< یۆئێل 1 >
پەیامی یەزدان کە بۆ یۆئێلی کوڕی پەتوئێل هات: | 1 |
Riječ Jahvina koja dođe Joelu, sinu Petuelovu.
ئەی پیران، گوێ لەمە بگرن، ئەی هەموو دانیشتووانی خاکەکە، گوێ شل بکەن. ئایا ئەمە لە سەردەمی ئێوە یان لە سەردەمی باوباپیرانتان ڕوویداوە؟ | 2 |
Čujte ovo, starci, počujte, svi žitelji zemlje! Je li ovakvo što ikad bilo u vaše dane il' u dane vaših otaca?
ئەمە بۆ کوڕەکانتان بگێڕنەوە، کوڕەکانیشتان بۆ کوڕەکانیان، کوڕەکانیشیان بۆ نەوەی دوای خۆیان. | 3 |
Recite ovo svojim sinovima, vaši sinovi svojim sinovima, a njihovi sinovi potonjem koljenu.
ئەوەی لەبەر کوللەی قرتێنەر مایەوە کوللەی گەورە لووشیان دا، ئەوەی لەبەر کوللەی گەورە مایەوە پێکوڕە لووشیان دا، ئەوەش کە لەبەر پێکوڕە مایەوە وردە کوللەی لووشیان دا. | 4 |
Što ostavi šaška, proždrije skakavac, što ostavi skakavac, proždrije gusjenica, što ostavi gusjenica, proždrije ljupilac.
ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن! ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە، واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن، چونکە لە دەمتان بڕاوە. | 5 |
Probudite se, pijanice, i plačite! Sve vinopije, tužite za novim vinom: iz usta vam je oteto.
نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا، بەهێز و بێشومارە، ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە و کەڵبەی شێرە مێی هەیە. | 6 |
Jer prekri moju zemlju narod moćan i bezbrojan; zubi su mu kao zubi lavlji, očnjaci mu kao u lavice.
دار مێوەکەمی وێران کردووە و دار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە، توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە، لقەکانی سپی بوونەوە. | 7 |
Opustoši mi lozu vinovu i polomi smokve moje; oguli ih i razbaca, grane su im pobijeljele.
شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش پۆشیو، بۆ مێردی گەنجییەتی کە نەماوە. | 8 |
Plačite k'o djevica odjevena u kostrijet za zaručnikom svojim.
پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب لە ماڵی یەزدان بڕایەوە، کاهینەکان دەلاوێننەوە، ئەوانەی خزمەتکاری یەزدانن. | 9 |
Nestade prinosnice i ljevanice iz Doma Jahvina. Tuže svećenici, sluge Jahvine.
کێڵگەکان وێران بوون، خاک شیوەنی گێڕا، چونکە دانەوێڵە فەوتا، شەرابی نوێ نەما، ڕۆن لە هیزە بڕا. | 10 |
Opustošeno polje, zemlja poharana. Poharano žito, vino propade, presahnu ulje.
ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن، ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن، بۆ گەنم و جۆ، چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو. | 11 |
Tugujte, težaci, kukajte, vinogradari, za pšenicom i za ječmom, jer propade žetva poljska.
دار مێو وشک هەڵگەڕا و دار هەنجیر سیس بوو، دار هەنار و خورما و سێو، هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان. بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما. | 12 |
Loza usahnu, uvenu smokva, mogranj, palma i jabuka: svako se drvo poljsko sasuši. Da, nestade radosti između sinova ljudskih.
ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە، ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن. ئەی خزمەتکارانی خوداکەم، وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە، چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب لە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە. | 13 |
Svećenici, opašite kostrijet i tužite! Službenici žrtvenika, naričite! Dođite, prenoćite u kostrijeti, službenici Boga mojeg! Jer iz Doma Boga našeg nesta prinosnice i ljevanice!
ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن، بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن، پیران کۆبکەنەوە، هەموو دانیشتووانی خاکەکەش بێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان، هاوار بکەن بۆ یەزدان. | 14 |
Naredite sveti post, proglasite zbor svečani; starješine, saberite sve stanovnike zemlje u kuću Jahve, Boga svojeg. Zavapijte Jahvi:
ئای بۆ ئەو ڕۆژە! چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە، وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت. | 15 |
“Jao dana!” Jer Jahvin dan je blizu i dolazi k'o pohara od Svevišnjeg.
ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟ ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟ | 16 |
Ne iščeznu li hrana pred našim očima? Nije li nestalo radosti i sreće iz Doma Boga našega?
تۆوی دانەوێڵەکان لەژێر باڕستی خاکدا ڕزین، کۆگاکان چۆڵ کران، ئەمبارەکان وێران کران، چونکە دانەوێڵە وشک بوو. | 17 |
Istrunu zrnje pod grudama; puste su žitnice, porušene spreme jer žita nesta.
ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن! مێگەلەکان بەڕەڵا بوون، چونکە لەوەڕگایان نییە، تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون. | 18 |
Kako li stoka uzdiše! Krda goveda podivljala lutaju jer im nema paše. Čak i stada ovaca kaznu podnose.
ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم، چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد، گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند. | 19 |
Tebi, Jahve, vapijem: oganj popali pašnjake pustinjske, plamen sažga sva stabla poljska.
تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە، چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە و ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە. | 20 |
Čak i zvijeri čeznu za tobom, jer presušiše potoci, oganj popali pašnjake pustinjske.