< ئەیوب 7 >
«ئایا ژیانی مرۆڤ لەسەر زەوی خزمەتکردن و ڕەنجکێشان نییە، ڕۆژانیشی وەک ڕۆژانی ڕەنجدەرێک نییە؟ | 1 |
それ人の世にあるは戰鬪にあるがごとくならずや 又其日は傭人の日のごとくなるにあらずや
وەک چۆن کۆیلە تامەزرۆی سێبەرە و کرێکاریش چاوەڕێی کرێیەکەیەتی، | 2 |
奴僕の暮を冀がふが如く傭人のその價を望むがごとく
ئاواش مانگەکانی بێ ئومێدی بۆم بوون بە میرات و شەوانی چەرمەسەری بوون بە بەشم. | 3 |
我は苦しき月を得させられ 憂はしき夜をあたへらる
کە دەچمە سەر جێگاکەم دەڵێم:”کەی بێت هەستم،“شەو درێژە دەکێشێت و هەتا بەرەبەیان ئەم دیو و ئەو دیو دەکەم. | 4 |
我臥ば乃はち言ふ何時夜あけて我おきいでんかと 曙まで頻に輾轉ぶ
گۆشتم کرم و قەتماغە پۆشیویەتی، پێستم شەقار بووە و کێمی کردووە. | 5 |
わが肉は蟲と土塊とを衣服となし 我皮は愈てまた腐る
«ڕۆژگارم لە تەون خێراترە و بێ هیوا کۆتایی دێت. | 6 |
わが日は機の梭よりも迅速なり 我望む所なくし之を送る
ئەی خودا، لە یادت نەچێت کە ژیانم هەناسەیەکە و ئیتر چاوەکانم خۆشی نابینن. | 7 |
想ひ見よ わが生命が氣息なる而已 我目は再び福祉を見ること有じ
ئەو چاوەی کە ئێستا دەمبینێت لەمەودوا نامبینێت، چاوت بڕیوەتە من، بەڵام من بوونم نابێت. | 8 |
我を見し者の眼かさねて我を見ざらん 汝目を我にむくるも我は已に在ざるべし
هەور پەرت دەبێت و نامێنێت، بە هەمان شێوە ئەوەی دادەبەزێتە ناو جیهانی مردووان سەرناکەوێتەوە. (Sheol ) | 9 |
雲の消て逝がごとく陰府に下れる者は重ねて上りきたらじ (Sheol )
ئیتر ناگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی و دەوروپشتی لە یادی دەکەن. | 10 |
彼は再びその家に歸らず 彼の郷里も最早かれを認めじ
«لەبەر ئەوە منیش دەمم ناگرم، لە تەنگی ڕۆحمەوە قسە دەکەم، لە دڵشکاویمەوە سکاڵا دەکەم. | 11 |
然ば我はわが口を禁めず 我心の痛によりて語ひ わが神魂の苦しきによりて歎かん
بۆچی پاسەوانت لەسەر داناوم؟ ئایا من دەریام یان ئەژدیهام؟ | 12 |
我あに海ならんや鰐ならんや 汝なにとて我を守らせおきたまふぞ
ئەگەر بڵێم نوێنەکەم دڵنەواییم دەداتەوە، جێگاکەم دڵتەنگییەکەم دەڕەوێنێتەوە، | 13 |
わが牀われを慰め わが寢床わが愁を解んと思ひをる時に
بە خەون دەمترسێنیت و بە مۆتەکە دەمتۆقێنیت. | 14 |
汝夢をもて我を驚かし 異象をもて我を懼れしめたまふ
لەبەر ئەوە گیانم خنکان هەڵدەبژێرێت، مردنم پێ باشترە لەم پەیکەرە ئێسکە. | 15 |
是をもて我心は氣息の閉んことを願ひ我この骨よりも死を冀がふ
توامەوە، بۆ هەتاهەتایە ناژیم، وازم لێ بهێنە، چونکە ڕۆژگارم هیچ واتایەکی نییە. | 16 |
われ生命を厭ふ 我は永く生るをことを願はず 我を捨おきたまへ 我日は氣のごときなり
«مرۆڤ چییە هەتا بایەخی پێبدەیت و هەتا بیری خۆتی پێوە خەریک بکەی، | 17 |
人を如何なる者として汝これを大にし 之を心に留
هەموو بەیانییەک بەسەری بکەیتەوە و هەموو ساتێک تاقی بکەیتەوە؟ | 18 |
朝ごとに之を看そなはし 時わかず之を試みたまふや
هەتا کەی ڕووت لێم وەرناگێڕیت و مۆڵەتم نادەیتێ هەتا تفەکەم قووت بدەم؟ | 19 |
何時まで汝われに目を離さず 我が津を咽む間も我を捨おきたまはざるや
ئەگەر گوناهیشم کردبێت، کە تۆ چاودێری مرۆڤیت، ئایا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر تۆ هەبووە؟ بۆچی منت کردووە بە نیشانەی تیری خۆت؟ ئایا بووم بە بار بەسەر تۆوە؟ | 20 |
人を鑒みたまふ者よ我罪を犯したりとて汝に何をか爲ん 何ぞ我を汝の的となして我にこの身を厭はしめたまふや
ئەی بۆ لە یاخیبوونم خۆش نابیت و تاوانم ناسڕیتەوە؟ چونکە بەم نزیکانە لەناو خاکدا ڕادەکشێم و بەدوامدا دەگەڕێیت، بەڵام من بوونم نابێت.» | 21 |
汝なんぞ我の愆を赦さず我罪を除きたまはざるや 我いま土の中に睡らん 汝我を尋ねたまふとも我は在ざるべし