< ئەیوب 9 >

ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: 1
Then Job answered:
«ڕاستە، دەزانم کە وایە. جا چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟ 2
“Yes, I know that it is so, but how can a mortal be righteous before God?
ئەگەر بیەوێت مشتومڕی لەگەڵ بکات، ناتوانێت وەڵامی یەک لە هەزار بداتەوە. 3
If one wished to contend with God, he could not answer Him one time out of a thousand.
خودا داناییەکی فراوان و توانایەکی زۆری هەیە. کێ هەیە دژایەتی کردبێت و بە سەلامەتی دەرچووبێت؟ 4
God is wise in heart and mighty in strength. Who has resisted Him and prospered?
هەژێنەری چیاکانە بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن، ئەوەی لە کاتی تووڕەییدا سەرەوژێریان دەکات. 5
He moves mountains without their knowledge and overturns them in His anger.
زەوی لە جێی خۆی لەق دەکات، جا کۆڵەکەکانی دەخاتە بوومەلەرزە. 6
He shakes the earth from its place, so that its foundations tremble.
فەرمان بە خۆر دەدات، کە هەڵنەیەت، بە ئەستێرەکانیش کە نەدرەوشێنەوە. 7
He commands the sun not to shine; He seals off the stars.
خۆی بە تەنها ئاسمانی لێک کردووەتەوە، بەسەر شەپۆلەکانی دەریادا ڕۆیشتووە. 8
He alone stretches out the heavens and treads on the waves of the sea.
دروستکەری کەلووەکانی ورچ و ڕاوچی و حەوتەوانە و ئەو کەلووانەیە کە لە باشووری زەوی دەبینرێن. 9
He is the Maker of the Bear and Orion, of the Pleiades and the constellations of the south.
کاری مەزنی بەم جۆرەی کردووە کە لە سەرووی بیرکردنەوەن، هێندە پەرجوو کە لە ژماردن نایەن. 10
He does great things beyond searching out, and wonders without number.
کاتێک بەسەرمدا دەڕوات نایبینم، کاتێک تێدەپەڕێت هەستی پێ ناکەم! 11
Were He to pass by me, I would not see Him; were He to move, I would not recognize Him.
ئەگەر شتێکمان لێ بستێنێت کێ دەتوانێت بەرەنگاری بێتەوە؟ کێ پێی دەڵێت:”ئەوە چی دەکەیت؟“ 12
If He takes away, who can stop Him? Who dares to ask Him, ‘What are You doing?’
خودا تووڕەیی خۆی ناگێڕێتەوە، یارمەتیدەرانی ڕەهەڤ لە ژێریدا دەچەمێنەوە. 13
God does not restrain His anger; the helpers of Rahab cower beneath Him.
«ئیتر من چۆن وەڵامی بدەمەوە و چۆن وشە هەڵبژێرم بۆ وەڵامدانەوەی؟ 14
How then can I answer Him or choose my arguments against Him?
ئەگەر ڕاستودروستیش بم، ناتوانم وەڵامی بدەمەوە، بەڵکو داوای بەزەیی لە دادوەرم دەکەم. 15
For even if I were right, I could not answer. I could only beg my Judge for mercy.
ئەگەر بانگی بکەم، ئەویش وەڵامم بداتەوە، باوەڕ ناکەم کە گوێی بۆ دەنگم شل بکات، 16
If I summoned Him and He answered me, I do not believe He would listen to my voice.
بەڵکو ئەو بە زریان تێکمدەشکێنێت و بەبێ هۆ برینەکانم زۆر دەکات. 17
For He would crush me with a tempest and multiply my wounds without cause.
ناهێڵێت هەناسە بدەم، بەڵام لە تاڵی تێرم دەکات. 18
He does not let me catch my breath, but overwhelms me with bitterness.
