< یۆئێل 2 >

لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن، لەسەر کێوی پیرۆزم هاوار بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە. با هەموو دانیشتووانی خاکەکە بلەرزن، چونکە ڕۆژی یەزدان دێت و نزیکە. 1
Blow the ram’s horn in Zion; sound the alarm on My holy mountain! Let all who dwell in the land tremble, for the Day of the LORD is coming; indeed, it is near—
ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە، ڕۆژی هەور و تەمی چڕە. وەک کازێوە باڵی بەسەر چیاکاندا دەکێشێت، سوپایەکی گەورە و بەهێز دێت، لە دێرزەمانەوە هاوشێوەی نەبووە، لە نەوەی داهاتووش شتی وا نابێتەوە. 2
a day of darkness and gloom, a day of clouds and blackness. Like the dawn overspreading the mountains a great and strong army appears, such as never was of old, nor will ever be in ages to come.
لەپێشیانەوە ئاگر دەخوات و لەپشتیشیانەوە گڕ دەسووتێنێت. لەپێشیانەوە خاک وەک باخچەی عەدەنە، لەپشتیشیانەوە چۆڵەوانییەکی وێرانە، هیچ لێیان دەرباز نابێت. 3
Before them a fire devours, and behind them a flame scorches. The land before them is like the Garden of Eden, but behind them, it is like a desert wasteland— surely nothing will escape them.
دیمەنیان وەک دیمەنی ئەسپە، وەک سوار غار دەدەن. 4
Their appearance is like that of horses, and they gallop like swift steeds.
وەک دەنگی گالیسکە لەسەر لووتکەی چیاکان باز دەدەن، وەک دەنگی گڕی ئاگرە کە پوشوپەڵاش هەڵدەلووشێت، وەک سوپایەکی بەهێزی ڕیزبەستووە بۆ جەنگ. 5
With a sound like that of chariots they bound over the mountaintops, like the crackling of fire consuming stubble, like a mighty army deployed for battle.
لەبەردەم ئەوان، گەلان سڵ دەکەنەوە، هەموو دەموچاوێک ڕەنگی هەڵدەبزڕکێت. 6
Nations writhe in horror before them; every face turns pale.
وەک پاڵەوان هێرش دەبەن، وەک جەنگاوەر بە شووراکاندا هەڵدەگەڕێن. هەموویان لەسەر یەک هێڵ دەڕۆن و لە ڕێچکەی خۆیان لانادەن. 7
They charge like mighty men; they scale the walls like men of war. Each one marches in formation, not swerving from the course.
تەنگ بە یەکتری هەڵناچنن و هەریەکەیان بە ڕیزی خۆیدا دەڕوات، بە سەنگەرەکاندا ڕەت دەبن، بەبێ ئەوەی ڕیزەکانیان بشکێنن. 8
They do not jostle one another; each proceeds in his path. They burst through the defenses, never breaking ranks.
بەناو شارەکەدا غار دەدەن، بەسەر شووراکاندا ڕادەکەن، سەردەکەونە سەر ماڵەکان، وەک دز بەناو پەنجەرەکاندا دێنە ژوورەوە. 9
They storm the city; they run along the wall; they climb into houses, entering through windows like thieves.
لەبەردەمیان زەوی دەلەرزێت، ئاسمان دەهەژێت، خۆر و مانگ تاریک دەبن و ئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن. 10
Before them the earth quakes; the heavens tremble. The sun and moon grow dark, and the stars lose their brightness.
یەزدان دەنگی بەرز دەکاتەوە لەپێش سوپاکەیەوە، سەربازەکانی زۆر زۆرن، ئەوانەی فەرمانەکەی بەجێدەهێنن بە هێزن. ڕۆژی یەزدان گەورەیە، زۆر سامناکە. کێ خۆی لەبەری دەگرێت؟ 11
The LORD raises His voice in the presence of His army. Indeed, His camp is very large, for mighty are those who obey His command. For the Day of the LORD is great and very dreadful. Who can endure it?
یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا، بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە لام، بە ڕۆژووگرتن و گریان و شیوەن گێڕانەوە.» 12
“Yet even now,” declares the LORD, “return to Me with all your heart, with fasting, weeping, and mourning.”
دڵتان دابدڕن نەک جلەکانتان، بگەڕێنەوە لای یەزدانی پەروەردگارتان، چونکە میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرە، لە خراپە پاشگەز دەبێتەوە. 13
So rend your hearts and not your garments, and return to the LORD your God. For He is gracious and compassionate, slow to anger, abounding in loving devotion. And He relents from sending disaster.
کێ دەزانێت؟ ڕەنگە بگەڕێتەوە و پاشگەز بێتەوە، لەپاش خۆیەوە بەرەکەت بەجێبهێڵێت، بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب بۆ یەزدانی پەروەردگارتان. 14
Who knows? He may turn and relent and leave a blessing behind Him— grain and drink offerings for the LORD your God.
لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن، ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن، بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن. 15
Blow the ram’s horn in Zion, consecrate a fast, proclaim a sacred assembly.
گەل کۆبکەنەوە و کۆمەڵ تەرخان بکەن، پیران خڕبکەنەوە و منداڵان کۆبکەنەوە لەگەڵ شیرەخۆرەکان. با زاوا لە ژوورەکەیەوە بێتە دەرەوە، بووکیش لە کوللەکەی. 16
Gather the people, sanctify the congregation, assemble the aged, gather the children, even those nursing at the breast. Let the bridegroom leave his room, and the bride her chamber.
