedicación. Era invierno,
عیساش لە حەوشەکانی پەرستگا لە ڕێڕەوە سەر داپۆشراوەکەی سلێمان پیاسەی دەکرد، کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو. 23
y Jesús caminaba en el Templo por el patio de Salomón.
جولەکەکان لێی کۆبوونەوە و پێیان گوت: «هەتا کەی لە گومان دەمانهێڵیتەوە؟ ئەگەر تۆ مەسیحەکەیت، بە ئاشکرا پێمان بڵێ.» 24
Entonces los judíos lo rodearon y le preguntaban: ¿Hasta cuándo nos mantienes en suspenso? Dinos con claridad si Tú eres el Cristo.
عیسا وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن بەڵام باوەڕ ناکەن. ئەو کارانەی بە ناوی باوکمەوە دەیکەم، شایەتیم بۆ دەدەن. 25
Jesús les respondió: Les dije, y no creen. Las obras que Yo hago en el Nombre de mi Padre dan testimonio de Mí,
بەڵام ئێوە باوەڕ ناکەن، چونکە لە مەڕەکانم نین. 26
pero ustedes no creen porque no son de mis ovejas.
مەڕەکانم گوێ لە دەنگم دەگرن، منیش دەیانناسم و ئەوانیش بەدوام دەکەون، 27
Mis ovejas oyen mi voz. Yo las conozco y me siguen.
ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت. (aiōn g165, aiōnios g166) 28
Yo les doy vida eterna, y que ninguna perezca jamás. Nadie las arrebatará de mi mano. (aiōn g165, aiōnios g166)
باوکم کە بە منی داون لە هەمووان گەورەترە، کەسیش ناتوانێت لە دەستی باوک بیانڕفێنێت. 29
Lo que me dio mi Padre es mayor que todo y nadie [lo] arrebata de la mano del Padre.
من و باوک یەکین.» 30
Yo y el Padre somos uno.
دیسان ئەو جولەکانەی بەرهەڵستی عیسایان دەکرد بەردیان هەڵگرت تاکو بەردبارانی بکەن. 31
Los judíos tomaron piedras otra vez para apedrearlo.
بەڵام عیسا پێی فەرموون: «زۆر کاری چاکم لەلایەن باوکەوە پیشاندان، بەهۆی کامیانەوە بەردبارانم دەکەن؟» 32
Jesús les dijo: Les mostré muchas buenas obras de mi Padre. ¿Por cuál de ellas me apedrean?
جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «لەبەر کردارێکی چاک بەردبارانت ناکەین، بەڵکو بەهۆی کفرکردنتەوە، چونکە تۆ مرۆڤیت و خۆت دەکەیت بە خودا.» 33
Los judíos respondieron: No te apedreamos por buenas obras sino por blasfemia, porque Tú, Quien eres Hombre, te proclamas Dios.
عیساش وەڵامی دانەوە: ‏«ئایا لە تەوراتەکەتان نەنووسراوە: [من پێم گوتن:”ئێوە خوداوەندەکانن“]؟ 34
Jesús les respondió: ¿No está escrito en la Ley de ustedes? Yo dije que ustedes son dioses.
نووسراوە پیرۆزەکە هەمیشە ڕاستی دەفەرموێت. ئەگەر خودا ئەوانە بە”خوداوەندەکان“ناو بنێت کە وشەی خودایان بۆ هاتووەتە خوارەوە، 35
Si llamó dioses a aquellos a quienes se dirigió la Palabra de Dios (y la Escritura no puede ser quebrantada),
ئیتر چۆن ئێوە بەوە دەڵێن کە باوک بۆ خۆی تەرخانی کردووە و ناردوویەتی بۆ جیهان:”تۆ کفر دەکەیت،“چونکە گوتم:”من کوڕی خودام“؟ 36
¿al que el Padre santificó y envió al mundo, ustedes le dicen que blasfema, porque dije que soy Hijo de Dios?
ئەگەر کارەکانی باوکم نەکەم، باوەڕم پێ مەکەن. 37
Si no hago las obras de mi Padre, no me crean.
بەڵام ئەگەر ئەو کارانە بکەم، هەرچەندە باوەڕیشم پێ ناکەن، باوەڕ بەو کارانە بکەن، تاکو بزانن و تێبگەن کە باوک لە مندایە و منیش لە باوکدام.» 38
Pero si [las] hago, aunque no me crean a Mí, crean en las obras, para que sepan y entiendan que el Padre está en Mí y Yo en el Padre.
دیسان ویستیان بیگرن، بەڵام لە دەستیان دەربازی بوو. 39
Otra vez [los judíos] intentaron arrestarlo, pero escapó de sus manos.
ئینجا عیسا چووەوە ئەوبەری ڕووباری ئوردون و لەوێ مایەوە، لەو شوێنەی کە یەحیا یەکەم جار خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا. 40
Volvió al otro lado del Jordán, donde Juan bautizaba al principio, y permaneció allí.
زۆر خەڵک هاتنە لای و دەیانگوت: «یەحیا هیچ پەرجووێکی نەکرد، بەڵام هەرچی یەحیا دەربارەی ئەم پیاوە گوتی ڕاست بوو.» 41
Muchos acudieron a Él y decían: Juan, a la verdad, ninguna señal hizo, pero todas las cosas que Juan dijo con respecto a Éste eran verdaderas.
لەوێ خەڵکێکی زۆر باوەڕیان بە عیسا هێنا. 42
Allí muchos creyeron en Él.

< یۆحەنا 10 >