< یۆئێل 3 >

«لەو ڕۆژانەدا و لەو کاتەدا، کاتێک ڕاپێچکراوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەگەڕێنمەوە، 1
“For, behold, in those days, and in that time, when I restore the fortunes of Judah and Jerusalem,
هەموو نەتەوەکان خڕدەکەمەوە و دەیانبەمە خوارەوە بۆ دۆڵی یەهۆشافات. لەوێدا دادگاییان دەکەم، لەسەر گەلەکەم و میراتەکەم، ئیسرائیل، کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاویان کردنەوە و زەوییەکەی منیان دابەش کرد. 2
I will gather all nations, and will bring them down into the valley of Jehoshaphat; and I will execute judgement on them there for my people, and for my heritage, Israel, whom they have scattered amongst the nations. They have divided my land,
لەسەر گەلەکەم تیروپشکیان کرد، منداڵیان بۆ لەشفرۆش فرۆشت، کچیان بۆ شەراب فرۆشت بۆ ئەوەی بیخۆنەوە. 3
and have cast lots for my people, and have given a boy for a prostitute, and sold a girl for wine, that they may drink.
«ئەی سور و سەیدا و هەموو ناوچەکانی فەلەستیە، ئیتر ئێوە چیتان لە دژی من هەیە؟ ئایا تۆڵەم لێ دەستێننەوە؟ جا ئەگەر تۆڵەم لێ بستێننەوە، بە پەلە و خێرا بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە، 4
“Yes, and what are you to me, Tyre and Sidon, and all the regions of Philistia? Will you repay me? And if you repay me, I will swiftly and speedily return your repayment on your own head.
چونکە ئێوە زێڕ و زیوەکەی منتان برد و گەنجینە باشەکانی منتان بردە ناو پەرستگاکانی خۆتان. 5
Because you have taken my silver and my gold, and have carried my finest treasures into your temples,
نەوەی یەهودا و نەوەی ئۆرشەلیمتان بە نەوەی یۆنانییەکان فرۆشت، تاکو لە نیشتیمانی خۆیان دووریان بخەنەوە. 6
and have sold the children of Judah and the children of Jerusalem to the sons of the Greeks, that you may remove them far from their border.
«ببینن، من لەو شوێنەوە کە ئەوانتان پێی فرۆشتبوو هەڵیاندەستێنم، ئەوەی کردبووتان بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە. 7
Behold, I will stir them up out of the place where you have sold them, and will return your repayment on your own head;
کوڕ و کچەکانتان دەفرۆشمە نەوەی یەهودا، ئەوانیش دەیانفرۆشنە سەبئییەکان، نەتەوەیەکی دوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 8
and I will sell your sons and your daughters into the hands of the children of Judah, and they will sell them to the men of Sheba, to a faraway nation, for the LORD has spoken it.”
ئەمە لەنێو نەتەوەکاندا ڕابگەیەنن: خۆتان بۆ جەنگێک ئامادە بکەن! پاڵەوانەکان هەڵتسێنن! با هەموو جەنگاوەران پێشبکەون و هێرش بکەن. 9
Proclaim this amongst the nations: “Prepare for war! Stir up the mighty men. Let all the warriors draw near. Let them come up.
گاسنەکانتان بکوتن و بیکەنە شمشێر، داسەکانیشتان بکەنە ڕم. با لاواز بڵێت، «من پاڵەوانم!» 10
Beat your ploughshares into swords, and your pruning hooks into spears. Let the weak say, ‘I am strong.’
ئەی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر، بە پەلە وەرن، لەوێدا کۆببنەوە. ئەی یەزدان، پاڵەوانەکانت دابەزێنە! 11
Hurry and come, all you surrounding nations, and gather yourselves together.” Cause your mighty ones to come down there, LORD.
«نەتەوەکان هەڵدەستن و دێن، بۆ دۆڵی یەهۆشافات، چونکە لەوێدا دادەنیشم بۆ دادگاییکردنی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر. 12
“Let the nations arouse themselves, and come up to the valley of Jehoshaphat; for there I will sit to judge all the surrounding nations.
داسەکە ڕاوەشێنن، چونکە دروێنەکە پێگەیشتووە. وەرن ترێ بپڵیشێننەوە، چونکە گوشەرەکە پڕ بووە، قەڕابەکە سەرڕێژ دەبێت، چونکە خراپەیان زۆرە!» 13
Put in the sickle; for the harvest is ripe. Come, tread, for the wine press is full, the vats overflow, for their wickedness is great.”
«لە دۆڵی بڕیار کۆمەڵ، کۆمەڵ! چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە لە دۆڵی بڕیار. 14
Multitudes, multitudes in the valley of decision! For the day of the LORD is near in the valley of decision.
خۆر و مانگ تاریک دەبن و ئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن. 15
The sun and the moon are darkened, and the stars withdraw their shining.
یەزدانیش لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت، لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی بەرز دەکاتەوە، ئاسمان و زەوی دەهەژێن. بەڵام یەزدان پەناگایە بۆ گەلەکەی خۆی، قەڵایە بۆ نەوەی ئیسرائیل. 16
The LORD will roar from Zion, and thunder from Jerusalem; and the heavens and the earth will shake; but the LORD will be a refuge to his people, and a stronghold to the children of Israel.
«ئیتر دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم، لە سییۆن نیشتەجێم، کێوی پیرۆزم. ئۆرشەلیمیش پیرۆز دەبێت؛ لەمەودوا بێگانە بەناویدا تێناپەڕێت. 17
“So you will know that I am the LORD, your God, dwelling in Zion, my holy mountain. Then Jerusalem will be holy, and no strangers will pass through her any more.
«لەو ڕۆژەدا چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت، گردەکان شیریان لێ دەڕژێت؛ هەموو کەندەکانی یەهودا ئاویان لەسەر دەڕژێت، کانییەک لە ماڵی یەزدانەوە هەڵدەقوڵێت، دۆڵی شەتیم ئاو دەدات. 18
It will happen in that day, that the mountains will drop down sweet wine, the hills will flow with milk, all the brooks of Judah will flow with waters; and a fountain will flow out from the LORD’s house, and will water the valley of Shittim.
بەڵام میسر وێران دەبێت، ئەدۆمیش دەبێتە چۆڵەوانییەکی وێران، لەبەر ئەوەی ستەمیان لە نەوەی یەهودا کرد، خوێنی بێتاوانیان لە خاکەکەیاندا ڕشت. 19
Egypt will be a desolation and Edom will be a desolate wilderness, for the violence done to the children of Judah, because they have shed innocent blood in their land.
یەهوداش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت، ئۆرشەلیمیش نەوە دوای نەوە. 20
But Judah will be inhabited forever, and Jerusalem from generation to generation.
لەو خوێنڕشتنەیان خۆشدەبم کە پێشتر لێی خۆش نەببووم.» 21
I will cleanse their blood that I have not cleansed, for the LORD dwells in Zion.”

< یۆئێل 3 >