با کاهینەکان، خزمەتکارانی یەزدان، لەنێوان هەیوانەکە و قوربانگاکەدا بگریێن. با بڵێن: «ئەی یەزدان، دڵت بە گەلەکەت بسووتێت، میراتەکەت مەکە جێگای تانە و تەشەر، هەتا گەلان بیانکەنە پەند. بۆچی لەنێو گەلاندا بڵێن:”کوا خوداکەیان؟“» 17
Let the priests who minister before the LORD weep between the portico and the altar, saying, “Spare Your people, O LORD, and do not make Your heritage a reproach, an object of scorn among the nations. Why should they say among the peoples, ‘Where is their God?’”
ئینجا یەزدان خۆشەویستی بۆ خاکەکەی دەردەبڕێت و بەزەیی بە گەلەکەیدا دێتەوە. 18
Then the LORD became jealous for His land, and He spared His people.
یەزدان وەڵام دەداتەوە و بە گەلەکەی دەفەرموێت: «دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتتان بۆ دەنێرم، هەتا ئەوەی لێی تێردەبن، ئیتر ناتانکەمە جێگای تانە و تەشەری نەتەوەکان. 19
And the LORD answered His people: “Behold, I will send you grain, new wine, and oil, and by them you will be satisfied. I will never again make you a reproach among the nations.
«ئەو سوپایەش کە لە باکوورەوە هاتووە لێتان دوور دەخەمەوە، دەریدەکەم بۆ زەوییەکی وشک و وێران، ڕووی لە دەریای ڕۆژهەڵاتە و پشتیشی لە دەریای ڕۆژئاوایە، بۆگەنییەکەی سەرکەوت و بۆنە پیسەکەی بڵاو دەبێتەوە.» بێگومان کاری مەزنی ئەنجام داوە. 20
The northern army I will drive away from you, banishing it to a barren and desolate land, its front ranks into the Eastern Sea, and its rear guard into the Western Sea. And its stench will rise; its foul odor will ascend. For He has done great things.
ئەی زەوی مەترسە! شاد و دڵخۆش بە، چونکە یەزدان کاری مەزنی ئەنجام داوە. 21
Do not be afraid, O land; rejoice and be glad, for the LORD has done great things.
ئەی ئاژەڵە کێوییەکان مەترسن، چونکە لەوەڕگاکانی دەشتودەر سەوز دەبن، درەختەکان بەر دەگرن، دار هەنجیر و دار مێو بەرێکی زۆر دەردەخەن. 22
Do not be afraid, O beasts of the field, for the open pastures have turned green, the trees bear their fruit, and the fig tree and vine yield their best.
ئەی نەوەی سییۆن، شاد و دڵخۆش بن بە یەزدانی پەروەردگارتان، چونکە بۆ دەرکەوتنی ڕاستودروستی پاییزە بارانی پێدان. پاییزە باران و بەهارە باران هەروەک پێشتر بەسەرتاندا دەبارێنێت. 23
Be glad, O children of Zion, and rejoice in the LORD your God, for He has given you the autumn rains for your vindication. He sends you showers, both autumn and spring rains, as before.
ئیتر جۆخینەکان پڕ دەبن لە دانەوێڵە و قەڕابەکان سەرڕێژ دەبن لە شەراب و زەیت. 24
The threshing floors will be full of grain, and the vats will overflow with new wine and oil.
«قەرەبووی ئەو ساڵانەتان دەکەمەوە کە کوللەی گەورە خواردیان، پێکوڕە و وردە کوللە و کوللەی قرتێنەر، لەشکرە گەورەکەم کە ناردمە سەرتان. 25
I will repay you for the years eaten by locusts— the swarming locust, the young locust, the destroying locust, and the devouring locust — My great army that I sent against you.
ئینجا زۆر دەخۆن و تێر دەبن، ستایشی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان دەکەن، ئەوەی کاری سەرسوڕهێنەری لەگەڵدا کردن، بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت. 26
You will have plenty to eat, until you are satisfied. You will praise the name of the LORD your God, who has worked wonders for you. My people will never again be put to shame.
ئیتر دەزانن کە من لەناوەڕاستی ئیسرائیلم، کە من یەزدانی پەروەردگارتانم و بێجگە لە من یەکێکی دیکە نییە. بۆ هەتاهەتایە گەلەکەم سەرشۆڕ نابێت. 27
Then you will know that I am present in Israel and that I am the LORD your God, and there is no other. My people will never again be put to shame.
«پاش ئەمانە، ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم. کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن، پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن، گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت. 28
And afterward, I will pour out My Spirit on all people. Your sons and daughters will prophesy, your old men will dream dreams, your young men will see visions.
تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم، لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم. 29
Even on My menservants and maidservants, I will pour out My Spirit in those days.
پەرجوو لە ئاسمان و زەویدا نیشان دەدەم، خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ. 30
I will show wonders in the heavens and on the earth, blood and fire and columns of smoke.
خۆر دەبێتە تاریکی و مانگیش دەبێتە خوێن، بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناکی یەزدان بێت. 31
The sun will be turned to darkness and the moon to blood before the coming of the great and awesome Day of the LORD.
بەڵام هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت، چونکە هەروەک یەزدان فەرمووی، ڕزگاربوون لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم دەبێت، بۆ ئەوانەیە کە ماونەتەوە، ئەوانەی یەزدان بانگهێشتی کردوون. 32
And everyone who calls on the name of the LORD will be saved; for on Mount Zion and in Jerusalem there will be deliverance, as the LORD has promised, among the remnant called by the LORD.

< یۆئێل 2 >