< ئەیوب 8 >
ئینجا بیلدەدی شوحی وەڵامی دایەوە: | 1 |
Şuahlı Bildat şöyle yanıtladı:
«هەتا کەی بەم شێوەیە قسە دەکەیت؟ ئەوەی لە دەمت دێتە دەرەوە ڕەشەبایە. | 2 |
“Ne zamana dek böyle konuşacaksın? Sözlerin sert rüzgar gibi.
ئایا خودا دادپەروەری بە لاڕێدا دەبات؟ ئایا توانادارەکە ڕاستودروستی بەدرۆدەخاتەوە؟ | 3 |
Tanrı adaleti saptırır mı, Her Şeye Gücü Yeten doğru olanı çarpıtır mı?
ئەو کاتەی ڕۆڵەکانت گوناهیان دەرهەق بە خودا کرد، ئەوا خودا سزای گوناهەکانی خۆیانی بەسەر هێنانەوە. | 4 |
Oğulların ona karşı günah işlediyse, İsyanlarının cezasını vermiştir.
بەڵام ئەگەر تۆ بەیانییان زوو ڕوو لە خودا بکەیت، لە خودای هەرە بەتوانا بپاڕێیتەوە، | 5 |
Ama sen gayretle Tanrı'yı arar, Her Şeye Gücü Yeten'e yalvarırsan,
ئەگەر تۆ بێگەرد و ڕاست بیت، ئەوا هەر ئێستا ئاوڕت لێ دەداتەوە و ماڵەکەی خۆتت وەک پاداشت بۆ دەگەڕێنێتەوە. | 6 |
Temiz ve doğruysan, O şimdi bile senin için kolları sıvayıp Seni hak ettiğin yere geri getirecektir.
پاشەڕۆژەکەت هێندە تێروتەسەل دەبێت، کە سەرەتاکەت زۆر هەژار بووە. | 7 |
Başlangıcın küçük olsa da, Sonun büyük olacak.
«پرسیار لە نەوەی ڕابردوو بکە و بزانە لە باوباپیرانیانەوە چی فێربوون، | 8 |
“Lütfen, önceki kuşaklara sor, Atalarının neler öğrendiğini iyice araştır.
چونکە ئێمە منداڵی دوێنێین و هیچ نازانین، ڕۆژگاریشمان لەسەر زەوی وەک سێبەر تێدەپەڕێت. | 9 |
Çünkü biz daha dün doğduk, bir şey bilmeyiz, Yeryüzündeki günlerimiz sadece bir gölge.
ئایا ئەو نەوەیە فێرت ناکەن و پێت ناڵێن؟ یان بە بیری خۆیان قسەت لێ دەرناهێنن؟ | 10 |
Onlar sana anlatıp öğretmeyecek, İçlerindeki sözleri dile getirmeyecek mi?
ئایا زەل بەبێ زۆنگاو گەشە دەکات، یان قامیش بەبێ ئاو شین دەبێت؟ | 11 |
“Bataklık olmayan yerde kamış biter mi? Susuz yerde saz büyür mü?
بەڵکو ئەوان کە هێشتا گەشە دەکەن و نەبڕدراون، کەچی پێش هەموو گیایەک وشک دەبن، | 12 |
Henüz yeşilken, kesilmeden, Otlardan önce kururlar.
بەو جۆرەیە سەرگوزەشتەی ژیانی هەموو ئەوانەی خودایان لەبیر کردووە و هیوای خوانەناسان لەناودەچێت. | 13 |
Tanrı'yı unutan herkesin sonu böyledir, Tanrısız insanın umudu böyle yok olur.
ئەوەی پاڵپشتەکەیەتی دەبڕدرێتەوە، پشتی بە تەونی جاڵجاڵۆکە بەستووە. | 14 |
Onun güvendiği şey kırılır, Dayanağı ise bir örümcek ağıdır.
خۆی بە تەونەکەوە ڕادەگرێت بەڵام دەپچڕێت، دەستی پێوە دەگرێت و خۆی ڕاناگرێت. | 15 |
Örümcek ağına yaslanır, ama ağ çöker, Ona tutunur, ama ağ taşımaz.
ئەوانە وەک ڕووەکێکی تەڕ لەژێر تیشکی خۆردان، کە لەناو باخچەکەیدا چڵی تازە دەردەکات. | 16 |
Tanrısızlar güneşte iyi sulanmış bitkiyi andırır, Dalları bahçenin üzerinden aşar;
بەسەر کۆمەڵە بەرددا ڕەگ دادەکوتێت و بە تاشەبەردەکانەوە خۆیان توند دەگرن. | 17 |
Kökleri taş yığınına sarılır, Çakılların arasında yer aranır.
بەڵام کە لە شوێنی خۆی هەڵکەنرا، شوێنەکەی نکۆڵی لێ دەکات و دەڵێ:”من جێگای تۆ نیم.“ | 18 |
Ama yerinden sökülürse, Yeri, ‘Seni hiç görmedim’ diyerek onu yadsır.
ببینە، خۆشی ژیانەکەی تەنها ئەوەیە، کە لە جێگاکەیەوە یەکێکی دیکە چەکەرە دەکات. | 19 |
İşte sevinci böyle son bulur, Yerinde başka bitkiler biter.
«بێگومان خودا ئەو کەسە ڕەت ناکاتەوە کە بێ کەموکوڕی بێت، کە هانی خراپەکاران نادات. | 20 |
“Tanrı kusursuz insanı reddetmez, Kötülük edenlerin elinden tutmaz.
کاتێک دەمت پڕ لە پێکەنین دەکات و لێوەکانت پڕ لە هوتاف، | 21 |
O senin ağzını yine gülüşle, Dudaklarını sevinç haykırışıyla dolduracaktır.
ناحەزانت شەرمەزاری لەبەر دەکەن و ڕەشماڵی خراپەکارانیش تەفروتوونا دەبن.» | 22 |
Düşmanlarını utanç kaplayacak, Kötülerin çadırı yok olacaktır.”