< ئەیوب 8 >

ئینجا بیلدەدی شوحی وەڵامی دایەوە: 1
Then Bildad the Shuhite answered,
«هەتا کەی بەم شێوەیە قسە دەکەیت؟ ئەوەی لە دەمت دێتە دەرەوە ڕەشەبایە. 2
“How long will you speak these things? Shall the words of your mouth be a mighty wind?
ئایا خودا دادپەروەری بە لاڕێدا دەبات؟ ئایا توانادارەکە ڕاستودروستی بەدرۆدەخاتەوە؟ 3
Does God pervert justice? Or does the Almighty pervert righteousness?
ئەو کاتەی ڕۆڵەکانت گوناهیان دەرهەق بە خودا کرد، ئەوا خودا سزای گوناهەکانی خۆیانی بەسەر هێنانەوە. 4
If your children have sinned against him, he has delivered them into the hand of their disobedience.
بەڵام ئەگەر تۆ بەیانییان زوو ڕوو لە خودا بکەیت، لە خودای هەرە بەتوانا بپاڕێیتەوە، 5
If you want to seek God diligently, make your supplication to the Almighty.
ئەگەر تۆ بێگەرد و ڕاست بیت، ئەوا هەر ئێستا ئاوڕت لێ دەداتەوە و ماڵەکەی خۆتت وەک پاداشت بۆ دەگەڕێنێتەوە. 6
If you were pure and upright, surely now he would awaken for you, and make the habitation of your righteousness prosperous.
پاشەڕۆژەکەت هێندە تێروتەسەل دەبێت، کە سەرەتاکەت زۆر هەژار بووە. 7
Though your beginning was small, yet your latter end would greatly increase.
«پرسیار لە نەوەی ڕابردوو بکە و بزانە لە باوباپیرانیانەوە چی فێربوون، 8
“Please inquire of past generations. Find out about the learning of their fathers.
چونکە ئێمە منداڵی دوێنێین و هیچ نازانین، ڕۆژگاریشمان لەسەر زەوی وەک سێبەر تێدەپەڕێت. 9
(For we are but of yesterday, and know nothing, because our days on earth are a shadow.)
ئایا ئەو نەوەیە فێرت ناکەن و پێت ناڵێن؟ یان بە بیری خۆیان قسەت لێ دەرناهێنن؟ 10
Shall they not teach you, tell you, and utter words out of their heart?
ئایا زەل بەبێ زۆنگاو گەشە دەکات، یان قامیش بەبێ ئاو شین دەبێت؟ 11
“Can the papyrus grow up without mire? Can the rushes grow without water?
بەڵکو ئەوان کە هێشتا گەشە دەکەن و نەبڕدراون، کەچی پێش هەموو گیایەک وشک دەبن، 12
While it is yet in its greenness, not cut down, it withers before any other reed.
بەو جۆرەیە سەرگوزەشتەی ژیانی هەموو ئەوانەی خودایان لەبیر کردووە و هیوای خوانەناسان لەناودەچێت. 13
So are the paths of all who forget God. The hope of the godless man will perish,
ئەوەی پاڵپشتەکەیەتی دەبڕدرێتەوە، پشتی بە تەونی جاڵجاڵۆکە بەستووە. 14
whose confidence will break apart, whose trust is a spider’s web.
خۆی بە تەونەکەوە ڕادەگرێت بەڵام دەپچڕێت، دەستی پێوە دەگرێت و خۆی ڕاناگرێت. 15
He will lean on his house, but it will not stand. He will cling to it, but it will not endure.
ئەوانە وەک ڕووەکێکی تەڕ لەژێر تیشکی خۆردان، کە لەناو باخچەکەیدا چڵی تازە دەردەکات. 16
He is green before the sun. His shoots go out along his garden.
بەسەر کۆمەڵە بەرددا ڕەگ دادەکوتێت و بە تاشەبەردەکانەوە خۆیان توند دەگرن. 17
His roots are wrapped around the rock pile. He sees the place of stones.
بەڵام کە لە شوێنی خۆی هەڵکەنرا، شوێنەکەی نکۆڵی لێ دەکات و دەڵێ:”من جێگای تۆ نیم.“ 18
If he is destroyed from his place, then it will deny him, saying, ‘I have not seen you.’
ببینە، خۆشی ژیانەکەی تەنها ئەوەیە، کە لە جێگاکەیەوە یەکێکی دیکە چەکەرە دەکات. 19
Behold, this is the joy of his way. Out of the earth, others will spring.
«بێگومان خودا ئەو کەسە ڕەت ناکاتەوە کە بێ کەموکوڕی بێت، کە هانی خراپەکاران نادات. 20
“Behold, God will not cast away a blameless man, neither will he uphold the evildoers.
کاتێک دەمت پڕ لە پێکەنین دەکات و لێوەکانت پڕ لە هوتاف، 21
He will still fill your mouth with laughter, your lips with shouting.
ناحەزانت شەرمەزاری لەبەر دەکەن و ڕەشماڵی خراپەکارانیش تەفروتوونا دەبن.» 22
Those who hate you will be clothed with shame. The tent of the wicked will be no more.”

< ئەیوب 8 >