ئەگەر تاقیکردنەوەی هێز بێت، ئەو بەهێزترینە! ئەگەر کێشەی دادگا بێت، کێ دەتوانێت بانگی بکات؟ 19
If it is a matter of strength, He is indeed mighty! If it is a matter of justice, who can summon Him?
ئەگەر بێتاوان بم دەمم تاوانبارم دەکات، ئەگەر بێ کەموکوڕیش بم، دەیسەلمێنێت تاوانبارم. 20
Even if I were righteous, my mouth would condemn me; if I were blameless, it would declare me guilty.
«هەرچەندە من بێ کەموکوڕیم، بەڵام بایەخ بە ژیانی خۆم نادەم؛ ڕقم لە ژیانم دەبێتەوە. 21
Though I am blameless, I have no concern for myself; I despise my own life.
”خودا کۆتایی بە چاک و بە خراپ دەهێنێت.“لەبەر ئەوە گوتم: بەلامەوە هەردووکیان وەک یەکن، 22
It is all the same, and so I say, ‘He destroys both the blameless and the wicked.’
ئەگەر کارەساتی لەناکاو مردن بهێنێت، بە نائومێدیی بێتاوان پێدەکەنێت. 23
When the scourge brings sudden death, He mocks the despair of the innocent.
کە خاکێک درابێت بە دەست بەدکارەوە، ئەوا پەردە بەسەر ڕووی دادوەرەکانی دەدات، ئەگەر ئەو نەبێت، ئەی کێیە؟ 24
The earth is given into the hand of the wicked; He blindfolds its judges. If it is not He, then who is it?
«ڕۆژگارم خێراترە لە کەسێک کە ڕادەکات، گوزەر دەکات و چێژی لێ نابینم. 25
My days are swifter than a runner; they flee without seeing good.
وەک چۆن کەشتی زەل ڕووبار دەبڕێت هەروەک هەڵۆیەک کە دەنیشێتە سەر نێچیرەکەی. 26
They sweep by like boats of papyrus, like an eagle swooping down on its prey.
ئەگەر بڵێم:”سکاڵاکەی خۆم فەرامۆش دەکەم و واز لە ڕووگرژی دەهێنم و زەردەخەنە دەخەمە سەر لێوەکانم،“ 27
If I were to say, ‘I will forget my complaint and change my expression and smile,’
لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو ئازارەکانم دەترسم، چونکە دەزانم بێتاوانم ناکەیت. 28
I would still dread all my sufferings; I know that You will not acquit me.
من تاوانبار دەکرێم، ئیتر بۆچی بەخۆڕایی خۆم ماندوو بکەم؟ 29
Since I am already found guilty, why should I labor in vain?
ئەگەر بە بەفراو خۆم بشۆم و دەستەکانم بە ئەسپۆن پاک بکەمەوە، 30
If I should wash myself with snow and cleanse my hands with lye,
لەناو چاڵێک ڕیخ نوقومم دەکەیت، تەنانەت جلوبەرگەکەم قێزم لێ دەکەنەوە. 31
then You would plunge me into the pit, and even my own clothes would despise me.
«ئەو وەک من مرۆڤ نییە هەتا وەڵامی بدەمەوە و لە دادگا ڕووبەڕووی یەک ببینەوە. 32
For He is not a man like me, that I can answer Him, that we can take each other to court.
خۆزگە ناوبژیوانێک لەنێوانمان دەبوو، دەستی لەسەر هەردووکمان دادەنا، 33
Nor is there a mediator between us, to lay his hand upon us both.
تاوەکو کوتەکەکەی خودام لەسەر هەڵبگرێت و ترسەکەی نەمتۆقێنێت. 34
Let Him remove His rod from me, so that His terror will no longer frighten me.
ئەو کاتە قسەم دەکرد و لێی نەدەترسام، چونکە من بەو شێوەیە نیم کە ئەو لێم تێگەیشتووە.» 35
Then I would speak without fear of Him. But as it is, I am on my own.

< ئەیوب 9 >