< یۆئێل 3 >
«لەو ڕۆژانەدا و لەو کاتەدا، کاتێک ڕاپێچکراوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەگەڕێنمەوە، | 1 |
For, behold, in those days, and in that time, when I shall bring back the captivity of Judah and Jerusalem,
هەموو نەتەوەکان خڕدەکەمەوە و دەیانبەمە خوارەوە بۆ دۆڵی یەهۆشافات. لەوێدا دادگاییان دەکەم، لەسەر گەلەکەم و میراتەکەم، ئیسرائیل، کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاویان کردنەوە و زەوییەکەی منیان دابەش کرد. | 2 |
I will gather all nations, and will bring them down into the valley of Jehoshaphat. And I will execute judgment upon them there for my people and for my heritage Israel, whom they have scattered among the nations. And they have parted my land,
لەسەر گەلەکەم تیروپشکیان کرد، منداڵیان بۆ لەشفرۆش فرۆشت، کچیان بۆ شەراب فرۆشت بۆ ئەوەی بیخۆنەوە. | 3 |
and have cast lots for my people, and have given a boy for a harlot, and sold a girl for wine, that they may drink.
«ئەی سور و سەیدا و هەموو ناوچەکانی فەلەستیە، ئیتر ئێوە چیتان لە دژی من هەیە؟ ئایا تۆڵەم لێ دەستێننەوە؟ جا ئەگەر تۆڵەم لێ بستێننەوە، بە پەلە و خێرا بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە، | 4 |
Yea, and what are ye to me, O Tyre, and Sidon, and all the regions of Philistia? Will ye render me a recompense? And if ye recompense me, I will return your recompense swiftly and speedily upon your own head.
چونکە ئێوە زێڕ و زیوەکەی منتان برد و گەنجینە باشەکانی منتان بردە ناو پەرستگاکانی خۆتان. | 5 |
Inasmuch as ye have taken my silver and my gold, and have carried into your temples my goodly precious things,
نەوەی یەهودا و نەوەی ئۆرشەلیمتان بە نەوەی یۆنانییەکان فرۆشت، تاکو لە نیشتیمانی خۆیان دووریان بخەنەوە. | 6 |
and have sold the sons of Judah and the sons of Jerusalem to the sons of the Grecians, that ye may remove them far from their border,
«ببینن، من لەو شوێنەوە کە ئەوانتان پێی فرۆشتبوو هەڵیاندەستێنم، ئەوەی کردبووتان بەسەر خۆتانیدا دەهێنمەوە. | 7 |
behold, I will stir them up out of the place where ye have sold them, and will return your recompense upon your own head.
کوڕ و کچەکانتان دەفرۆشمە نەوەی یەهودا، ئەوانیش دەیانفرۆشنە سەبئییەکان، نەتەوەیەکی دوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 8 |
And I will sell your sons and your daughters into the hand of the sons of Judah, and they shall sell them to the men of Sheba, to a nation far off. For Jehovah has spoken it.
ئەمە لەنێو نەتەوەکاندا ڕابگەیەنن: خۆتان بۆ جەنگێک ئامادە بکەن! پاڵەوانەکان هەڵتسێنن! با هەموو جەنگاوەران پێشبکەون و هێرش بکەن. | 9 |
Proclaim ye this among the nations: Prepare war. Stir up the mighty men. Let all the men of war draw near. Let them come up.
گاسنەکانتان بکوتن و بیکەنە شمشێر، داسەکانیشتان بکەنە ڕم. با لاواز بڵێت، «من پاڵەوانم!» | 10 |
Beat your plowshares into swords, and your pruning-hooks into spears. Let the weak say, I am strong.
ئەی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر، بە پەلە وەرن، لەوێدا کۆببنەوە. ئەی یەزدان، پاڵەوانەکانت دابەزێنە! | 11 |
Hasten ye, and come, all ye nations round about, and gather yourselves together. Cause thy mighty ones to come down there, O Jehovah.
«نەتەوەکان هەڵدەستن و دێن، بۆ دۆڵی یەهۆشافات، چونکە لەوێدا دادەنیشم بۆ دادگاییکردنی هەموو نەتەوەکانی دەوروبەر. | 12 |
Let the nations bestir themselves, and come up to the valley of Jehoshaphat, for there I will sit to judge all the nations round about.
داسەکە ڕاوەشێنن، چونکە دروێنەکە پێگەیشتووە. وەرن ترێ بپڵیشێننەوە، چونکە گوشەرەکە پڕ بووە، قەڕابەکە سەرڕێژ دەبێت، چونکە خراپەیان زۆرە!» | 13 |
Put ye in the sickle, for the harvest is ripe. Come, tread ye, for the winepress is full, the vats overflow. For their wickedness is great.
«لە دۆڵی بڕیار کۆمەڵ، کۆمەڵ! چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە لە دۆڵی بڕیار. | 14 |
Multitudes, multitudes in the valley of decision! For the day of Jehovah is near in the valley of decision.
خۆر و مانگ تاریک دەبن و ئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن. | 15 |
The sun and the moon are darkened, and the stars withdraw their shining.
یەزدانیش لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت، لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی بەرز دەکاتەوە، ئاسمان و زەوی دەهەژێن. بەڵام یەزدان پەناگایە بۆ گەلەکەی خۆی، قەڵایە بۆ نەوەی ئیسرائیل. | 16 |
And Jehovah will roar from Zion, and utter his voice from Jerusalem, and the heavens and the earth shall shake. But Jehovah will be a refuge to his people, and a stronghold to the sons of Israel.
«ئیتر دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم، لە سییۆن نیشتەجێم، کێوی پیرۆزم. ئۆرشەلیمیش پیرۆز دەبێت؛ لەمەودوا بێگانە بەناویدا تێناپەڕێت. | 17 |
So ye shall know that I am Jehovah your God, dwelling in Zion my holy mountain. Then Jerusalem shall be holy, and no strangers shall pass through her any more.
«لەو ڕۆژەدا چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت، گردەکان شیریان لێ دەڕژێت؛ هەموو کەندەکانی یەهودا ئاویان لەسەر دەڕژێت، کانییەک لە ماڵی یەزدانەوە هەڵدەقوڵێت، دۆڵی شەتیم ئاو دەدات. | 18 |
And it shall come to pass in that day, that the mountains shall drop down sweet wine, and the hills shall flow with milk, and all the brooks of Judah shall flow with waters. And a fountain shall come forth from the house of Jehovah, and shall water the valley of Shittim.
بەڵام میسر وێران دەبێت، ئەدۆمیش دەبێتە چۆڵەوانییەکی وێران، لەبەر ئەوەی ستەمیان لە نەوەی یەهودا کرد، خوێنی بێتاوانیان لە خاکەکەیاندا ڕشت. | 19 |
Egypt shall be a desolation, and Edom shall be a desolate wilderness, for the violence done to the sons of Judah, because they have shed innocent blood in their land.
یەهوداش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت، ئۆرشەلیمیش نەوە دوای نەوە. | 20 |
But Judah shall abide forever, and Jerusalem from generation to generation.
لەو خوێنڕشتنەیان خۆشدەبم کە پێشتر لێی خۆش نەببووم.» | 21 |
And I will cleanse their blood, that I have not cleansed. For Jehovah dwells in Zion.